جیهان سات
جیهان سات

هه‌مووان قه‌رزاری‌ مامۆستان
دیاری‌ محمد: شاعیرێكی‌ پایه‌به‌رز ده‌ڵێت(نۆبڵ وه‌رگر كه‌ڵه‌ پیاوان،زانا و دانا و پیتوڵه‌كان كاربه‌ده‌سته‌ به‌ڕێزه‌كان هه‌مووان قه‌رزاری‌ مامۆستان) پیشه‌ی‌ مامۆستایه‌تی‌ زۆر زۆر پیرۆزه‌ چونكه‌ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ به‌قه‌ده‌ر مامۆستا به‌ویژدان بێت چونكه‌ ئه‌و زانسته‌ی پێیه‌تی‌ هیوایه‌تی‌ بیبه‌خشێت به‌فێرخوازانی‌ به‌ڵام شۆك ده‌مگرێت كاتێك مامۆستایه‌كی‌ ماندوو نه‌ناس مامۆستایه‌ك ڕیشی‌ ڕه‌شی‌ سپی‌ كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌دوایی‌ زانست و زانیاریدا وێڵن(عومه‌ر سلێمان واته‌یی‌)ناسراوه‌ به‌ مه‌لا عومه‌ری‌ خدران مامۆستای‌ پایه‌ به‌رز ئێستا ته‌مه‌نی‌ پیرۆزی‌ له‌شه‌ست ساڵی‌ تێپه‌ڕی‌ كردووه‌ و نه‌خۆشی‌ خستوویه‌ته‌ سه‌ر جێگه‌ مامۆستا گه‌نجایه‌تی‌ خۆی‌ و خۆشترین ساته‌كانی‌ ژیانی‌ له‌حوجره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ فه‌قێ‌ و مه‌لاكاندا تێپه‌ڕكردووه‌ به‌ڵام ئیمڕۆ كه‌نه‌خۆشی‌ خستویه‌ته‌ ناوجێگه‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆ چه‌ند چركه‌یه‌كیش بێت ناچن خزمه‌تی‌ مامۆستا ئه‌و مامۆستایه‌ی‌ به‌بڕوای‌ من له‌دوایی‌ كۆچی‌ دوایی‌ مامۆستا مه‌لا عبدالكریمی‌ موده‌ڕیس ئه‌ومان بۆ ماوه‌ له‌ژیاندا زۆریش جێگه‌ی‌ خۆشحاڵیه‌ مامۆستای‌ پایه‌ به‌رز تاله‌ژیاندا ماوه‌ خزمه‌تی‌ بكه‌ین و به‌سه‌ردانیكردن و یاخود له‌باری‌ مادی‌ و مه‌عنه‌ویدا هاوكاری‌ مامۆستایی‌ پایه‌ به‌رز بكه‌ین، به‌ڕێزان: وه‌كو له‌ناوه‌ڕۆكی‌ بابه‌ته‌كه‌مدا ئاماژه‌م پێكردووه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان مه‌به‌ستم لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌مان په‌یوه‌ندارن به‌هاوكاریكردنی‌ ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه‌ یه‌كێتی‌ زانایانی‌ ئاینیشمان بیرنه‌چێت ئه‌وانیش پێویسته‌ به‌ئه‌ركی‌ سه‌ر شانی‌ خۆیان هه‌ستن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كان به‌په‌له‌ به‌هانای‌ مامۆستای‌ پایه‌به‌رزه‌وه‌ بچن چونكه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ من شاره‌زای‌ مامۆستای‌ پایه‌ به‌رز و به‌ڕێزبم تائێستا هه‌زاران بڕوانامه‌ی‌ له‌بواری‌ زانستی‌ شه‌رعی‌ و قورئان و فه‌رمووده‌ به‌خشیوه‌ بۆیه‌ هاوكاریكردنی‌ ئه‌ركێكی‌ زۆر پیرۆزه‌ به‌ڵام دواتر هیچ هاوكاریه‌ك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی‌ كه‌س و مامۆستا قبوڵ ناكه‌ین كاتێك مامۆستا ماڵئاوایی‌ له‌دونیا بكات و به‌جێمان بهێڵێت چونكه‌ ئه‌وكاته‌ مامۆستا پشووده‌دات كه‌ تاله‌ژیاندا ماوه‌ به‌سه‌ربكرێته‌وه‌ له‌باری‌ مادیی‌ و مه‌عنه‌ویدا هاوكاریبكرێت چاوه‌ڕوانی‌ هه‌وڵ و هیمه‌تی‌ هه‌موو لایه‌كتانمان، ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی‌ پێویسته‌ ئه‌م هاوكاری‌ ئه‌م مامۆستا پایه‌ به‌رزه‌ بكه‌ن، 1)وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقافی‌ هه‌رێم، 2)یه‌كێتی‌ زانایانی‌ ئاینی‌. 3)كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان. 4)یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان. 5)بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ كوردستان. 6)لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئاینی‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان. *هه‌روه‌ها مامۆستایانی‌ ئاینی‌ به‌ڕێزیش پێویسته‌ به‌ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ خۆیان هه‌ڵبستن هاوكاری‌ ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه‌یان بكه‌ن چونكه‌ له‌ده‌ستچوونی‌ ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه‌ كاره‌ساتێكی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ ناوچه‌كه‌مان پێشتر مامۆستا مه‌لا سه‌لام حه‌یده‌ری‌ و دواتر مامۆستا باقی‌ هه‌رته‌لی‌ ماڵئاواییان له‌دنیا كرد ئێستاش ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ ناجێگیره‌ و پێویسته‌ ئێوه‌ هاوكاری‌ بكه‌ن، diaryzana@ymail.com

له‌ ڕۆژی February 03 2010 16:05:39 · چاپکردن
که‌ش و هه‌وا

آخبار العربية

چه‌کوش!‌

گۆڤاری‌ گۆڵان: نه‌وشیروان هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردوه ‌و زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ كوڕی‌ كوردی‌ به‌كوشت داوه‌: گۆڤاری‌ گۆڵان نه‌وشیروان مسته‌فا به‌وه‌تاوانبار ده‌كات كه‌ پێشتر هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردوه‌ و داهاتووی گه‌لی‌ كوردی‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌و ده‌بوو دوای‌ 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ی‌ 50 ساڵ كاری‌ حزبی، به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ بكردایه‌ و راشیگه‌یاندوه‌ نه‌وشیروان زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ كوڕی‌ كوردی‌ بۆ لێدانی‌ پارتی‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ و به‌ناهه‌ق به‌كوشت داوه‌. دوای‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نووس و قوتابی‌ سه‌رده‌شت عوسمان كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ناوخۆیی‌ و جیهانی‌ لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ندان خۆپیشاندان و كه‌مپین دژی‌ ئه‌و رووداوه‌ به‌رپابوون، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان جه‌نگێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ دژی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و به‌تایبه‌تی‌ دژی‌ خودی‌ نه‌وشیروان موسته‌فای‌ سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ناوبراو ده‌ست پێكردوه‌و چه‌ندین تۆمه‌تی‌ خسته‌ پاڵ ناوبراو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ چونكه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان داوای‌ ئاشكراكردنی‌ تاوانبارانی‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نووس و قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات و پارتی‌ به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێ‌ له‌ پاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیان، له‌و میانه‌یه‌شدا گۆڤاری‌ گۆڵانی‌ زمان حاڵی‌ پارتی‌ له‌ به‌دواداچوونێكدا كه‌به‌ناونیشانی‌(بۆچی‌ مه‌رام و پیلانه‌كانتان له‌ پشت شه‌هید سه‌رده‌شت دا ده‌شارنه‌وه‌؟؟ كۆمپانیای‌ وشه‌ تۆڵه‌ی‌ شكستی‌ هه‌ڵبژادنه‌كان، له‌ گه‌لی‌ كوردستان ده‌كاته‌وه‌)، بڵاوكردوه‌ته‌وه‌،له‌و به‌دواداچوونه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌"سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ چۆن ناوی‌ گۆڕان و ریفۆرم و گۆڕانكارییان ناشرین كرد، خه‌ریكه‌ ناوی‌ ئۆپۆزسیۆن و دیموكراتیش له‌خۆیان ناشرینتر ده‌كه‌ن، خه‌ریكن به‌ زۆری‌ زۆرداره‌كی‌ باری‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گۆڕن بۆ ئاژاوه‌ و گێره‌شێوێنی‌ و دروستكردنی‌ كه‌شوهه‌وایه‌ك كه‌ نه‌ یاسا له‌ وڵاتدا بمێنێت و نه‌خه‌ڵك بزانێت ره‌وتی‌ رووداوه‌كان بۆ كوێ‌ ده‌چن و له‌كوێ ده‌گیرسێنه‌وه‌، خه‌ریكن به‌ ناوی‌ ئازادی‌ و دیموكراتییه‌ته‌وه‌ هه‌رچی‌ پیرۆزییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ و به‌هابه‌رزه‌كانی‌ مرۆڤ و سه‌روه‌ریی‌ یاسا پێشێل ده‌كه‌ن و به‌ ده‌نگێكی‌ ناساز ته‌پڵی‌ شه‌ڕ و ئاشوب به‌ گوێی‌ خه‌ڵكی‌ سته‌مدیده‌ی‌ كوردستاندا ده‌ده‌نه‌وه‌، سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ خه‌ریكن رۆژنامه‌گه‌ری‌ ئازاد و خوێنی‌ شه‌هیدان ده‌كه‌نه‌ وشه‌كانی‌ نێو ئایدلۆژیه‌تی‌ ستۆكی‌ خۆیان و خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ پێ‌ چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن، خه‌ریكن خۆیان ده‌خه‌نه‌ سه‌رووی‌ یاسا و گاڵته‌ به‌ هه‌موو دامه‌زاروه‌ شه‌رعییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌كه‌ن ... بۆیه‌ كه‌ كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ رووداوی‌ كاره‌ساتێكی‌ جه‌رگبڕی‌ وه‌ك رفاندن و شه‌هیدكردنی‌ لاوێكی‌ ته‌مه‌ن 24 ساڵی‌ وه‌ك شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان بكرێته‌ رازاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سیناریۆ و پیلانه‌ پێشوه‌خته‌یه‌ی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ دژی‌ ئه‌زموونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دایانڕشتووه‌". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و شاڵاوه‌ راگه‌یاندنه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌و پاشكۆكانیان ده‌ستیان پێكردووه‌ و بێ‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی‌، تۆمه‌ت دژی‌ پارتی‌ و ئه‌زموونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌به‌شنه‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێت جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان بزانن، ئه‌وه‌خۆڵی كوێركردنی‌ هاووڵاتیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تیرۆریستان له‌ ده‌ستی‌ عه‌داله‌ت و یاساكانی‌ هه‌رێم رزگاریان بێت". گۆڤاری‌ گوڵان له‌و به‌دواداچوونه‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ده‌كات"بۆچی‌ ده‌یانه‌وێت پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بكه‌نه‌ ئامانج وتۆڵه‌ له‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌نگیان پێنه‌داون؟پرسیاری‌ ئێمه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ و شه‌خسی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچی‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ وا ده‌شێوێنن؟ و ئایا خۆیان ده‌یانه‌وێت یاسا و عه‌داله‌ت رێگه‌ی‌ خۆی‌ ون بكات؟؟ بۆچی‌ ده‌یانه‌وێت پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بكه‌نه‌ ئامانج و له‌ ژێر خوێنی‌ شه‌هید سه‌رده‌شته‌وه‌ پیلانه‌كانی‌ خۆیان دژی‌ گه‌لی‌ كوردستان پیاده‌ بكه‌ن؟خه‌ڵكی‌ كوردستان مامۆستا و ئه‌ندازیارانی‌ تیرۆر له‌ كوردستان ده‌ناسن، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌بوبكر عه‌لی‌ نووسه‌ر و شاعیری‌ له‌ناو جه‌رگه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ نوێژی‌ نیوه‌ڕۆو به‌ئاشكرا شه‌هید كرد، ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ كادره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ و له‌ ژێر باڵی‌ نه‌وشیروان مسته‌فادا بێ په‌روا دانیشتووه‌، خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌زانن ته‌سفیه‌كردنی‌ جه‌سته‌یی‌ نه‌یارانی‌ سیاسیی‌ پیشه‌ی‌ كێیه‌ و كێ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ ده‌یان تێكۆشه‌ری‌ ئه‌م گه‌له‌ی‌ تیرۆری كردن ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ بیروباڕوی كوردایه‌تییان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا جیاواز بوو، خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌زانێت، هه‌ر چۆن جه‌نابی‌ مام جه‌لال له‌ پلینیۆمی‌ یه‌كێتیدا ئاماژه‌ی‌ پێكرد، هه‌موو ئه‌و كاره‌سات و مه‌ینه‌تیانه‌ی‌ به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان هاتووه‌ رۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ و كاریگه‌ری‌ نه‌وشیروان مسته‌فای‌ تێدا بووه‌،ئه‌م نه‌وشیروانه‌ ده‌بووایه‌ ئێستا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ كامڵ مامه‌ڵه‌ بكات و ئه‌گه‌ر پێشتریش هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردبێت و داهاتووی گه‌لی‌ كوردستانی‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتبێت، ده‌بوو ئێستا دوای‌ 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ی‌ 50 ساڵ كاری‌ حزبی, به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ ئێستای‌ كوردستان بكردایه‌ و له‌ پێناوی‌ چه‌ند مه‌رام و پیلانێكی‌ سیاسی‌ خۆیدا موجازه‌فه‌ به‌ هه‌موو داهاتووی گه‌لی‌ كوردستانه‌وه‌ نه‌كات". ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو" نه‌وشیروان مسته‌فا ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ بۆ لێدانی‌ پارتی‌ و( سه‌رۆكایه‌تی‌ بارزانی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان )كوڕی‌ كورد به‌ناهه‌ق به‌كوشتن ده‌دات، زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ تۆوی‌ دووبه‌ره‌كی‌ له‌نێو ریزه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا ده‌چێنێت و خه‌و به‌وه‌وه‌ ده‌بینێت كه‌ خۆی‌ ببێته‌ كه‌سی‌ یه‌كه‌م له‌ كوردستان، به‌ڵام چل ساڵه‌ مێژوو پێی‌ ده‌ڵێت ئه‌م خه‌یاڵه‌ت پڵاوێكی سووتاوه‌ و ئه‌و پاروه‌ خواردنی‌ بكوژێكی گه‌وره‌ی وه‌ك تۆ نییه‌".
ئه‌رشیفی چه‌کوش
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیرو بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه‌ .