| وه‌همی پاش تاله‌بانی : |
جه‌مال حاجی:
ئایا سه‌رۆک تاله‌بانی پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی سکرتێری گشتی یه‌کێتی بۆ که‌سێکی تر به‌جێ ئه‌هێڵێت ،؟
ئایا پاش تاله‌بانی یه‌کێتی له‌چ بارودۆخێکدا ده‌مێنێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر چه‌ند له‌ت بوون دروست ببێت ،
ئه‌مه له‌به‌غداش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت؟
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ڕوداوه عاجباتییه‌ی سه‌ده‌ی بیستویه‌ک له‌سه‌ر ئێمه (کورد ) و وڵاتی عێراقیش چۆن ده‌بێت؟
یان پڕوپاگه‌نده‌ی حیزبییه‌کانه‌و ده‌یانه‌وێت دۆزه سه‌ره‌کییه‌که(نه‌ته‌وه ) له هه‌واڵه‌کانی پیاوه گه‌وره‌کاندا بشارنه‌وه؟
ئه‌مانه‌و چه‌ندین پرسیاری دیکه مودده‌تێکه تاڕاده‌یه‌ک به‌گه‌رمی باسیان لێوه ده‌کرێت،گوایه تاله‌بانی به‌ر له چونی بۆ نه‌شته‌رگه‌ری به‌ڵێنی گۆڕانکاری داوه له‌سکرتێری گشتی و ته‌نانه‌ت پۆسته‌که‌شی له‌به‌غدا.
خۆی بۆ خۆی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌گه‌ر دروستیش بێت و له‌ناو یه‌کێتیدا به‌ئاسانی مه‌راسیمی بۆ به‌ڕێوه بچێت ،پێم وانییه ئه‌وه‌ی به‌غدا تیکه‌یه‌کی هه‌روا ئاسان بێت،چونکه نه‌ک هێشتا ئه‌و پۆسته بۆ کورد یه‌کلایی نه‌بووه‌ته‌وه به‌ڵکو خودی سه‌رۆک ده‌زانێت که ئه‌مه‌ش (که‌له‌به‌غدایه) ئاسانتر نییه له‌دۆزی که‌رکوک (که له‌به‌رده‌ستماندایه). |
درێژه‌ی بابه‌ت ·
|

| ئه‌رێ عه‌یب نیه بۆ ڕ‌ۆژنامه په‌یامنێرى واى هه‌بێت: |
حه‌مه‌سوور عه‌زیز: زۆرجاران ده‌بینین ڕ‌ۆژنامه‌یه‌ك هه‌ر به خوت‌وخۆڕ‌ایی به‌رۆكى كه‌سێك ده‌گرێت‌و ده‌یه‌وێت ناوى بزڕ‌ێنێت، ئه‌م جۆره كارانه زیاتر له‌و ڕ‌ۆژنامه نووسه بێویقارانه ده‌وه‌شێته‌وه كه تازه سه‌ریان جوقاندووه له دنیاى ڕ‌ۆژنامه‌وانیدا، چونكه ئه‌گه‌ر یه‌ك زه‌رڕ‌ه ڕ‌ه‌وشتى ڕ‌ۆژنامه‌وانیانه پێڕ‌ه‌و بكرێت، كه‌سێك نایه‌ت زۆر بێویژدانانه ناوى به‌رپرسێكى دڵسۆز بزڕ‌ێنێت كه ده‌یه‌وێت خزمه‌تى وڵاته‌كه‌ى بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕ‌ۆژنامه هه‌زه‌لیانه‌ى ئێستا به‌حه‌ق گوێ به به‌رژه‌وه‌ندى وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن؟ ده‌بێت بزانن چ به‌رپرسێك دڵسۆزه‌و یاسایی كارى خۆى ده‌كات‌و چ به‌رپرسێكى تریش ده‌یه‌وێت بۆ شاردنه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیه‌كانى دڵى ئه‌وانى تر ڕ‌ازى بكات... له ژماره 288ى ڕ‌ۆژنامه‌ى ڕ‌ۆژنامه‌دا كه‌سێك به‌ناوى سیروان عه‌بدوڵا عه‌وله‌وه بابه‌تێكى بڵاوكردۆته‌وه كه پێده‌چێت په‌یامنێرى ڕ‌ۆژنامه بێت بۆیه لاپه‌ڕ‌ه‌ى یه‌كى به‌ركه‌وتووه‌و به مانشێتێكى بچوكتر له‌و مژده‌یه‌ى كه ده‌ڵێت ( ئه‌مڕۆ گه‌رمیان خۆپیشاندان ده‌كات ) بۆى نووسراوه ( له‌سه‌ر به‌شدارى نه‌كردنیان له ڕ‌ێپێوانه‌كه‌ى 30/ 7، 15 فه‌رمانبه‌رى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى سلێمانى سزا ده‌ده‌رێن )، ئه‌م مانشێته زله هه‌ر له‌و نووسینه‌ى سیروانه درۆزنه‌كه‌دا به درۆخراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر قسه‌ى جه‌مال حه‌مه ڕ‌ه‌زاى به‌ڕ‌ێوه‌به‌رى |
درێژه‌ی بابه‌ت ·
|

| وه‌زاره‌تی ناوخۆ پاداشتێك ده‌دات به‌هه‌ركه‌سێك كه زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م تۆمه‌تباره بدات: |
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (20/5/2008) كچێك به‌ناوی (كوردستان عه‌زیز) له‌گوندی (كۆلكه‌ره‌ش)ی شارۆچكه‌ی (سكتان)ی سه‌ر به‌قه‌زای كۆیه كوژرا، دوای به‌دواداچوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان دایكی به‌ناوی (فه‌هیمه جه‌لال عه‌زیز)و باوكی به‌ناوی (عه‌زیز حاجی مه‌حمود) به‌پێی ماده‌ی (406/47/48/49) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران، هاوكات تۆمه‌تبار (ده‌شتی عه‌بدوڵا حاجی محه‌مه‌د) ته‌مه‌ن (18) ساڵ به‌پێی ماده‌ی (406 ی.س.ع، ژماره 111ی ساڵی 1969ی راستكراوه) تۆمه‌تباره به‌كوشتنی (كوردستان)و له‌یاسا هه‌ڵهاتووه، وێنه‌كه‌یتان بۆ ده‌نێرین به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی‌و داوا له‌سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌هه‌رشوێنێك ئه‌م تۆمه‌تباره‌یان بینی یان زانیاری‌یان له‌سه‌ری هه‌یه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ژماره (100) سه‌نته‌ری رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان، (104)پۆلیسی فریاكه‌وتن، (3128262) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ژنان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، یان نزیكترین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌و كه‌رت و بنكه‌ی پۆلیسی لێ |
درێژه‌ی بابه‌ت ·
|

| بۆ:ڕ‌اى گشتى.. بۆ:لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان: |
به‌ڕ‌ێزان ماوه‌یه‌كه له‌میدیاكانى ڕ‌اگه‌یاندنه‌وه لێدوانێكى مه‌حمود مه‌شهه‌دانى بڵاوده‌كرێته‌وه كه‌گوایه لێدوان و قسه‌ى نابه‌جێى به‌رامبه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێم ووتووه ئێمه وه‌كو گروپى ڕ‌ۆژنامه‌نوسانى بێ سنوورى كوردستان جگه له‌وه‌ى زۆر به‌توندى هه‌رجۆره قسه‌و لێدوانێكى نابه‌جێ به‌رامبه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێم زۆر به‌توندى مه‌حكوم و ریسوا ده‌كه‌ن داواش له‌ڕ‌اى گشتى ده‌كه‌ین كه‌به‌وپه‌ڕ‌ى ڕ‌ێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دا بكه‌ن و هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كى ناشایسته به‌رامبه‌ر به‌ڕ‌ێز سه‌رۆكى هه‌رێم سوكایه‌تیه به‌ته‌واوى گه‌لى كورد و له‌ژێرپێنانى ئیراده و خواستى كورد له‌هه‌رجێگه‌یه‌ك بێت.هاوكات داواش له‌لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان ده‌كه‌ین كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌مه‌شهه‌دانى قبوڵ نه‌كه‌ن و ناچارى بكه‌ن داواى لێبوردن له‌سه‌رۆكى هه‌رێم و ته‌واوى گه‌لى كوردبكات چونكه گه‌لى كورد به‌گه‌وره و بچوكیه‌وه كه‌سێكى قبوڵ كردووه وه‌كو سه‌رۆكى خۆى كه‌ناوى (مه‌سحودبارزانیه)له‌هیچ كه‌س و لایه‌نێكیش قبوڵ ناكات كه‌سوكایه‌تى |
درێژه‌ی بابه‌ت ·
|

| به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران: |
| هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
ئازادیخوازانی ئێران!
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌كانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ!
خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان!
به پێی به‌یانیه‌یه‌ك كه زیندانیه سیاسیه‌كانی كورد بڵاویان كردۆته‌وه ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه، 4ی خه‌رمانانی ساڵی 1387ی هه‌تاوی، چالاكانی سیاسیی كورد له زیندانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا به نیشانه‌ی بێزاری له رێژیم‌و گه‌یاندنی ده‌نگی خۆیان به رای گشتی‌و كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه به‌شه‌ر دۆسته‌كان، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنێكی گشتی‌و خۆ بوراردن له خواردن.
ئه‌و رۆڵه خۆڕاگره سیاسییانه‌ی كورد له به‌یانیه‌ی ژماره یه‌كی خۆیاندا كه ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه بڵاویان كرده‌وه روانگه، هه‌ڵوێست‌و ئامانجی خۆیان به روونی ده‌ربڕیوه‌و سیاسه‌ت‌و كرده‌وه دژی ئینسانییه‌كانی رێژیمیان له قاو داوه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، وێڕای پشتیوانی‌و پشتگیری له‌و مانگرتنه ئیعترازییه‌و ویست‌و داخوازییه‌كانیان، سڵاو ده‌نێرێ بۆ یه‌ك یه‌كی ئه‌م رۆڵه خۆراگره كوردانه كه به‌ندیخانه‌شیان كردۆته گۆڕه‌پانێكی دیكه‌ی به‌ربه‌ركانێ له‌گه‌ڵ دیكتاتۆری‌و رێز بۆ هه‌ڵوێستی ئازایانه‌و یه‌كریزیان داده‌نێ.
|
درێژه‌ی بابه‌ت ·
|
|
 |
| پارتى له بردنه‌وه‌ى یانه‌ى هه‌ولێر رێكلام بۆحیزبه‌كه‌ى ده‌كات: |
شه‌هاب مه‌نتك: پارتى به‌ده‌ردى مه‌سه‌له كوردیه‌كه‌ى لێهاتووه كه ده‌ڵێت له مازوان تێكشاوه‌و ده‌یه‌وێت له چقڵان ده‌رى بێنیته‌وه، له هه‌موو ئه‌و كاتانه‌دا كه ئه‌م حیزبه له لایه‌نێكى سیاسی‌و سه‌ربازى‌و یان ئیدارى‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا تێكده‌شكێت، واى نێشانى خه‌ڵك ده‌دات كه له سه‌ركه‌وتندایه‌و ده‌كه‌وێته ئیستیفزاز كردنى خه‌ڵك‌و لایه‌نه‌كانى به‌رانبه‌رى، ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بیت پارتى‌و دادگایی كردنى مه‌سرور له ڤیه‌ننا له كوێ‌و بردنه‌وه‌ى تیپێكى تۆپانى له كوێ؟ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه دوای ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى رۆژى 21/8/2008 یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر له یانه‌ى قووه‌ى جه‌ویه‌ى برده‌وه وه‌رزشدۆستان‌و هانده‌رانى یانه‌ى هه‌ولێر خۆشحاڵ بوون به‌م بردنه‌وه‌یه و خۆشیان ده‌ربڕ‌ى، به‌لاَم پارتى‌و پارێزگارى هه‌ولێر‌و رێكخستنه‌كانى پارتى وه‌كو نه‌ریتى هه‌میشه‌یه‌یان ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه و كردیان به ئاهه‌نگ و ڕ‌اوه‌شاندنى ئالاَى زه‌ردو رێكلام بۆ پارتى به‌ته‌وه‌اوه‌تى خه‌ڵكى شارى هه‌ولێریان ئیستیفزاز كرد، ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌یان به بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتنى پارتى ده‌زانى له‌گه‌ل ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى یاریزانه‌كانى ئه‌م یانه‌یه‌ش عه‌ره‌بن به‌لاَم لای پارتى گرنگ نیه گرنگ بردنه‌وه‌یه جا عه‌ره‌ب یارى بكات یا كورد كه به‌چه‌ندین ملیۆن دینار ده‌ده‌ن به‌م یاریزانه عه‌ره‌بانه ته‌نها بۆ بردنه‌وه‌ى |
درێژه‌ی بابه‌ت ·
|

| پۆلیس ده‌مانكوژن و بریندارمان ده‌كه‌ن: |
خدر عه‌بدولڕ‌ه‌حیم:ئه‌گه‌ر رژێمى به‌عس به بیانووى كوردبوونمان ئه‌نفال و كیمیابارانى كردبین، ئه‌وا ئه‌مڕۆ و دواى 17 ساڵ له نه‌مانى رژێمى به‌عس، له خه‌لیفان ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ى خۆپیشاندانمان كردووه پۆلیس به‌ده‌ستى خۆی ده‌مانكوژن و بریندارمان ده‌كه‌ن، ته‌قه‌كردنى پۆلیس له خۆپیشانده‌رانى رۆژى 17/8/2008، كه دواجار بووه هۆى كوژرانى مێرمنداڵێك كه تاقانه‌ى حه‌وت خوشكان بووه، هه‌روه‌ها برینداركردنى چوار كه‌سى دیكه، ئه‌و راستیه‌ى سه‌لماند كه به‌ڵێ تا نوكه‌ش كه‌سانى وا ماون وه‌ك رژێمى به‌عس مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، ئاخر ئه‌وان خۆپیشاندانێكى هێمنانه‌یان كردبوو، نه‌ك هێرشكردن به تانك و زرێ پۆش، كه‌چى پۆلیس بێبه‌زه‌ییانه ته‌قه‌یان لێ ده‌كات، وه‌ك بڵێى سه‌نگه‌رى به‌رامبه‌ر به دوژمن داناوه، له كاتێكدا پۆلیس بۆى نیه ته‌قه له خه‌ڵك بكات، تا له خۆپیشانده‌ران، له هه‌موو دونیا كاتێك خۆپیشاندان ده‌كرێت، رێگا به خۆپیشانده‌ران ده‌درێت كه خواست و داواكانیان بگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر خۆپیشانده‌ران زۆر توند مامه‌ڵه‌یان كرد‌و دژى حكومه‌ت و ده‌سه‌لاَت بن، ئه‌وا پۆلیسى ئه‌وێ گازى فرمێسك رێژ ده‌ڕ‌ێژێ، بۆ ئه‌وه‌ى خۆپیشانده‌ران بلاَوه بكه‌ن، له كوردستان سه‌ره‌ڕ‌اى ئه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كه دژى حكومه‌ت و ده‌سه‌لاَت نه‌بووه، به‌ڵكو داواكردنى خزمه‌تگوزارى بووه، كه‌چى له‌برى گازى فرمێسك رێژ، ته‌قه‌مان لێ ده‌كرێت، نازانم بۆ حكومه‌ت وا راهاتووه كه خۆپیشاندان واتا وه‌ستان دژى حكومه‌ت، له كاتێكدا خودى حكومه‌ت و ده‌سه‌لاَت له مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كان داوامان لێده‌كه‌ن كه خۆپیشاندان بكه‌ین، ئه‌گینا پێمان ده‌ڵێن ئینتیماتان نه‌ماوه، ئه‌ى بۆ كاتێك له‌پێناو داواكردنى خزمه‌تگوزارى خۆپیشاندان ده‌كه‌ین، له‌جیاتى به‌خێرهێنان و جێبه‌جێكردنى داواكانمان، ته‌قه‌مان |
درێژه‌ی بابه‌ت ·
|

| تا به‌ره‌ی فراوانی ئۆپۆزسیۆن دروستنه‌کرێت ئه‌لته‌رناتیڤ په‌یدانابێت، گۆڕان روونادات: |
ئه‌نداز حه‌وێزی:گومان له‌وه‌دا نییه که بارودۆخی چه‌وتی هه‌رێمی باشووری کوردستان، ساڵه‌های ساڵه به‌هیوای گۆڕان رخنه‌ی نه‌رم و تووندی لێده‌گیرێت. ده‌سه‌لاتی هه‌رێمی کوردستان رۆژ به‌رۆژ له ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دوورده‌که‌وێته‌وه. دواکه‌وتوویی کولتووری سیاسی ده‌سه‌ڵاتداران و پێشێلکردنیان بۆ به‌هاکانی مافی مرۆڤ و دیمو‌کراسیه‌تی هاوچه‌رخانه ئه‌مڕۆ بۆته هۆی قه‌یرانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری.
پرۆژه‌ی سیاسی دوو حزبی کلاسیکی ده‌سه‌ڵاتدار 16 ساڵه نه‌ک هه‌ر رێگره له سه‌رهه‌ڵدان و پێشکه‌وتنی هاوڵاتی کوردستانی و پایه‌گوزارکردنی ژێرخانی پێویست بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، بگره سیاسه‌تێک بووه که گوژ و تاوێکی به‌هێزی داوه به په‌رۆسه‌ی به‌عیراقیکردنی کورد و به‌عه‌ره‌بکردنی ناوچه دابڕوو و دانه‌بڕاووه‌کانی باشووری کوردستان.
تاقیکردنه‌وه‌ی 16 ساڵی رابوردوو ده‌سه‌ڵاتێکی نیشانداین که رۆژبه‌ڕۆژ پتر له کۆمه‌ڵگا داده‌بڕێ و تواناکانی له‌بری چاره‌سه‌رکردنی کێشه مێژوویی و ستراتیژیه‌کانی کوردستان ته‌رخانکده‌کات بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ته‌سکه‌کانی و به‌نجکردن وخه‌واندنی خه‌ڵک و رێنه‌دان به گه‌شه‌سه‌ندنی ئازادیه بنه‌ڕتیه‌کانی هاوڵاتیان |
درێژه‌ی بابه‌ت ·
|

| گۆشه‌ى هه‌فتانه........كه‌لام‌و وه‌ڵام: |
ئاكۆ مه‌حمود: ئه‌بێ سرڕ‌ى ئه‌و پێداگرتنه‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامى‌و یه‌كگرتووى ئیسلامى له كوردستان چى بێت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى حوجره‌كان كه نایانه‌وێت حوجره‌كانیان سه‌ر به وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بێت‌و مولته‌زیم بن به قه‌وانین‌و ته‌علیماته‌وه؟ ئه‌م دوو حیزبه ئسوڵیه ئه‌یانه‌وێت ئه‌م مه‌وزوعه ته‌عقید بكه‌ن‌و به زۆرى زۆرداره‌كى ئه‌و 13 حوجره‌یه‌ى كه هه‌یانه، بیكه‌نه جێى په‌روه‌رده‌كردنى كادیرى توندڕ‌ه‌و بۆ داهاتووى ئه‌و كوردستانه به‌دبه‌خته‌ى كه ئه‌مسالى ئه‌مان چاویان به سه‌ركه‌وتنیدا هه‌ڵنایه‌ت.. له كاتێكدا جامیعه‌كانمان به كراوه‌یی له‌به‌رده‌مى خوێندنى دینیدا هه‌یه‌و به ئاره‌زووى كه‌سه‌كان له‌و كولیانه‌دا وه‌رده‌گیرێن، ئیتر حاجه‌تى كردنه‌وه‌ى خولى دواكه‌وتووى حوجره‌كان بۆ چى بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆنه‌په‌رستانه ئیشێكیان به‌م به‌زمه نه‌بێت؟ ئه‌م دووانه ده‌یانه‌وێت له تاریكی‌دا خه‌ڵك دروست بكه‌ن‌و به‌و غه‌سل ده‌ماغه‌ى كه بۆیان ئاماده‌كراوه مناڵى خه‌ڵكى پێ له خشته ببه‌ن‌و چه‌ند فه‌ردێكى وه‌حشیان لێ‌دروست بكه‌ن تا به‌وێنه‌ى جه‌یشى سوور له كرده‌وه ئیرهابى‌و موخابه‌راتى‌و عه‌سكه‌ریه‌كانى خۆیاندا بۆ داهاتوو به‌كاریان بهێنن.. له‌و كاتانه‌دا كه خوێندن له‌كوردستاندا له |
درێژه‌ی بابه‌ت ·
|

| ده‌سكه‌وته‌كان ده‌بنه قوربانى شاندى گه‌نده‌ڵه‌كان: |
فه‌رهه‌نگ جه‌لال / سلێمانى:
له مێژووى ده‌وڵه‌ت و گه‌لانى جیهاندا گه‌نده‌ڵى یه‌كێك بووه له فاكته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانى
روخاندنى چه‌ندین ئیمپراتۆریه‌ت و ده‌وڵه‌تى زلهێز دیاره ئه‌و ده‌وڵه‌تانه تووشى
نه‌خۆشى گه‌نده‌ڵى بوو بوون وولاَتیان فه‌رامۆش كردووه‌و گوێیان نه‌داوه‌وته سكالاَو
ده‌نگه‌كانى گه‌ل و بیر و بۆچوونه‌كانى روناكبیران كه سه‌رجه‌م هۆشه‌كانیان لاى پله‌و پایه‌و
كۆكردنه‌وه‌ى سامان و رابواردن بووه ،نموونه‌ش بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه وه‌كو
( ئومه‌وییه‌كان ، عه‌باسیه‌كان ، مه‌مالیكه‌كان ،ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى ، قه‌یسه‌رى ..... تاد )
كوردستانیش وورده وورده گیانێكى پێكه‌وه ناو ده‌وڵه‌تیش نییه به‌لاَم له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌ربه‌خۆییه‌كى مامناوه‌ندى هه‌یه‌و بۆته جێى خۆشحاڵى و ئاواتى هه‌مووان، ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێده‌كرێت و زه‌ق بۆته‌وه تووش بوون به‌و گه‌نده‌ڵیه‌یه كه كه‌س ناتوانێت حاشاى لێبكات وه ئه‌وانه‌ى دڵسۆزن هه‌ست به به مه‌ترسى له‌سه‌رى ده‌كه‌ن و ده‌نگیان به‌رز كردۆته‌وه داواى نه‌مانى ئه‌و دیارده‌یه ده‌كه‌ن بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان كه هى نه‌وه‌كانى ئایینده‌شه‌و نابێت بكرێته قوربانى شاندى گه‌نده‌ڵه‌كان ! دیاره ئه‌وانه‌ى تاوانبار ده‌كرێن به گه‌نده‌ڵى له بوارى جیاجیادان و بۆ لادانیان پێویستى به كارى دڵسۆزانه‌و بوێرانه هه‌یه .
|
درێژه‌ی بابه‌ت ·
|
|