ملا بختيار: سه‌رجه‌م گۆرانكاریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كورده
2012-05-26
هاوکار عه‌بدولره‌حمان:
له‌ژێر ناونیشانی رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و دیموكراسی و ئایندهی
كوردستان له‌هۆڵی پێشه‌وای شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو
له لێپرسراوانی حزبی و حكومی و نوسه‌ر و ئه‌دیب و رۆشنبیر و رۆژنامه‌نووسان و
هاوڵاتیان مه‌ڵبه‌ندی 3ی رێكخستنی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆرێكی
فكری سیاسی بۆ رووناكبیر و سیاسه‌تمه‌دار بۆ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) سازكرد.
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) لهكۆرێكدا له‌ژێر ناونیشانی رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و دیموكراسی و ئایندهی كوردستان كه‌له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی 3ی رێكخستنی هه‌ولێره‌وه بۆی رێكخرابوو باس قۆناغه‌كانی خه‌باتی گه‌لی كوردستان ده‌كات له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م و شه‌ڕی سارد ئه‌و هه‌وراز و نشێوانه‌ی كورد له‌قۆناغه جیاجیاكاندا پێیدار تێپه‌ڕبووه. مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت: له‌سه‌ره‌تادا كورد سیاسیه‌تێكی گونجاو و ئه‌كادیمی نه‌بووه بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كاندا نمونه‌ش به هه‌ڵوێستی كورد ده‌هێنێته‌وه له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م، پێشی وایه له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی سارد كاره‌ساتی گه‌وره و نه‌هامه‌تی زۆر به‌سه‌ر گه‌لی كورد هاتووه به‌ڵام له‌دوای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ئاسۆیه‌كی روون رووی له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه‌و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد توانیویه‌تی ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا بكات و ده‌ڵێت سه‌ره‌تای وه‌چه‌رخان له‌دوای جه‌نگی سارد ده‌ست پێده‌كات.
له‌باره‌ی گۆرانگاریهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و كاریگه‌رییان به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه مه‌لا به‌خیتار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد سه‌رجه‌م گۆرانكاریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردن و كاریگه‌ریان هه‌یه به‌سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه‌دا بۆ ئه‌مه‌ش به‌پێویستی ده‌زانێت كورد سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرێت و به‌گرنگ و بایه‌خه‌وه چاودێری رووداوه‌كان بێت. پێشی وایه له‌هه‌موو كات زیاتر وڵاتانی رۆژئاوا چاویان كوردستان ده‌بینێت و ئاگاداری ورده‌كاریه‌كانی ناوچه‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و كۆڕه‌دا مه‌لا به‌ختیار ئایندهی كوردستان به‌چاره‌نووسی دیموكراسی ده‌به‌ستێته‌وه‌و پێی وایه بهدیمكراسی گه‌لی كورد ده‌توانێت مافه‌كانی به‌ده‌ست بێنێت و ته‌نها دیموكراسی به‌پشتیوانی گه‌لی كورد ده‌زانێت.
له‌به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی حوكمرانی كوردیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد توانیویه‌تی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره و پڕ بایه‌خ به‌رهه‌م بێنێت هه‌ر لهراكێشانی سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیا جیهانیه‌كان و په‌ره‌پێدانی بواره جۆراو جۆره‌كان و بایه‌خدان به‌كه‌رته گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی ژێرخانی ئابوری كوردستان.
مه‌لا به‌ختیار له‌درێژه‌ی كۆڕهیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ئایندهی كوردستان له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا گرنك و پڕ بایه‌خه و گۆرانكاریه‌كان وه‌چه‌رخانی دووه‌من بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد و ئایندهی كوردستان.
له‌كۆتایی كۆره‌كه‌دا ئاماده‌بووان چه‌ندین پرسیار و تێبینیان له‌باره‌ی بارودۆخی كوردستان و ئایندهی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و پرسه چاره‌نوسسازه‌كان ئاراسته‌ی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) كرد

زۆرتر...

دەقی پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان :
2013-03-21
نەورۆزتان پیرۆز بێت:
2013-03-20