یه‌كێتی وه‌ڵامی پارتی ده‌داته‌وه:
2012-06-12
خه‌ندان - جيهان سات:
ئازاد جندیانی، وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ
خه‌ندان، وتی: وه‌كو یه‌كێتی به‌ڕه‌سمی وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی جه‌عفه‌ر
ئیمینكی، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌ینه‌وه.
جه‌عفه‌ر ئیمینكی وته‌بێژی ره‌سمیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لێدوانێكیدا بۆ ژماره‌ی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی رووداو رایگه‌یاند: پارتی نیگه‌ران بووه به‌ره‌زامه‌ندی نه‌دانی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی داوای متمانه وه‌رگرتنه‌وه له‌سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ په‌رله‌مان.
ئیمینكی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، "هه‌ڵوێستی مام جه‌لال و به‌یاننامه‌كه‌ی بۆ ئێمه موفاجه‌ئه بوو".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی وته‌بێژی پارتی، ئازاد جندیانی وته‌بێژی ره‌سمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "خه‌ندان"ی راگه‌یاند: ئه‌وان وه‌ك یه‌كێَتی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی وه‌ڵامی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی وته‌بێژی ره‌سمیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه:
لە بارەی لێدوانێكی بەڕێز جەعفەر ئیبراهیم لە رۆژنامەی رووداو، سەبارەت بە دوا گۆڕانكارییەكانی قەیرانی سیاسی عیراق، ئازاد جندیانی وتەبێژی مەكتەبی سیاسی ئەم لێدوان و روونكردنەوانەی خوارەوەی راگەیاند:
هەر لە سەرەتای قەیرانەكەوە، هەڵوێستی فەخامەتی سەرۆك كۆمار روون و راگەیەندراو بووە، كە ئەو وەك سەرۆك كۆمار كۆمەڵێك بەرپرسیارێتی دەستووری لە ئەستۆدایە و ئەبێ پێیانەوە پابەند بێت.
لە هەموو كۆبوونەوەكانیشدا ئەو مەسەلەیەی باسكردووە، بە تایبەت لەگەڵ بەڕێز سەرۆك بارزانیدا رێك كەوتوون كە بەڕێزیان بە پێی بەرپرسیارێتییە دەستوورییەكەی بێلایەن ئەبێ.
جندیانی هەروا وتی: ئێمە مانای هاوپەیمانێتی بە باشی تێ ئەگەین و لایەنگری هاوپەیمانێتیشین، پێشمان وایە كە هاوپەیمانێتی لە بنەچەڕا ئەوە ئەگەیەنێ كە لایەنە هاوپەیمانەكان لە مەسەلە گرنگ و چارەنووسسازەكان دا پێكەوە ڕاوێژ بكەن و پێكەوەش بڕیار بدەن و ئامانجەكان و میكانیزمەكانی كاری هاوبەش دەستنیشان بكەن، ئەمەش پرنسیپێكی گرنگی كاركردنی هەر هاوپەیمانێتیێك، نەك بە پێچەوانەوە.
هەروا ووتیشی: هاوپەیمان بوون جیاوازییەكان ناسڕێتەوە، بە تایبەت ئەگەر پێشوەخت بۆچوون و سیاسەتەكان هاوئاهەنگ نەكرابن. بۆیە نابێ هەبوونی جیاوازی ببێتە هۆكار یان بیانووی لێك ترازان.
لەو بارەوە جندیانی رایگەیاند: بەكارهێنانی دەستەواژەی لێكترازان بەڕاست نازانین، بەهیچ شێوەیەك لە بەرژەوەندی گەلەكەمانیشی نابینین، ئەگەر وەك كارتی گووشاریش بەكار بهێنرێ.
لەو بارەشەوە كە بەڕێز وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی هاوپەیمانمان سەبارەت بە دواڕاگەیەندراوی فەخامەتی سەرۆك كۆمارەوە وتوویەتی بۆ ئەوان موفاجەئە و جێی نیگەرانی بووە، جندیانی روونیكردەوە كە سەبارەت بە مەسەلەی ئیمزای پەرلەمانتاران و ناردن و نەناردنی بۆ پەرلەمانی عیراق، پێویستە راستیەكان، وەك ئەوەی هەن روون بكرێنەوە، كە بەمجۆرەیە:
ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی عیراق كە بۆ متمانە لێ سەندنەوە ئیمزایان كردووە، دوای ساغكردنەوەو بەدواداچوون تەنها بریتی بووە لە 157 ئیمزا، كە تیایاندا یانزە پەرلەمانتاری یەكێتیش ئیمزایان كردووە. بۆیە رێژەكە لە ئاستی ئەوەدا نیە كە داوای متمانە لێ سەندنەوە مسۆگەر بكات.
هەروا وتیشی: ئەو پەرلەمانتارانەی یەكێتیش كە ئیمزایان كردووە، لەلایەن حزبەكەیانەوە راسپێردراون كە لە پێناوی پاراستنی یەكڕیزی كورد داوای متمانە لێ سەندنەوەكە ئیمزا بكەن.
هەروا جندیانی وتیشی: خۆ ئەگەر رێژەی ئیمزاكان لە ئاستی بەجێگەیاندنی پرۆسەی متمانە لێسەندنەوەن، ئەوا پێویست بەوەناكا جارێكی دیكە سەرۆك كۆمار نامە بنووسێ، چونكە، وەك پێشووتر رامان گەیاندبوو، بەڕێز سەرۆك كۆمار نامەكەی بە ئیمزا كراوی سپاردۆتە بەڕێز سەرۆكی هەرێم و ئەكرێ ئیمزاكان، ئەگەر ئەو زانیارییە وورد بێت كە رێژەی ئیمزاكان لە ئاستی یاسایی دایە هاوپێچی نامەسپێردراوەكە بكرێن و بنێردرێنە پەرلەمان بۆ كاری پێویست .
11/6/2012
سەعات شەشی ئێوارە
سلێمانی

زۆرتر...

دەقی پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان :
2013-03-21
نەورۆزتان پیرۆز بێت:
2013-03-20