ئایا مالكى به‌راستى ئه‌یه‌وێت شه‌رى كورد بكات؟
زانیار محمد:
به‌پێى ئه‌م جوڵه فراوان و گه‌رم و گوڕهى سوپاى عێراق له لایه‌ك و ئاماده‌كارى هێزى پێشمه‌رگه له لایه‌كى تر بێت, ئه‌بێت هه‌رچى زوه یان هه‌ر یه‌كێك له‌ئێمه ئه‌گه‌ر له مالكى بین یاخود له نه‌ته‌وه‌ى كورد بین به‌ره‌و حه‌مرین و ناچه جێناكۆكه‌كان بهرێكهوین بۆ داكۆكى له خاك و نیشتیمان, به‌ڵام ئایا مالكى هیچ كێشه‌ى تر‌ى نیه جگه له‌وه نه‌بێت كه ره‌فتارى دژه ئاراسته له‌گه‌ڵ كورده‌كان و به‌تایبه‌تى سه‌ركرده باڵاكانى ووڵات, بكات, ئه‌مه وه‌ك ووته كوریدهكهى لێدێت كه ده‌لێت (بزن شه‌قى ئه‌خورا, نانى شوانى ئه‌خوارد) ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆماره به‌شێك له سه‌ركردایه‌تى سیاسیى كورد له‌به‌رى یه‌كێتى و لایه‌نه‌كانى تر له به‌غدا نه‌بوایه, ئێستا مالكى له‌ماڵه‌وه خانه‌نشینى هردهگرت, بارزانى و ێهدریهكان و عه‌لاوى ته‌نگیان پى هه‌ڵچنیبوو, كار گه‌شته ئه‌وه‌ى گفتوگۆ له‌باره‌ى نیێابى قانونى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌كرا بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه لهمالكى, ئایا ههرززو مالكى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى فه‌رامۆش كرد كه كورده‌كان بۆ هێشتنه‌وه‌ى نواندیان؟ به‌م پێیه بێت ئه‌گه‌ر مالكى له‌سه‌ر پێكهێناى عه‌مه‌لیاتى دیجله‌و ناردنى سوپا بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌رده‌وام بێت , نه‌ك خۆى زه‌ره‌مه‌ندى یه‌كه‌م ده‌بێت بگره كورسیهكهشى ته‌قه‌ى تێده‌كه‌وێت و وه‌ك میزهڵانێكى فو تێكراو فش ده‌كرێته‌وه, كورد له ئێستادا خۆشبه‌ختانه له‌به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیدا یه‌ك هه‌ڵوێسته, راسته جیاوازى بیر‌و بۆچوونى سیاسى و ره‌خنه‌گرتن له هه‌رێمى كوردستان له نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌یه, به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت له‌به‌رامبه‌ر مالیكدا هیچ هیچزێك سازش له‌سه‌ر خاكى كوردستان بكات بۆ به‌رژوه‌ندى تایبه‌تى خۆى, كورد هه‌ر شتێكى كردبێت و به‌هه‌ر شتێك رازى بوبێت هه‌رگیز به‌وه رازى نابێت كه مالكى بیه‌وێت بستێك خاكى كوردستان به كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه دابڕێنراوه‌كانه‌وه داگیر بكات, ئه‌و به‌م ههلسو كه‌وته نا سیاسیانه‌ى بێت ته‌مه‌نى له‌وانى پێش خۆى كورتر ده‌بێت.