رۆژنامه‌نوسێكی‌ گۆڕان: سه‌ركه‌وتی‌ كوبه‌ پێی‌ وتم یه‌ك فیشه‌ك ده‌نێم به‌نێو چاوانته‌وه‌ گۆڕان‌و یه‌كێتی‌ به‌نیازن گوشاری‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هه‌ڵبژاردن بخه‌نه‌ سه‌ر هه‌ولێر‌و دهۆك: دەقی پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان : نەورۆزتان پیرۆز بێت: نه‌ژاد ژنه‌كه‌ی‌ چافێز ماچ ده‌كات: ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ هه‌ولێرو دهۆك ئۆتۆمبێلی‌ 2013: قه‌ره‌یلان زانیاری‌ نوێ له‌باره‌ی‌ عومه‌ر گیونه‌ی‌ ئاشكرا ده‌كات : به‌فه‌رمی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ یادی‌17ی‌ شوباتدا خۆپیشاندان ناكاتةوه: خه‌بات رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر كه‌ناڵی سپێده‌ ده‌گرێته‌به‌ر: .نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ قادری‌ حاجی‌ عه‌لی‌و‌ سالار عه‌زیز رێكه‌وتنێكی‌ سه‌ره‌تایی ئه‌نجامده‌دات:

دواترین هەواڵ |


دەبێ كوردستان بایەخ بە كوالیتی بدات:
2012-05-26
كریس باوەرس:
ئێستا كاتی ئەوە هاتووە بەدوای كواڵێتیدا بگەڕێین. دیمەنی ژمارە زۆرەكانی باڵەخانەكانی كوردستان، دڵت خۆشدەكەن . گەشەكردنەكە بەشێوەیەكی داینامیكییە و پێویستە داینامیكی بێت، بەهۆی دەیان ساڵ سەركوتكردن و دوورەپەرێزی وزەی كۆمەڵگەی كوردی بەشێوەیەكی فراوان دەردەچێت.

كاتێك من و كەسانی دیكەش تەماشای شارەكانی كوردستان دەكەین، زۆر باڵەخانەی جوان دەبینین. ناوچەكانی كوردستان سەرسوڕهێنەرن و توانایەكی شاراوەی زۆریشیان هەیە لەبواری ئەندازیاری بیناسازی، تاوەكو دیمەنە جوانەكان تێكەڵاوی نەخشەسازییەكانیان بكەن.

ئێرە باشترین وڵاتە بۆ نەخشەسازان و ئەندازیارانی جیهان تاوەكو بەنێوبانگتر ببن. كوردستان لە باشترین حاڵەتیدا، شیاوترین شوێنە بۆ دیكۆریستەكان كە كاری تێدابكەن، تاوەكو پیشانیبدەن كە چۆن ئاوات و حەز و بیرۆكەكانیان بەباشترین شێوە بەكاربێنن لەپێناو باشكردنی ژیانی رۆژانەی ئەم هەرێمە.

بەڵام بەداخەوە، هەندێ لە باڵەخانەكانی شارەكانی كوردستان، بەشێوەیەك دروستنەكراون كە درێژە بكێشێ و هاوسەنگ نییە لەگەڵ ئاوات و وزە و ستانداردی هەرێمەكەدا.

بۆچی وایە؟ بێگومان نرخی بیناكردنەكە هۆكارە. بەڵام ئەوە باشترین هەڵسەنگاندنی نرخ نییە. ئەو پلانەی كە لەسەر كاغەز هەرزانترینە، مەرج نییە لەراستیشدا لە ماوەیەكی درێژخایەندا وادەرچێ. هەندێ لە باڵەخانەكان هەر لە یەكەم رۆژەوە درزیان بردووە و هەندێكی دیكەش هەر لەسەرەتاوە سووچەكانی شەق بوون یان ئاویان پێدا هاتووەتە خوارەوە و دڵۆپەیان كردووە، بەوشێوەیەش خاوەنەكەی باڵەخانەیەكی ناكامڵی بۆماوەتەوەو پارەكەی فەوتاوە، ئەمەش زۆر دڵگرانی دەكات! ئەم هەرێمە شیاوی شتی باشترە! ئایا ئەمە هەرزانترین رێگەیە بۆ دروستكردنی باڵەخانەیەك كە لە یەكەم رۆژەوە پێویستی بە چاككردنەوە و نوێكارییە، یان باڵەخانەیەك كە لەدوای چەند ساڵ ناتوانی بەكاریبێنی؟ بێگومان نەخێر.

لەبیرمە ماوەیەك لەمەوپێش، قاتێكم بە نرخێكی هەرزان كڕی و هەستمكرد كە بە هەرزان دەستم كەوتووە. پاشان لەدوای دوو شۆردن، دەتگوت لە كاغەز دروستكراوە! ئینجا فڕێمدا و پەشیمانبووم لەو پارە بەفیڕۆدانە. قسەیەكی باوی بەریتانی هەیە دەڵێ "یەكەمجار فیڵت لێكردم، شەرمەزارییە بۆ تۆ، بەڵام كە دووەم جار فێڵت لێكردم، شەرمەزارییە بۆ من".
ئەوەش تەنیا پارە بەفیڕۆدان نییە كاتێك باڵەخانەیەكی كوالیتی خراپ دروستدەكەی، بەڵكو زیان بە ئاوات و ئامانجەكانیشت دەگەیێنێ.
هەندێ توێژینەوەی سەرنجڕاكێش لە بەریتانیا دەكرێن سەبارەت بەوەی كە چ بەسەر ئاستی خوێندكاران دادێت، كاتێك لە باڵەخانەیەكی ناشرین و كۆن و كەچەوە دەچنە باڵەخانەیەكی تازەی رازاوە. ئەوە شتێكی چاوەڕوانكراو نابێ كە ببینین ئاستی خوێندكاران بە رادەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، ئەمە زۆر راستە. لەبەرئەوەی كاتێك دەچینە باڵەخانەیەكی نوێوە، هەست بە نوێبوونەوەی ژیان دەكەین و گەش دەبیتەوە.

بێگومان هیچ خاوەن باڵەخانەیەك حەزناكات باڵەخانەیەكی ناشرین و خراپ دروستبكات. چەند ساڵێك لەمەوپێش هیچ رێگەیەكی دیكە نەبوو: زۆربەی ئەوانەی باڵەخانەیان دروستدەكردن تۆمارێكی خراپیان لەوبوارەدا هەبوو، یانیش ئەوەندە بە ئەزموون نەبوون تێیدا. خاوەن پڕۆژەكانیش ناچاربوون كە لەنێو چەند هەڵبژاردنێكی خراپدا، باشترینیان هەڵبژێرن. لەبەرئەوەی بواری بیناسازیش لە هەرێمەكەدا ئەوەندە كۆن نەبوو، هەندێ لە بیناسازەكانی وڵاتانی دەوروبەر ئەو هەلەیان قۆستەوە، بەوەی رێگەی دروستكردنی باڵەخانەكانیان كورتكردەوە و بەمەش تەمەنی باڵەخانەكانیان كەم كردەوە.

بەڵام ئێستا وانەماوە. ئێستا چەندین رێگە لەبەردەستە. ئێستا كوالیتی لەنێو بازاڕدا هەیە. ئێستا چەندین كۆمپانیای نێوداری بەریتانی هەن كە هەندێكیان ئەزموونی 50 ساڵ كاركردنیان لەم ناوچەیەدا هەیە و ئامادەن نەخشەسازی و بیناسازی باڵەخانەكان بكەن كە بۆ ماوەیەكی درێژخایەن بەرگە دەگرێت و خەڵك شانازییان پێوە دەكات، یان دروستكردنی باڵەخانەی زانكۆ كە ئەو هەوڵە زۆرەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پیشاندەدات كە لەپێناو پێشخستنی خوێندنی باڵادا داویەتی.
كورد زۆر شتیان هەیە شانازی پێوە بكەن. وەك ئەوەی كە كەسانێك توانیویانە بەسەر نەهامەتیدا زاڵ بن. كەسانێكن كە سوورن لەسەر ئەوەی داهاتوویەكی پڕشنگداریان هەبێ و كۆمەڵگەیەكی مۆدێرن دروستبكەن لەنێو ناوچەیەكی پڕ كێشەدا، خەڵكانێكن كە حەزیان لە تێكەڵاوبوونە لەگەڵ جیهانی دەرەوە.

دڵنیام لەوەی كە باڵەخانەی كوالیتی بەرز لەسەرەتادا پارەی زۆرتریان دەوێت، بەڵام هەرگیز قاتەكەی منت بیرنەچێت. من دەتوانم هەرسێ مانگ جارێك قاتێكی هەرزان بكڕم، یانیش دەتوانم قاتێكی باش بكڕم كە بەرگەی چەند ساڵێك بگرێت و بەم شێوەیەش پارەیەكی باشت بۆ دەگەڕێتەوە لە داهاتوودا. دەزانم كامیان لەناخەوە دڵخۆش و ئاسوودەم دەكات.

ئێستاش كوردستان چەندین رێگەی لەپێشە كە ئەمەش هێمای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانییە. ئێستا كاتێكی گونجاوە كە گرنگی بە كوالیتی باڵەخانەكان بدرێ تاوەكو هاوسەنگ بێ لەگەڵ داینامیكی و جوانی هەرێمەكە.

* كریس باوەرس، ئێستا كونسوڵی گشتی بەریتانیایە لە هەولێر، پێشتر ماوەیەك لە BBC كاری رۆژنامەنووسی كردووە. دوو هەفتە جارێك ئەم گۆشەیە بۆ (رووداو) دەنووسێ.
کرتە لێرە بکە بۆ چاپکردنی ئەم بابەتە143 جار بینراوە