سینارێۆكانى پشت گۆڤارى (چرپه )
ئاسۆ گه‌رمیانى:
گۆڤارى چرپه وه‌ك یه‌كیك لهباقى گۆڤاره‌كانى سێبه‌ر هه‌رله‌سه‌ره‌تاى ده‌رچونیه‌وه به ئامانجى دیاریكراو پاڵپشت بهچهندكهسانێك بۆلێدانى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى چهندحزب و كه‌سایه‌تیه‌ك ده‌ست به‌كاربووه ، هه‌رله ژماره سفرى ئه‌م گۆڤاره‌وه هه‌تا كۆتایى ژماره‌ى كه هیرشى كردبوه سه‌ر دینى(ئیسلام و خوا) چه‌ندین جارلهم گۆڤاره‌وه سوكایه‌تى و تهشهیرو بوختان به چه‌ندین سه‌ركرده‌ى كوردكراوه ، به‌ڕێوبردنى و خاوه‌نى ئیمتیازى ئه‌م گۆڤاره یه‌كێك بوه له پیاوه‌كانى ڕ‌ژێمى به‌عسى ڕوخاو ڕۆژى 5/5/2012 ساڵیادى شه‌هیدى ڕێگاى قه‌ڵه‌م (زه‌رده‌شت عوسمان ) بوو كه له‌و ڕۆژه‌دا له‌لایه‌ن چهندكهسانێكهوه له‌ناوجه‌رگه‌ى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان به به‌رچاوى ده‌زگا به‌رپرسه‌كانه‌وه فرێنراو دواتر له شارى موسڵ به‌كوژراوى دۆزرایه‌وه كه‌ئه‌مه‌ش لیدان بوو له ئازادى و ڕاده‌ربڕین ، له دوا ژماره‌ى گۆڤارى چرپه‌دا ژماره( 14)ى ڕۆژى 2/5/2012دا بۆدروستكردنى كه‌شێكى ئاڵۆز بێگوێدانه هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و موسلمانانى كوردستان و جیهان له نوسینێكى (هه‌ڵمه‌ت گۆڕان)ى براى (نه‌به‌زگۆران)ى نوسه‌رو ده‌مڕاستى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كه له ئێستادا نیشته‌جێى ئه‌وروپایه له فه‌یس بوكى نوسهرهكهوه گۆڤاره‌كه بابه‌تێكى وه‌رگرتبوو به‌ناونیشانى (كچى خوا ) ڕاسته‌وخۆ بلاَویكردبووه، ئه‌م جاره له و گۆڤاره‌وه سوكایه‌تى به خواى گه‌وره‌و په‌یامبه‌رى ئیسلام (محمد) درودى خواى لێبێت كرا كه‌ئه‌مه‌ش دووباره سینارێۆیهك بوو بۆ شاردنه‌وه‌ى ڕاستیه‌كه " چونكا دابه‌زاندنى بابه‌تێكى وا كه دژى دینى ئیسلام بێت له ناوكۆمهڵگهیهكى موسڵماندا هه‌روا هه‌ڵه‌یه‌كى كاكى سه‌رنوسه‌ر هێمن ئارى و جێگره‌كه‌ى به‌رهه‌م شێخ عزالدین )نى یه كه‌به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕ بكات به‌ڵكو جێبه‌جێكردنى بڕیارێك بوو كهسهرنجام ئه‌م جاره‌یان كۆتایى به سینارێۆكهى هێنا كه به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى ده‌نگى ناڕازى موسڵمانان ناچاربوون ئه‌م گۆڤاره دابخه‌ن سهرنوسهرهكهى بهندبكهن ، كه‌ئه‌مه كۆتایى سینارێۆكهنى یه به‌داخستنى ئهوگۆڤارهو دواتر ده‌رچوونى گۆڤارێكى كه له ژێرناوێكى تردا به‌لكو چه‌ندین سینارێۆى تر‌ى بۆئامادهكراوه ، له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى ئه‌م گۆڤاره‌دا وه‌ك كارى هه‌میشه‌یى یان لاپه‌ره‌یه‌كى گۆڤاره‌كه‌یان ته‌رخان كردبوو بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خائین و مستهشارهكانى ڕ‌ژێمى به‌عس كه‌زۆرجار وه‌ك پاڵه‌وان ده‌یان شوبهاندن مه‌به‌ستیش له‌مه خۆدزینه‌وه‌ى به‌رپرسى ئه‌م گۆڤارهبوو له یاسا كه تائێستاش سۆزى بۆڕژیمى دیكتاتۆرى به‌عس هه‌یه كه خۆشى خاوه‌نى ئیمتیاز (سه‌رحه‌د شیخ جه‌واد ) یه‌كێك له پیاوه‌كانى ڕ‌ژێمى به‌عس و یه‌كێكه له و كه‌سانه‌ى به‌شداریكردوه له پرۆسه‌ى ئه‌نفال دا له گه‌رمیان بۆیه باكى نى یه كه ئیستا له ڕیى ئه‌م گۆڤاره‌وه پاڵپشت بهچهندكهسانێك سوكایه‌تى به‌هه‌موو موقهدهساتێكى گه‌لى كوردستان بكات له ژماره (13)ى ئه‌م گۆڤاره‌دا چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كۆنهجاشهكاندا كراوهبهناوى (سهرههدئهنوهربهگى بیتواته )كه‌ئه‌م جاشهوهك میراتیه‌ك جاشایه‌تى له باوك و باپیرانیه‌وه بۆماوه‌ته‌وه ، كه‌یه‌كێك بووه له و جاشانه‌ى كهلهتهمنیدا ههرخزمهتكارى به‌عس بووه خاوه‌نى فه‌وج و دیوه‌خان بووه كاتى خۆشى یه‌كیك بووه‌له‌و چڵكاوخۆرانهى ڕ‌ژێمى به‌عس كه‌چه‌ندین فه‌قیرو هه‌ژارى كورد كهلهسهرڕژێمى به‌عس هه‌ڵده‌هاتن ئه‌م چه‌ك و پاره‌و ئازوقهكهیانى ده‌بردو ده‌یفرۆشت ، به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌گیرێن وه‌دواتر وه‌ره‌قه‌یه‌كى جاشێتى بۆده‌كردن و مانگانه پاره‌ى لێوه‌رده‌گرتن ، وه‌ئیستاش گۆڤارى (چرپه) وه‌ك پاڵه‌وان ناویان ده‌بات و دێت له گۆڤارهكهیهوه سوكایه‌تى به تێكۆشه‌ره‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن وه‌ك چۆن له ژماره‌ى گۆڤاره قهدهغهكراوهیدا له‌م چاوپێكهوتنهوى له‌گه‌ڵ ئه‌م گهورهجاشهدا ئه‌نجامیداوه دێت سوكایه‌تى به رامبه‌ر كورد‌و خه‌ڵكى كوردستان و هه‌ڤاڵ مام جلال ودهكهن دێت له‌م گۆڤاره‌وه شانازى به‌جاش بوونى خۆى ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ى سڵ بكاته‌وه له حكومه‌ت و دادگاكان به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه پاشهڵێكى پیسى هه‌یه‌و چڵكاوخۆرى ڕ‌ژێمى به‌عس بووه‌و ئیستاش لایه‌نێك پشگیرى ده‌كات ودێت قسه‌ى هه‌له‌ق و مه‌له‌ق به‌خودى هه‌ڤاڵ مام جلال ده‌ڵین كه‌كاتێك مام جلال خه‌باتى كردوه له پێناوى كورد‌و كوردستان ئه‌و جاش چڵكاو خۆرانه خزمه‌تى حزبى به‌عس یان دهكردو ئه‌نفالى دێكانى كوردستانیان دهكردو پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید ده‌كرد ، بهلاَم ئیستا بۆلێدانى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى گه‌له‌كه‌مان و سوكایه‌تى كردن بهڕهمزهكانى گه‌ڵى كوردوستان و سه‌ركرده‌كانى كوردڕۆژانه له‌ڕێى چه‌ندا گۆڤارى سێبه‌رى حزبه‌كانه‌وه تهشهیرو وشه‌ى ناشرین ده‌لێن، ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌كى تره له دژایه‌تى كردنى كورد‌و سه‌ركرده‌كانى ، ئیستا له‌كوردستان چه‌ندان گۆڤارى وه‌ك (چرپه) ده‌رده‌چێت له‌ژێرناوى بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆدا " بۆیه پێویسته ئه‌م جاره ڕێگه‌نه‌درێت كه دروستكردنى كه‌شێكى نائارامى وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ولێر كه‌تیایدا هیرش كرایه سهربیناى په‌رله‌مانى كوردسنان و جارێكى كه‌ش په‌رله‌مان كهوتهوهبهر هێرش "و پلانه‌كانى پشت په‌رده‌و سوكایه‌تى كردن به‌سه‌ركرده‌ى مێژووى گه‌لى كوردستان هه‌ڤاڵ مام جلال له‌لایه‌ن ئهوگۆڤارهوهو ، وه‌دواتریش ئه‌و هێرشه‌ى كرایه‌سه‌ر دینى ئیسلام و خواى گه‌وره وسوكایهتى به موسڵمانان كراوه بۆیه پێویسته كه‌سى یه‌كه‌م له‌م گۆڤاره ده‌سگیربكرێت كه چه‌ندین به‌رپرس یارمه‌تى داراى و ده‌ركردنى ئه‌وگۆڤاره ده‌كه‌ن نه‌ك سه‌رنوسه‌رو كارمه‌نده‌كانى له به‌رئه‌وه‌ى ته‌نها كارى سه‌رنوسه‌ر بلاوكردنه‌وه‌و گوێرایه‌لى ئهوامرهكان بووه ته‌نها به هێنانى كه‌سانى ئهودیوگۆڤارهكه بۆبه‌رده‌م دادگا ده‌توانرێت ئه‌م سینارێۆیانه پۆچه‌ڵ بكرێته‌وه بهپێچوانهشهوهئهگهر سزاى سهرهگهورهكان نه‌درێت له‌دوا ڕۆژدا چه‌ندین گۆڤارى وه‌ك چرپه كان ده‌رده‌چن ئه‌وكات گشت موقهدهساتێكى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر ڕه‌حمه‌تى سینارێۆو پلانه‌كانى پشت په‌رده.