مالكی سوپاسی تاڵه‌بانی ده‌كات:
2012-06-11
ئاوێنه‌نیوز- جيهان سات:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ئاوێنه‌نیوز كه‌وتووه،
ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی،
سوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق، جه‌لال تاڵه‌بانی،
كرد‌و به پارێزه‌ری ده‌ستوور وه‌سفیكرد، هاوكات سه‌رله‌نوێ داوای له
هێزه سیاسیه‌كان كرد بۆ تاوتوێكردنی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان رێگای گفتوگۆ
بگرنه‌به‌ر.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "ئاسته‌نگ‌و پێشهاته‌كانی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی دوایی سه‌لماندیان كه تاكه رێگه بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه روبه‌ڕوومان بوونه‌ته‌وه‌و له داهاتووشدا روبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه، ده‌ستگرتنه به‌ده‌ستوور‌و میكانیزمه‌كانی‌و بازنه‌دانه به‌سه‌ریدا".
ئاماژه به‌ی به‌وه‌ش داوه كه "ئه‌وه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار پێیهه‌ڵساوه له له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م لایه‌نه‌دا‌و وه‌ك به‌رپرسیارییه‌ته‌كه‌ی كه پارێزه‌ری ده‌ستووره.كاریگه‌رییه‌كی گرنگی هه‌بووه به‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه‌و پته‌وكردنی ئه‌زموونی دیموكراتیدا، هه‌وره‌ها وایكردووه زیاتر یه‌كانگیربێ، بۆیه به‌م بۆنه‌یه‌وه سوپاسگوزاریی خۆم ئاراسته‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك ده‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م رۆڵه بونیادنه‌ره‌دا".
جێی ئاماژه‌یه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، رۆژی شه‌ممه، رایگه‌یاند كه ده‌قی نامه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار ئاماده‌یه بۆ داواكردن له په‌ڕله‌مان سه‌باره‌ت به لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكیی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام تا ئێستا نیسابی یاسایی ژماره‌ی په‌ڕله‌مانتاران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌واو نه‌بووه.
مالیكی له‌درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی "سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه كردووه كه هاوكار بوون له راسته‌ڕێكردنی بارودۆخه‌كه‌و رێگه‌یان نه‌دا دۆخه‌كه به‌هیچ ئاراسته‌یه‌كی تردا بڕوات".

زۆرتر...

دەقی پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان :
2013-03-21
نەورۆزتان پیرۆز بێت:
2013-03-20