جیهان سات
جیهان سات

بارزانی له‌ ئه‌مریکا چی بۆ کورد هێنا:
فه‌هد گرده‌وانی2/2/2010ستۆکهۆڵم: له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی ده‌گاته‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان . له‌ پاش پشوودان و کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و حکومه‌تی کابینه‌ی شه‌شه‌م ، ده‌بێت بۆ‌ گه‌لی کورد ڕوون بکاته‌وه‌ له‌ ئه‌مریکا چی به‌ده‌ست که‌وتووه‌ بۆ دۆزی کورد . باری کوردستان به‌ کویی عیراق و ناوچه‌که‌ ده‌گات . ئه‌مریکا به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئۆباما چۆن سه‌یری مه‌سه‌له‌ی کورد ده‌کات ، پاشانیش بۆ عێراق سه‌رنجیان چی یه‌ . دۆستایه‌تی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کورد له‌سه‌ر چ بناغه‌یه‌ک دامه‌زراوه‌ و به‌کوێ ده‌گات . ئه‌و وه‌ڵامانه‌ هیچی نهێنی سیاسی و ئاسایش نی یه‌ هه‌تا خۆدزینه‌وه‌ی پێبکرێت . گرنگی ئه‌و زیاره‌ته‌ ده‌بێت ڕوون و ئاشکرابێت و ده‌بێت پڕۆتۆکۆڵه‌کان بکه‌ویته‌ سه‌ر لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌وگۆڤاره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا جاره‌کی تر کوتکی خۆی له‌پشتی سه‌ری کورد نه‌دات و فێڵ له‌ مه‌سه‌له‌ی کورد نه‌کات ، هه‌روه‌کو جاری پێشوو گوایه‌ [هێنری کێسینجه‌ر و شای ئێران] فێلیان له‌ باوکی مه‌سعودبارزانی کرد و ئاشبه‌تاڵیان به‌ شۆڕش کرد . ئه‌و جاره‌ ماسمێدیای جیهان به‌گشتی و ئه‌مریکا به‌تایبه‌تی هیچ گرنگی به‌ زیاره‌تی مه‌سعود بارزانی نه‌دا و ته‌نها میدیای پارتی گه‌لێک باسی کرد، ئه‌گه‌رچی سه‌رۆکی هه‌رێم دوو چاودێری سیاسی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌بردوو بۆ ئه‌وه‌ی زیاره‌ته‌که‌ تاوتۆبکه‌ن و شڕۆڤه‌ی بکه‌ن . له‌ یه‌کێک له‌ ده‌رگاکانی پشته‌وه‌ی کۆشکی سپی به‌رێز مه‌سعود بارزانی و نێچیروان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رێکی کۆشکی سپی پێشوازی کران و پاش چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌مریکا هه‌ر له‌ده‌رگای پشته‌وه‌ به‌ڕی کران . ئه‌و ژووره‌ی ئۆباما بۆ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک هه‌رسێ بارزانی بینی ژووری بینینی سه‌رۆکانی جیهان نه‌بوو به‌ڵکو ژوره‌کی دوور له‌ پڕۆتۆکۆڵی بینینی دوو سه‌رۆک بوو . هیچ ئاڵایه‌ک له‌ پشتی هه‌ردوو به‌رێزان بارزانی و ئۆباما دانه‌نرابوو [سه‌یری ئه‌و وێنانه‌ بکه‌ که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات رۆژی سێ شه‌ممه‌ 26ی کانوونی دووه‌م 2010 ژماره‌ 3383 وه‌رمگرتووه‌] . هه‌موومان ده‌زانین مه‌سه‌له‌ی عێراق و هه‌ڵبژاردن هه‌نووکه‌ بۆ ئه‌مریکا گرنگه‌ به‌ڵام بۆ که‌سی کورد مه‌سه‌له‌ی کورد و کوردستان گرنگتره‌ . بۆ ئه‌وه‌ی که‌سی کورد و خه‌ڵکی کوردستان زامنی ژیان و ئاسووده‌یی بکرێت ، له‌و سنووره‌ مه‌ترسیداره‌ی که‌ کورد تێدا ده‌ژیت . کورده‌کانی تورکیا و ئێران و سوریا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسووده‌تر بژین چاویان له‌و هه‌رێمه‌ ئازاده‌یه‌ که‌ هه‌نووکه‌ هه‌یه‌ و له‌ژێر به‌ندی حه‌وته‌می ژێرده‌سته‌ی ئه‌مریکایه‌ . ئه‌مریکای ئۆباما له‌و به‌نده‌ خۆی نه‌دزیه‌وه‌ واته‌ عێراق به‌ کوردستانه‌که‌شه‌وه‌ له‌ ژێر چاودێری ئه‌مریکا یه‌ و هه‌ر کاتێک ئه‌مریکا که‌یفی به‌ حوکمرانی عێراق نێیه‌ت ده‌توانێت حاکمه‌کی مه‌ده‌نی وه‌کو [بریمه‌ر] بخاته‌وه‌ سه‌رکار و عیراقیه‌کانیش بۆخۆیان هه‌ر هاوار بکه‌ن ، عێراق و کوردستان به‌ یاسایی وڵاتێکی داگیرکراوه‌ . هیوادارم کاک مه‌سعود ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ بڵاوبکاته‌وه‌ که‌ ڕێکه‌وتن له‌ نێوان کورد و ئه‌مریکا ئاشکرا ده‌که‌ن ، ئه‌گه‌ریش هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک و پڕۆتۆکۆڵێک له‌ نێوانیاندا ئیمزا نه‌کراوه‌ و نی یه‌ ئه‌وه‌ به‌ ئاشکرا بۆ خه‌ڵکی کوردستان ڕوون بکاته‌وه‌ . بۆ ئه‌مریکا به‌ڕژه‌وه‌ندی بیست ده‌وڵه‌تی عاره‌بی و وڵاتی تورکیا گرنگه‌ ، به‌ڵام بۆ کوردی به‌سته‌زمان به‌ڕژه‌وه‌ندی کوردستان گرنگتره‌ . جا ئه‌مریکا رازی بێت یان نا . دیاره‌ ئه‌و زیاره‌ته‌ ره‌سمی نه‌بووه‌ ئه‌گه‌رنا ده‌بوایه‌ به‌رهه‌م ساڵح وه‌کو سه‌رۆکوه‌زیرانی کابینه‌ی تازه‌ یاوه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی بکردبایه‌ . بۆ سه‌رۆکی تازه‌دانراوی کابینه‌ی شه‌شه‌م به‌شداری ئه‌و سه‌فه‌ره‌ نه‌بوو ئه‌وه‌ هه‌ردوو حیزبی حوکمدار ده‌توانن بۆ خه‌ڵکی ڕوون بکه‌نه‌وه‌ . گه‌لۆ خۆ نابێت هه‌تا هه‌نووکه‌ به‌ڕێز نیچیروان بارزانی به‌ سه‌رۆکوه‌زیران بناسرێت.

له‌ ڕۆژی February 03 2010 16:10:50 · چاپکردن
که‌ش و هه‌وا

آخبار العربية

چه‌کوش!‌

گۆڤاری‌ گۆڵان: نه‌وشیروان هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردوه ‌و زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ كوڕی‌ كوردی‌ به‌كوشت داوه‌: گۆڤاری‌ گۆڵان نه‌وشیروان مسته‌فا به‌وه‌تاوانبار ده‌كات كه‌ پێشتر هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردوه‌ و داهاتووی گه‌لی‌ كوردی‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌و ده‌بوو دوای‌ 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ی‌ 50 ساڵ كاری‌ حزبی، به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ بكردایه‌ و راشیگه‌یاندوه‌ نه‌وشیروان زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ كوڕی‌ كوردی‌ بۆ لێدانی‌ پارتی‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ و به‌ناهه‌ق به‌كوشت داوه‌. دوای‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نووس و قوتابی‌ سه‌رده‌شت عوسمان كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ناوخۆیی‌ و جیهانی‌ لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ندان خۆپیشاندان و كه‌مپین دژی‌ ئه‌و رووداوه‌ به‌رپابوون، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان جه‌نگێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ دژی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و به‌تایبه‌تی‌ دژی‌ خودی‌ نه‌وشیروان موسته‌فای‌ سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ناوبراو ده‌ست پێكردوه‌و چه‌ندین تۆمه‌تی‌ خسته‌ پاڵ ناوبراو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ چونكه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان داوای‌ ئاشكراكردنی‌ تاوانبارانی‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نووس و قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات و پارتی‌ به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێ‌ له‌ پاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیان، له‌و میانه‌یه‌شدا گۆڤاری‌ گۆڵانی‌ زمان حاڵی‌ پارتی‌ له‌ به‌دواداچوونێكدا كه‌به‌ناونیشانی‌(بۆچی‌ مه‌رام و پیلانه‌كانتان له‌ پشت شه‌هید سه‌رده‌شت دا ده‌شارنه‌وه‌؟؟ كۆمپانیای‌ وشه‌ تۆڵه‌ی‌ شكستی‌ هه‌ڵبژادنه‌كان، له‌ گه‌لی‌ كوردستان ده‌كاته‌وه‌)، بڵاوكردوه‌ته‌وه‌،له‌و به‌دواداچوونه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌"سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ چۆن ناوی‌ گۆڕان و ریفۆرم و گۆڕانكارییان ناشرین كرد، خه‌ریكه‌ ناوی‌ ئۆپۆزسیۆن و دیموكراتیش له‌خۆیان ناشرینتر ده‌كه‌ن، خه‌ریكن به‌ زۆری‌ زۆرداره‌كی‌ باری‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گۆڕن بۆ ئاژاوه‌ و گێره‌شێوێنی‌ و دروستكردنی‌ كه‌شوهه‌وایه‌ك كه‌ نه‌ یاسا له‌ وڵاتدا بمێنێت و نه‌خه‌ڵك بزانێت ره‌وتی‌ رووداوه‌كان بۆ كوێ‌ ده‌چن و له‌كوێ ده‌گیرسێنه‌وه‌، خه‌ریكن به‌ ناوی‌ ئازادی‌ و دیموكراتییه‌ته‌وه‌ هه‌رچی‌ پیرۆزییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ و به‌هابه‌رزه‌كانی‌ مرۆڤ و سه‌روه‌ریی‌ یاسا پێشێل ده‌كه‌ن و به‌ ده‌نگێكی‌ ناساز ته‌پڵی‌ شه‌ڕ و ئاشوب به‌ گوێی‌ خه‌ڵكی‌ سته‌مدیده‌ی‌ كوردستاندا ده‌ده‌نه‌وه‌، سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ خه‌ریكن رۆژنامه‌گه‌ری‌ ئازاد و خوێنی‌ شه‌هیدان ده‌كه‌نه‌ وشه‌كانی‌ نێو ئایدلۆژیه‌تی‌ ستۆكی‌ خۆیان و خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ پێ‌ چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن، خه‌ریكن خۆیان ده‌خه‌نه‌ سه‌رووی‌ یاسا و گاڵته‌ به‌ هه‌موو دامه‌زاروه‌ شه‌رعییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌كه‌ن ... بۆیه‌ كه‌ كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ رووداوی‌ كاره‌ساتێكی‌ جه‌رگبڕی‌ وه‌ك رفاندن و شه‌هیدكردنی‌ لاوێكی‌ ته‌مه‌ن 24 ساڵی‌ وه‌ك شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان بكرێته‌ رازاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سیناریۆ و پیلانه‌ پێشوه‌خته‌یه‌ی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ دژی‌ ئه‌زموونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دایانڕشتووه‌". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و شاڵاوه‌ راگه‌یاندنه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌و پاشكۆكانیان ده‌ستیان پێكردووه‌ و بێ‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی‌، تۆمه‌ت دژی‌ پارتی‌ و ئه‌زموونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌به‌شنه‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێت جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان بزانن، ئه‌وه‌خۆڵی كوێركردنی‌ هاووڵاتیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تیرۆریستان له‌ ده‌ستی‌ عه‌داله‌ت و یاساكانی‌ هه‌رێم رزگاریان بێت". گۆڤاری‌ گوڵان له‌و به‌دواداچوونه‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ده‌كات"بۆچی‌ ده‌یانه‌وێت پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بكه‌نه‌ ئامانج وتۆڵه‌ له‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌نگیان پێنه‌داون؟پرسیاری‌ ئێمه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ و شه‌خسی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچی‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ وا ده‌شێوێنن؟ و ئایا خۆیان ده‌یانه‌وێت یاسا و عه‌داله‌ت رێگه‌ی‌ خۆی‌ ون بكات؟؟ بۆچی‌ ده‌یانه‌وێت پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بكه‌نه‌ ئامانج و له‌ ژێر خوێنی‌ شه‌هید سه‌رده‌شته‌وه‌ پیلانه‌كانی‌ خۆیان دژی‌ گه‌لی‌ كوردستان پیاده‌ بكه‌ن؟خه‌ڵكی‌ كوردستان مامۆستا و ئه‌ندازیارانی‌ تیرۆر له‌ كوردستان ده‌ناسن، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌بوبكر عه‌لی‌ نووسه‌ر و شاعیری‌ له‌ناو جه‌رگه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ نوێژی‌ نیوه‌ڕۆو به‌ئاشكرا شه‌هید كرد، ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ كادره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ و له‌ ژێر باڵی‌ نه‌وشیروان مسته‌فادا بێ په‌روا دانیشتووه‌، خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌زانن ته‌سفیه‌كردنی‌ جه‌سته‌یی‌ نه‌یارانی‌ سیاسیی‌ پیشه‌ی‌ كێیه‌ و كێ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ ده‌یان تێكۆشه‌ری‌ ئه‌م گه‌له‌ی‌ تیرۆری كردن ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ بیروباڕوی كوردایه‌تییان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا جیاواز بوو، خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌زانێت، هه‌ر چۆن جه‌نابی‌ مام جه‌لال له‌ پلینیۆمی‌ یه‌كێتیدا ئاماژه‌ی‌ پێكرد، هه‌موو ئه‌و كاره‌سات و مه‌ینه‌تیانه‌ی‌ به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان هاتووه‌ رۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ و كاریگه‌ری‌ نه‌وشیروان مسته‌فای‌ تێدا بووه‌،ئه‌م نه‌وشیروانه‌ ده‌بووایه‌ ئێستا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ كامڵ مامه‌ڵه‌ بكات و ئه‌گه‌ر پێشتریش هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردبێت و داهاتووی گه‌لی‌ كوردستانی‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتبێت، ده‌بوو ئێستا دوای‌ 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ی‌ 50 ساڵ كاری‌ حزبی, به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ ئێستای‌ كوردستان بكردایه‌ و له‌ پێناوی‌ چه‌ند مه‌رام و پیلانێكی‌ سیاسی‌ خۆیدا موجازه‌فه‌ به‌ هه‌موو داهاتووی گه‌لی‌ كوردستانه‌وه‌ نه‌كات". ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو" نه‌وشیروان مسته‌فا ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ بۆ لێدانی‌ پارتی‌ و( سه‌رۆكایه‌تی‌ بارزانی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان )كوڕی‌ كورد به‌ناهه‌ق به‌كوشتن ده‌دات، زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ تۆوی‌ دووبه‌ره‌كی‌ له‌نێو ریزه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا ده‌چێنێت و خه‌و به‌وه‌وه‌ ده‌بینێت كه‌ خۆی‌ ببێته‌ كه‌سی‌ یه‌كه‌م له‌ كوردستان، به‌ڵام چل ساڵه‌ مێژوو پێی‌ ده‌ڵێت ئه‌م خه‌یاڵه‌ت پڵاوێكی سووتاوه‌ و ئه‌و پاروه‌ خواردنی‌ بكوژێكی گه‌وره‌ی وه‌ك تۆ نییه‌".
ئه‌رشیفی چه‌کوش
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیرو بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه‌ .