جیهان سات
جیهان سات

كه‌ركوك له‌نێوان موزایده‌چێكانى ناو گۆڕ‌ان:
مامۆستا شه‌ماڵ: ماوه‌یه‌كه‌ لیستى موزایده‌چییه‌كانى گۆراَن و داروده‌سته‌كه‌ى به‌مه‌به‌ستى خۆڵكردنه‌ چاوى خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتی و شاری كه‌ركوكی قودسی كوردستانیش به‌تایبه‌تی، چۆن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشودا به‌كۆمه‌ڵێك گفت و به‌ڵێنى به‌تاڵه‌وه‌ چه‌ندكورسیه‌كیان له‌په‌رله‌مان به‌ده‌ستهێنا ، وائه‌م جاره‌ش له‌جیاتى یه‌ك ڕ‌یزى گه‌لى كوردستان پته‌وبكه‌ن و سه‌نگه‌رى ڕ‌استه‌قینه‌ى به‌رگرى كردن هه‌لبژیرن و بگرنه‌به‌ر بۆبه‌هێزكردنى پێگه‌ى كورد له‌ عێراق و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى كه‌وابڕ‌یاره‌ له‌مانگی داهاتودا ئه‌نجام بدرێت ، به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌مانه‌وه‌ له‌سه‌ره‌تایى دامه‌زراندنى كۆمپانیاكه‌یانه‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى كاك نه‌وشیروان مسته‌فا شه‌ڕ‌ێكى یه‌كلایه‌نه‌یان دژى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستان به‌رپاكردووه‌ ، كه‌ئامانجى سه‌ره‌كیان لاوازكردنى ده‌نگى كوردو په‌رته‌وازكردنى یه‌ك ریزی لایه‌نه‌سیاسی یه‌كانى كوردستان ونانه‌وه‌ى دوبه‌ره‌كی یه‌ له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌سته‌لاَت . له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژارنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، هه‌ڵسوراوه‌كانى گۆڕ‌ان له‌ڕ‌اگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه‌ كه‌وتونه‌ته‌ درۆو ده‌له‌سه‌و دروشمى بریقه‌دار كه‌به‌قسه‌ى خۆیان له‌شارى كه‌ركوكدا زۆربه‌ى كورسیه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنن ! كه‌ركوك ئه‌وشاره‌ قاره‌مانه‌یه‌ كه‌سه‌رى دا نه‌ناواندووه‌ بۆته‌عریب و ڕ‌اگواستن و كوشتنى ڕ‌ۆله‌كانى له‌پێناوى كوردبون و كوردستانى خاكه‌كه‌ى وه‌ئێستاش ناچێته‌ ژێر چه‌ترى گۆڕ‌انه‌ فاشیله‌كه‌ى كۆمپانیای وشه‌وه‌ كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كات و كه‌ هه‌تاكو ئێستاش چاوى به‌رایى نایه‌ت دان به‌وه‌دابنێ‌ كه‌شارى كه‌ركوك به‌شێكى كوردستانه‌و ، وه‌تاك و ئێستا بۆته‌نها سه‌ عاتێك سه‌ردانى ئه‌وشاره‌ى نه‌كردووه‌ . سه‌رانى ئه‌م گرده‌ له‌كاتێكدا كه‌باسى به‌ده‌ستهێنانى كورسیه‌كانى كه‌ركوك ده‌كه‌ن،ئه‌وه‌ له‌بیرى خۆیانده‌به‌نه‌وه‌ كه‌حاڵى ئه‌م ماوه‌یه‌ى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان لیسته‌كه‌یان و هه‌ڵسوراو لایه‌نگرانیان چى به‌سه‌رهاتووه‌ ، چۆن به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ چوون و زۆربه‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ به‌ هه‌رنه‌وعێك هه‌ڵخله‌تابوو چوبووه‌ ناولیسته‌كه‌یانه‌وه‌ ، ده‌سته‌ ده‌سته‌ ڕ‌یزه‌كانى ئه‌م لیسته‌ فاشیله‌ به‌جێده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕ‌ێنه‌وه‌ نێو حیزبی ڕ‌استه‌قینه‌ى خه‌ڵكى كوردستان به‌ڕ‌ابه‌رایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ، بۆیه‌لیستى گۆڕ‌ان ده‌یانه‌وێت ئه‌وسینارێۆیه‌ى كه‌له‌سلیمانى كردیان له‌شارى كه‌ركوكى قودسى كوردستان دووباره‌ی بكه‌نه‌وه‌ ، كه‌زۆرمه‌حاڵه‌ خه‌ڵكى به‌شه‌ره‌فى شارى كه‌ركوك به‌قسه‌ ودرۆو ده‌له‌سه‌كانى نه‌وشیروان و داروده‌سته‌كه‌ى بكه‌وێته‌ هه‌ڵه‌و بڕ‌وابه‌م پیلانه‌بهێنێت چونكه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی مانگی رابردووی سه‌رانی گرده‌كه‌ كه‌سازیان كردبوو له‌گه‌ل زۆرینه‌ی نوینه‌رانی چین وتویژه‌كانی ئه‌و شاره‌ كۆبونه‌وه‌ له‌كاتیكدا مه‌لا فه‌رمان له‌ ریزی پیشه‌وه‌ی گویگران و مام رۆسته‌میش له‌ریزی دواوه‌ خۆیان كردبوه‌ كه‌ره‌ی شه‌ربه‌ت، كه‌ خودى نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پێناوى ته‌سلیم كردنه‌وه‌ى شارى كه‌ركوك به‌به‌عسێكان و وه‌هه‌رزوش له‌ڕ‌اگه‌یاندنه‌كانى كۆمپانیاى ووشه‌دا باسیان له‌نه‌مان و مردنى ماده‌ى ده‌ستورى 140 یان كرد ، وه‌ك چۆن ئه‌وبه‌عسییانه‌ى كه‌دژایه‌تى كوردو ماده‌ى سه‌دوچل ده‌كه‌ن له‌ به‌غداد ، وه‌نه‌وشیروانیش له‌كوردستان وه‌ك ێاڵح موتڵه‌گ و ئوسامه‌نجێفى وچه‌ندبه‌كرێگیراوێكى تر باس له‌نه‌مانى ماده‌ى ده‌ستورى تایبه‌ت به‌ ئاسایى كردنه‌وه‌ى شارى كه‌ركوك ده‌كات و دژى گه‌ڕ‌انه‌وه‌ى كه‌ركوكه‌ بۆسه‌رهه‌رێمى كوردستان . بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رانى كۆمپانیاى ووشه‌ تعریفى خۆیان بكه‌ن بۆشارى كه‌ركوك وه‌ڕ‌ونى بكه‌نه‌وه‌ بۆخه‌ڵكى كه‌ركوك و كوردستان بزانن نه‌وشیروان و لیسته‌كه‌ى كام پرۆژه‌یان بۆكه‌ركوك پێیه‌ ؟ یان هه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ باق وبریقه‌دارانه‌ نیه‌ كه‌له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رزیانكردبۆوه‌ له‌پێناوى گرتنه‌ده‌ستى ده‌سته‌لاَت و له‌دواتر دا واز له‌وخه‌ڵكانه‌بهێنن كه‌ده‌نگییان داونه‌تێ ، وه‌بێجگه‌ له‌ خزمه‌تكردنى چه‌ندكه‌سێكى تایبه‌تى خۆیان وه‌دوبه‌ره‌كه‌ى ، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت دوبه‌ره‌كى بخه‌نه‌ نێو پێكهاته‌كانى شارى كه‌ركوك ، ڕ‌ێ له‌ ئاوه‌دانى ئه‌وشاره‌بگرن كه‌كاتى خۆى چۆن ڕ‌ژێمى به‌عس وێرانى كرد وه‌ئێستاش گۆڕ‌انه‌كه‌ى نه‌وشیروان ده‌یه‌وێت زیاتر وێرانى بكات و ڕ‌ێبگرێت له‌ به‌ره‌وپێشچونى ئه‌وشاره‌ چۆن به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى لاوازكردنى حكومه‌ت و په‌كخستنى پرۆژه‌وحكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سستكردنى ده‌سته‌لاَتى سیاسى كوردستان ده‌ده‌ن ولاوازكردنى حكومه‌ت له‌به‌رده‌م دوژمناندا . بۆیه‌ له‌زۆربه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كانى موزایده‌چییه‌كانى گۆڕ‌ان ده‌یانه‌وێت ڕ‌اى خه‌ڵكى كورستانى پێچه‌واشه‌كه‌ن و كه‌واخۆیان نیشانبده‌ن كه‌له‌كه‌ركوك زۆربه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هینن ، هاوپه‌یمانى كوردستان كه‌خۆى له‌ ی ن ك و پ د ك چه‌ند حزبێكى تر ده‌بینێته‌وه‌ ، تاكه‌ لایه‌نن كه‌به‌رده‌وام خزمه‌تى شارى كه‌ركوكیان كردووه‌ هه‌روه‌ك شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ شایه‌تى خه‌ڵكى شارى كه‌ركوك، و وه‌ئه‌وبه‌رگرییه‌ى كه‌هه‌ردووسه‌ركرده‌ى كورد(هه‌ڤاڵ مام جلال )و( كاك مسعود) ده‌یكه‌ن له‌پێناوى گه‌ڕ‌انه‌وه‌ى ئه‌وشاره‌ بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان وه‌ك به‌شێكى گرنگى خاكى دانه‌بڕ‌واى كوردستان ، بۆیه‌ هاوپه‌یمانى كوردستان وه‌ك ڕ‌ۆڵه‌ى شارى كه‌ركوك پێویستى به‌وه‌نییه‌ خه‌ڵكى شارى كه‌ركوك چه‌واشه‌بكات وه‌ك ئه‌وه‌ى موزایده‌چییه‌كانى گۆڕ‌ان ده‌یكه‌ن ، لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى به‌ بڕ‌وایه‌كى ته‌واوپشت به‌خه‌ڵكى كوردستان به‌ژداریده‌كات له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و شارى كه‌ركوك كه‌هه‌رده‌م قه‌لاَى سه‌وزى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بوه‌، سه‌ركه‌وتنى حه‌تمیش بۆ ئه‌وحزبه‌ده‌بێت كه‌خۆى به‌خزمه‌تكارى خه‌ڵك داده‌نێت ، له‌پێناوى ئه‌واندا تێده‌كۆشێت و حزبى خه‌ڵكه‌، نه‌ك حزبى كه‌سێك كه‌له‌ گردێكه‌وه‌ پلاندانێت دژى خه‌ڵكه‌كه‌ى وخاكى كوردستان و ئاسایش و سه‌روه‌رى كوردستان بخاته‌ژێرپێى دوژمنانه‌وه‌.

له‌ ڕۆژی February 07 2010 11:30:53 · چاپکردن
که‌ش و هه‌وا

آخبار العربية

چه‌کوش!‌

گۆڤاری‌ گۆڵان: نه‌وشیروان هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردوه ‌و زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ كوڕی‌ كوردی‌ به‌كوشت داوه‌: گۆڤاری‌ گۆڵان نه‌وشیروان مسته‌فا به‌وه‌تاوانبار ده‌كات كه‌ پێشتر هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردوه‌ و داهاتووی گه‌لی‌ كوردی‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌و ده‌بوو دوای‌ 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ی‌ 50 ساڵ كاری‌ حزبی، به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ بكردایه‌ و راشیگه‌یاندوه‌ نه‌وشیروان زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ كوڕی‌ كوردی‌ بۆ لێدانی‌ پارتی‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ و به‌ناهه‌ق به‌كوشت داوه‌. دوای‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نووس و قوتابی‌ سه‌رده‌شت عوسمان كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ناوخۆیی‌ و جیهانی‌ لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ندان خۆپیشاندان و كه‌مپین دژی‌ ئه‌و رووداوه‌ به‌رپابوون، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان جه‌نگێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ دژی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و به‌تایبه‌تی‌ دژی‌ خودی‌ نه‌وشیروان موسته‌فای‌ سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ناوبراو ده‌ست پێكردوه‌و چه‌ندین تۆمه‌تی‌ خسته‌ پاڵ ناوبراو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ چونكه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان داوای‌ ئاشكراكردنی‌ تاوانبارانی‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نووس و قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات و پارتی‌ به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێ‌ له‌ پاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیان، له‌و میانه‌یه‌شدا گۆڤاری‌ گۆڵانی‌ زمان حاڵی‌ پارتی‌ له‌ به‌دواداچوونێكدا كه‌به‌ناونیشانی‌(بۆچی‌ مه‌رام و پیلانه‌كانتان له‌ پشت شه‌هید سه‌رده‌شت دا ده‌شارنه‌وه‌؟؟ كۆمپانیای‌ وشه‌ تۆڵه‌ی‌ شكستی‌ هه‌ڵبژادنه‌كان، له‌ گه‌لی‌ كوردستان ده‌كاته‌وه‌)، بڵاوكردوه‌ته‌وه‌،له‌و به‌دواداچوونه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌"سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ چۆن ناوی‌ گۆڕان و ریفۆرم و گۆڕانكارییان ناشرین كرد، خه‌ریكه‌ ناوی‌ ئۆپۆزسیۆن و دیموكراتیش له‌خۆیان ناشرینتر ده‌كه‌ن، خه‌ریكن به‌ زۆری‌ زۆرداره‌كی‌ باری‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گۆڕن بۆ ئاژاوه‌ و گێره‌شێوێنی‌ و دروستكردنی‌ كه‌شوهه‌وایه‌ك كه‌ نه‌ یاسا له‌ وڵاتدا بمێنێت و نه‌خه‌ڵك بزانێت ره‌وتی‌ رووداوه‌كان بۆ كوێ‌ ده‌چن و له‌كوێ ده‌گیرسێنه‌وه‌، خه‌ریكن به‌ ناوی‌ ئازادی‌ و دیموكراتییه‌ته‌وه‌ هه‌رچی‌ پیرۆزییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ و به‌هابه‌رزه‌كانی‌ مرۆڤ و سه‌روه‌ریی‌ یاسا پێشێل ده‌كه‌ن و به‌ ده‌نگێكی‌ ناساز ته‌پڵی‌ شه‌ڕ و ئاشوب به‌ گوێی‌ خه‌ڵكی‌ سته‌مدیده‌ی‌ كوردستاندا ده‌ده‌نه‌وه‌، سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ خه‌ریكن رۆژنامه‌گه‌ری‌ ئازاد و خوێنی‌ شه‌هیدان ده‌كه‌نه‌ وشه‌كانی‌ نێو ئایدلۆژیه‌تی‌ ستۆكی‌ خۆیان و خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ پێ‌ چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن، خه‌ریكن خۆیان ده‌خه‌نه‌ سه‌رووی‌ یاسا و گاڵته‌ به‌ هه‌موو دامه‌زاروه‌ شه‌رعییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌كه‌ن ... بۆیه‌ كه‌ كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ رووداوی‌ كاره‌ساتێكی‌ جه‌رگبڕی‌ وه‌ك رفاندن و شه‌هیدكردنی‌ لاوێكی‌ ته‌مه‌ن 24 ساڵی‌ وه‌ك شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان بكرێته‌ رازاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سیناریۆ و پیلانه‌ پێشوه‌خته‌یه‌ی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ دژی‌ ئه‌زموونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دایانڕشتووه‌". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و شاڵاوه‌ راگه‌یاندنه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌و پاشكۆكانیان ده‌ستیان پێكردووه‌ و بێ‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی‌، تۆمه‌ت دژی‌ پارتی‌ و ئه‌زموونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌به‌شنه‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێت جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان بزانن، ئه‌وه‌خۆڵی كوێركردنی‌ هاووڵاتیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تیرۆریستان له‌ ده‌ستی‌ عه‌داله‌ت و یاساكانی‌ هه‌رێم رزگاریان بێت". گۆڤاری‌ گوڵان له‌و به‌دواداچوونه‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ده‌كات"بۆچی‌ ده‌یانه‌وێت پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بكه‌نه‌ ئامانج وتۆڵه‌ له‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌نگیان پێنه‌داون؟پرسیاری‌ ئێمه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ و شه‌خسی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچی‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ وا ده‌شێوێنن؟ و ئایا خۆیان ده‌یانه‌وێت یاسا و عه‌داله‌ت رێگه‌ی‌ خۆی‌ ون بكات؟؟ بۆچی‌ ده‌یانه‌وێت پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بكه‌نه‌ ئامانج و له‌ ژێر خوێنی‌ شه‌هید سه‌رده‌شته‌وه‌ پیلانه‌كانی‌ خۆیان دژی‌ گه‌لی‌ كوردستان پیاده‌ بكه‌ن؟خه‌ڵكی‌ كوردستان مامۆستا و ئه‌ندازیارانی‌ تیرۆر له‌ كوردستان ده‌ناسن، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌بوبكر عه‌لی‌ نووسه‌ر و شاعیری‌ له‌ناو جه‌رگه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ نوێژی‌ نیوه‌ڕۆو به‌ئاشكرا شه‌هید كرد، ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ كادره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ و له‌ ژێر باڵی‌ نه‌وشیروان مسته‌فادا بێ په‌روا دانیشتووه‌، خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌زانن ته‌سفیه‌كردنی‌ جه‌سته‌یی‌ نه‌یارانی‌ سیاسیی‌ پیشه‌ی‌ كێیه‌ و كێ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ ده‌یان تێكۆشه‌ری‌ ئه‌م گه‌له‌ی‌ تیرۆری كردن ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ بیروباڕوی كوردایه‌تییان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا جیاواز بوو، خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌زانێت، هه‌ر چۆن جه‌نابی‌ مام جه‌لال له‌ پلینیۆمی‌ یه‌كێتیدا ئاماژه‌ی‌ پێكرد، هه‌موو ئه‌و كاره‌سات و مه‌ینه‌تیانه‌ی‌ به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان هاتووه‌ رۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ و كاریگه‌ری‌ نه‌وشیروان مسته‌فای‌ تێدا بووه‌،ئه‌م نه‌وشیروانه‌ ده‌بووایه‌ ئێستا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ كامڵ مامه‌ڵه‌ بكات و ئه‌گه‌ر پێشتریش هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردبێت و داهاتووی گه‌لی‌ كوردستانی‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتبێت، ده‌بوو ئێستا دوای‌ 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ی‌ 50 ساڵ كاری‌ حزبی, به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ ئێستای‌ كوردستان بكردایه‌ و له‌ پێناوی‌ چه‌ند مه‌رام و پیلانێكی‌ سیاسی‌ خۆیدا موجازه‌فه‌ به‌ هه‌موو داهاتووی گه‌لی‌ كوردستانه‌وه‌ نه‌كات". ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو" نه‌وشیروان مسته‌فا ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ بۆ لێدانی‌ پارتی‌ و( سه‌رۆكایه‌تی‌ بارزانی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان )كوڕی‌ كورد به‌ناهه‌ق به‌كوشتن ده‌دات، زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ تۆوی‌ دووبه‌ره‌كی‌ له‌نێو ریزه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا ده‌چێنێت و خه‌و به‌وه‌وه‌ ده‌بینێت كه‌ خۆی‌ ببێته‌ كه‌سی‌ یه‌كه‌م له‌ كوردستان، به‌ڵام چل ساڵه‌ مێژوو پێی‌ ده‌ڵێت ئه‌م خه‌یاڵه‌ت پڵاوێكی سووتاوه‌ و ئه‌و پاروه‌ خواردنی‌ بكوژێكی گه‌وره‌ی وه‌ك تۆ نییه‌".
ئه‌رشیفی چه‌کوش
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیرو بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه‌ .