 | ئه‌رشیفی چه‌کوش |  |
 |
له ڕۆژی December 12 2007 21:26:50
(پرۆژه‌یه‌ك بۆ خنكاندنى رۆژنامه‌نووسان)... هه‌ڤاڵ كارۆ: ماوه‌یه‌كه ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رقاڵى گٿتوگۆو راگۆڕ‌ینه‌وه‌ن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى رۆژنامه‌گه‌رى كوردستان,جگه‌له گٿتوگۆو ته‌نانه‌ت چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ندامانى په‌ره‌له مان له‌سه‌ر ناره‌زایى‌و ره‌خنه‌گرتنیان له پرۆژه‌یاساكه, رۆژى 11/12/2007 له‌دانیشتنى 33ى خولى دووه‌مى په‌رله‌ماندا كه د. كمال كركوكى سه‌رپه‌رشتى كۆبووه‌كه‌ى كرد, پرۆژه یاساكه په‌سه‌ند كرا, گومان له‌وه‌دانیه كه له هه‌ر ووڵاتێك‌و له لایه‌ن هه‌ر ده‌وڵه‌تێكه‌وه بێت بیر له‌وه كرایه‌وه كه كارى رۆژنامه‌گه‌رى بخرێته چوار چێوه‌ى یاساوه, ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه كه كارى رۆژنامه‌گه‌رى سنوردار‌و له قاڵبدرێت, واته هیچ كات یاسا ناتوانێت رێنماییى كارى رۆژنامه‌نووسى بكات, چونكه له‌نێوان خه‌ڵك‌و رۆژنامه‌نووسدا هیچ شتێك بوونى نیه, به‌ڵكو ئه‌وه‌ى بوونى هه‌یه ته‌نها راستگۆیى‌و متمانه‌ى نێوان ئه‌و دوو كاراكته‌ره‌یه, ئه‌وه‌ى كه له په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناوى پرۆژه‌یاساوه په‌سه‌ندكراوه, جگه‌له زینده به‌چاڵكردنى كارى رۆژنامه‌گه‌رى‌و خنكاندنى رۆژنامه‌نووسان هیچى تر نیه‌و پێویسته هه‌موو لایه‌ك دژ به‌و پرۆژه یاسایه ده‌نگ هه‌ڵبڕ‌ن‌و داواى گۆرٿین‌و لابردنى چه‌ند مادده‌یه كى ئه‌و یاسایه بكه‌ن, به‌تایبه‌ت مادده‌ى 10ى ئه‌و پرۆژه‌یه كه كارى رۆژنامه‌نووسى به‌كارى تیرۆر‌و تۆقاندن ئه‌شوبهێنێت‌و هه‌مان سزاى له‌سه‌ر داناوه, وه په‌سه‌ندكردنى ئه‌م یاسایه‌و كارپێكردنى له‌هه‌رێمى كوردستان ته‌نها به‌رگرتنه به‌كارى رۆژنامه‌گه‌رى ئازاد‌و پرۆژه‌ى رۆژنامه‌ى ئازاد‌و ناحیزبى, بۆیه ئه‌وه‌ى قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و رۆژنامه‌نووسه پێویسته له‌ئاست ئایینده‌ى تاریك‌و چاره‌نووسى به‌دبه‌ختى خۆى ده‌نگ هه‌ڵبڕ‌ێت دژ به‌و پرۆژه یاسایه. |
له ڕۆژی December 09 2007 13:08:01
داخستنى گۆڤارى ( بزاو) رێگرتنه له ئازاى بیر‌و ڕ‌ا یان ده‌رچوونه له بڕ‌یارى سیاسى ریاد على رواندزى: له رۆژنامه‌و سایته ئه‌لكترۆنیه‌كاندا ئه‌و هه‌واڵه‌م به‌رچاو كه‌وت كه گۆڤارى بزاو دواى ده‌رچوونى ( 25) ژماره كه ده‌زگاى ئاراس ده‌ریده‌كرد داخرا, سه‌یربوو كه دواى ده‌رچوونى 25 ژماره‌ى گۆڤارێكى رۆشنبیرى كه راسته‌وخۆ سه‌رۆكى حكومه‌ت پشتیوانى بوو, به‌و كتوپریه بڕ‌یارى داخستنى بدرێت, ئه‌وه‌بوو به ووردى به‌دواداچونێكم بۆ كرد له‌رێگه‌ى چه‌ند هاورێیه‌كه‌ى رۆژنامه‌نووسه‌وه كه له ده‌زگاى ئاراس كارده‌كه‌ن‌و پرسیم باشه بۆ گۆڤارى بزاو داخرا, له وه‌ڵامدا براده‌رێكیان كه زانیارى دروستى هه‌بوو له‌سه‌ر به‌م شێوه‌یه بۆى گێرامه‌وه, پاش بڵاو بوونه‌وه‌ى راپۆرتێك له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى مام جه‌لال له‌گه‌ڵ میێر كه چه‌ند نهێنیه‌ك له‌و راپۆرته‌دا بڵاو بوویه‌وه, هونه‌رمه‌ند هۆمه‌رى دزه‌یى كه ئێستا راوێژكارى سه‌رۆك كۆمارى عێراق وێنه‌یه‌ك له‌وگۆڤاره ئه‌خاته به‌رده‌ست سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌ویش له‌رێگه‌ى به‌رپرسى ده‌زگاى راگه‌یاندى یه‌كێتى یه‌وه ئازاد جوندیانى په‌یوه‌ندى به سه‌رۆكى حكومه‌ت نێچیروان بارزانیه‌وه كراوه‌و ئه‌وش به ستا?ه‌که‌ی راگه‌یاندووه بۆ ده‌رچوونى ژماره‌ى تازه پێویسته رونكردنه‌وه بده‌ن, چونكه براده‌رانى یه‌كێتى پێان ناخۆش بووه ئه‌و راپۆرته بڵاو بۆته‌وه, پاش ئه‌وه‌ى ژماره‌ى تازه‌ى گۆڤاره‌كه چاپ ده‌كرێت‌و روونكردنه‌وه‌كه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت نیازى نوسینى روونكردنه‌وه‌شیان نه‌بووه, سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌دران ئه‌حمه‌د حبیب سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاراس بانگ ده‌كات‌و پێى ده‌ڵێت: ئێوه له‌بڕ‌یارو قسه‌ى من ده‌رچوون بڕ‌ۆن گۆڤاره‌كه‌تان دابخه‌ن. به‌كورتى ئه‌وه‌ى باسمكرد قسه‌ى یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌ونووسانه‌یه كه له‌ده‌زگاى ئاراس كارده‌كات‌و زۆر نزیكه له رووداوه‌كان, بۆیه منیش گه‌یشتمه ئه‌و بروایه‌ى كه داخستنى ئه‌وگۆڤاره هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به ئازادى بیر‌و ڕ‌او رێگرتن له ئازادى رۆژنامه‌گه‌ریه‌وه نیه,به‌ڵكو ته‌نها گوێندان بووه به بڕ‌یارێكى سیاسى سه‌رۆكى |
له ڕۆژی December 01 2007 20:28:42
دیارنه‌مانى سه‌رۆكى هه‌رێم له نێوان گومان‌و حه‌قیقه‌تدا
ئه‌ژى ووریا:
یه‌كێك له‌پاسه‌وانه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم مه‌سعود بارزانى لاى هاورێیه‌كى خۆى باسى له دیار نه‌مانى بارزانى كردبوو وتبوى: من به‌چاوى خۆم دیتم كه مه‌سرورو نێچیر له له‌ناو باخچه‌كه‌ى ماڵى سه‌رۆكدا پیاسه‌یان ده‌كردو پاشان سه‌رۆك بارزیانیان به‌رێكرد بۆ ناو ?رۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێرێ, وه مه‌سرورى كوریشى له‌ته‌كدا بوو كه رۆیشتن, به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌وه‌شى وتبوو كه سه‌رۆكى نه‌دیتبوو له‌نزیكه‌وه له‌ناو ئۆتۆمبێل, به‌ڵام دیتبووى كه هه‌موو پاسه‌وان‌و سكرتێره‌كانى رۆیشتن. دیاره ووته‌ى ئه‌و پاسه‌وانه زۆر قسه هه‌ڵده‌گرێ , كه هه‌م گومانه‌و هه‌م حه‌قیقه‌ت, له‌دنیادا وا باوه كه سه‌رۆك یان كه‌سى یه‌كه‌مى ووڵاتێك, ته‌نانه‌ت پارێزگارى شارێك كه سه?ه‌ر ده‌كاتن كه‌سێك ڕ‌ا ئه‌سپێرێ كه به‌شێوه‌ى ?ه‌رمى كاره‌كانى ئه‌و جێبه‌جێ بكات, به‌ڵام سه‌رۆكى هه‌رێم به‌شێوه‌ى ره‌سمى به كه‌سى نه‌گوتیه كه كاره‌كانى راپه‌رێنێت‌و ته‌نانه‌ت نامه‌یه‌كى بۆ جێگره‌كه‌ى كه كۆسره‌ت ره‌سوڵه , جێنه‌هێشتیه, له‌لایه‌كى تریش ئایا پارتى‌و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى ئه‌م هه‌موو هه‌واڵ‌و نوسین‌و گومانانه بۆ ناگه‌یه‌ننه سه‌رۆك بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌ویش خۆى له‌كه‌ناڵێكه‌وه نیشان بدات‌و سه‌رجه‌م ئه‌و گومان‌و هه‌واڵانه‌ى كه بۆى هه‌ڵده‌به‌سرێن ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت بڕ‌ه‌وێنێته‌وه‌و هاووڵاتیانى كوردستانیش ئه‌وه‌نده له غه‌مى سه‌رۆكه‌كه‌یاندا نه‌بن‌و ئه‌م هه‌واڵ‌و به‌و هه‌واڵ چه‌واشه نه‌بن, یان ئه‌گه‌ر بۆ مه‌سه‌له‌ى كێشه‌ى كورد‌و دۆزى نه‌ته‌وه‌كه‌ى سه?ه‌رى كردووه بۆ ئاشكراى ناكات خۆ ئه‌وه سوود به ناوبانگه‌كه‌ى ده‌گه‌یه‌نێت, یان ئه‌گه‌ر برینداره‌و چاره‌سه‌ر كراوه‌و بێ كێشه‌یه به هاووڵاتیانى كوردستانى رابگه‌یه‌نێت‌و بڵێ هێشتا له ژیاندا ماوم‌و به‌رده‌وام ئه‌بم له‌سه‌ر تێكۆشان, به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك لێكى بده‌یته‌وه ئه‌م ماسته موویه‌كى تێدایه. |
له ڕۆژی November 27 2007 18:34:48
ڤێستیڤاڵى گه‌لاوێژو ئه‌ته‌كیه‌تى سه‌رۆك.......
ئارام شه‌یدا:
یانزه ساڵه بنكه‌ى ئه‌ده‌بى‌و روناكبیرى گه‌لاوێژ, ڤستیڤاڵێك بۆ كۆمه‌لێك ده‌قى شیعرى‌و چیرۆك‌و لێكۆڵینه‌وه سازده‌كات و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى ئه‌م ڤستیڤاڵه‌ش ساڵانه هه‌ندێك خه‌ڵك له ناو ووڵات‌و له ده‌ره‌وه‌ى ووڵات بانگێشت ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ى گوێ له‌و ده‌قانه بگرن, به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه له‌و ماوه‌یه‌دا تا ئێستا ده‌قێكى داهێنراوو جدى‌و سه‌رنج راكێش نه‌كه‌وتۆته ناو دنیاى رۆشنبیرى كوردى له رێى ئه‌و ڤێستیڤاڵه‌وه, به‌ڵام بودجه‌یه‌كى خه‌یاڵى‌و پاره‌یه‌كى م‌و?ت بۆ ئه‌و ڤستیڤاڵه سه‌ر? ده‌كرێت, ئه‌م ساڵ جیاواز له‌ساڵه‌كانى تر گۆرانێكى سیاسى پێوه دیار بوو چونكه داهێنانى تیا بوو, ئه‌ڵبه‌ته داهێنان له بوارى رۆشنبیرى نا..! به‌ڵكو له‌بوارى ئه‌ته‌كێت, كه سه‌رۆكى حكومه‌ت وه‌ك دیارى بۆ خه‌ڵكى شارى سلێمانى هێنابوو, سه‌رۆكى حكومه‌ت هاوشێوه‌ى كوره گه‌وره‌ى سه‌رۆكى له گۆرچووى عێراق سه‌ردانى سلێمانى كردبوو وه به‌شدابوو له ڤستیڤاڵى گه‌لاوێژ, گه‌رچى ئه‌مه یه‌كه‌مین جاریه‌تى به‌شدارى له‌و ڤستیڤاڵه ده‌كات, به‌ڵام له‌جێى ئه‌وه‌ى خزمه‌تى پێ بگه‌یه‌نێت زیانى لێدا, ئه‌ویش به‌و مامه‌ڵه ئه‌منیه نا ئوسوڵیه‌ى كه ده‌سته‌ى پارسه‌وانه‌كانى‌و پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌كانى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ئه‌و شاره كردیان, له‌لایه‌ك مامه‌ڵه‌ى ئه‌وان‌و له‌لایه‌ك بێ متمانه‌یى خه‌ڵكى ده‌ڤه‌رى ئه‌ولا به شارى سلێمانى, كه ته‌نانه‌ت نه‌یانهێش ئاوى حه‌یاتى توركى شارى سلێمانیش بخوات‌و له‌به‌رده‌میا لایانبرد, ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بۆ ئه‌وه هاتبوو كه ئه‌ته‌كێتى بنوێنێت, بۆ سه‌ردانى شه‌قامى سالم‌و پاركى ئازادى نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ك ته‌نها نوسه‌رو رووناكبیران بیبینن, به‌لكو نیوه‌ى شار ئه‌و هه‌موو ئه‌ته‌كیتى ته‌عاموله‌ى ببینن, یان ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بۆ بۆنه‌ى خه‌ڵكى شارى سلێمانى هاتبوو بۆ متمانه‌ى به‌خه‌ڵكى شاره‌كه نه‌بوو, وا پاسه‌وانه‌كان راهینرابون كه ته‌نانه‌ت ده‌قه شیعریه‌كانیشان ده‌پشكنى‌و بۆ ووشه‌ى ته‌قینه‌وه ده‌گه‌ڕ‌ان. ئه‌م هه‌موو ئه‌ته‌كیه‌ته‌ى سه‌رۆك بۆ بۆنه‌ى رۆشنبیرى نه‌بوو, به‌ڵكو بۆ عه‌رزى عه‌زه‌ڵاتى كه‌سایه‌تى خۆى بوو كه به‌دیارى بۆ شارى سلێمانى هێنابوو. |
له ڕۆژی November 23 2007 19:39:43
یه‌كێتى رێگه له یارمه‌تیدانى گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه ده‌گرێت
عه‌بدوڵا كریم ئه‌حمه‌د:
وه‌زعى ناله‌بارى كوردستان ده‌رباره‌ى له‌شكركێشى توركیا به سه‌ر گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه ,به‌ره‌و ئه‌وه ده‌روات كه حكومه‌تى هه‌رێم‌و حیزبه‌كان پشت له گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه ده‌كه‌ن‌و ده‌ست ئه‌خه‌نه ناو ده‌ستى كه‌مالیسته‌كانى توركیا, ئه‌وه‌تا ئاسایشى یه‌كێتى ماوه‌یه‌كه رێگه له یارمه‌تى‌و هاوكارى لایه‌نگران‌و هاوسۆزانى په‌كه‌كه ئه‌گرێت‌و ناهێڵێت یارمه‌تى بچێت بۆ ئه‌و گه‌ریلایانه, ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بیر ده‌خاته‌وه كه كاتێك پێشمه‌رگه به چیاكانى كوردستانه‌وه بوو دژ به‌حكومه‌تى به‌عسى ?اشى روخاو ده‌جه‌نگا پێشمه‌رگه پێویستى به‌وه‌بوو كه رێكخسته‌كانى ناوشارو لایه‌نگران‌و هه‌وادارانى حیزبه كوردستانیه‌كان به‌رده‌وام له‌خه‌مى گه‌یاندنى هاوكارى‌و نان‌و ئاو دا بوون كه بیگه‌یه‌ننه پێشمه‌رگه, چونكه ئه‌وان له چیاكان كه‌س پشتیان نه‌بوو, جگه‌له‌وانه‌ى كه به‌نهێنى هاوكاریان ئه‌گه‌یانده لایان, ئێستا گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه له هه‌موو كات زیاتر پێویستیان به هاوكارى هه‌یه‌و پێویسته‌و ئه‌ركێكى نه‌ته‌وه‌ییه كه هه‌موومان ده‌ستى یارمه‌تیان بۆ درێژ بكه‌ین‌و نان‌و ئاویان ?ریا خه‌ین, چونكه ئه‌وانیش دژ به حكومه‌تێك ده‌جه‌نگن كه دان به ما?ه‌كانى گه‌لى كوردا نانێت, وه یه‌كێتى و ئاسایشى یه‌كێتى به‌م كاره‌یان خزمه‌ت به هاونه‌ته‌وه‌یى‌و هاوخه‌باتیانیان ناكه‌ن‌و ئه‌م كاره دلسۆزیه بۆ جه‌ندرمه‌كانى توركیا. |
له ڕۆژی November 21 2007 19:29:25
پاسه‌وانه‌كانی مه‌لا بیلال سلیمان نوینه‌ری كۆمه‌لی ئیسلامی له ئێران به‌پاره‌ی ته‌زویر كراوه‌وه له بازگه‌یه‌كی بالیسان ده‌ستگیر كران ؟!!!
م. على عزیز: گشت جێگایه‌كى ئه‌م دونیایه‌دا چاك هه‌یه و خراپیش هه‌یه ،هه‌ر تاكێكى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بگریت كه‌م تا زۆر په‌روه‌رده‌یه‌كى ئیسلامیانه كراوه‌و كه‌لتوورى ئیسلام به‌سه‌ریدا زاڵه كه ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌گشت كۆڕ و كۆبونه‌وه‌و هاتن و ڕ‌ۆیشتنه‌كانماندا و له‌شێوازى قسه‌كردنماندا زۆر جار ڕ‌ه‌نگى داوه‌ته‌وه و بۆته هۆى ئه‌وه‌ى كه زۆربه‌ى خه‌ڵكى ئه‌م هه‌رێمه‌ى خۆمان له‌بابه‌ته شه‌رعیه‌كان شاره‌زابن و كه‌مێك سه‌ر وده‌رى له‌گه‌ڵ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى زۆر له‌بابه‌ته‌كه دوور نه‌كه‌وینه‌وه لێره‌دا مه‌به‌ستمان له(ئیسلامى ساخته یان ساخته‌یى له ئیسلامدا) ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ى ئیلتزاماتێكى دینیان هه‌یه‌و وابه‌سته‌ییان زیاتره به به‌رنامه‌كانى دینه‌وه و روكنه‌كانى دین وه‌ك خۆى جێ به‌جێ ده‌كه‌ن ئه‌وا له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا وه‌ك كه‌سێكى ئیسلامى ده‌ناسرێ و زۆر جار پێى ده‌گوترێت ?ڵانه كه‌س ئیسلامیه،كه ڕ‌ه‌نگه له ڕ‌استیدا وانه‌بێت به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه له‌خێزانێكى موسوڵمان په‌روه‌رده بووه ئه‌و ئیلتیزاماته‌ى بۆ درووست بووه وه‌ك بنه‌ماڵه‌ى(شێخ و مه‌لاكان)،به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س كه ئیلتیزاماتى دینى هه‌یه‌و ئه‌ندامى حزبێكى ئیسلامیه ناكرێت هه‌ندێك شت هه‌یه كه خه‌ڵكانى ئاسایى ده‌یكه‌ن ئه‌و بیكات ،چونكه هه‌ندێكیان له‌ناخیاندا كه‌سێكى ئیزدیواجین و ته‌نها بۆ چه‌واشه‌كردنى خه‌ڵك و په‌یداكردنى پاره‌و كۆكردنه‌وه‌ى سیقه بۆته كه‌سێكى ئیسلامى چونكه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردی و چه‌ند كۆمه‌ڵگایه‌كى تر‌ى ده‌وروبه‌ر هه‌میشه دین و ئیلتیزاماتى دینى هۆكارێك بووه بۆداپۆشینى ته‌واوى كه م و كورتىیه‌كانى مرۆڤ له‌ڕ‌ابردوویدا لێره‌دا به‌و جۆره كه‌سانه ده‌وترێت ئیسلامى ساخته یان ئیسلامى ساخته‌چى؟
گه‌ر له ئیسلام و بابه‌ته ?یقهیه‌كانیش بڕ‌وانین ده‌بینین كارى(ساخته)جێگاى باس و گ?توگۆى زانایانى ئیسلام بووه‌و له‌زۆر ڕ‌ووه‌وه باسى لێوه كراوه كه ڕ‌ه‌نگه لێره‌دا كارى ئێمه نه‌بێت باسى بكه‌ین به‌درێژى به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌ر سوڕ‌مانى منه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆیان به‌پێشه‌واو ده‌م و ڕ‌است و نوێنه‌رى ئه‌م میلله‌ته ده‌زانن و خۆیان له‌هه‌موو كه‌س زیاتر به‌دینه‌وه مه‌شغوڵ كردووه‌و خۆیان له خه‌ڵكى پێ موسوڵمانتره كه‌چى خۆیان كارى ساخته بكه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له‌ڕ‌ۆژى (09/11/2007) له‌بازگه‌ى(بالیسان) ڕ‌وویدا كاتێك كه(3)كه‌س ده‌ستگیر ده‌كرێن به‌ناوه‌كانى(على محمد عبدالله) و(هه‌ڵكه‌وت حه‌مه ئه‌مین) و(به‌شدار جبار محمد)،دواى لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه‌بڕ‌ى(1295000)دینارى ساخته‌ى چاپى بریمه‌ر یان پێبووه‌و پاشان دراون به(دادگا) بۆ ئه‌وه‌ى حوكمى یاسایى خۆیان وه‌ربگرن. ئه‌و(3)كه‌سه پاسه‌وانى تایبه‌تى(بیلال سلێمان)ى نوێنه‌رى (كۆمه‌ڵى ئیسلامى) بوون له (ئێران)،ئه‌وه‌ى سه‌رنجى ڕ‌اكێشام ئه‌وه‌یه كه ئه‌مانه هه‌موویان ئه‌ندامى كۆمه‌ڵى ئیسلامین و خۆیان له هه‌ندێك حزبى ئیسلامى وه‌ك (یه‌كگرتوو و بزووتنه‌وه) به موسوڵمانتر و موسته‌حه‌قتر ده‌زانن كه‌چى ژێر به‌ژێر خه‌ریكى قاچاخچێتى و كارى ساخته‌ن،بۆیه ده‌پرسم ئاخۆ ئه‌مانه‌و ڕ‌ابه‌ره‌كانیان ده‌بێت چه‌ند ?تواى ساخته‌یان بۆ ئه‌و میلله‌ته ده‌ركردبێت و به‌هه‌ڵه‌یاندابردبێتن بۆیه داوا ده‌كه‌م له‌سه‌رانى هه‌ر(3) حزبه ئیسلامىیه‌كه كه كۆببنه‌وه وه‌ك ئه‌و كۆبونه‌وه ژێر به‌ژێره‌ى له‌ماوه‌ى ڕ‌ابردوودا كردیان ?توایه‌كى ساخته ده‌ربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بێتاوانى ئه‌و
(3) كه‌سه بسه‌لمێنن و ئازاد بكرێن. |
له ڕۆژی November 21 2007 14:57:59
|
|  |  |  |  |
|
 | که‌ش و هه‌وا |  |
 | آخبار العربية |  |
 | چه‌کوش! |  |
|