سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان دوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی سه‌رنووسه‌ر و نووسه‌رێكی رۆژنامه‌ی چاڤدێر ده‌كات كه ئه‌مرۆ له شاری دهۆك ده‌ستگیركراوه.
عه‌بدولره‌حمان بامه‌ڕ‌نی، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی چاڤدێر، و هۆشه‌نگ شیخ محمه‌د ئه‌مرۆ به‌تۆمه‌تی ته‌شهیر له‌لایه‌ن پۆلیسی شاری دهۆكه‌وه ده‌ستگیر كران پاش ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌كه‌ی شێعرێكی بلاَوكرده‌وه.
به‌پێی وته‌ی چه‌ند هاوكارێكی هه‌ردوو ناوبراو به‌تۆمه‌تی ته‌شهیر ته‌وقیفكراون له گرتووخانه‌ی زركه. ده‌عواكه له‌لایه‌ن كۆمه‌لێك له زانایانی ئایینییه‌وه دژ به سه‌رنووسه‌رو نووسه‌ری شێعره‌كه تۆماركراوه.
رۆژنامه‌ی چاڤدێر له ناوه‌ڕ‌استی ئه‌م مانگه‌دا شێعرێكی هۆشه‌نگ شیخ محمه‌دی بلاَوكراده‌وه، كه ناڕ‌ه‌زایی زانایانی ئایینی ناوچه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه، سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند، "پێویسته ده‌سته‌به‌جێ عه‌بدولره‌حمان بامه‌ڕ‌نی و هۆشه‌نگ شیخ محمه‌د ئازادبكرێن. ئێمه نیگه‌رانین له‌وه‌ی كه تائێستا رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به یاسانی رژێمی پێشوو راپێچی دادگاكان ده‌كرێن له كاتێكدا زیاتر له ساڵیكه په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی نوێی ده‌ركردووه."
ده‌عواكه به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی ژماره 433 به‌رزكراوه‌ته‌وه. له حاڵه‌تی ئیدانه‌كردندا سه‌رنووسه‌رو نووسه‌ری بابه‌ته‌كه رووبه‌رووی زیندانیكردن ئه‌بنه‌وه.
به‌پێی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی هه‌رێمی كوردستان كه له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2008دا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكرا،نابێت حاڵه‌ته‌كانی ته‌شهیرو ناوزراندن به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی دادگایی بكرێن.
رۆژنامه‌ی چاڤدێر له لایه‌ن مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه ده‌رده‌چێت.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ راوێژ‌و داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان، رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قاوانج نه‌ویسته بۆ راوێژ‌و داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان.
بۆ زانیاری زیاتر، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به، ره‌حمان غه‌ریب، ژماره ته‌له‌فۆنی: 07701523300
له ڕۆژی February 02 2010 14:05:10
| ·
|
|