له‌سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ موسڵ؛ چی ڕوویدا؟
2012-05-30
خه‌ندان - جيهان سات:
ئه‌مڕۆ 29ی ئایاری 2012، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م
وه‌زیره كورده‌كان و نوری مالیكی له‌شاری موسڵ كۆبوونه‌وه، پاشان دڵدار
زێباری، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌پارێزگای موسڵ و
له‌لایه‌ن حسێن شه‌هرستانییه‌وه پشتیوانی له‌قسه‌كان كراوه، پاشان رۆژ نوری
شاوه‌یس وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆدا گفتوگۆیه‌كی گه‌رم زۆر له‌نێوان د. رۆژ له‌لایه‌ك و شه‌هرستانی و دڵدار زێباری له‌لایه‌كی تره‌وه هاتۆته كایه‌وه له‌باره‌ی پێشمه‌رگه و نه‌وته‌وه و دواتر مالیكی به‌ڵێنیداوه، چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات.
د.خه‌یروڵا بابه‌كر، وه‌زیری بازرگانی عیراق كه یه‌كێك بووه له ئاماده‌بووه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی موسڵ، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ خه‌ندان، رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان ئاماده‌بوون و جگه له‌وه‌ش د.رۆژ نوری شاوه‌یس، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و ئه‌سیل نوجێفی، پارێزگاری موسڵ و دڵدار زێباری، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ، ئاماده بوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ "خه‌ندان" ئاشكرا بوو، دڵدار زێباری جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاندووه: هه‌ندێك هێزی نایاسایی له‌ده‌وروبه‌ری موسڵ به‌ده‌وای نه‌وتدا ده‌گه‌ڕێن و ده‌بێت رێگه‌یان لێ بگیرێت.
دواتر د. رۆژ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و وتیوێتی: "ئه‌وانه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌و كێشانه‌وه هه‌یه كه له‌ئه‌نجامی په‌سه‌ند نه‌كردنی یاسای نه‌وت و غازه‌وه به‌رپا بووه و هاتۆته كایه‌وه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، دواتر نوری مالیكی و دڵدار زێباری به‌ته‌نیا كۆبوونه‌ته‌وه و پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كردووه، هاوكاری هیچ لایه‌نێك نه‌كرێت، كه بیه‌وێت له‌سنووری پارێزگای موسڵ به‌دوای نه‌وتدا بگه‌ڕێت.
پاشان حسێن شه‌هرسیتانی جێگری مالیكی بۆ كاروباری وزه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، نابێت هیچ كه‌سێك به‌بێ ئاگاداری ئه‌وان، به‌دوای نه‌وتدا بگه‌ڕێت.
دواتر له‌سه ئه‌و قسانه‌ی دڵدار زێباری ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئیمزایان كردووه چالاكییه‌كانی پێشمه‌رگه له‌موسڵ نه‌مێنێت و 3 له‌و كه‌سانه‌ی ئیمزاشیان كردووه، سه‌ر به كوتله‌كه‌ی ئه‌سیل نوجێفی-ن.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا، د. رۆژ نوری شاوه‌یس، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به مالیكی راگه‌یاندووه، له‌ساڵی 2009ه‌وه یاسای نه‌وت و غاز له‌په‌رله‌مانی عیراقه و هێشتا په‌سه‌ند نه‌كراوه، له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌ی د. رۆژ، نوری مالیكی به‌ڵێنی داوه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا له په‌رله‌مانی عیراق بكه‌ن یاساكه زوو تێپه‌ڕێنن و بینێرنه‌وه بۆ حكومه‌ت.

زۆرتر...

دەقی پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان :
2013-03-21
نەورۆزتان پیرۆز بێت:
2013-03-20