محمد وه‌تمانى:به‌درێژایى مێژوى خه‌باتى نه‌پساوه‌ى ى ن ك وه‌ك حزبێكى تێكۆشه‌رله‌زۆربه‌ى ڕ‌ۆژگاره‌دژوارو سه‌خته‌كاندا چۆكى دانه‌ناوه بۆ زلهێزترین دوژمن ، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى قۆناغه‌كانى مێژوو كه‌پێیدا تێپه‌ڕ‌بووه ، زۆربه‌شێوازێكى نوێخوازى و چاكسازیوه گۆڕ‌انى كردووه له‌هه‌موو ئۆرگانه‌كانى به‌پێى ئه‌وسه‌رده‌مه‌ى كه تێیدابووه .
له‌دواى به‌ستنى پلنیۆمی 2009 كه‌به‌چه‌ند رۆژێك پیش كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌و ساله‌دا به‌سترا كه‌به‌قسه‌ى زۆرێك له‌دوژمنانى كه‌یه‌كێتى ناتوانێت پلنیۆم ببه‌ستێ به هۆى ئه‌وكێشانه‌ى كه نه‌وشیروان و كۆمپانیاكه‌ى بۆیان دروستكردبوو ، به‌ستنى پلنیۆم بڕ‌یارێكى ڕ‌است ودروست بوو له‌جێگه‌ى خۆیدا ، به‌تایبه‌تى كه وازهینانى ئه‌وكه‌سانه‌ى یه‌كلایى كرده‌وه‌كه به ئاره‌زوى خۆیان له‌ناوڕ‌یزه‌كانى یه‌كێتى ده‌رچووبن و لایاندابوله‌په‌یڕ‌ه‌وى ناوخۆى یه‌كێتى ، گۆڕ‌انى ڕ‌استه‌قینه ئه‌وگۆڕ‌انه‌یه كه‌له ناو چۆارچێوه‌ى حزب و ئۆرگان ودام و ده‌زگاكاندا بكرێت ، نه‌ك ئه‌وه‌ى كه نه‌وشیروان مسته‌فا كردى به‌ناوى گۆڕ‌انه‌وه هه‌وڵى دا ، كه‌چۆن كۆمپانیاكه‌ى له ده‌زگایه‌كى ڕ‌ۆشنبیرى یه‌وه بووه ده‌زگایه‌كى توندڕ‌ه‌ودژبه یه‌كێتى و خه‌ڵكى كوردستان ، خۆشبه‌ختانه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنى پلنیۆم زۆر گۆڕ‌انى ڕ‌استه‌قینه‌ی هێنایه‌كایه‌وه كه‌به‌جۆرێك كه‌له گه‌ڵ قۆناغى نوێى خه‌باتدا ئه‌وه‌ى گه‌ره‌ك ده‌بێت .
په‌یمانى ئاكار به‌ڵێنێكى وا كه‌له‌پێناوى بنبڕ‌كردنى ده‌سته‌گه‌رى و ته‌كه‌تول و كاركردنى هه‌موو هه‌ڤالاَن به‌گیانى ته‌بایى و پاپه‌ندبون به په‌یڕ‌ه‌وى ناوخۆ‌و لانه‌دان له‌بڕ‌گه‌كانى په‌یڕ‌ه‌وى ناوخۆ ، كه‌له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان وه له‌جیاتى هه‌ڤالاَنى پلینۆم په‌سه‌ندكرا ، وه‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ مام جلال وكۆسره‌ت ره‌سوڵ و دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح و فوئادمه‌عسوم و مه‌لابه‌ختیار ئیمزا كرا كه یه‌كێتى ناو یه‌كێتى بپارێزن ، كه‌ده‌سكه‌وتێكى زۆرگه‌وره‌بوو بۆ هه‌موو ئه‌ندامێكى یه‌كێتى و خه‌ڵكى كوردستان له‌پَێناوى به‌هێزكردنى یه‌كێتى ناویه‌كێتى .
له‌سه‌ر بنه‌ماى په‌یڕ‌ه‌وى ناوخۆ بریاردرا به دامه‌زراندنى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند،وه‌ك بڕ‌یارێكى ڕ‌است ودروست بڕ‌یارى لێدرا كه‌كۆى چالاكى سیاسى و حزبی و په‌یوه‌ندی و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كانى وئابورى له‌ژێر چاودێرى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا ده‌بێت ،كه په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ڤاڵانى ڕ‌ێكخستنه‌كان و سه‌ركردایه‌تى نزیكترده‌كاته‌وه‌به ڕ‌اوێژله‌گه‌ڵ مه‌كته‌بى سیاسى و په‌یوه‌ندى ڕ‌استه‌وخۆى له‌گه‌ڵ سكرتێرى گشتى دا ،گرنگی یه‌كیترله‌كاراكردنى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه كه‌به‌پێى ئه‌وده‌سته‌لاَته‌ى پێى دراوه ده‌توانێت زۆركارى گرنگ بكات به‌تایبه‌تى كه‌هه‌ڤالاَنى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه زۆر لێهاتوشاره‌زان له‌وبوارانه‌ى كه‌ڕ‌وبه‌ڕ‌ویان ده‌بێته‌وه ،ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند ده‌سكه‌وتێكى تره له‌وچه‌پكه‌گوڵه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان كردویه‌تیه به‌رنامه‌و په‌یڕ‌ه‌و له‌پێناوى دابه‌شكردنى ڕ‌ۆڵ وده‌سته‌لاَته‌كان وه دیارى كردنى كه‌موكوریه‌كانى كه‌له هه‌ندى ئاست و ئۆرگان وده‌زگاكاندا هه‌ستى پێبكرێت وه‌ك ده‌زگایه‌كى ئه‌كتیڤ بۆچاودێرى كردن و به‌دواداچونى كۆى ئه‌و سیسته‌مه‌حزبیه‌ى كه‌له‌ناو یه‌كێتى دا یه واته چاودێرى كردن و كۆكردنه‌وه‌ى خاڵه‌لاوازه‌كان له‌كارنامه‌ى ئۆرگانه‌كان و ده‌زگاكانى ى ن ك وه‌وه‌ك سه‌نته‌رێكیش بۆبه‌هێزكردنى ، وه‌ئه‌وه‌ى جێگه‌ى باسه ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ند یه‌كێكه له‌وده‌سكه‌وتانه‌ى كه‌له دواى به‌ستنى پلینۆمى چواره‌م دامه‌زرا.
ده‌زگاى نه‌زاهه‌ى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان یه‌كێكه له‌وهه‌نگاوانه‌ى كه‌له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى چاكسازى (ى ن ك ) له‌پلنیۆم دا بڕ‌یارى له‌سه‌ردراوه وه‌ئێستاش له گه‌ڵ دامه‌زراندنى و ئه‌كتیڤ كردنى زۆر جێگه‌ى دڵخۆشكه‌رى هه‌موو هه‌ڤالاَن و خه‌ڵكى كوردستانه به‌تایبه‌تى كه‌ده‌ورێكى گرنگ ده‌بینێت له به‌هێزكردنى دام و ده‌زگاكان ، وه‌ك ده‌زگایه‌كى گرنگ و به‌هێز هه‌نگاوى گه‌وره بنێت له‌پێناوى به‌ره‌و پێش چونى دام وده‌زگاكان و و بنبڕ‌كردن و نه‌مانى په‌تاى گه‌نده‌ڵى.
هه‌روه‌ها ده‌زگاى نه‌زاهه یه‌كێكه له‌وبڕ‌یاره‌گرنگانه‌ى كه‌له پێناوى زیاتر شه‌فافیه‌ت بنبڕ‌كردنى گه‌نده‌ڵى و نه‌هێشتنى كه‌م وكوڕ‌یه‌كانى دام و ده‌زگاكان و و ناعه‌داله‌تى و ئاشنابونى خه‌ڵك به‌سه‌روه‌ت و سامانه‌كانى به‌رپرسان دامه‌زراوه .
ده‌زگاى نه‌زاهه یه‌كێكه له‌و سه‌روه‌ریانه‌ى تری یه‌كیتی كه‌له‌پێناوى بنبڕ‌كردنى هه‌موو جۆره‌كانى گه‌نده‌ڵى و زیاتر به‌ره‌وپێشچونى كاروپرۆژه‌كانى تایبه‌ت به به هاولاَتیان ،كه ژیانیانى پێوه‌به‌نده یه‌كیتى كه‌هه‌رده‌م له‌نوێ بونه‌وه‌دابووه وه‌ك ئه‌ركێكى نوێى خه‌باتى نه‌پساوه‌ى خۆی و سه‌روه‌رییه‌كى تر بۆسه‌رمێژوى گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وامه له داهینان و ده‌سته‌به‌ركردنى دیموكراسى له كوردستاندا كه‌ده‌زگاى نه‌زاهه‌ش یه‌كێك له‌و ده‌زگا گرنگانه‌ى كه ده‌توانێت ده‌ورێكى كاریگه‌رببینێت له‌بنبڕ‌كردنى كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌م پێشكه‌وتنى ولاَت .
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى قسه‌له‌سه‌ركردنبێت له‌دواى كۆتایى هاتنى پلینۆمه‌وه زۆر ڕ‌استى بۆهه‌موولایه‌ك ده‌ركه‌وت كه‌ئایا ئه‌م گۆڕ‌ان وده‌سكه‌وتانه‌ى كه‌به‌ده‌ستهاتون به‌رهه‌مى گۆڕ‌انه درۆینه‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فایه یا ئه‌وگۆڕ‌انه‌ى كه‌له‌پێناوى به‌هێزكردنى یه‌كێتى ناویه‌كێتى و مه‌ترسیه‌كان بۆسه‌رئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى گه‌لی كوردستان ، كه‌به‌هۆى دامه‌زراندنى كۆمپانیاى وشه‌و به‌كارهێنانى وشه‌ى(گۆڕ‌ان) زۆر مه‌ترسى بۆسه‌رئاسایشى نه‌ته‌وه‌ى دروستكردبوو. جێبه‌جێكردنى خزمه‌تگوزارى بۆهاولاَتیان كه‌یه‌كێك بوو له به‌ڵێنه‌كانى لیستى كوردستانى كه‌ئێستا قۆناغ به‌قۆناغ له‌جێبه‌جێكردندان .
دامه‌زراندنى ده‌زگاى نه‌زاهه به‌شێوازێكى دروست بۆبنبڕ‌كردنى گه‌نده‌ڵیه‌كان، هه‌وڵدان بۆبنبڕ‌كردنى كه‌موكوڕ‌یه‌كان كه‌له‌قازانجى هه‌مووتاكێكى كۆمه‌ڵگه‌یه‌دایه .
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى ئه‌م كه‌شه نوێ یه‌ى به‌ره‌وپێشچونه‌ى كه له‌ناوهه‌موودام و ده‌زگاكانى ى ن ك به‌دی ده‌كرێت ، زۆرجێگه‌ى دڵخۆشى هاولاَتیانه كه ڕ‌یزه‌كانى یه‌كێتى ئه‌م جاره زۆر پته‌وتر توانى ڕ‌ه‌گى چه‌شپى و له‌بننه‌هاتووى داكوتێته‌وه به كۆمه‌ڵێك ده‌زگاى نوێ و به‌رنامه‌ى پوخته‌وه خزمه‌تى لایه‌نگران و هاولاَتیانى كوردستان بكات چۆن جه‌سته‌ى یه‌كێتى له‌ناودڵ و خوێنى خه‌ڵكه‌وه‌له‌دایك بووه زۆر زه‌حمه‌تى كه‌سانى دوژمن بتوانن خه‌ڵك و یه‌كێتى له‌یه‌ك جیابكه‌نه‌وه . بۆیه‌له‌گه‌ڵ هه‌رهه‌نگاوێك بۆبه‌ره‌وپێشه‌وه خزمه‌تێكى نوێ بۆهاولاَتیان ده‌سته‌به‌رده‌كرێت .
بۆیه پێویسته كه‌سانى ناحه‌زو دژبه‌گه‌لى كوردستان بزانن ، گۆڕ‌انى ڕ‌استه‌قینه هه‌رله‌سه‌رده‌ستى كوڕ‌انى یه‌كێتى و خه‌ڵكى نیشتمان په‌روه‌رده‌كرێت .نه‌ك كه‌سانى خۆفرۆش و نیشتمان فرۆش .
له ڕۆژی February 07 2010 11:27:35
| ·
|
|