حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: تاڵه‌بانی به‌رده‌وام ده‌ستورو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاو ده‌گرێت
2012-06-06
خه‌ندان- جيهان سات:
له دیدارێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ "خه‌ندان"، حه‌سه‌ن عه‌له‌وی،
په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ و بیرمه‌ندی عیراقی ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی
مالكی ده‌كات و پێیوایه له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌و
وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی، ئه‌وا مالكی وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران ده‌مێنێته‌وه
گه‌ر به‌جارێك دوو كابینه‌ش بوونیان هه‌بێت.
هاوكات پێیشیوایه، دواخستنی نامه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بۆ په‌رله‌مان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدایه‌و مام جه‌لال به دواهه‌مین كه‌س ده‌زانێت له نێو سیاسییه‌كانی عیراقدا كه له ژیاندا مابێته‌وه‌و بنچینه‌كه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، بۆیهجهختدهكاتهوه، گه‌ر دانایی‌و ژیری سه‌رۆك كۆمار نه‌بووایه، ئه‌وا ساڵانێك بوو عیراق رووبه‌ڕووی قه‌یرانی گه‌وره‌تر ده‌بوویه‌وه، ده‌شڵێت:"تاڵه‌بانی خێوه‌تی داناییه‌و بوونی ئه‌و ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كییه له ره‌گه‌زه‌كانی سه‌قامگیری نیشتیمانی‌و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی".
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی، وتی: "ره‌نگه من و سه‌رۆك تاڵه‌بانی كۆك نه‌بین له‌سه‌ر دواخستنی نامه‌ی داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالكی بۆ په‌رله‌مان، پێده‌چێت ئه‌و هه‌نگاوه سه‌د له سه‌د ناده‌ستووری بێت، چونكه ئه‌وه خه‌له‌لێكی ده‌ستورییه كه نووسراو ئاراسته‌ی په‌رله‌مان نه‌كات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه، به‌ڵام ده‌بێت بزانین كه پیاوێكی سیاسی دانای وه‌كو تاڵه‌بانی هه‌مووكات دوو خاڵ له‌به‌رچاو ده‌گرێت: ده‌قی دهستوریو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵك. ئه‌و وه‌ك ئه‌وه ده‌كات كه ده‌قه ده‌ستورییه‌كه دواده‌خات له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئاشتییانه‌ی گشتی، ئێستا وڵاته‌كه له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌شبوونی خوێناویدایه، جلال تاڵه‌بانی دواهه‌مین كه‌سه كه له سیاسییه‌كانی عیراقدا له ژیان ماوه‌ته‌وه‌و بنچینه‌كه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی نیشتیمانییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوو، كه له سه‌رده‌می پادشایه‌تی عیراقدا سه‌ریهه‌ڵداو به‌ره‌ی نیشتیمانی‌و بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌كانی دیكه‌یان دروستكرد، ئه‌گه‌ر بكرێت به لێخۆبوردهییهوه ناوی خۆم ئه‌خه‌مه پاڵ ناوی به‌ڕێز تاڵه‌بانی وه‌ك عه‌ره‌بێك، به‌ڵام له ئاست عیراقدا، جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌نها كه‌سه كه له پشتاوپشتی بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانییه‌وه هاتبێت. من له گه‌ڵیدام له بۆچوونه‌كانی، ئه‌و پیاوه به قوڵایی ئه‌و مێژووه نیشتیمانییه‌ی خۆی بیر ده‌كاته‌وه، گوێ به ده‌نگی ده‌هۆڵه‌كان نادات، ئه‌و سه‌رباری زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌خنه‌ی لێده‌گرن، به‌ڵام بوونی له ئێستادا وه‌كو بوونی (ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر) وایه، ئه‌وكاتیش به‌ویان ده‌وت بوونی له ده‌وڵه‌تدا نییه‌و ته‌نها بۆ كاری پرۆتۆكۆلی دانراوه، به‌ڵام بینیمان عیراق دوای ئه‌و پیاوه چی به‌سه‌رهات، كاتێك ژیری‌و دانایی رووخا‌و عه‌قڵگه‌رای دوژمنكارانه ته‌شه‌نه‌یان سه‌ندو كۆنترۆڵی دۆخه‌كه‌یان كرد، عیراق خزایه نێو چه‌ند جهنگێكو دواجار رژێمه‌كه به له‌سێداره‌دانی لووتكه‌كه‌ی كۆتایی پێهات، بۆیه من ده‌ڵێم: عیراق دوای ته‌واوبوونی ویلایه‌تی سه‌رۆك تاڵه‌بانی، ره‌نگه رووبه‌ڕووی هه‌مان ئه‌و دۆخه ببێته‌وه كه عیراق دوای ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر تێیدا تێپه‌ڕی، تاڵه‌بانی خێوه‌تی داناییه‌و بوونی ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كییه له ره‌گه‌زه‌كانی سه‌قامگیری نیشتیمانی‌و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی، من له‌گه‌ڵیدام له دواخستنی نووسراوه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان یان ئه‌گه‌ر نووسراویش نه‌كات، یان به‌دوای چاره‌سه‌رێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێت كه ره‌نگه چاره‌سه‌رێكی گونجاو سوودبه‌خش بێت، ئه‌مه‌ش كه باسمانكرد ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكێكی پرۆتۆكۆڵی نییه، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركرده‌یه‌كی نیشتیمانییه، كه ئه‌و پیاوه به سیفه‌تی سه‌ركرده‌ی نیشتیمانی كارده‌كات، نه‌ك وه‌ك سه‌رۆك كۆمار، ئێستا داوای لێده‌كرێت ئیمزا له‌سه‌ر داوایه‌ك بكات كه لایه‌نێك ده‌یه‌وێت، یان ئیمزا نه‌كات له‌به‌ر لایه‌نه‌كه‌ی تر، ئه‌گه‌ر ئه‌و گوێی له ته‌نها یه‌كێك له‌و لایه‌نانه بگرتایه، ئه‌وا عیراق چه‌ند ساڵێك بوو دادهڕماو نه‌ئه‌گه‌شته ئه‌م رۆژه، به‌ڵام تاڵه‌بانی ئه‌گه‌ر تۆفانێكیش هه‌ڵبكات، ئه‌و له شوێنی خۆیادا پته‌وه‌و ره‌شه‌بای هیچ لایهنێكك ناتوانێت بیجووڵێنێت، چونكه ئه‌وه سیمای سه‌رۆكی نیشتیمانییه، خوا ته‌مه‌ن درێژی بكات بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و، درێژه به ئاشته‌وایی ئه‌هلی له عیراقدا بدات.
عه‌له‌وی وتیشی: به بڕوای من، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌یرانه‌ی عیراق ئه‌وه‌یه كه، زۆرینه‌ی خاوه‌ن بڕیاره‌كان له كاری سیاسی، هه‌ڵقووڵاوی رێكخراوه نهێنییهكانو شۆڕشگێڕهكانن، من له حزبی به‌عسه‌وه هاتووم، حزبی شیوعی له رێكخراوه نهێنییه‌كانه‌وه هاتووه، جه‌لال تاڵه‌بانی له بزووتنه‌وه نیشتیمانییهكهوه هاتووه له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی كه له حزبێكی شۆڕشگێرییه‌وه هاتووه‌و كڵاشینكۆفه‌كه‌ی ده‌خسته سه‌ر شانی، كوڕه‌كه‌ی سه‌ید حه‌كیم وه‌ره‌سه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵا بۆ شۆڕشی ئیسلامی له عیراقه، هه‌روه‌ها مالكی ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه‌یه كه حزبێكی شۆڕشگێرانه‌ی نهێنی بووه، چۆن ئه‌كرێت ئه‌وانه كه خاوه‌ن عه‌قڵێكی شۆڕشگێڕانه‌ن به چركه‌یه‌ك له چركه‌كان تێگه‌یشتنیان بۆ رژێمێكی دهستووریو ژیانێكی لیبرالی هه‌بێت كه وه‌كو ئه‌و ژیان‌و رژێمهبێت له به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسا هه‌یه كه ژیانی په‌رله‌مانییان پێش 300 ساڵ پێگه‌یشتووه، بۆیه ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی وڵات به‌ڕێوه ده‌بات، عه‌قڵییه‌تێكی شۆڕشگێرانه‌یه، یاساكانیشمان یاسای لیبراڵین، لێرشهدا له‌نێوان یاسا‌و مه‌نهه‌جدا بهریهكهوتنو ناكۆكی دێته ئاراوه، ئه‌و بابه‌ته زیاتر كۆمه‌ڵایه‌تییه كه نزیكه له زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی، نه‌ك بابه‌تێكی كه‌سی، چونكه هه‌ركه‌سێك له جێگه‌ی مالكیدا بێت هه‌ر به‌و شێوه‌یه حوكمده‌كات.
له‌باره‌ی ئایندهی عیراقه‌وه وتی: چاوه‌ڕێ ناكه‌م حكومه‌تی دوای مالكی به عه‌قڵییه‌تێكی جیاوازه‌وه حوكم بكات، چونكه له هه‌مان توێژی سیاسیینو هه‌ر ئه‌و توێژه سیاسییه‌یه حكومه‌ت پێكده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش له دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه له حكومه‌ته‌كانی پێشوودا بینیمان. بۆیه هیچ ناگۆڕێت‌و ئه‌مه‌ش ده‌كرێت گره‌وێكه، پێموایه وه‌ك ئه‌وه‌یه هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه بنرێت‌و دوو هه‌نگاو بۆ دواوه‌وه، كاتێك ده‌ته‌وێت كابینه‌یه‌ك بگۆڕیت، ده‌بێت ته‌نانه‌ت به‌یان‌و به‌رنامه‌ی وه‌زاری كابینه‌ی داهاتووت ئاماده‌كردبێت، پرۆژه‌ی داهاتوو چییه كه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه خه‌ڵك ده‌نگت پێده‌دات؟ پیاوانی قۆناغی داهاتوو كێن، ئه‌گه‌ر كێشه له‌سه‌ر خودی مالكییه، ئه‌وا مالكی به‌ته‌نها كاری نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو ده‌زگایه‌كی ته‌واوكاری له‌گه‌ڵ ده‌كرد، هه‌موو كوتله سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵدا بوو، راسته سه‌رۆك وه‌زیران بوو، به‌ڵام كه‌سانی دیكه‌ش له ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌نگیان هه‌بوو.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی زۆر لایه‌ن مالیكی به دیكتاتۆر وه‌سف ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كه ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی جومگه ئه‌منییه‌كاندا گرتووه، حه‌سه‌ن عه‌له‌وی ، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ و بیرمه‌ندی عیراقی، ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی باسی ده‌كرێت ئه‌وه سروشتی عه‌قڵگه‌رای شۆڕشگێرییه، كێشه‌كه له‌وێدایه كه تیشكم خسته‌سه‌ری پێشتر، ئه‌وانه ناتوانن له‌وه بگه‌ن كه سه‌رۆك وه‌زیره‌كه‌مان به هه‌ڵبژاردن ده‌بێته سهرۆكو به هه‌ڵبژاردنیش ده‌سه‌ڵاتی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
هه‌ربۆیه پێی وابوو: ئه‌م قه‌یرانه سیاسییه‌ی عیراق وه‌كخۆی ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌بێت له‌گه‌ڵ واقعدا بگونجێینو به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه بكه‌ین، چونكه ده‌ستور به بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی به‌ریتانی لیبرالی نووسراوه‌ته‌وه‌و عه‌قڵی عیراقی توانای وه‌رگرتنی نییه.
ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك پێیان وایه ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای عێراق ده‌ستور هه‌موار بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆیه‌ی عیراق وتی: كێشه له‌وه‌دایه، ده‌ستور هه‌موار بكرێته‌وه، واتا تۆ ده‌ست له سیستمی دیموكراسی هه‌ڵده‌گریت، ئه‌وه‌ش ناكرێت، با سیستمه دیموكراسییه‌كه بمێنێته‌وه تا نه‌وه‌ی نوێ دێت‌و عه‌قڵییه‌تیان قبوڵی سیستمه‌كه ده‌كات، ئێستا ده‌بینین نه‌وه‌یه‌ك هاتووه كه جیاواز بیرده‌كه‌نه‌وه، ره‌نگه زۆر له‌مانه‌ی ئێستا باشتر عیراق به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ئه‌وان چاویانكردهوه دییموكراسیو میدیای ئازاد‌و به‌هاری عه‌ره‌بییان بینی، نه‌وه‌ی نوێ نه‌وه‌یه‌كه زۆر به‌خێرایی پێگه‌ی سیاسی خۆیان پته‌و ده‌كه‌ن.
ئه‌و بیرمه‌نده عیراقییه وتی: من ئیمزام له‌سه‌ر داواكه (بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له مالیكی) كردووه، ئه‌وه‌ش مافێكی ده‌ستوری خۆمه‌و پیاده‌ی ده‌كه‌م، بڕواشم به ئیمزاكهم هه‌یه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌كانێك له سیاسه‌تی عیراقدا دروست بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌رزه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو سه‌رۆكه‌كه‌ی بدرێت، ئه‌و چینه سیاسییه ده‌بێت به‌هۆش خۆیاندا بێنه‌وه‌و ببێته عیبره‌تێك بۆیان، ئه‌وه‌ش كارێكی سوودبه‌خشه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیمزایان له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالكی كردووه، له كاتی ده‌نگداندا له په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن، چونكه جیاوازی له نێو ئیمزا و ده‌نگدانه‌كه هه‌یه، نابێت گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئیمزایان له‌سه‌ر داواكه كردووه ئه‌كاته ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه ده‌درێت، ره‌نگه زیاد بكات‌و ره‌نگیشه كه‌م بكات.
سه‌باره‌ت به ساخته‌كردنی ئیمزاكان، پێی وابوو: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیمزا ساخته نه‌كراوه‌و ناشكرێت، سه‌رۆك تاڵه‌بانیش له‌رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه به‌هه‌موو ئیمزاكاندا چووه‌ته‌وه‌و یه‌ك ئیمزا له‌و ئیمزانهی لای سه‌رۆك كۆماره ساخته‌ی تێدا نییه، ره‌نگه له سه‌ره‌تاوه ئیمزای ساخته هه‌بووبێت، چونكه كاتێك له‌سه‌رتاوه لیستی ئیمزاكه‌یان بۆ من هێنا زنجیره‌كه‌م (186)همین په‌رله‌مانتاربوو، واتا پێش من (185) ئیمزا هه‌بووه، كه‌چی ژماره‌ی ته‌واوی ئیمزاكان لای سه‌رۆك كۆمار له ئێستادا (176) ئیمزایه، من چه‌ند رۆژێكه هاتووم بۆ هه‌ولێرو ئیمزامكرد، هه‌رچه‌نده یه‌كێك له سیخوڕه‌كانی لیستی عیراقییه ئهوهیگهیاندبووه چوارده‌وره‌كه‌ی مالكی كه من سووربووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له لیسته‌كه‌دا یه‌كه‌م ئیمزا من بیكه‌م، به‌ڵام درۆیه‌كی گه‌وره‌ی كردووه، چونكه من دوو رۆژه هاتوومه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێرو به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كان نه‌بووم تا داوایه‌كی له‌و شێوه‌یه بكه‌م.
سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانیش، عه‌له‌وی وتی: ئه‌گه‌ر ره‌وشه ئاڵۆزه‌كه هاوكار بوو بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ده‌نگدانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه، ئه‌وا له هۆڵی په‌رله‌ماندا شه‌ڕێكی خوێناوی ههڵدهگیرسێتو دانیشتنه‌كه‌ش دواده‌خرێت، په‌رله‌مانتاره‌كانیش له هۆڵه‌كه دهردهچنو خوێن له‌جه‌سته‌یان دێته خوارێ، بۆیه له دانیشتنی یه‌كه‌مدا ناتوانرێت متمانه له مالكی وه‌ربگیرێته‌وه، ره‌نگه دوای ئه‌و دانیشتنه متمانه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه، به‌ڵام له‌یه‌كه‌م دانیشتن‌دا مه‌حاڵه بكرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش من پیربوومو توانام كه‌مبووه‌ته‌وه له دانیشتنی یه‌كه‌مدا ئاماده نابم، لاشهشم ئه‌وه هه‌ڵناگرێت ببێته كیسی بۆكسێن، چونكه له‌ناو جلهكانما لاشه‌یه‌كی لاواز هه‌یه‌و گه‌ر پشتی پێببه‌ستم ره‌نگه بكه‌وم، من ناتوانم ببمه كێسی مشتهكۆڵهو له‌و نێوانه‌دا بۆكسێكیشمان به‌ربكه‌وێت، مشته‌كۆڵه‌یه‌ك له سینگم دهدرێتو له پشتمه‌وه ده‌رده‌چێت، بۆیه بڕیارمداوه له دانیشتنی یه‌كه‌مدا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له مالكی، ئاماده نه‌بم.
هه‌روه‌ها نامه‌یه‌كم بۆ مالكی ناردووه هه‌موو بۆچوونه‌كانم له‌و نامه‌یه‌دا خستووه‌ته‌ڕوو، ئامۆژگارییه‌كان سوودیان نه‌ماوه، گه‌ر سوودیان هه‌بووایه ئه‌و هه‌موو وتاری ههینییانهو ئه‌و هه‌موو ئامۆژگارییانه كه رۆژانه ده‌درێن، ئێستا عیراقی به بارێكی تردا ده‌خست، بۆیه شه‌رمه بۆ من به‌م ته‌مه‌نه ئامۆژگاری كه‌س بكه‌م له‌وانه، چونكه وه‌ك ئه‌وه وایهقسه بۆ گۆڕستانی (وادی سه‌لام) له نه‌جه‌ف ئه‌كه‌م، بۆ سه‌رۆك تاڵه‌بانیش بڕیاره به‌م نزیكانه له سلێمانی بیبینمو چیم به ئێوه وتووه به‌ویشی ئه‌ڵێم.
پێشیبینی ئه‌وه‌شیكرد: ئه‌گه‌ر متمانه‌ی لێوه‌ربگیرێته‌وه یان وه‌رنه‌گیرێته‌وه، ئه‌وا مالكی وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، چونكه زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی وامان پێده‌ڵێت، كاتێك نه‌خۆشییه‌كی وه‌كو ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی عیراق ده‌خه‌یته به‌رده‌ستی، ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكه تووشی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه له عهقڵگهرایهكی شۆڕشگێرانه‌وه هه‌ڵقووڵاوه.
ده‌مێنێته‌وه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر كابینه‌یه‌كی دیكه‌ش دروست بكرێت، ره‌نگه دوو كابینه له یه‌ك كاتدا بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له لوبنان بینیمان، كاتێك كابینه‌كه‌ی عهونو كابینه‌كه‌ی سه‌لیم حوس به‌یه‌كه‌وه هه‌بوون، كابینه‌كه‌ی مالكی ده‌مێنێته‌وه‌و دانیش به كابینه‌ی نوێ نانێت، من بۆیه ئیمزام له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كه رۆژێك دێت زۆرینه‌ی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت، له‌ده‌ستدانیشی ده‌كاته له‌ده‌ستدانی شه‌رعییه‌ت، مالكی له دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا چوارده‌وری به كه‌سانی خراپ ته‌نراوه، چاكه‌یان ناوێت‌و چاكه‌ش بۆ كه‌س ناكه‌ن، تائێستا یه‌ك مامه‌ڵه‌یان ئیمزا نه‌كردووه، تایفیین تاسه‌ر ئێسقان، بواریان به‌كه‌س نه‌داوه، بیشیانه‌وێت تۆمه‌تی به‌عسیبوون ده‌ده‌نه پاڵ هه‌ر كه‌سێك، من وه‌كو حه‌سه‌ن عه‌له‌وی كه نوێنهرێكم له‌سه‌ر به‌غدا و ناوچه‌ی كه‌ڕاده مه‌ریم كه ئێستا پێی ده‌ڵێن ناوچه‌ی سه‌وز، هه‌موو ئه‌و ناوچانه موڵكی ئێمه‌ن، دارخورماكانی دارخورمای ئێمه‌یه‌و زه‌وییه‌كه‌شی زه‌وی ئێمه‌یه، كوڕه‌زاكانم هه‌موویان ئه‌ندازیارن داوام له مالكی كرد وه‌كو پۆلیس دایانبمه‌زرێنێت، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردا، به‌ڵام سه‌رۆكی دیوانه‌كه‌ی مامهڵهكانیانی فڕێدایه سه‌به‌ته‌ی زبڵه‌وه، هۆكاری شۆڕشهكهشم بۆ سه‌ر مالكی ئه‌وه‌یه كه چوارده‌وره‌كه‌ی به‌كه‌سانی خراپ ته‌نراوه، كه‌سانێكی بێزراو نابووتو ئه‌م قسانه‌شم له نامه‌كه‌دا بۆ مالكی نووسیوه.

زۆرتر...

دەقی پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان :
2013-03-21
نەورۆزتان پیرۆز بێت:
2013-03-20