هاشمی: ده‌بێـت له‌نێوان عێراق‌و مالكیدا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرین:
2012-05-30
ئاوێنه‌نیوز- جيهان سات:
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه ئه‌مرۆ، چوارشه‌ممه، نوسینگه‌كه‌ی
بڵاویكردۆته‌وه، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق تارق هاشمی ده‌ڵێت، "ئومێدمان
بەخودا‌و پاشان بەپێنج سەركردەكەو كەسایەتییە نیشتیمانییەكان زۆرە بۆ گۆڕینی نوری
مالكی".
ماوه‌یه‌كه سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئوسامه نوجێفی، ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌درو سه‌رۆكی لیستی عێراقییه ئه‌یاد عه‌لاوی هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه بۆ سنورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی، یاخود وه‌رگرتنه‌وه متمانه لێی.
تارق هاشمی كە تۆمه‌تباركراوه به‌تێوەگلان لەكاری "تیرۆریستی"و له‌ئێستادا له‌توركیایه، ئاماژه بۆئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئەو ده‌رفه‌تانه‌ی دراون بەمالكی پێشتر بەهیچ كەسێكی دیكە نەدراوه، "بۆیە ئێستا تەنها دوو بژاردەمان لەبەردەمدایە یان عیراق یان مالكی."
له‌به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆك كۆمار دەڵێت، "هەزاران زیدانیكراو بەشێوەی، لەیس دلێمی، ئەشكەنجە دەدرێن، بەتایبەتیش پاسەوان‌و فەرمانبەرەكانی نووسینگەكەم، بەهۆی ئەو شێوازی ئەشكەنجەدانەشەوە چەندین زیندانیكراو گیانیان لەدەستداوە، لەنێویشیاندا عامر بەتاوی‌و میسان عەدنان كە هەردوكیان بەهۆی سست بوونی گورچیلەكانیانەوە گیانیان لەدەستداوە."
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زیندانیكراوی دیكه‌دا ئاماده‌كرابوو به‌مه‌به‌ستی داننان به‌تاوانه‌كه‌یدا، لەیس دلێمی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا، لەبەردەم كەناڵەكانی راگەیاندندا ئاشكرایكرد كە دانپێدانانەكانی لەژێر ئەشكەنجەدا لێوەرگیراوە.
هاشمی داوا لەحكومەت دەكات لەبری راوەدوونانی بێتاوانەكان، هەوڵبدات گەلی عیراق لەدەست تیرۆریستە تاوانكارەكانی دەزگا ئەمنییەكان رزگار بكات.
به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه‌و تێوه‌گلانی له‌چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی كوشتن، ڕێكه‌وتی (19/12/2011)، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق تارق هاشمی ده‌ركرد، له‌و كاته‌شه‌وه ناوبراو به‌غدای جێهێشت‌و رووی له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.

زۆرتر...

دەقی پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان :
2013-03-21
نەورۆزتان پیرۆز بێت:
2013-03-20