له ڕۆژی October 29 2011 10:41:45
ده‌با به‌رپرسى لقى دوو بلَىَ جاش نه‌بویمه ....كۆنه جاشێك:
له سه‌ره‌تاكانى ساڵى هه‌شتا پێش شه‌رى عێراق ئێران چه‌ند سه‌رۆك جاشێك له كوردستان رۆڵى خۆیان هه‌بوو له به‌رگرى كردن له به‌عس و چه‌وسانه‌وه‌ى گه‌ل ومیله‌ت یه‌كێ له‌وانه سه‌یدۆ سورچیه ، كه بێجگه له‌وه‌ى جاش وچڵكاوخۆرێكى به‌عسیه‌كان بوو مه‌فره‌زه خاسه‌یه‌كى درنده‌و ناكه‌س به‌چه‌ش بوو ، به‌نده ئه‌و كات به‌هۆى ئه‌وه‌ى له بنه‌ماله‌یه‌كى هه‌ژار بووین نه‌م ده‌توانى سه‌ربازى بكه‌م ناچار بووم ببمه جاش بۆیه له رێگاى چه‌ند خزم و ناسیاوێك لاى ئه‌و سه‌یدۆ سورچه ناوم نه‌شر كرا ،ئێستا گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم مامه سه‌یدۆ سورچى ئه‌ندامى مه‌كتبه‌ى سیاسى پارتى پارێزگارانه ، ئه‌و كات له جاشایه‌تى زۆر كه‌سم ناسى له‌گه‌ل زۆركه‌سیش بوینه هه‌ڤال و دۆست یه‌كێ له‌وانه‌ى پێكه‌وه جاش بووین و ئێستا خۆى لێمان كردۆته شۆرشگێر ئه‌و عه‌لى حوسین سورچییه كه نه‌وه‌ك خۆى جاش بوو به‌ڵكو باوك وبراو مامه‌كانیشى هه‌ر هه‌موو لاى ئه‌و سه‌یدۆسورچیه به‌جاشایه‌تى ده‌وامیان ده‌كرد ، زۆرباشیش ئه‌و شه‌وه‌م له‌بیره كه عه‌لى حوسین له‌گه‌ل سه‌یدۆ سورچى و مه‌فره‌زه‌كه‌ى عادل ئه‌بوو شارب به سه‌رپه‌رشتى رائید عزه‌دینى ئه‌منى هه‌ولێر به‌سه‌ر ئه‌و ماله‌یان دادا كه كادرێكى حزبى شیوعى پاش مقاوه‌مه‌تێكى زۆر تێیدا شه‌هید بوو گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم ئه‌و كادیره شیوعیه ناوى مامۆستاكۆچه‌ر بوو
به‌ڵام جاش هه‌ر جاشه چونكه خۆم ئه‌و شه‌وه له‌گه‌ل عه‌لى حوسین بووم خۆشم چاك ئه‌وه‌م له‌بیره كه تا به‌یانى هیچمان نه‌وێران بچینه سه‌ر لاشه‌ى ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانه ده ئه‌گه‌ر عه‌لى حوسین راست ده‌كات با بڵێت من ئه‌و شه‌وه له‌و گه‌ره‌كه‌ى ته‌نیشت یاریگاى هه‌ولێر به‌شدارى به‌سه‌ر دادانى ئه‌و ماڵه‌م نه‌كرد كه تیێدا ته‌نیا یه‌ك پێشمه‌رگه وه‌ك شه‌یر به‌رنگارى ئیمه‌و هێزه زۆره‌كه‌ى به‌عس بۆوه ، دیسان دووباره ده‌كه‌مه‌وه عه‌لى حوسین با بڵێت ئه‌و شه‌وه له‌گه‌ل سه‌یدۆ سورچىو عادل ئه‌بو شاربى مه‌فره‌زه خاسه كۆنه‌كه‌ى بةعس و مه‌فره‌زه خاسه‌كه‌ى ئێستاى پارتى له‌و گه‌ركه نه‌بویون جارێكى تر به پارتى وبه‌رپرسه‌كه‌ى ده‌لَیَم خۆت لیَمان گیَل مه‌كه ده‌بلَىَ من جاش نه‌بیومه لاى سه‌یدۆ سورچى ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ |
له ڕۆژی April 26 2011 16:13:18
درۆ له‌یه‌ك نه‌چووه‌كانى بێده‌سه‌ڵات:
شادمان موسافیر: كه به حزبه فه‌رمانڕ‌ه‌واكان ده‌ڵێین حزبه‌كانى ده‌سه‌ڵات، ده‌بێت به حزبه‌كانى موعاره‌زه‌ش بڵێین حزبه‌كانى بێده‌سه‌ڵات. حزبه بێده‌سه‌ڵاته‌كانى ( گۆڕ‌ان‌و كۆمه‌ڵو یه‌كگرتوو ) له‌چه‌ندین سیفاتى هاوبه‌شدا یه‌كده‌گرنه‌وه، له جنێودان‌و درۆكردن‌و ئه‌عساب گه‌رمى‌و مناڵهاندان‌و گه‌نج فریودان به‌ئیسلامگه‌رایی‌و به‌ردو دارلاستیك هاویشتن‌و خۆبه‌بچوك‌و مه‌غدور زانین‌و چه‌واشه‌كردن‌و شاته‌شات‌و ئیستیفزازكردن‌و تۆقیوى‌و به‌دئه‌خلاقى‌و نه‌فامى‌و زۆر شتى تریش كه‌جێگاى وتنى نیه. له‌م ڕ‌ۆژانه‌دا ئاگامان لێ‌بوو كه‌چۆن دواى شین‌و شه‌پۆڕ كردنێكى زۆر بۆ ئه‌وه‌ى كه نابێت په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌ستى حزبایه‌تى تێبكه‌وێت‌و خۆشیان به‌كامى دل ده‌ستیان خسته ناو پۆله‌كانى خوێندنى مناڵانى بنه‌ڕ‌ه‌تى تا زانكۆكان‌و هانیان دان بۆ مانگرتن كه كه‌مترین كه‌س به‌قسه‌ى كردن‌و ئه‌وانى تر شه‌رمه‌زاریان كردن، له شه‌وێكدا ئه‌و 3 حزبه بێده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ریه‌كدا نه‌شكاو هه‌ر یه‌كه‌یان به میزاجى خۆى درۆیه‌كى ژماره‌ى ئه‌و خوێندنگایانه ڕ‌اگه‌یاند كه‌به‌حسابى ئه‌وان كه‌مترین ژماره‌یان مانیان گرت. هاوڵاتى ڕ‌ووڕ‌ه‌ش نووسى (تائێستا 230 قوتابخانه له‌پارێزگاى سلێمانى مانیان گرتووه، یه‌كگرتووى ده‌م‌و داوێن‌و زمانپیس نووسى 300، ئه‌حمه‌د میره‌ى پاكه‌تفرۆش نووسى 410، ستاندار 150، گرده‌كه وتى 247، ئاوێنه 170، كۆمه‌ڵى تیرۆریست وتى زوربه‌ى. ده‌وه‌ره بڕ‌وا به‌كامیان بهێنى‌و پێشیان ناخۆشه پێیان بڵێیت درۆزن و چه‌واشه‌كار؟ |
له ڕۆژی April 08 2011 17:11:23
موعاره‌زه‌ى ئاخرزه‌مان‌و پاشگه‌زبوونه‌وه له به‌رنامه‌كان:
ئه‌رسه‌لان كۆڵه‌ردى: دواى ئه‌وه‌ى حیزبه بێئه‌زموونه‌كانى موعاره‌زه سه‌نگه‌رێكى به‌تاڵیان هه‌ڵبژارد‌و شه‌ڕ‌ێكى خۆتڕ‌ێنى دووساڵه‌یان تیابه‌رپاكرد، رۆژى 5/4/ 2011 له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهشازو ناڕ‌ێكدا كه‌هه‌ر ئه‌تگووت بۆ موئامه‌ره له‌یه‌كتر كردن دیقه‌ت ئه‌ده‌ن، به‌كۆى ده‌نگى هه‌ر سێ چه‌واشه‌كاره‌كه په‌نجه‌ى په‌شیمان بوونه‌وه گه‌ستراو به‌سه‌د به‌قوربان‌و به‌ساقه داوایان له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كرد بێنه ناو ئه‌و حكومه‌ته‌وه‌ى كه‌تائێستاش ئه‌وان له‌هاوكێشه‌كانى تێناگه‌ن‌و نازانن چى ئه‌گوزه‌رێت. به‌ڵام له‌برى ئه‌وه‌ى ته‌كلیف بكه‌ن به‌شێوه‌ى فه‌رمان ده‌ركردن قسه‌یان ئه‌كرد. ئه‌وه‌ى جێی تێڕ‌امان بوو له كۆبوونه‌وه‌ى ژووره تاریكه‌كانى گرده‌كه ئه‌وه‌بوو كه ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبۆوه موعاره‌زه داناى ئه‌حمه‌د مه‌جید بكات به وه‌زیرى دارایی یان سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌زاهه له‌حكومه‌تى داهاتوودا كه‌ئه‌گه‌ر ته‌كلیفه‌كه‌یان قبوڵكرا ( ئاى خواى گه‌وره چى به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا دێت؟!!!) . ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى گۆڕ‌ان ئاگایان له‌دونیا نییه‌و حزبه‌كانیان له ژووره تاریك‌و داخراوه‌كاندا فه‌رمانیان بۆ ده‌رئه‌كه‌ن، خواهه‌ڵناگرێ كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مان له حزبه‌كانى تر نه‌ئه‌چوو هه‌رچى بڵێى زه‌رده‌خه‌نه‌شه تیانه‌بوو نه‌خوازه‌ڵا پێكه‌نین، له‌وه‌ئه‌چوو هه‌موویان ترشیان ده‌رخوارد درابێ. موعاره‌زه‌ى ئاخر زه‌مان كه‌نه‌یتوانى به‌ڵێنه‌كانى به‌جێبهێنێ‌و له‌به‌رده‌مى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا رووزه‌رد بوو، به‌وه‌شدا گه‌ڕ‌انه‌وه‌یان بۆسه‌نگه‌رى گه‌ل هه‌ڵبژارد كه‌رۆژانه ده‌سته‌ده‌سته‌و پۆل پۆلیان لێئه‌بێته‌وه‌و دێنه‌وه سه‌نگه‌رى گه‌ل، ئیتر ئارامیان نه‌ماو به‌نیازى چاوبڕ‌ینه سامانى نیشتمانى بڕ‌یاریاندا له به‌رنامه‌ى موعاره‌زه بوون په‌شیمان ببنه‌وه‌و بێنه‌وه سه‌نگه‌رى گه‌ل‌و ئیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه له‌مه‌ودوا پڕ‌ئه‌بێ له بێبه‌رنامه‌یی، ئه‌وان ته‌حه‌مولى به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ى ئه‌كه‌ن، ئه‌وان له‌ئێستادا هیچیان به‌لاوه گرنگ نه‌ماوه ته‌نها بینینى دۆلار نه‌بێت‌و هه‌ر كه‌سێكیش خۆى بۆ به‌كوشتدان ئه‌وا هه‌ر سێلایه‌نه‌كه‌یان ئه‌گه‌ر بیریان بوو ، فاتیحایه‌ك له‌سه‌ر قه‌بره‌كانیان ئه‌خوێنن. |
له ڕۆژی April 08 2011 17:09:54
موعاره‌زه‌ى ئاخرزه‌مان‌و پاشگه‌زبوونه‌وه له به‌رنامه‌كان:
ئه‌رسه‌لان كۆڵه‌ردى: دواى ئه‌وه‌ى حیزبه بێئه‌زموونه‌كانى موعاره‌زه سه‌نگه‌رێكى به‌تاڵیان هه‌ڵبژارد‌و شه‌ڕ‌ێكى خۆتڕ‌ێنى دووساڵه‌یان تیابه‌رپاكرد، رۆژى 5/4/ 2011 له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نهشازو ناڕ‌ێكدا كه‌هه‌ر ئه‌تگووت بۆ موئامه‌ره له‌یه‌كتر كردن دیقه‌ت ئه‌ده‌ن، به‌كۆى ده‌نگى هه‌ر سێ چه‌واشه‌كاره‌كه په‌نجه‌ى په‌شیمان بوونه‌وه گه‌ستراو به‌سه‌د به‌قوربان‌و به‌ساقه داوایان له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كرد بێنه ناو ئه‌و حكومه‌ته‌وه‌ى كه‌تائێستاش ئه‌وان له‌هاوكێشه‌كانى تێناگه‌ن‌و نازانن چى ئه‌گوزه‌رێت. به‌ڵام له‌برى ئه‌وه‌ى ته‌كلیف بكه‌ن به‌شێوه‌ى فه‌رمان ده‌ركردن قسه‌یان ئه‌كرد. ئه‌وه‌ى جێی تێڕ‌امان بوو له كۆبوونه‌وه‌ى ژووره تاریكه‌كانى گرده‌كه ئه‌وه‌بوو كه ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبۆوه موعاره‌زه داناى ئه‌حمه‌د مه‌جید بكات به وه‌زیرى دارایی یان سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌زاهه له‌حكومه‌تى داهاتوودا كه‌ئه‌گه‌ر ته‌كلیفه‌كه‌یان قبوڵكرا ( ئاى خواى گه‌وره چى به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا دێت؟!!!) . ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى گۆڕ‌ان ئاگایان له‌دونیا نییه‌و حزبه‌كانیان له ژووره تاریك‌و داخراوه‌كاندا فه‌رمانیان بۆ ده‌رئه‌كه‌ن، خواهه‌ڵناگرێ كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مان له حزبه‌كانى تر نه‌ئه‌چوو هه‌رچى بڵێى زه‌رده‌خه‌نه‌شه تیانه‌بوو نه‌خوازه‌ڵا پێكه‌نین، له‌وه‌ئه‌چوو هه‌موویان ترشیان ده‌رخوارد درابێ. موعاره‌زه‌ى ئاخر زه‌مان كه‌نه‌یتوانى به‌ڵێنه‌كانى به‌جێبهێنێ‌و له‌به‌رده‌مى جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا رووزه‌رد بوو، به‌وه‌شدا گه‌ڕ‌انه‌وه‌یان بۆسه‌نگه‌رى گه‌ل هه‌ڵبژارد كه‌رۆژانه ده‌سته‌ده‌سته‌و پۆل پۆلیان لێئه‌بێته‌وه‌و دێنه‌وه سه‌نگه‌رى گه‌ل، ئیتر ئارامیان نه‌ماو به‌نیازى چاوبڕ‌ینه سامانى نیشتمانى بڕ‌یاریاندا له به‌رنامه‌ى موعاره‌زه بوون په‌شیمان ببنه‌وه‌و بێنه‌وه سه‌نگه‌رى گه‌ل‌و ئیتر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه له‌مه‌ودوا پڕ‌ئه‌بێ له بێبه‌رنامه‌یی، ئه‌وان ته‌حه‌مولى به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ى ئه‌كه‌ن، ئه‌وان له‌ئێستادا هیچیان به‌لاوه گرنگ نه‌ماوه ته‌نها بینینى دۆلار نه‌بێت‌و هه‌ر كه‌سێكیش خۆى بۆ به‌كوشتدان ئه‌وا هه‌ر سێلایه‌نه‌كه‌یان ئه‌گه‌ر بیریان بوو ، فاتیحایه‌ك له‌سه‌ر قه‌بره‌كانیان ئه‌خوێنن. |
له ڕۆژی March 25 2011 09:23:38
دروشمه‌كانى شۆڕ‌ش‌و گۆڕ‌انى سه‌ده‌ى 21ى كوردستان:
نازم هه‌ڵمه‌ت: پیرۆز بێت سه‌داى ( الله اكبر ) له گۆڕ‌ه‌پانه‌كه‌ى مه‌یدانى ئازادى‌و خۆپیشاندانى شاروشارۆچكه‌كانمان ، هه‌ر به‌رده‌وام بێت نوێژه‌سیاسیانه‌ى سه‌رجاده‌و لاى توالێته‌كانى به‌رسینه‌ماكان ، هه‌رپایه‌بڵندبن مه‌لا چڵكنه‌كانى كوێره‌دێ‌و مه‌لامه‌عسومه‌كانى جیهاد‌و بژى وه‌زیره فول ئیسلامیه كۆنه‌په‌رسته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافمان ، هه‌ر كه‌سێك سوكایه‌تى به‌ڕ‌یشى بێخێرى مه‌لاكان‌و به‌رسمێڵى قرتێنراوى ئه‌تككراویان كرد ، به‌كه‌ته‌ر‌و چه‌قۆ له‌توپه‌تیان بكه‌ن ، باقورئان هێڵى سوور بێت‌و كه‌س بۆى نه‌بێت چاكوخراپ لێى بكۆڵێته‌وه ، رازاوه‌تر بێت ریزه‌حیجابى به‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنى حزبه‌كانى ئۆپۆزیسیۆن ، باهه‌ر بژێته‌وه ناوه ئیسلامیه‌كانى عه‌ره‌بى جاهیلى‌و دواى محمد‌و شه‌یماكان‌و عائشه‌كان‌و زه‌هراكان‌و زیائه‌دین‌و به‌شیر‌و سه‌ڵاحه‌دینه‌كان باناوى تازه‌ى مناڵه‌كانمان بێت ، له‌رۆژانى یادى له‌دایكبوونى محمد‌و میعراج‌و جه‌ژنه ئیسلامى‌و موحه‌ڕ‌ه‌مه‌كاندا شایی لۆغان بگێڕ‌ن‌و ناو بازاڕ‌ه‌كانمان پڕ‌كه‌ن له‌دروشم‌و خه‌تى عه‌ره‌بى ، ئه‌وه ئه‌و ڕ‌ۆژانه‌ن كه خوا پێى خۆشه ، شمشێره‌كانى قه‌عقاع هه‌ڵگرنه‌وه‌و بیكه‌ن به‌فه‌خر‌و دروشمى نیشتمانى ، شریتى خوار تیڤیه‌كانتان بكه‌ن به‌پرسیار‌و وه‌ڵامى مه‌لا كۆلكه خوێنده‌وار‌و خه‌ڵكه ساده‌و ئیسلام په‌رسته‌كه‌و هانیان به‌ن بۆ جیهاد‌و ته‌قوا ، ئه‌گه‌ر باران نه‌بارى نوێژه‌بارانێ له‌سه‌ر گۆیژه‌و ئه‌زمڕ سازبكه‌ن ، هه‌ر گه‌نجێك جێڵى به‌كار هێنا جه‌ڵدى بكه‌ن ، گۆرانى‌و مۆسیقا له‌خۆتان حه‌رام بكه‌ن‌و رووبكه‌نه سروود‌و ته‌هلیله‌و مه‌ولودگێڕ‌ان ، له‌خوابپاڕ‌ێنه‌وه ئێره ببێته ئه‌فغانستانى پێش رزگاركردنى، جبه‌و عه‌مامه دابه‌ش بكه‌ن ، خه‌ڵاتى زێڕ‌ین حه‌رامه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مڕ‌ۆى مه‌یدانه ئازادیه‌كه‌تان مه‌دالیاى زیوین به‌كار بهێنن ، ده‌ستگرتن‌و ده‌ستنوێژ گرتنمان فێر بكه‌ن با دوا نه‌كه‌وین ، ئه‌گه‌ر قورئانێكیان هه‌دیه كردن وه‌ك كاك نه‌وشیروانه‌كه 3 جار بیخه‌نه سه‌رسه‌رتان‌و ماچى بكه‌ن ، ئه‌گه‌ر زانیتان هێزه‌كانى ئیخوان موسلیمین له‌ئێوه زۆرتر‌و كاریگه‌رترن هیچ عه‌یب نیه ده‌ستیان ماچ بكه‌ن‌و بچنه سه‌ر ده‌ستورى ئه‌وان ، هیچ عه‌یب نیه هه‌موو فه‌خر به‌وه‌وه ده‌كه‌ین كه‌ناڵه‌كانى جه‌زیره‌و عه‌ره‌بیه‌ى كۆنه‌په‌رست باسمان بكه‌ن‌و ناوبانگمان بزڕ‌ێنن . ئه‌ى ئه‌وه نیه له‌هه‌ڵه‌بجه وه‌ك سه‌رده‌مى ئه‌بو سوفیان‌و خالیدى بن وه‌لید به ویردى الله اكبر هه‌ڵمه‌ت ده‌به‌ینه سه‌ر براكانمان . ده‌ى براده‌رینه فرسه‌ته بزانم چۆن ده‌كه‌ونه وێزه‌ى نیشتمان‌و ده‌مانگێڕ‌نه‌وه سه‌رده‌مى جه‌هاله‌ت. |
له ڕۆژی March 08 2011 14:18:41
پۆرتشكاندنى حزبه‌كه‌ى نه‌وشیروان:
شاخه‌وان سابیر: ئه‌مڕۆ حزبه‌كه‌ى كاكه نه‌وه پۆرتێكى شكا كه‌هه‌زاران عه‌لاگه‌ى كون كون كرد . دوو شه‌وه كه‌ناڵه درۆزنه‌كه باسى ئه‌وه ده‌كات كه فه‌رمانبه‌ران به‌زۆر ده‌هێنرێن‌و له‌به‌رده‌مى مه‌ڵبه‌ند ئاهه‌نگیان پێده‌گێڕ‌ن ، له‌كاتێكدا كه‌ئه‌مڕ‌ۆ نه‌ك هه‌ر له مه‌ركه‌زى سلێمانى ، له‌ناحیه‌كانى ده‌ور‌وبه‌ریشى پشووى ره‌سمى بوو به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى راپه‌ڕ‌ینى سلێمانیه‌وه . ئه‌م پۆرتشكانه‌ى حزبه‌كه‌ى نه‌وه هاوزه‌مان بوو له‌گه‌ل به‌رفراوانى جه‌ماوه‌رى ئه‌و ئاهه‌نگه و زۆرى به‌شداربوون كه‌تانیوه‌شه‌وى خایاند . كه‌ناڵه درۆزنه‌كه‌ى حزبه‌كه‌ى نه‌وه ئینجا وێنه‌ى یه‌ك دوو پاسى نیشاندا كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى شاره‌وه هاتبوون بۆ به‌شدارى كردن له‌ئاهه‌نگى یه‌كێتیه‌كه‌یان ، به‌ونیازه‌ى بڵێت ئاهه‌نگ گێڕ‌ان ته‌نها خه‌ڵكى سلێمانى نه‌بوون ، له‌مه‌شدا هه‌ر هه‌وادارانى یه‌كێتى سه‌ربه‌ستى خۆیانه هه‌ركوێیان مه‌یل لێبێت له‌وێ ئاهه‌نگ بگێڕ‌ن . به‌ڵام سه‌ربه‌ستى كوا لاى حزبه‌كه‌ى نه‌وه ؟ ئه‌وان له‌به‌رئه‌وه‌ى فه‌رهاد پیرباڵه‌كه له‌حزبى خۆیان نه‌بوو و ده‌نگى دابوو به‌مه‌سعود ، له‌به‌رده‌ركى سه‌را وه‌ك قه‌ومى قه‌له‌مون تێى به‌ربوون‌و خه‌ڵكى راسته‌قینه‌ى شاره‌كه نه‌بووایه هه‌رده‌شیانكوشت . ئه‌مه سیاسه‌تى راسته‌قینه‌ى حزبه‌كه‌ى نه‌وه‌یه ، بۆزیاتر دڵنیابوون له‌دكتاتۆریه‌تى نه‌وه‌كه ئه‌وه‌تان بیرده‌خه‌مه‌وه كه‌كۆمۆنیسته‌كان دراوسێى ماڵه‌كه‌ى بوون‌و له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌گه‌ل بیروباوه‌ڕى ئه‌ودا نه‌بوون هه‌موویانى قه‌تلوعامكرد ، هه‌ر دراوسێتیشى نه‌فامى!.. به‌ڵام مامى گه‌وره به‌ئاشكرا به‌وانى وت: خۆپیشاندانى خۆشتان بكه‌ن‌و منیش له‌گه‌ڵتاندام ، هه‌رچه‌نده بیروباوه‌ڕ‌یشمان یه‌ك نه‌بێت . ئه‌وه جیاوازى نێوان سه‌ركرده‌ى راسته‌قینه‌و سه‌ركرده‌ى داتاشراوه .ئه‌مڕۆ له‌سلێمانیدا حزبه‌كه‌ى نه‌وه به‌ده‌ردێك چوو هه‌رچه‌ندى كرد بۆى چاره‌سه‌رنه‌ده‌كرا ، ناچار ببوو به كه‌ناڵه درۆزنه‌كه‌ى حزبۆكه‌كه‌ى بڵێت به‌راستوچه‌پدا درۆ بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى شتێك له‌پۆرتى شكاوى كۆبكاته‌وه . نه‌وه‌یه‌ك خاوه‌نى فاروق‌و رێبین‌و شاهۆ‌و بورهانى ره‌شه‌ى گوڵه بێت ، جارێ له‌كوێیه‌تى؟!!! |
له ڕۆژی March 08 2011 14:11:39
پۆرتشكاندنى حزبه‌كه‌ى نه‌وشیروان:
شاخه‌وان سابیر: ئه‌مڕۆ حزبه‌كه‌ى كاكه نه‌وه پۆرتێكى شكا كه‌هه‌زاران عه‌لاگه‌ى كون كون كرد . دوو شه‌وه كه‌ناڵه درۆزنه‌كه باسى ئه‌وه ده‌كات كه فه‌رمانبه‌ران به‌زۆر ده‌هێنرێن‌و له‌به‌رده‌مى مه‌ڵبه‌ند ئاهه‌نگیان پێده‌گێڕ‌ن ، له‌كاتێكدا كه‌ئه‌مڕ‌ۆ نه‌ك هه‌ر له مه‌ركه‌زى سلێمانى ، له‌ناحیه‌كانى ده‌ور‌وبه‌ریشى پشووى ره‌سمى بوو به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى راپه‌ڕ‌ینى سلێمانیه‌وه . ئه‌م پۆرتشكانه‌ى حزبه‌كه‌ى نه‌وه هاوزه‌مان بوو له‌گه‌ل به‌رفراوانى جه‌ماوه‌رى ئه‌و ئاهه‌نگه و زۆرى به‌شداربوون كه‌تانیوه‌شه‌وى خایاند . كه‌ناڵه درۆزنه‌كه‌ى حزبه‌كه‌ى نه‌وه ئینجا وێنه‌ى یه‌ك دوو پاسى نیشاندا كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى شاره‌وه هاتبوون بۆ به‌شدارى كردن له‌ئاهه‌نگى یه‌كێتیه‌كه‌یان ، به‌ونیازه‌ى بڵێت ئاهه‌نگ گێڕ‌ان ته‌نها خه‌ڵكى سلێمانى نه‌بوون ، له‌مه‌شدا هه‌ر هه‌وادارانى یه‌كێتى سه‌ربه‌ستى خۆیانه هه‌ركوێیان مه‌یل لێبێت له‌وێ ئاهه‌نگ بگێڕ‌ن . به‌ڵام سه‌ربه‌ستى كوا لاى حزبه‌كه‌ى نه‌وه ؟ ئه‌وان له‌به‌رئه‌وه‌ى فه‌رهاد پیرباڵه‌كه له‌حزبى خۆیان نه‌بوو و ده‌نگى دابوو به‌مه‌سعود ، له‌به‌رده‌ركى سه‌را وه‌ك قه‌ومى قه‌له‌مون تێى به‌ربوون‌و خه‌ڵكى راسته‌قینه‌ى شاره‌كه نه‌بووایه هه‌رده‌شیانكوشت . ئه‌مه سیاسه‌تى راسته‌قینه‌ى حزبه‌كه‌ى نه‌وه‌یه ، بۆزیاتر دڵنیابوون له‌دكتاتۆریه‌تى نه‌وه‌كه ئه‌وه‌تان بیرده‌خه‌مه‌وه كه‌كۆمۆنیسته‌كان دراوسێى ماڵه‌كه‌ى بوون‌و له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌گه‌ل بیروباوه‌ڕى ئه‌ودا نه‌بوون هه‌موویانى قه‌تلوعامكرد ، هه‌ر دراوسێتیشى نه‌فامى!.. به‌ڵام مامى گه‌وره به‌ئاشكرا به‌وانى وت: خۆپیشاندانى خۆشتان بكه‌ن‌و منیش له‌گه‌ڵتاندام ، هه‌رچه‌نده بیروباوه‌ڕ‌یشمان یه‌ك نه‌بێت . ئه‌وه جیاوازى نێوان سه‌ركرده‌ى راسته‌قینه‌و سه‌ركرده‌ى داتاشراوه .ئه‌مڕۆ له‌سلێمانیدا حزبه‌كه‌ى نه‌وه به‌ده‌ردێك چوو هه‌رچه‌ندى كرد بۆى چاره‌سه‌رنه‌ده‌كرا ، ناچار ببوو به كه‌ناڵه درۆزنه‌كه‌ى حزبۆكه‌كه‌ى بڵێت به‌راستوچه‌پدا درۆ بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى شتێك له‌پۆرتى شكاوى كۆبكاته‌وه . نه‌وه‌یه‌ك خاوه‌نى فاروق‌و رێبین‌و شاهۆ‌و بورهانى ره‌شه‌ى گوڵه بێت ، جارێ له‌كوێیه‌تى؟!!! |
له ڕۆژی March 02 2011 10:21:48
ئاده‌ى بابزانین كێ دژى شه‌ڕ‌ى ناوخۆیه؟
چنار عه‌لى: زۆر ده‌مێكه زوڕ‌ناژه‌نه‌كانى نه‌وشیروانپۆست ، ئه‌وانه‌ى كه‌به‌ئسلوبى نووسینیاندا زۆر به‌ئاسانى ده‌ناسرێنه‌وه كه كێن‌وكێ نین ، به‌حساب به‌بێزاریه‌وه دژى شه‌ڕ‌ى ناوخۆ ده‌نوسن . كه‌چى له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كه‌له‌سلێمانى ئاژاوه‌یه‌كیان گێڕ‌ا‌و بوونه باعیسى قوتى خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌تى شاره‌كه‌و موزایه‌ده‌شیان به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن ، مه‌لاكانى كۆمه‌ڵو گۆڕ‌ان‌و یه‌كگرتوو ، پێكه‌وه ده‌هۆڵى شه‌ڕ‌ى ناوخۆیان ده‌كوتاو ده‌یانگوت جیهاده‌و مه‌رجیش نیه جیهاد دژى كوفر بكرێت . نه‌وشیروانى كۆنه‌سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى ماركسى جاران‌و تازه ته‌ریقه‌ت وه‌رگرى ئێستا ، پێكه‌وه له‌گه‌ل مه‌لاكانى كۆمه‌ڵویه‌كگرتوو به‌ده‌نگى الله اكبره‌وه له‌به‌رده‌ركى سه‌راى سلێمانى كه‌ده‌یانه‌وێت ناوه‌كه‌ى گڵا‌و بكه‌ن‌و وه‌كو ساحه‌ى ته‌حریرى میسر ناوى بنێن ، به‌یه‌كه‌وه هه‌موو مه‌لاو سه‌رسه‌ریه مه‌شروبخۆره‌كان كۆببوونه‌وه بۆ روخاندنى ئه‌و شته‌ى كه‌خۆشیان نه‌یانزانى چی بوو. ده‌نگى الله اكبره‌كه‌ى به‌رده‌ركى سه‌را كه‌بۆیه‌كه‌مینجار بوو مێشكى خه‌ڵكى ئه‌م شاره سیكۆلاره ئیزعاج بكات بۆ شه‌ڕ‌ى ناوخۆبوو ، ده‌نگى الله اكبر‌و ده‌نگى هه‌موو شه‌ڕ‌انگێزه‌كانى وه‌كو شاهۆ‌و رێبین‌و فاروق به‌ناوروناكبیره‌كانى تر‌ى پشت په‌رده ئه‌مجاره‌یان بۆ هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕ‌ێكى ناوخۆى ئه‌وتۆ بوو كه‌حه‌یاى كورد‌و كوردستانیشى تیاده‌چوو ، هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى به‌درێژایی مێژووى شۆڕ‌شه‌كانى كورد به‌ده‌ستهاتووه ، مه‌لانه‌وشیروان‌و مه‌لارێبینى ئه‌حمه‌د هه‌ردى ده‌یانویست بیده‌نه ده‌م ئینتیقامه‌وه ، مه‌لا نه‌وشیروان ویستى بۆ رازى كردنى دڵى یه‌كگرتوو كه پارتى باره‌گاى بادینانى سوتاندوون باره‌گاى لقى چواریان بۆ بسوتێنێته‌وه‌و یه‌كگرتووش ویستى پارتى‌و یه‌كێتى تیادا باته‌وه شه‌ڕ‌ى ناوخۆ . ئه‌و ده‌نگه قرخنه‌ى مه‌لارێبینى ئه‌حمه‌د هه‌ردى كه‌تائێستاش له تواندنه‌وه‌ى پاسۆكدا خۆى‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ى به‌تاوانبار ده‌زانرێن ، به‌زمانێكى زبره‌وه هێرشى ده‌برده سه‌رپارتى بۆئه‌وه‌ى دۆخه‌كه نائارامتر بكات‌و پارتى په‌لامارى ئیداره‌ى یه‌كێتى تیابات‌و شه‌ڕ‌ێكى گه‌وره هه‌ڵگیرسێنن . به‌ڵام به‌هۆى به‌عه‌قڵانى ته‌ماشاكردنى یه‌كێتى‌و پارتیه‌وه رێبینى پاسۆككوژ نه‌یتوانى ئه‌م بڵقه بیركردنه‌وه‌یه‌ى خۆى‌و مه‌لانه‌وشیروان بگه‌یه‌نێته‌سه‌ر . جائێستا كێیه شه‌ڕ‌ى ناوخۆ هه‌ڵده‌گیرسێنێت‌و كێیه ناهێڵێ رووبدا؟ پارتى‌و یه‌كێتى یان مه‌لانه‌وشیروان‌و مه‌لارێبینى پاسۆككوژ‌و داروده‌سته‌كه‌یان.؟ |
له ڕۆژی February 25 2011 11:48:45
خواتان بێ به‌رۆكى سلێمانى به‌رده‌ن!!!
كامۆ جه‌لال: به‌سه ئیتر سلێمانى مه‌كه‌ن به گۆمى خوێن، هه‌ر كه‌سێك باوبژى سكى خۆى با له‌سلێمانى خاڵى نه‌كاته‌وه ، سلێمان مه‌كه‌ن به شوێنى عه‌رز كردنى عه‌زه‌ڵات و به‌ده‌ستهێنانى سه‌روه‌ت و سامان ، ئه‌وه‌ى كێشه‌ى به‌ده‌ستهێنانى پۆست‌و كورسى و پاره‌ى هه‌یه ، با كوڕ‌ى خۆى بخاته پێش خه‌ڵكى نه‌دارو كه‌مده‌رامه‌ته‌وه ، به‌سه ئیتر كوڕ‌ى خه‌ڵك به‌كوشت مه‌ده‌ن ، بزانن وه‌ستا عه‌لى كاشیش هه‌ر وه‌كو ئێوه باوك بوو كاتێ كه كوڕ‌ه تاقانه‌كه‌ى كوژرا‌و ئاوه و ئاو رۆشت. كاتێ كه ئه‌و فه‌رمانپێكراوه‌ى كه ته‌قه‌ى له‌و حه‌شاماته‌ى خه‌ڵكى سلێمانى كرد ، با گریمانه‌ى ئه‌وه‌ى دابنایه كه ئه‌وه كوڕ‌و براى خۆى بوون . ئه‌وه‌ى به‌زمه‌كه‌ى هه‌ڵگیرساند به‌دڵنیاییه‌وه نه‌كوڕ‌و نه كه‌س و كارى خۆى هیچ یه‌كێكیان به‌ر موسیبه‌ت نه‌كه‌وتن . ده‌به‌سه ئیتر ئه‌ى خه‌ڵكى خۆڕ‌اگرى شاره نه‌گبه‌ته‌كه ، با ئیتر قه‌ده‌رى خۆمان نه‌ده‌ینه ده‌ست شڕ‌ه‌خۆر و تاڵانچى‌و ته‌قه‌كه‌ره بێبه‌زه‌ییه‌كان ، وه‌رن باهه‌موو پێكه‌وه كه‌مپینێك بكه‌ینه‌وه بۆ ئارام كردنه‌وه‌ى سلێمانى‌و ده‌رپه‌ڕ‌اندنى شه‌ڕ‌خوازان له‌م شاره‌دا . به‌سیه‌تى ئیتر ، سلێمانى كاره‌سات و مه‌ینه‌تى زۆر بینیوه‌و خوێنى زۆر له‌به‌ر رژاوه . ئیتر به‌رگه‌ى كاره‌ساتى تر ناگرین و ده‌بێت ئاژاوه‌ى مسته‌وره‌د تووڕ بده‌ینه‌وه ده‌ره‌وه‌ى شار . ده‌بێت ئێمه‌ش وه‌كو باقى شاره‌كان ئارامى خۆمان بپارێزین و رێگانه‌ده‌ین چه‌ند موراهیقێ شاره‌كه‌مان بخه‌نه به‌ر ده‌ستى جه‌لاده‌كان‌و له خوێنمان بگه‌وزێنن . ئێره شارى جوانى و داهێنان و رۆشنفكریه ، زۆر كه‌س چاوى پیاهه‌ڵنایه . وه‌رن باپێكه‌وه هه‌موو بڕ‌ژێینه سه‌رشه‌قامه‌كان و بڵێین بۆ ده‌ره‌وه ئه‌ى هه‌موو ئه‌وانه‌ى چاوتان به جوانى ئه‌م شاره‌دا هه‌ڵنایه‌ت و ده‌تانه‌وێت سلێمانى هه‌ر له بارگرژیدا بێت . بۆ ده‌ره‌وه ئه‌ى موراهیقه نه‌فامه‌كانى سیاسه‌ت و ئه‌ى ته‌قه‌كه‌ره بێویژدانه‌كان . بۆ ده‌ره‌وه ئه‌ى سه‌رانى به‌ڵا‌و موسیبه‌تى گرده‌كه و ئه‌ى بێزراوانى ده‌سته‌ودایه‌ره‌ى به‌رزانى . |
له ڕۆژی February 25 2011 11:36:43
خواتان بێ به‌رۆكى سلێمانى به‌رده‌ن!!!
كامۆ جه‌لال: به‌سه ئیتر سلێمانى مه‌كه‌ن به گۆمى خوێن، هه‌ر كه‌سێك باوبژى سكى خۆى با له‌سلێمانى خاڵى نه‌كاته‌وه ، سلێمان مه‌كه‌ن به شوێنى عه‌رز كردنى عه‌زه‌ڵات و به‌ده‌ستهێنانى سه‌روه‌ت و سامان ، ئه‌وه‌ى كێشه‌ى به‌ده‌ستهێنانى پۆست‌و كورسى و پاره‌ى هه‌یه ، با كوڕ‌ى خۆى بخاته پێش خه‌ڵكى نه‌دارو كه‌مده‌رامه‌ته‌وه ، به‌سه ئیتر كوڕ‌ى خه‌ڵك به‌كوشت مه‌ده‌ن ، بزانن وه‌ستا عه‌لى كاشیش هه‌ر وه‌كو ئێوه باوك بوو كاتێ كه كوڕ‌ه تاقانه‌كه‌ى كوژرا‌و ئاوه و ئاو رۆشت. كاتێ كه ئه‌و فه‌رمانپێكراوه‌ى كه ته‌قه‌ى له‌و حه‌شاماته‌ى خه‌ڵكى سلێمانى كرد ، با گریمانه‌ى ئه‌وه‌ى دابنایه كه ئه‌وه كوڕ‌و براى خۆى بوون . ئه‌وه‌ى به‌زمه‌كه‌ى هه‌ڵگیرساند به‌دڵنیاییه‌وه نه‌كوڕ‌و نه كه‌س و كارى خۆى هیچ یه‌كێكیان به‌ر موسیبه‌ت نه‌كه‌وتن . ده‌به‌سه ئیتر ئه‌ى خه‌ڵكى خۆڕ‌اگرى شاره نه‌گبه‌ته‌كه ، با ئیتر قه‌ده‌رى خۆمان نه‌ده‌ینه ده‌ست شڕ‌ه‌خۆر و تاڵانچى‌و ته‌قه‌كه‌ره بێبه‌زه‌ییه‌كان ، وه‌رن باهه‌موو پێكه‌وه كه‌مپینێك بكه‌ینه‌وه بۆ ئارام كردنه‌وه‌ى سلێمانى‌و ده‌رپه‌ڕ‌اندنى شه‌ڕ‌خوازان له‌م شاره‌دا . به‌سیه‌تى ئیتر ، سلێمانى كاره‌سات و مه‌ینه‌تى زۆر بینیوه‌و خوێنى زۆر له‌به‌ر رژاوه . ئیتر به‌رگه‌ى كاره‌ساتى تر ناگرین و ده‌بێت ئاژاوه‌ى مسته‌وره‌د تووڕ بده‌ینه‌وه ده‌ره‌وه‌ى شار . ده‌بێت ئێمه‌ش وه‌كو باقى شاره‌كان ئارامى خۆمان بپارێزین و رێگانه‌ده‌ین چه‌ند موراهیقێ شاره‌كه‌مان بخه‌نه به‌ر ده‌ستى جه‌لاده‌كان‌و له خوێنمان بگه‌وزێنن . ئێره شارى جوانى و داهێنان و رۆشنفكریه ، زۆر كه‌س چاوى پیاهه‌ڵنایه . وه‌رن باپێكه‌وه هه‌موو بڕ‌ژێینه سه‌رشه‌قامه‌كان و بڵێین بۆ ده‌ره‌وه ئه‌ى هه‌موو ئه‌وانه‌ى چاوتان به جوانى ئه‌م شاره‌دا هه‌ڵنایه‌ت و ده‌تانه‌وێت سلێمانى هه‌ر له بارگرژیدا بێت . بۆ ده‌ره‌وه ئه‌ى موراهیقه نه‌فامه‌كانى سیاسه‌ت و ئه‌ى ته‌قه‌كه‌ره بێویژدانه‌كان . بۆ ده‌ره‌وه ئه‌ى سه‌رانى به‌ڵا‌و موسیبه‌تى گرده‌كه و ئه‌ى بێزراوانى ده‌سته‌ودایه‌ره‌ى به‌رزانى . |
له ڕۆژی February 15 2011 16:38:32
گرده‌كه سه‌رى لێ‌شێوا:
فه‌ریق جه‌بار: له‌م چه‌ند شه‌وه‌ى ڕ‌ابردوودا، ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ى گرده‌كه كه هیچ كه‌ناڵێك ئێره‌یی پێ نابات، به‌شێوه‌یه‌كى نامه‌ده‌نیانه‌و به‌ئیستیفزازه‌وه به‌رنامه بێگیانه‌كانى نیشان ده‌دات ، چه‌ند موراهێقێكى سیاسى فاشیلى به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و بۆ هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك هانایان بۆ ده‌باته‌وه‌و به‌قسه سواوه‌كانیان به‌بێهووده ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكى بهێننه سه‌ر ئه‌و خه‌ته‌ى خۆیان . ئه‌م ده‌نگه نهشازو سواوانه‌ش تادێت گومان ده‌خاته سه‌ر ئاستى دڵسۆزى‌و جدیه‌تى ئه‌وان له‌سیاسه‌تدا‌و له ئێستادا به‌ئاشكرا خه‌ڵكى ده‌زانن ئه‌و كه شینى ئه‌و چه‌ند موراهیقه بۆ به‌ده‌ستهێنانى هه‌ر پۆستێك‌و هه‌ر خۆده‌وڵه‌مه‌ند كردنێكه. به راده‌یه‌ك ئه‌م كۆمه‌ڵه موراهیقه سه‌ریان لێشێواوه كه تواناى داڕ‌شتنه‌وه‌ى رسته‌كانى خۆیانیان نه‌ماوه. له‌یه‌كێك له‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ى كه ئینسانى ده‌هێنایه گریان بۆ وه‌زعى سیاسى ئێستاى كوردستان ، كوێستان محه‌مه‌د وه‌كو هه‌ر ژنێكى نه‌زانى كورد سیاسه‌تى هێنابووه گیروگاز. ئه‌و كچه به‌پێى ئه‌و ده‌ماغشۆریه‌ى كه بۆى كرابوو نه‌یده‌توانى هێلێك بدۆزێته‌وه له‌نێوان گرده‌كه‌و جه‌ماوه‌ر ، ئه‌و ژنه هه‌موو جارێك لێى ده‌شێواو له برى گرده‌كه جه‌ماوه‌رى به‌كار ده‌هێناو له‌برى جه‌ماوه‌ریش گرده‌كه . بۆ نمونه ده‌یگوت ده‌بابه ڕ‌ووكراوه‌ته جه‌ماوه‌ر‌و به‌رامبه‌ر به‌گرده‌كه دانراوه . سه‌یره سه‌ركرده‌كانى حزبى گۆڕ‌ان ئه‌م ژنه نه‌خوێنده‌واره‌ى كه دوو رسته‌ى سیاسى نازانێت ده‌كه‌نه زمانحاڵى خۆیان و پۆستى خۆیانى ده‌ده‌نێ , دیاره كوێستان ده‌مڕ‌استه‌كه‌یانه. كوێستان له‌و به‌رنامه‌یه‌دا بۆ هه‌ر ژنێكى غه‌در لێكراو كه ئه‌مه پیشه‌ى پیاوه‌كانى گرده‌كه‌شه قسه‌ى ده‌كرد ، نه ته‌كتیكى گفتوگۆ‌و نه‌هونه‌ره‌كه‌شى ده‌زانى . به‌سه‌رلێشێواویه‌وه قسه‌ى به‌پارتیه‌كه ده‌بڕ‌ى‌و به‌بێ هیچ مه‌نهه‌جیه‌تێك موداخه‌له‌ى ده‌كرد . ئه‌و هه‌رده‌یزانى قسه‌كانى دڵى خۆى بكات به‌بێئه‌وه‌ى پرانسیپى گفتوگۆى لابێت . ده‌ك قوڕ‌به‌سه‌رى په‌رله‌مان كه خه‌ڵكى واناحاڵى تێدابێت . كوێستان نه‌ك حه‌یاى خۆى‌و گرده‌كه به‌ڵكو حه‌یاى خه‌ڵكى سلێمانیشى برد به‌و قیژه‌قیژ‌و زمانه ناشارستانیه‌ى . ئێمه هه‌ر ده‌مانه‌وێت پێیه‌كى تر رۆشنبیرى له‌سلێمانى به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رین‌و هه‌رگرده‌كه‌ش له ڕ‌ێگاى چه‌ند چاوه‌ژاوێكه‌وه سه‌دان هه‌نگاو ده‌مانباته‌وه بۆ دواوه . به‌كورتى سه‌رلێشێواوى حزبى گۆڕ‌ان گه‌یشتۆته ئاستێك نه‌تواناى گوێ له خه‌ڵك گرتنیان ماوه‌و نه‌ده‌شتوانن بۆخۆیان خه‌ڵكى له‌نیه‌تى خۆیان تێبگه‌یه‌نن . بۆیه باله‌ئێستاوه خه‌ڵكى ئه‌وه بزانن كه ئاینده‌ى كوردستان زۆر رۆشن نیه تا گرده‌كه‌مان هه‌بێت . چونكه ئه‌وان شۆڕ‌شیان پێنه‌كرا كه‌چى ده‌یانه‌وێت به‌ئاسانى تێكى بده‌ن. |
له ڕۆژی May 19 2010 14:26:22
گۆڤاری گۆڵان: نه‌وشیروان هه‌رزه‌كارانه و سه‌رسه‌رییانه سیاسه‌تی كردوه و زیاتر له 40 ساڵه كوڕی كوردی به‌كوشت داوه:
گۆڤاری گۆڵان نه‌وشیروان مسته‌فا به‌وه‌تاوانبار ده‌كات كه پێشتر هه‌رزه‌كارانه و سه‌رسه‌رییانه سیاسه‌تی كردوه و داهاتووی گه‌لی كوردی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌و ده‌بوو دوای 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ی 50 ساڵ كاری حزبی، به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه بكردایه و راشیگه‌یاندوه نه‌وشیروان زیاتر له 40 ساڵه كوڕی كوردی بۆ لێدانی پارتی سه‌رۆكه‌كه‌ی و به‌ناهه‌ق به‌كوشت داوه.
دوای تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس و قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناوخۆیی و جیهانی لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ندان خۆپیشاندان و كه‌مپین دژی ئه‌و رووداوه به‌رپابوون، پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌نگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕ‌ان و به‌تایبه‌تی دژی خودی نه‌وشیروان موسته‌فای سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ناوبراو ده‌ست پێكردوه‌و چه‌ندین تۆمه‌تی خسته پاڵ ناوبراو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه چونكه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕ‌ان داوای ئاشكراكردنی تاوانبارانی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس و قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات و پارتی به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێ له پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، له‌و میانه‌یه‌شدا گۆڤاری گۆڵانی زمان حاڵی پارتی له به‌دواداچوونێكدا كه‌به‌ناونیشانی(بۆچی مه‌رام و پیلانه‌كانتان له پشت شه‌هید سه‌رده‌شت دا ده‌شارنه‌وه؟؟ كۆمپانیای وشه تۆڵه‌ی شكستی هه‌ڵبژادنه‌كان، له گه‌لی كوردستان ده‌كاته‌وه)، بڵاوكردوه‌ته‌وه،له‌و به‌دواداچوونه ئاماژه به‌وه‌كراوه"سه‌رانی كۆمپانیای وشه چۆن ناوی گۆڕ‌ان و ریفۆرم و گۆڕانكارییان ناشرین كرد، خه‌ریكه ناوی ئۆپۆزسیۆن و دیموكراتیش له‌خۆیان ناشرینتر ده‌كه‌ن، خه‌ریكن به زۆری زۆرداره‌كی باری ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆڕن بۆ ئاژاوه و گێره‌شێوێنی و دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌ك كه نه یاسا له وڵات‌دا بمێنێت و نه‌خه‌ڵك بزانێت ره‌وتی رووداوه‌كان بۆ كوێ ده‌چن و له‌كوێ ده‌گیرسێنه‌وه، خه‌ریكن به ناوی ئازادی و دیموكراتییه‌ته‌وه هه‌رچی پیرۆزییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و به‌هابه‌رزه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی یاسا پێشێل ده‌كه‌ن و به ده‌نگێكی ناساز ته‌پڵی شه‌ڕ و ئاشوب به گوێی خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی كوردستاندا ده‌ده‌نه‌وه، سه‌رانی كۆمپانیای وشه خه‌ریكن رۆژنامه‌گه‌ری ئازاد و خوێنی شه‌هیدان ده‌كه‌نه وشه‌كانی نێو ئایدلۆژیه‌تی ستۆكی خۆیان و خه‌ڵكی كوردستانی پێ چه‌واشه ده‌كه‌ن، خه‌ریكن خۆیان ده‌خه‌نه سه‌رووی یاسا و گاڵته به هه‌موو دامه‌زاروه شه‌رعییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن ... بۆیه كه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی رووداوی كاره‌ساتێكی جه‌رگبڕی وه‌ك رفاندن و شه‌هیدكردنی لاوێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵی وه‌ك شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان بكرێته رازاندنه‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆ و پیلانه پێشوه‌خته‌یه‌ی كۆمپانیای وشه دژی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان دایانڕشتووه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و شاڵاوه راگه‌یاندنه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كۆمپانیای وشه‌و پاشكۆكانیان ده‌ستیان پێكردووه و بێ هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی، تۆمه‌ت دژی پارتی و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌شنه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت جه‌ماوه‌ری كوردستان بزانن، ئه‌وه‌خۆڵی كوێركردنی هاووڵاتیانه بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریستان له ده‌ستی عه‌داله‌ت و یاساكانی هه‌رێم رزگاریان بێت".
گۆڤاری گوڵان له‌و به‌دواداچوونه پرسیاری ئه‌وه‌ده‌كات"بۆچی ده‌یانه‌وێت پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌نه ئامانج وتۆڵه له خه‌ڵكی كوردستان بكه‌نه‌وه كه ده‌نگیان پێنه‌داون؟پرسیاری ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌یه سه‌رانی كۆمپانیای وشه و شه‌خسی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وا ده‌شێوێنن؟ و ئایا خۆیان ده‌یانه‌وێت یاسا و عه‌داله‌ت رێگه‌ی خۆی ون بكات؟؟ بۆچی ده‌یانه‌وێت پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌نه ئامانج و له ژێر خوێنی شه‌هید سه‌رده‌شته‌وه پیلانه‌كانی خۆیان دژی گه‌لی كوردستان پیاده بكه‌ن؟خه‌ڵكی كوردستان مامۆستا و ئه‌ندازیارانی تیرۆر له كوردستان ده‌ناسن، ئه‌وه‌ی ئه‌بوبكر عه‌لی نووسه‌ر و شاعیری له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری سلێمانی به نوێژی نیوه‌ڕۆو به‌ئاشكرا شه‌هید كرد، ئێستا یه‌كێكه له كادره پێشكه‌وتووه‌كانی كۆمپانیای وشه و له ژێر باڵی نه‌وشیروان مسته‌فادا بێ په‌روا دانیشتووه، خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن ته‌سفیه‌كردنی جه‌سته‌یی نه‌یارانی سیاسیی پیشه‌ی كێیه و كێ له‌ناو شاری سلێمانی ده‌یان تێكۆشه‌ری ئه‌م گه‌له‌ی تیرۆری كردن ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی بیروباڕوی كوردایه‌تییان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا جیاواز بوو، خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێت، هه‌ر چۆن جه‌نابی مام جه‌لال له پلینیۆمی یه‌كێتیدا ئاماژه‌ی پێكرد، هه‌موو ئه‌و كاره‌سات و مه‌ینه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان هاتووه رۆڵی سه‌ره‌كی و كاریگه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فای تێدا بووه،ئه‌م نه‌وشیروانه ده‌بووایه ئێستا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی كامڵ مامه‌ڵه بكات و ئه‌گه‌ر پێشتریش هه‌رزه‌كارانه و سه‌رسه‌رییانه سیاسه‌تی كردبێت و داهاتووی گه‌لی كوردستانی له‌به‌رچاو نه‌گرتبێت، ده‌بوو ئێستا دوای 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ی 50 ساڵ كاری حزبی, به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه هه‌ستیاره‌ی ئێستای كوردستان بكردایه و له پێناوی چه‌ند مه‌رام و پیلانێكی سیاسی خۆیدا موجازه‌فه به هه‌موو داهاتووی گه‌لی كوردستانه‌وه نه‌كات".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو" نه‌وشیروان مسته‌فا ماوه‌ی زیاتر له 40 ساڵه بۆ لێدانی پارتی و( سه‌رۆكایه‌تی بارزانی بۆ خه‌ڵكی كوردستان )كوڕی كورد به‌ناهه‌ق به‌كوشتن ده‌دات، زیاتر له 40 ساڵه تۆوی دووبه‌ره‌كی له‌نێو ریزه‌كانی خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌چێنێت و خه‌و به‌وه‌وه ده‌بینێت كه خۆی ببێته كه‌سی یه‌كه‌م له كوردستان، به‌ڵام چل ساڵه مێژوو پێی ده‌ڵێت ئه‌م خه‌یاڵه‌ت پڵاوێكی سووتاوه و ئه‌و پاروه خواردنی بكوژێكی گه‌وره‌ی وه‌ك تۆ نییه". |
له ڕۆژی May 09 2010 10:36:34
چیتان گۆرِى؟ ئاو یان بۆرِى؟
نیزام شوانى: چیمان گۆرِى، ئاو یان بۆرِى؟ ئه‌مه دیرِیَك شیعرى مامۆستاى گه‌وره‌ى شاعیران، له‌تیف هه‌ڵمه‌ته. مامۆستا له‌تیف ساڵانى حه‌فتاكان ئه‌م شیعره‌ى دواى به‌یانى 11ى ئادار نووسیوه. دواى ئه‌وه‌ى كه تیَگه‌یشت له‌وه‌ى بیرى دۆگماییانه ناتوانیَت چاره‌سه‌رى كیَشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكاتء نابیَت باس له عه‌داله‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى بكات. ئیَستاش وا چل ساڵیَك به‌سه‌ر ئه‌و نووسینه‌دا تیَپه‌رِ بووه، عه‌قڵه دۆگماكان سلیَمانیان هه‌ژاند كه‌گوایه ده‌توانن گۆرِانكارى بكه‌نء به عینوانى گۆرِانء " ئه‌یگۆرِین "ه‌وه هاتنه مه‌یدان. باشه بابزانین ئه‌وان چیان گۆرِى؟ ئاو یان بۆرِى؟ زۆر ئاشكرایه كه ئه‌وان له دروستكردنى به‌لبه‌له‌یه‌ك له‌سلیَمانى به‌ولاوه هیچیان پیَنه‌كراء نه‌ئاویان گۆرِىء نه‌بۆرِى. تاقمى گرده‌كه وایانده‌زانى دروشم به‌رزكردنه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى " بیگۆرِن" ، خه‌ڵك زۆر ده‌میَكه له‌وه تیَگه‌یشتووه كه ئیتر خۆى نه‌كات به‌قوربانى مه‌رامى گڵاوى خه‌ڵكء كاربكات بۆ ئه‌وه‌ى پله‌و پایه بۆ خه‌ڵكى تر ده‌سته‌به‌ربكاتء خۆیشى هه‌ر قۆرِه‌ى زگى بیَت. له‌وانه‌یه كه‌سیَك بتوانیَت به‌دروشم خه‌ڵك هه‌ڵبخه‌ڵه‌تیَنیَت كه ئه‌وراقى لاى خه‌ڵك نه‌بیَت، به‌ڵام كه‌سیَك كه سه‌ركردایه‌تى ئه‌و بانده بكات كه دروشمى "ئه‌یگۆرِین" به‌رزبكاته‌وه‌ء خۆى رِقى له هه‌موو شاریَكى ترء نیوه‌ى خه‌ڵكى سلیَمانیش بیَت كه تیایدا ده‌ژى، خه‌ڵك چۆن دواى ده‌كه‌ویَت؟ ئه‌م بانده هه‌ر كه تیَیان گیر ده‌بیَت یه‌كسه‌ر ده‌ڵیَن سه‌رۆكى هه‌ریَم فریامان كه‌وه جاشء جه‌یشمان بۆ بنیَره‌ء حاكمى تازه‌مان ده‌ویَت، ئه‌وان ده‌ستیان به‌كلكى سه‌رۆكى هه‌ریَمه‌وه گرتووه‌ء به‌رى ناده‌ن، دژایه‌تى ئازادیخوازانى ناو سلیَمانیش ده‌كه‌نء كۆمه‌ڵیَ قسه‌ى قۆرِیان بۆ هاوڵاتىء ئاویَنه‌ء ئه‌وانى تر ئاماده‌كردووه، تاده‌نگى حه‌قى پیَبكوژن، ئه‌مه‌بوو "ئه‌یگۆرِین"؟ گۆرِانخوازه عه‌نتیكه‌كانى سه‌ده‌ى بیستءیه‌ك پشتى مه‌لاكریَكاریش ده‌گرنء ده‌ستى هاناى بۆ ده‌به‌ن، مالیكى، جه‌بهه‌ى توركمانى، نوجیَفى، عه‌لاوى، پارتى، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵى ئیسلامى، كه‌س نه‌ما ئه‌م بانده سه‌ر نه‌كات به‌كۆشیدا بۆ لیَدانى حه‌قبیَژانى كوردء به‌ده‌ستهیَنانى به‌رژه‌وه‌ندى لابه‌لا، هه‌ر قاعیده ماوه ئه‌مانه هانایان بۆ به‌رن، دوور نیه ژیَر به ژیَر ئه‌وه‌شیان نه‌كردبیَت، ئاوه‌ها "ئه‌یگۆرِن"؟ جا ئیَستا ئیَوه خۆتان وه‌ڵامبده‌نه‌وه، چیتان گۆرِى، ئاو یان بۆرِى، یان هیچیان؟ |
له ڕۆژی April 04 2010 13:20:21
ئه‌وانه‌ى گرده‌كه‌یان دروستكرد‌و ئێستا به‌ر نه‌فره‌تى خۆیان كه‌وتون:
على به‌رده‌ڕ‌ه‌شى: جیابوونه‌وه‌ى نه‌وشیروان‌و هاوه‌ڵو خزمانى له‌یه‌كێتى، هه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتیدا بوو هه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و ده‌سه‌ودایه‌ره‌یه‌دا بوو كه‌ئێستا له‌په‌ناى نه‌وشیروانه‌وه بكوژ‌وببڕ خۆیانن‌و هه‌رچى سه‌روه‌ت‌و سامانێكیش روو ده‌كاته گرده‌كه به‌ناعادیلانه له‌ناو خۆیاندا به‌شى ده‌كه‌ن، زاوا‌و كوڕ‌ه‌كان له‌پێشه‌وه به‌شى شێریان به‌رده‌كه‌وێت‌و دواتر خزمان‌و دواى ئه‌وانیش دۆسته نزیكه‌كان، هه‌رچى كوڕ‌گه‌لى زه‌حمه‌تكێشیشه بۆ په‌یدا كردنى ئه‌و سامانه، ئه‌وه به‌ده‌ردى سه‌فینى مه‌لاقه‌ره‌و عوسمان بانیتاڵانى‌و مام رۆسته‌م‌و سالار عه‌زیز ده‌چن كه له‌كوله‌كه‌ى ته‌ڕ‌یشدا ناوناهێنرێن‌و پێشیان ره‌وا نابینن كه ببنه ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى حزبۆكه‌یه‌ك. كه‌م نین ئه‌وانه‌ى له‌هه‌زارانى وه‌ك كوێستانى خوشكى شه‌هید رزگار‌و مێرده‌كه‌ى، فیسار‌و ژنه‌كه‌ى زۆر زیاتر ره‌نجیان بۆ گۆڕ‌ان كێشا‌و دواتر ناوه‌كانیان نه‌خرایه لیستى پێكهێنانى بزوتنه‌وه‌كه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه خرانه لیستى ره‌شه‌وه. ئه‌وه‌نه‌ى ئاگاداربم ده‌یانى وه‌ك ئاسۆى جه‌مالى موختار‌و كه‌مالى جاشزاده‌ى براى‌و رێبین هه‌ردى‌و ئاسۆس‌و شوان محمد‌و كه‌مال ره‌ئوف‌و میره‌و وشیار عابد‌و مه‌لا خدر‌و سه‌فینى مه‌لاقه‌ره‌و عوسمان بانیتاڵانى‌و مام رۆسته‌م‌و سالار عه‌زیز‌و تۆفیق ئه‌حمه‌د‌و دلاوه‌رى حاجى عوسمان‌و مسته‌فا سید قادر‌و جلال جوهر‌و ره‌شه هه‌رێنه‌یی‌و فوئاده گه‌نده‌ڵه‌كه‌ى قایمقام‌و دانا دزه‌كه‌ى پارێزگار‌و مه‌لافه‌رمان‌و ده‌یانى تریش دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاكه بوون، كه‌چى رجواى ئه‌م لیسته بێبایه‌خه‌یان نه‌گرتن‌و خستنیانه لیستى ره‌شه‌وه، نه‌بادا له‌داهاتوودا ئه‌م لیسته شمولى پاره‌یه‌ك بكه‌ن، بۆیه له‌به‌ر ته‌كه‌توله‌كه‌ى ئیمامى عومه‌ر كه‌س نه‌خوێندرایه‌وه‌و عه‌ینه‌ن ده‌عوه‌ت نامه‌ى شه‌كراو كه‌سه نزیكه‌كانى خۆیان بانگ كردوون. ئیمامى عومه‌ر ته‌كه‌تول دروستكه‌رى وه‌ك خۆى نیه‌و ئه‌وه‌تانێ به‌نه‌مانى له یه‌كێتیدا كوتله‌گه‌رى بنبڕ‌بوو. به‌ڵام هه‌ر زۆر زوو پێمان وتن خه‌ڵكینه به‌قسه‌ى زه‌رد‌وسوور هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن، ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه شینى پاره‌یه‌و به‌ناوى به‌رژه‌وه‌ندى میلله‌ت پێتانى ده‌فرۆشنه‌وه. وه‌ئه‌گه‌رنا له‌خۆتان بپرسن به‌هه‌موو ئه‌و ناوانه كه‌سێكى وه‌ك به‌كر سعید‌و وشیارى موزیعتان تیانه‌بوو كه هینى خۆى‌و گێزه‌ر لێكجیاناكاته‌وه؟ له‌خۆتان بپرسن گۆڕ‌ان لاى یه‌كێتیه یان لاى خواى ته‌كه‌تولات‌و واسیته‌چێتى‌و گه‌نده‌ڵى‌و پاره‌خواردن؟ له‌خۆتان بپرسن چى له‌قسه ره‌قه‌كانى نه‌وشیروان‌و ته‌كه‌تولاتى ئیمامى عومه‌ر ده‌درونه‌وه؟ ئێوه گرنگتر بوون بۆ گرده‌كه یان ئاوات حمه ئه‌مین؟ بپرسن ئیعتیمادى چى ده‌خه‌نه سه‌ر سه‌ركردایه‌تیه‌ك كه ئه‌و ناوانه‌ى ناویان هاتووه بڕ‌یار به‌ده‌سته‌كانیان بن؟ ئێستاش زووه بۆ بیركردنه‌وه‌و گه‌ڕ‌انه‌وه بۆ باوه‌شى داینه‌مۆى شۆڕ‌شه‌كان، ماڵى یه‌كێتى جێى هه‌مووانه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سته‌ودایه‌ره‌یه‌ش نه‌بوونایه، هه‌ر له زووه‌وه له‌یه‌كێتیدا جێى خزمخزمێنه‌و مه‌حسوبیه‌تى تیا نه‌ده‌بۆوه. ئێستاش ئه‌م حه‌قیقه‌ته د‌رك پێنه‌كه‌ن، دره‌نگ‌و زوو ده‌زانن مه‌رامى ئینقیلابچیه‌كان چى بوو. |
له ڕۆژی March 07 2010 10:50:43
پاش ئه‌وه‌ى ده‌ستى سه‌رانى كۆمپانیاى فشه ئاشكرا بوو:
كامه‌ران بایز: له‌مێژه ده‌ڵێین نه‌وشیروان‌و سه‌رانى تر‌ى كۆمپانیاى فشه، له زۆر روه‌وه له كه‌مالى جه‌مالى موختار ده‌چن‌و نه‌له‌رووى عه‌قڵه‌وه، نه‌له‌رووى فه‌لسه‌فه‌ى ژیانیشیانه‌وه هیچ له یه‌كترى جیاواز نین، ئه‌م چه‌ند شه‌وه‌ى گوایا قادرى حاجى عه‌لى گه‌ڕ‌اوه‌ته‌وه بۆ به‌ڕ‌ێوه‌بردنى ئیعلامى كۆمپانیاكه، زۆر به ئاشكرا ئه‌وه‌ى ده‌رخست كه ئه‌و ئاراسته‌یه‌ى نه‌وشیروانپۆست گرتبۆیه به‌ر، هه‌مان ئاراسته‌یه كه ئێستا ته‌له‌فزیۆن‌و رادیۆكه‌ى كۆمپانیاى فشه پێڕ‌ه‌وى ده‌كه‌ن. ئه‌م ده‌مامكى خۆ هه‌ڵماڵینه‌ش پاش رونكردنه‌وه‌كانى پۆڵا سه‌عید‌و جه‌ماعه‌تى كوردستانپۆسته نوێكه هات. ئیدى سه‌رانى كۆمپانیاى فشه‌ى گرده‌كه گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕ‌ه‌ى كه كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان له‌وه گه‌یشتوون كه كۆمپانیاكه‌ى نه‌وشیروان بۆ بازرگانى وشه‌و كۆمپانیاكه‌ى كه‌مالى جاشزاده بۆ به‌رهه‌مهێنانى جنێوى لۆك چ جیاوازیه‌كیان نیه‌و ئه‌و ئاستى مه‌عریفه‌یه‌شى كه پێى بیرده‌كه‌نه‌وه‌و پێى ده‌نوسن، هه‌مان ئاستى یه‌كتره. بۆیێ ده‌بینین وتاره كۆنه‌كانى نه‌وشیروانپۆست ئێستا له‌ته‌له‌فزیۆن‌و رادیۆكه‌ى فشه‌وه به ده‌نگ‌و ره‌نگ گوێمان لێیان ده‌بێته‌وه، پێده‌چێت ئیدى كۆمپانیاى فشه چ كارى به نه‌وشیروانپۆسته‌كه‌ى نه‌مابێت. له ئێستادا ده‌بینین جۆرى دروشمه‌كانى ئاوێنه‌و هاوڵاتى‌و لڤینیش به هه‌مان شێوه دووباره بوونه‌وه‌ى مانشێته كۆنه‌كانى نه‌وشیروانپۆستن. له راستیدا وا دیاره هه‌موو ئه‌و سوحوفى‌و سیاسیه فاشیله نوێیانه یه‌ك سه‌رچاوه‌یان هه‌بووبێت‌و هه‌مووانیان له قوتابخانه پڕ خیانه‌ته‌كه‌ى كه‌مالى جاشزاده ده‌رسیان خوێندبێت، ده‌نا نه‌وشیروان‌و شه‌ماڵى عه‌قارى به‌چى ده‌به‌سترێنه‌وه به حه‌دباوه؟ ئه‌و قوتابیخانه‌یه‌ى جاشزاده وانه‌یه‌كى زۆر گرینگیشى هه‌بوو كه ئه‌ویش وانه‌ى چه‌واشه‌كارى‌و فێڵكردن بوو له كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان به‌و هه‌ویایه‌ى ته‌فره‌یان بدات‌و له خشته‌یان ببات به‌ره‌و زه‌لكاوى خیانه‌ت. ئاوه‌تا وا ئێستاكانێ كۆمپانیا بازرگانیه‌كه‌ى فشه ده‌ستى كۆمه‌ڵێك سه‌رلێشێواوى ئه‌م وڵاته‌ى گرتووه به‌ره‌و ئه‌و زه‌لكاوه، كه به‌شێوه‌یه‌ك قسه بریقه‌داره‌كانى سه‌رانى فشه كارى تێكردوون كه هه‌موویان به تلیاك كێش ده‌چن‌و هه‌ر ده‌ڵێى له ژێر كاریگه‌رایه‌تى له‌و جۆره مادده سڕ‌كه‌رانه‌دا قسان ده‌كه‌ن. ده‌ى براده‌رینه ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش به‌سه‌ر ده‌چێت‌و سه‌رده‌مێكى زێڕ‌ینى دی دێته پێش كه نه‌نه‌وشێروان‌و تاقمه گومڕ‌اكه‌ى ده‌مێنن تا مه‌ترسى بۆ پرسى كورد دروست بكه‌ن، نه جارێكى دى كه‌سێك جورئه‌تى ئه‌وه ده‌كات ئاڵاى كوردستان فه‌رامۆش بكات‌و پشت بكاته میلله‌تى خۆى. به‌ڵام ئه‌و ده‌مه ئه‌و ده‌موچاوانه زه‌لیل ده‌بن كه چه‌ند سیاسیه‌كى ناو كۆمپانیاى فشه بۆ مه‌به‌سته گڵاوه‌كانیان قسه‌ى ناخى خۆیانیان پێده‌كه‌ن. ئه‌و ده‌مه تۆ بڵێى كێ شه‌فاعه‌تیان ده‌كات. |
له ڕۆژی February 19 2010 10:20:43
نه‌وشیروان‌و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ى ئابڕ‌وى سلێمانیان برد:
كامه‌ران بایز: رۆژى 19/2/2010 نه‌وشیروان مسته‌فا دواى ئه‌وه‌ى دره‌نگانێ له بێحورمه‌تى لایه‌نگران‌و ده‌سته‌ودایه‌ره‌كه‌ى تێگه‌یشت، هاته سه‌ر شاشه‌ى KNNو هه‌شت جار له‌سه‌ر یه‌ك تكاى خوێنێكى له هه‌واداران‌و لایه‌نگرانى كرد كه هێمن ببنه‌وه‌و ئارام ببنه‌وه‌و نه‌بنه مایه‌ى پشێوى نانه‌وه، به جۆرێكى وه‌ها كه ده‌ستى یه‌كه به‌یه‌كه‌یان ده‌گوشێت‌و داوایان لێده‌كات ئارام ببنه‌وه. نه‌وشیروان ئه‌مه‌ى له كاتێكدا فه‌رموو كه لیستى كۆمپانیاكه‌ى ئابڕ‌وى خه‌ڵكى سلێمانیان برد‌و بۆ یه‌كه‌مینجار كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر داواى لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگا سزاى خه‌ڵكى سلێمانیدا‌و ئه‌و خه‌ڵكه‌یان له كاتژمێرى 9ى شه‌وه‌وه مه‌حروم كرد له ده‌ربڕ‌ینى خۆشیه‌كانى خۆیان، نه‌وشیروان تێگه‌یشت له‌وه‌ى كه هه‌رچى قسه‌یه‌كى ده‌سته‌ودایه‌ره‌كه‌ى بۆیانكردبوو هه‌مووى فڕ‌وفیشاڵبوو، تێگه‌یشت له‌وه‌ى كه ئه‌مجاره‌یان خه‌ڵكى سلێمانى روویان كردۆته‌وه حزبه گه‌وره‌كه‌ى خۆیان كه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه‌و لیسته‌كه‌ى ئه‌وانیش دۆڕ‌انى موحه‌قه‌ق له چاوه‌ڕ‌وانیاندایه، ئیتر خۆیان پێنه‌گیرا‌و كه‌وتنه ته‌قه‌كردن له بیناى مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ى خه‌ڵكى شار‌و دواتریش به‌ر سزاى قانون ده‌كه‌ون، به‌ڵام به جۆرێكى تریان له نه‌وشیروان گه‌یاندبوو، هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ى كه ده‌یانویست راى خه‌ڵكى پێ چه‌واشه بكه‌ن، به‌وشێوه‌یه گه‌یاندیانه نه‌وشیروان، به‌ڵام ئه‌ویش دره‌نگ به ئاگاهاته‌وه كه راستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه ئه‌و گۆرانچیانه ته‌حه‌مولى دۆڕ‌اندن ناكه‌ن‌و وه‌كو شێت ده‌ست ده‌وه‌شێنن، له رۆژى راگرتنى بانگه‌شه‌ى سلێمانى له دواى 9ى شه‌وه‌وه، نه‌وشیروان تازه به‌تازه داواى هێور بوونه‌وه ده‌كات. به‌ڵام تازه كات تێپه‌ڕ‌ى نه‌وشیروان، ده‌بووایه تۆ هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بتزانیبا كه كۆمه‌ڵێك شه‌للاتى‌و چه‌قۆوه‌شێن له ده‌ورت كۆبوونه‌ته‌وه، ده‌بایه بتزانیبا كه كاندیده‌كانت هه‌موو خه‌ڵكى بێخێر‌و هیچ له‌باردا نه‌بوون، خه‌ڵكى لاوازن‌و سلێمانى به‌و ده‌ره‌جه‌یه نایه‌وێت حه‌یاى خۆى ببات‌و ئارام و شێخ له‌تیف‌و مه‌م‌و رازاو‌و شاییییان‌و ئه‌وانه بنێرێته په‌رله‌مانى عێراقه‌وه، خۆ ئێمه‌ش وه‌كو عه‌دنان عوسمانى سه‌رلێشێواو‌و شاهۆى دونیانه‌دیده‌و كوێستان‌و په‌یمانى خێر پێكراو نیین هه‌رچیت گوت بڵێین واده‌كه‌ین، تازه سلێمانیت له ده‌ست چوو، جارێكی‌تر هه‌تا ماویت نا‌توانیت سه‌رنجى ئه‌م شاره بۆ خۆت رابكێشیته‌وه، تۆ‌و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ت ئابڕ‌وى ئه‌م شاره‌تان برد، به سزاتان گه‌یاند. |
له ڕۆژی January 04 2010 21:49:03
بۆ جارى سێیه‌م حه‌مه ره‌نجاو به‌رێوبه‌ره‌كه‌ى نوسینگاى كوردستان تیڤى له سوله‌یمانى به‌رشه‌ق ده‌درێ !!!........
ئارمان هه‌له‌بجه‌یی........سلێمانى:
چایخانه‌ى شه‌عب شوێنى گرد بونه‌وه‌ى رۆشنبیران و ئه‌دیبان و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان وسینه‌ماكارانه له شارى سلێمانى ......هه‌ر ئیرۆ هه‌والێكى سه‌یر له‌م مه‌ڵبه‌نده رۆشنبیریه په‌رش و بلاَو بویه‌وه .....كه پێشتریش هه‌ر له‌م ساڵه‌دا دووجارى دى له‌و جۆره هه‌واڵه‌مان بیست و بلاَو بویه‌وه ئه‌ویش به‌رشه‌قدانى حه‌مه ره‌نجاو به‌رێوبه‌ره‌كه‌ى نوسینگاى كوردستان تیڤى یه له سوله‌یمانى ,دیاره ساڵى 2009 ساڵێكى شومه بۆ ئه‌و زاته ,چونكه ماقول نیه به‌رێوه‌به‌رێ له سالێكدا 3جار تێهه‌ڵدان بخواو به‌رشه‌ق بدرێ ,كاك نه‌جمه‌دینى پۆلیس ئه‌و به‌خته‌وه‌ره‌یه كه به‌خت یاوه‌رى بوو كه به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵ بۆته بابا نوئێل و ده‌یان شه‌ق و تف و جنێوى كرده خه‌لاَت بۆ حه‌مه ره‌نجاوى كۆنه شوعی و كۆنه یه‌كێتى و كۆنه زه‌حمه‌تكێش و هه‌نوكه پارتى .
كه لێره‌دا داواى به‌خشین ده‌كه‌م له هه‌مى بابا نوئێلوكانى جیهان و كوردستان !!!!!
حه‌مه ره‌نجاو له‌پاش لێدانى یه‌كه‌م كه‌له‌لایه‌ن مێینه‌یه‌كیشه‌وه به‌ر نه‌عل درا ده‌بوا رووى خۆى ره‌شكرداباو به‌ره‌و شوێنێكى نادیار كورد گۆته‌نى ملی بشكاندایه ,جارى دوه‌میش كه سه‌رو گوێلاك و دم و چاوى شكێندراو له‌راگه‌یاندنه‌كان و هه‌ر لێره‌ش له چایخانه‌ى شه‌عب بوبوه باسى رۆژانه‌ى رۆژانه‌ى ناو هه‌نه‌رمه‌ندان و ره‌وشه‌نبیران ,كه ده‌بوایه جارى دوه‌م نه‌ك ته‌نها ملی خۆى بشكاندایه ده‌بوو روى نه‌بوایه هه‌ر له‌كوردستان بمایه ده‌بو خۆی‌و پاشه‌لی پیسى به‌ره‌و شوێنێكى نادیار ملی بشكاندایه ,چونكه سوك بونى ئه‌و مرۆڤه بۆته ناسنامه‌ى وه بۆ مندالاكانیشى بۆته جێگه‌ى شه‌رم ته‌نانه‌ت كه‌س و كاره‌كانیشى ,ئه‌م جاره‌یان كه به‌رشه‌قى ئیمام نه‌جمه‌دین درایه ده‌بی حه‌مه قرنجاو نه‌ك ره‌نجاو بروا له ئه‌شكه‌وتێك له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا ژیان به‌سه‌ر به‌رێ و چیتر سه‌رو ریشى نه‌تاشێ تا ماوه‌ى 3 ساڵ پاشان بگه‌رێته‌وه هه‌مان پله‌و پایه به حوكمى هاورێیه‌تیه‌كه‌ى وه‌رى بگرێته‌وه كه ئێستا حالى حازى كه به‌رشه‌ق درایه ,ده‌ك ده‌ست و لاقت خۆش بێ كاك نجم الدینی پۆلیس ,كه لێره‌دا پێشنیاز ده‌كه‌ین ئه‌و به‌رێزه بكرێ به ئه‌فسه رو خه‌لات بكرێ . |
له ڕۆژی December 08 2009 18:51:55
بۆچى پێیان ده‌ڵێن جه‌ماعه‌تى گرده‌كه؟
به‌ڵێن ئیبراهیم: زۆرینه‌ى خوێنده‌وارانى خۆمان پێیان وایه كۆمپانیاى گۆڕ‌ان له‌به‌ر ئه‌وه ناوى نراوه جه‌ماعه‌تى گرده‌كه، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كۆمپانیاكه برایه سه‌ر گردى زه‌رگه‌ته كه روبه‌رێكى به‌رفراوانى هه‌یه، به‌ڵام راستیه‌كه‌ى ئه‌مه‌ى لاى خواره‌وه‌یه، كه ده‌بایه بوترابا جه‌ماعه‌تى گرده‌كان، دواتریش گرده‌كان له‌گه‌ل شوێنى ئیعلانى ئینقیلاب یه‌كى گرته‌وه‌و گرده‌كان بوو به گرده‌كه ، جه‌ماعه‌تى گرده‌كانیش له‌وێوه هاتوه كه هه‌ریه‌كێك له‌سه‌رانى گرده‌كه مه‌ترێز‌و ماڵى خۆى بردۆته گردێكى سلێمانى ، یه‌عنى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وان زیاتر حه‌زیان به كه‌ش‌و هه‌واى گرد بووه‌و كه‌متر خۆیان له ته‌ختانى داوه. با له ماڵى سه‌رۆكى كۆمپانیاكه‌و خاوه‌نه ره‌سمیه‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین ئه‌وجا جێگره‌كه‌ى كه زاوایه‌كى موخلیسى خۆیه‌تى‌و شه‌وورۆژ له كن وى كه‌وتوه كاك نه‌وشیروان‌و كاك حه‌مه تۆفیق هه‌ردوكیان له گردى عه‌لى ناجین... كاك قادرى حاجى عه‌لى له‌و سه‌رى گردى قۆریه شكاو‌و كاك سالار عه‌زیزیش له‌مسه‌رى گردى قۆریه شكاو ، مام رۆسته‌میش به هه‌مان گرده‌وه نزیكى ماڵى كاك قادر، كه ئه‌توانین بڵێین به گرده‌كه‌ى زراعه‌وه‌ن... كاك عومه‌رى سه‌ید عه‌لى له گردى شێخ محێدین‌و كاك ئاواتى شێخ جه‌ناب به گردى سه‌رچناره‌وه... كاك ئاسۆعه‌لیش به‌هه‌مان شێوه به گردى سه‌رچناره‌وه كاك ره‌شادیش به یه‌كێك له‌و گردانه‌ى به‌كره‌جۆوه، كاك عوسمان بانیمارانى به گردێكى كۆیه‌وه له به‌رزیدا ڤێلایه‌كى كردووه، كاك عوسمانى حاجى مه‌حمود‌و كاك مسته‌فاى سه‌ید قادریش به‌مدیو‌و ئه‌ودیوى گردى رعایه‌وه... كێی‌تر ماوه بابزانین ئه‌وان ماڵیان به چ گردێكه‌وه‌یه؟ |
له ڕۆژی November 26 2009 14:35:15
گۆڕ‌ان زیانى بە خەڵکى سلێمانى گەیاند:
ئازاد چوارباخى: ئەو هەراوهۆریایەى گۆران لەسەروبەندى هەڵبژاردنەکاندا دروستى کرد عاتیفەى کاتیی کۆمەڵە مناڵێکى ناباڵقى خرۆشاندو رژاندنیە سەرشەقامەکانء بەدروشمى ( دەیگۆرین، دەیگۆرین ) ختوکەى دان، بەڵام ئەم ختوکەدانە زۆرى بڕ نەکرو ئەو مناڵانەش زۆر زووتر لە پیاوە کینەلەسکەکان بە ئاگا هاتنەوەو هەر زۆر زوو لەوە گەیشتن کە ئەو دروشمە بریقەدارانە مەرامی کورسى دەسەڵاتو پارەى لە پشتەوەیە، بۆیە ئەو کەفوکوڵە زۆر بە خێرایی نیشتەوەو باوى بەسەرچوو، گەرچى ئەو بزووتنەوە ناسروشتیە نەیتوانى بگاتە مەرامى ئامانجدارو بە موچە شیرینەکەى پارلەمان دۆخێکى تر بۆ ئەو ئەندامانە سەرى هەڵدا، گەرچى گۆرانبوون لە سلێمانیدا ئێستا بۆتە عەیبەیەکى بەرچاو لەبەر ئەوەى نەیانتوانى ئەو هاشوهوشە بارگاوى بکەن بە فیکر، تەنها ئەوەندەیان توانى کە قسە لەسەر حزبێکى بە ئەزموونى وەکو یەکێتى بکەن ئەویش لەبەر ئەو هۆیەى کە تا ئەو کاتە ئاگادارى هەنگاونانى بەرەو پێشەوەى ناو حزب بوونء بە چوونە دەرەوەیان ئێستا زمانیان بووە بە تەڵەى تەقیوو نازانن چى دەگوزەرێت، وێڕاى هەموو ئەو خراپەکاریانەى دەرهەق بە خۆیان و بە یەکێتیان کرد، زیانێکى گەورەشیان بە خەڵکى سلێمانى گەیاند بە هەموو چین‌و توێژەکانیانەوە. زیانەکان فرە رەهەندن، هەر لەبارى ئارامى شارەکەو هەر لە گەمارۆدانو گۆشەگیرکردنى خەڵک و هەر لە دواخستنى دەستو پەنجە رەنگینەکان لە کارەوەو سەرقاڵکردنیان بە کینەو رقى لابەلاوە، هەر لە بێ‌ئومێد کردن‌و رژاندندنى تۆوى رەشبینىو ئینتیماى سیاسى‌و نەتەوەیی، هەر لە بێبایەخکردنى خاک و نیشتمان لە دڵى هەمواندا و هێنانە پێشەوەى خەڵکى بێتواناى غەیرە سلێمانى لە هەموو دامەزراوەکانى شاردا بە ئەهلیەکانیشەوە، هەر لە پاشەکشە کردنى عەقڵى بەرەوپێشەوە چوون و سەرقاڵکردنى خەڵکى شارەکە بەبیرکردنەوە لە شەڕو جەنگى دەرونى، هەر لە تۆمەت هەڵبەستن بۆ ناموس و شەرەفى خەڵک بە ڕادەیەک سەرۆکى لیستەکە خۆى بڵێت من مەلەفى کچء ژنى ئەم شارەم لەلایە، هەر لەبێحورمەتى کردن بەرامبەر بە سیمبولە پیرۆزەکانمان و هەر بە نانەوەى ئاژاوەگێریی و دووبەرەکێتى لەنێوان چین و توێژەکانى خەڵکدا، هەر بە..و بە.. و بە.. !!! جا گۆران چى پێنەکردین؟ |
له ڕۆژی November 26 2009 05:17:52
گۆڕ‌ان زیانى بە خەڵکى سلێمانى گەیاند:
ئازاد چوارباخى: ئەو هەراوهۆریایەى گۆران لەسەروبەندى هەڵبژاردنەکاندا دروستى کرد عاتیفەى کاتیی کۆمە |