جیهان سات
جیهان سات

نامەیەكى كراوە لە زیندانە گەورەكەى ناوچەى بارزان بۆ خەلكى كوردستان:
خوشك وبرایانى بەرێز لە بەروارى 13/14_1_2010 هەوالێك بلاوكرایەوە دەربارەى رووداوەكەى ناحیەى (گردەسێن)ى قەزاى ئاكرێ كە تێدا چەند كەسێك كوژران ,من دەمەوێت راستى و هۆى ڕودانى ئەم ڕوداوە بۆ خەلكى كوردستان باس بكەم وبۆ ئەوەى چەواشە نەكرێن لەلایەن دەزگاى راگەیاندنى بنەمالەى سەرۆكى هەرێم .خۆشك وبرایانى بەرێزم نزیكەى دووسال پێش رودانى ئەم كارەساتە ,لەگوندى (بێرسیاڤ) ى سەر بە قەزاى مێرگەسۆر,ناحیەى پیران دەنگۆیەك بلاوبوەوە كە گوایە كابرایەك دەست درێژى سیكسى كردۆتە سەر كچە تاقانەكەى وبەم دەنگ وباسە زۆر پەست بووم بریارم دا بەداوداچونى بۆ بكەم و بگەم بەراستى روداوەكە ,ئەوەى بیستوومە وزانیومە لەم كەسانەى كە توانیان قسەبكەن و ئەوەى لە دڵیان دایە پێم بلێم بەم جۆرە بووە , لەراستیدا كچى ئەم بێ تاوانەى كە شەهید كرا لەلایەن مەنسور مسعود بارزانى دەست درێژى سێكسى كراوەتە سەر بەم جۆرەى خوارەوە(جخسى احمد) شەهید كراو باوكى ئەو كچەیە كەدەست درێژى كراوەتە سەر,كاتێك جخسى بەم كارە دەزانێت زۆر تورە دەبێت هەولى كوشتنى ئەو كەسە دەدات كە بۆتە هۆى ئەم كارە كە ئەویش كةسێكى نزیكى مەنسورە بەناوى (چەتۆ) كەخەلكى گوندى كۆركێ یە(مالى جخسى هاتووچۆیان هەبووە لەگەل مالى چەتۆ),كاتێك چەتۆ بەم كارەدەزانێت یەكسەر مەنسورى كورى مسعود ئاگادار دەكاتەوە كەوا باوكى كچەكە بەم كارەى زانیوە,ئةویش واتە مەنسور یەكسەر بەهزادى لوقمانى ئامۆزاى ئاگادار دەكاتەوە پێ ى دەلێت بەزووترین كات ئەم كارە عیلاج بكات (بەهزاد فەرماندەى سوپاى بارزانە) ئەویش یەكسەر هێزێك دەنێرێت بۆ گوندى بێرسیاڤ بۆ كوشتنى جخسى لەكاتى رۆیشتنى هێزەكە لە رێگا یەكێكى بەشدار بوو لەهێزەكە جخسى ئاگادار دەكاتەوە بۆ ئەوەى خۆى دەرباز بكات ,كاتێك ئەم هێزە ئەگەنە بێرسیاڤ جخسى خۆى دەرباز دەكات ,كاتێك جخسى بەبەر دەستیان ناكەوێت , لەلایەن بنەمالەى بارزانى واى بلاو دەكەنەوە كە گوایە جخسى دەست درێژى كردۆتە سەر كچەكەى ودەبێت بكوژرێت,هەر لەم رۆژەى كە جخسى بەم كارەى زانیوە بۆ شەوەكە یەكسەر لەلایەن چەند كەسێكى سەر بە بەهزاد كچەكە ئەفرێنن بۆ مالى بەهزاد ونایەلن كەس نزیكى ئەم كچە بكەوێت نەوەك شتێك بدركێنێت(پاش چەند مانگێك كچەكە ئەنێرنەوە گوندەكەیان وكەس ناوێرێت نزیكى كچەكە بكەوێت لەترسى بنامالە),جخسى بۆ ماوەى چەند مانگێگ لە شاخەكانى ناوچەكە خۆى حەشار دەدات پاش ئەمە لەلایەن مەسعودى سەرۆكى هەرێم وداكۆكى كار لە شەرف ونامووسى میلەتى كورد!!! بنامەلەى جخسى ناچار دەكەن كە جخسى بۆ بێننەوە پاش چەند گفتوگۆكردن لەگەل جخسى, رازى دەبێت خۆى بەدەستەوە بدات خزمەكانیشى لەگەل خۆیان ئەیهێنن بۆ ئەوەى بۆ مەسعودى بەرن ,بەلام لەرێگا جخسى دیسان خۆى دەرباز دەكاتەوە چونكە ئەو زۆر شارەزاى ئەم بنەمالەیە بو دەیزانى چەند نامەردن,جخسى لە ناوچەى هەریر خۆى دەرباز دەكات ,كاتێك سەرۆكى هەرێم دەزانێت یەكسەر هەر هەموو لەشكرى تایبەتى یەك ولەشكرى گولان كە منسورى كورى فەرماندةى هەردووكیانە دەنێرێت بۆ ناوچەى هەریر بەهەموو جۆرە چەكێكى قورس وسووك چوار دەورەى هەریرو باتاس دەگرن لەگەل خەلیفان وتا قەزاى سۆرانیش, برادەرێكى هەریریم بینى ووتى ئێمە زۆر ترساین و ووتى كاتێك ئەم هێزانەمان بینى یەكسەر كاتى صداممان بيرهاتەوە كاتێك كةسيكى هةلاتوى نيو حكومةتيان بكرتابايةوة هێزێكى لەم جۆرە چواردەورى هەریریان دةگرت ,تاپێشمەرگە ناچاربواية ئەم كەسە پیسە تەسلیم بكاتەوە,بەهەر حال زوولمى صدام ناگاتە مسقالێكى زولمى ئەم بنەمالە پیسە ,با بێینەوە سەر مەوزوعەكە,كاتێك ئەم هێزانە نەیانتوانى جخسى دەستگیر بكەن مەسعودى سەرۆك یەكسەر صدام ئاسا دووبراو ئامۆزایەكى ئەم جخسى یە دەگرێت و بۆ ماوەى زیاتر لە سالێك لە زیندانى سەرى رەش دەمێننەوە, بۆ ئەوەى جخسى خۆى تەسلیم بكاتەوە ونەتوانێت هیچ بلێت ,پاش ئەوەى مەسعود دەزانێت جخسى خۆى تەسلیم ناكات ئەمانە ئازاد دەكرێن ,جخسى تا شەوى 13/14_1_2010 لەناوچەكانى سلێمانى ژیان بەسەر دەبات ,وە لەم ماوەیەدا مەسعود هەموو دەزگایەكە حكومى وحیزبى ئاگادار دەكاتەوە و بۆ ئەوەى بەدواى جخسى دا بگەرێن وبكوژن تاكو ئەم مەوزوعەى بلاو نەكردۆتەوە ,لەم شەوەدا بە شێوەیەكى زۆر نامەردانە كەپیشەى خۆیانە جخسى بێ تاوان شەهید دەكەن لە ناحیەى گردەسێن لە كاتى سەردانى هەندێك لە خزمەكانى,بەهۆى هێزیكى ئاسایشى گشتى لە هەولێرەوە ,وەلە بەیانى رۆژى 14/1/2010 هێزێكى تر دەنێریت بۆ گوندى بێرسیاڤ و كچەكەش دەبەن چونكە ئەگەر هەوالى كوشتنى باوكى بزانێت راستیەكە دەلێت .بنەمالەى مەسعود وادەزانن كەخەلكەكە باوەریان كردووە كە جخسى دەست درێژى كردۆتە سەر كچەكەى ,بەلام خەلكى ناوچەى بارزان لەترسى زولمى بنەمالە بێ دەنگیان هەلبژاردووە ,وە ئەم بنامەلەیە وەكو بنەمالەى صدام وادەزانن ئەم خەلكە زۆر خۆشیان دەوێن و نازانن لەترسى زولمى ئەوان بێ دەنگن جارێ .خەلكى كوردستان ,نووسەرانى ئازاد با چیتر بێ دەنگ نەبین لەم زولمە وە باش بزانن ئەوەى باسم كرد نموونەیەكى بچوكى ئەم زولمەیە كە لە ئێمەى خەلكى ئەم ناوچەیە دەكرێت, ئەگر عومر بمێنى لەسەر ئەم نووسینەم نەكوژرێم ئاشكرا نەبم چەند كارەساتێكى ترى لەم جۆرەتان بۆ باس دەكەم ,باسى داهاتووم لەسەر شێخ دلێر دەبێت كە ئةویش یەكێكە لە بنەمالەى زوحاكى بارزان وبەرێوەبەرى پەروەردەى مێرگەسۆرە .وە دەمەوێت بە بنامەلەى ئەو ئەفسەرە ئاسایشەش كە كوژرا لەم روداوە رابگەیەنم دلتان خۆش نەكەن كورەكەتان ,باوكتان ,مێردەكەت ژنى بەرێز,خزمەكەتان, لەسەر شتێكى باش نەكوژراوە و مەلێن كورەكەمان شەهید بو باش بزانن كورەكەتان گەوادى كردووە بۆ مەنسور ولەسەر گەوادى كوژرا ,حەزدەكەم چەواشەنەبن و خوا شاهیدە لەوەى كەئەیلێم. جا خەلكى كوردستان بڕیار لەدەستى خۆتانە و من كەسێكى بارزانیم و خەلكى بارزانم ,وە تەنها یەك ئامۆژگاریتان دەكەم كە تەماشاى دم وچاوى مەسعود دەكەن هەلمەخەلەتێن چونكە زۆر مەحبوبە بەلام لەناخدا زوحاكە وە لەقسە بریقەدارەكانى باوەر نەكەن چونكە زۆر قسەى گەورە دەكات وزۆر باسى كوردایەتى دەكات بەلام لەژێرەوە دەستى لەگەل دوژمنى كوردو كوردستان تێكەلاو كردووە. *تەرمى جخسى احمد یەك رۆژ دواى شەهید كردنى دنێرنە سەرى رەش بۆ ئەوەى مەسعود دلنیابێت لە كوشتنى.تێ بینى: بەهزاد بارزانى لاى چەند كەسێكى نزیكى خۆى تاكیدى كردۆتەوە كە منسورى كورى مەسعود ئەم بێ ئەخلاقیەى كردووە. تێبینى: ئه‌م بابه‌ته‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌عبیر له‌ سیاسه‌تى ( جیهان سات) ناكات‌و بیرو راى نوسه‌ره‌كه‌یه‌تى govend_barzani@yahoo.com

له‌ ڕۆژی February 04 2010 11:55:09 · چاپکردن
که‌ش و هه‌وا

آخبار العربية

چه‌کوش!‌

گۆڤاری‌ گۆڵان: نه‌وشیروان هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردوه ‌و زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ كوڕی‌ كوردی‌ به‌كوشت داوه‌: گۆڤاری‌ گۆڵان نه‌وشیروان مسته‌فا به‌وه‌تاوانبار ده‌كات كه‌ پێشتر هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردوه‌ و داهاتووی گه‌لی‌ كوردی‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌و ده‌بوو دوای‌ 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ی‌ 50 ساڵ كاری‌ حزبی، به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ بكردایه‌ و راشیگه‌یاندوه‌ نه‌وشیروان زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ كوڕی‌ كوردی‌ بۆ لێدانی‌ پارتی‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ و به‌ناهه‌ق به‌كوشت داوه‌. دوای‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نووس و قوتابی‌ سه‌رده‌شت عوسمان كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ناوخۆیی‌ و جیهانی‌ لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ندان خۆپیشاندان و كه‌مپین دژی‌ ئه‌و رووداوه‌ به‌رپابوون، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان جه‌نگێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ دژی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و به‌تایبه‌تی‌ دژی‌ خودی‌ نه‌وشیروان موسته‌فای‌ سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ناوبراو ده‌ست پێكردوه‌و چه‌ندین تۆمه‌تی‌ خسته‌ پاڵ ناوبراو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ چونكه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان داوای‌ ئاشكراكردنی‌ تاوانبارانی‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نووس و قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات و پارتی‌ به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێ‌ له‌ پاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیان، له‌و میانه‌یه‌شدا گۆڤاری‌ گۆڵانی‌ زمان حاڵی‌ پارتی‌ له‌ به‌دواداچوونێكدا كه‌به‌ناونیشانی‌(بۆچی‌ مه‌رام و پیلانه‌كانتان له‌ پشت شه‌هید سه‌رده‌شت دا ده‌شارنه‌وه‌؟؟ كۆمپانیای‌ وشه‌ تۆڵه‌ی‌ شكستی‌ هه‌ڵبژادنه‌كان، له‌ گه‌لی‌ كوردستان ده‌كاته‌وه‌)، بڵاوكردوه‌ته‌وه‌،له‌و به‌دواداچوونه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌"سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ چۆن ناوی‌ گۆڕان و ریفۆرم و گۆڕانكارییان ناشرین كرد، خه‌ریكه‌ ناوی‌ ئۆپۆزسیۆن و دیموكراتیش له‌خۆیان ناشرینتر ده‌كه‌ن، خه‌ریكن به‌ زۆری‌ زۆرداره‌كی‌ باری‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گۆڕن بۆ ئاژاوه‌ و گێره‌شێوێنی‌ و دروستكردنی‌ كه‌شوهه‌وایه‌ك كه‌ نه‌ یاسا له‌ وڵاتدا بمێنێت و نه‌خه‌ڵك بزانێت ره‌وتی‌ رووداوه‌كان بۆ كوێ‌ ده‌چن و له‌كوێ ده‌گیرسێنه‌وه‌، خه‌ریكن به‌ ناوی‌ ئازادی‌ و دیموكراتییه‌ته‌وه‌ هه‌رچی‌ پیرۆزییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ و به‌هابه‌رزه‌كانی‌ مرۆڤ و سه‌روه‌ریی‌ یاسا پێشێل ده‌كه‌ن و به‌ ده‌نگێكی‌ ناساز ته‌پڵی‌ شه‌ڕ و ئاشوب به‌ گوێی‌ خه‌ڵكی‌ سته‌مدیده‌ی‌ كوردستاندا ده‌ده‌نه‌وه‌، سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ خه‌ریكن رۆژنامه‌گه‌ری‌ ئازاد و خوێنی‌ شه‌هیدان ده‌كه‌نه‌ وشه‌كانی‌ نێو ئایدلۆژیه‌تی‌ ستۆكی‌ خۆیان و خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ پێ‌ چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن، خه‌ریكن خۆیان ده‌خه‌نه‌ سه‌رووی‌ یاسا و گاڵته‌ به‌ هه‌موو دامه‌زاروه‌ شه‌رعییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌كه‌ن ... بۆیه‌ كه‌ كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ رووداوی‌ كاره‌ساتێكی‌ جه‌رگبڕی‌ وه‌ك رفاندن و شه‌هیدكردنی‌ لاوێكی‌ ته‌مه‌ن 24 ساڵی‌ وه‌ك شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان بكرێته‌ رازاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سیناریۆ و پیلانه‌ پێشوه‌خته‌یه‌ی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ دژی‌ ئه‌زموونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دایانڕشتووه‌". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و شاڵاوه‌ راگه‌یاندنه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌و پاشكۆكانیان ده‌ستیان پێكردووه‌ و بێ‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی‌، تۆمه‌ت دژی‌ پارتی‌ و ئه‌زموونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌به‌شنه‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێت جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان بزانن، ئه‌وه‌خۆڵی كوێركردنی‌ هاووڵاتیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تیرۆریستان له‌ ده‌ستی‌ عه‌داله‌ت و یاساكانی‌ هه‌رێم رزگاریان بێت". گۆڤاری‌ گوڵان له‌و به‌دواداچوونه‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ده‌كات"بۆچی‌ ده‌یانه‌وێت پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بكه‌نه‌ ئامانج وتۆڵه‌ له‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌نگیان پێنه‌داون؟پرسیاری‌ ئێمه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ و شه‌خسی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچی‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ وا ده‌شێوێنن؟ و ئایا خۆیان ده‌یانه‌وێت یاسا و عه‌داله‌ت رێگه‌ی‌ خۆی‌ ون بكات؟؟ بۆچی‌ ده‌یانه‌وێت پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بكه‌نه‌ ئامانج و له‌ ژێر خوێنی‌ شه‌هید سه‌رده‌شته‌وه‌ پیلانه‌كانی‌ خۆیان دژی‌ گه‌لی‌ كوردستان پیاده‌ بكه‌ن؟خه‌ڵكی‌ كوردستان مامۆستا و ئه‌ندازیارانی‌ تیرۆر له‌ كوردستان ده‌ناسن، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌بوبكر عه‌لی‌ نووسه‌ر و شاعیری‌ له‌ناو جه‌رگه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ نوێژی‌ نیوه‌ڕۆو به‌ئاشكرا شه‌هید كرد، ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ كادره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ و له‌ ژێر باڵی‌ نه‌وشیروان مسته‌فادا بێ په‌روا دانیشتووه‌، خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌زانن ته‌سفیه‌كردنی‌ جه‌سته‌یی‌ نه‌یارانی‌ سیاسیی‌ پیشه‌ی‌ كێیه‌ و كێ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ ده‌یان تێكۆشه‌ری‌ ئه‌م گه‌له‌ی‌ تیرۆری كردن ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ بیروباڕوی كوردایه‌تییان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا جیاواز بوو، خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌زانێت، هه‌ر چۆن جه‌نابی‌ مام جه‌لال له‌ پلینیۆمی‌ یه‌كێتیدا ئاماژه‌ی‌ پێكرد، هه‌موو ئه‌و كاره‌سات و مه‌ینه‌تیانه‌ی‌ به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان هاتووه‌ رۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ و كاریگه‌ری‌ نه‌وشیروان مسته‌فای‌ تێدا بووه‌،ئه‌م نه‌وشیروانه‌ ده‌بووایه‌ ئێستا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ كامڵ مامه‌ڵه‌ بكات و ئه‌گه‌ر پێشتریش هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردبێت و داهاتووی گه‌لی‌ كوردستانی‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتبێت، ده‌بوو ئێستا دوای‌ 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ی‌ 50 ساڵ كاری‌ حزبی, به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ ئێستای‌ كوردستان بكردایه‌ و له‌ پێناوی‌ چه‌ند مه‌رام و پیلانێكی‌ سیاسی‌ خۆیدا موجازه‌فه‌ به‌ هه‌موو داهاتووی گه‌لی‌ كوردستانه‌وه‌ نه‌كات". ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو" نه‌وشیروان مسته‌فا ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ بۆ لێدانی‌ پارتی‌ و( سه‌رۆكایه‌تی‌ بارزانی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان )كوڕی‌ كورد به‌ناهه‌ق به‌كوشتن ده‌دات، زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ تۆوی‌ دووبه‌ره‌كی‌ له‌نێو ریزه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا ده‌چێنێت و خه‌و به‌وه‌وه‌ ده‌بینێت كه‌ خۆی‌ ببێته‌ كه‌سی‌ یه‌كه‌م له‌ كوردستان، به‌ڵام چل ساڵه‌ مێژوو پێی‌ ده‌ڵێت ئه‌م خه‌یاڵه‌ت پڵاوێكی سووتاوه‌ و ئه‌و پاروه‌ خواردنی‌ بكوژێكی گه‌وره‌ی وه‌ك تۆ نییه‌".
ئه‌رشیفی چه‌کوش
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیرو بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه‌ .