جیهان سات
جیهان سات

خۆ ئیوه‌ ئه‌تانوت و ئه‌لین خه‌لكی له‌سه‌ر گۆران له‌ وه‌زیفه‌كه‌ی ده‌ركراوه‌..نان براو كراون .. ؟
چاودێریَكى سیاسى: ئه‌ی زه‌حمه‌ت نه‌بیت به‌ هاولاتیان بلین چۆن تا ئیستا كاندیده‌كانتان موچه‌خۆرن و ده‌رنه‌كراون ؟؟ یان وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییتان درۆر ده‌كه‌ن ...... درۆ ده‌كه‌ن تا خۆتان باوه‌ری پی ده‌كه‌ن ؟ یان دیاره‌ وه‌ك پیشه‌ی پیشووتان كوری فه‌قیر و هه‌ژار هان ئه‌ده‌ن كیشه‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن و نان براویان ده‌كه‌ن ؟؟ خۆ ئیوه‌ ئه‌تانوت و ئه‌لین خه‌لكی له‌سه‌ر گۆران له‌ وه‌زیفه‌كه‌ی ده‌ركراوه‌..نان براو كراون .. ؟ ئه‌ی زه‌حمه‌ت نه‌بیت به‌ هاولاتیان بلین چۆن تا ئیستا كاندیده‌كانتان موچه‌خۆرن و ده‌رنه‌كراون ؟؟ یان وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌ییتان درۆر ده‌كه‌ن ...... درۆ ده‌كه‌ن تا خۆتان باوه‌ری پی ده‌كه‌ن ؟ یان دیاره‌ وه‌ك پیشه‌ی پیشووتان كوری فه‌قیر و هه‌ژار هان ئه‌ده‌ن كیشه‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن و نان براویان ده‌كه‌ن ؟؟ کاندیده‌کانی سلێمانی ناو و نازناو/ له‌تیف مصطفى‌ أمین ناسراو به‌ حاكم شێخ لطيف ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1968 سلێمانی‌ بڕوانامه‌/ ماسته‌ر‌و دكتۆرا له‌ یاسای‌ ده‌ستوری‌ پیشه‌ی‌ ئێستای‌/ سه‌رۆكی‌ دادگای‌ نه‌وجه‌وانانی‌ سلێمانی‌ ئيشةلا كة بوي بة سةرؤكتر بيكؤرة ! بڵاوكراوه‌و نووسین‌و وه‌رگێڕان/ چالاكی/ كاری‌ پارێزه‌ری‌ كردووه‌و لێكۆڵه‌ری‌ داد بوه‌ ماوه‌یك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ بووه‌ له‌ ماوه‌ت‌و زه‌ڕایه‌ن‌و سه‌رچنار جێگری‌ داواكاری‌ گشتی‌ بووه‌، كاری دادوه‌ری‌ له‌ دادگاكانی‌ ناو شاری‌ سلێمانی‌‌و چه‌مچه‌ماڵ‌‌و شارباژێڕ كردووه‌‌و مامۆستایه‌ له‌ كۆلێژی‌ یاسا‌و رامیاری زانكۆی‌ سلێمانی‌و پێشتر به‌رپرسی ئۆفیسی‌ سلێمانی‌ كۆمسیۆنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بووه‌. بڵاوكراوه‌/ خاوه‌نی‌ سێ كتێبی له‌ چاپدراوه‌ له‌ بورای‌ یاسایی‌و ده‌ستوریدا، هه‌روه‌ها پێنج توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ بڵاوكردوه‌ته‌وه‌‌و ده‌یه‌ها نووسین‌و چاوپێكه‌وتنی‌ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ یاسایی‌و ده‌ستووریه‌كان هه‌یه‌. ********** ناوو نازناو/ د. بایه‌زید حه‌سه‌ن عبدالله‌ ساڵ‌و شوێنی‌ له‌دایكبوون/ 1951 قه‌ڵادزێ بڕوانامه‌/ دكتۆرا له‌ كیمیا كاری ئێستا/ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق پسپۆڕی‌/ كیمیای‌ ئه‌ندامی‌ بڵاوكراوه‌و نووسین/ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ دوو كتێب‌و وه‌رگێڕانی‌ دوو كتێب‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ده‌یان وتار له‌ گۆڤارو رۆژنامه‌كاندا‌و توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ له‌ گۆڤاره‌ ئه‌كادیمیه‌ ناوخۆیی‌و جیهانیه‌كان. چالاكی/ 32 ساڵ‌ خزمه‌تكردن له‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌‌و فێركردن‌و به‌شداری‌ له‌ زیاتر له‌ 13 كۆنفرانسیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌‌و ۆرك شۆپ له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق. ************* ******* - ناو و نازناو/ شایان محمد طاهر - ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1967 به‌غداد - بڕوانامه‌/ ماسته‌ر له‌ نیشته‌جێبوون‌و گه‌شه‌پێدان ئه‌ندازیاری‌ ته‌لارسازی - پسپۆڕی‌/ ئه‌ندازیاری‌‌و سیاسی‌و په‌یوه‌ندسه‌ گشتییه‌كان - كاری‌ ئێستا/ ئه‌ندازیار له‌ دیوانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌.ديارة هةموو كةندةليةكان ئةم نةبوة !! - زمانه‌كانی‌ كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی‌و فه‌ره‌نسی‌و هۆڵه‌ندی‌ ده‌زانێت - چالاكی/ وه‌ك راوێژكار له‌ رێكخراوی‌ كۆچی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ IOM كاری كردووه‌ له‌ به‌لجیکا - له‌ رێكخراوی ئه‌ندایتی به‌ریتانی‌ كاریكردووه‌‌و به‌شداری له‌‌ هه‌ڵمه‌تی دژ به‌ تاوانبارانی‌ جه‌نگ له‌ عێراق كردووه‌ له‌ پێناو دانیان به‌ دادگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ - چه‌ند ساڵێک له‌ رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان وه‌ک هاندیکاپ کاریکردوه‌ - به‌شداری‌ دیزاین‌و سه‌رپه‌رشتی‌ باڵه‌خانه‌ی‌ نوێی پارێزگای‌ سلێمانی‌ كردووه‌ - بڵاوكراوه‌و نووسین/ توێژینه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ره‌كانی‌ چاكسازی ‌و په‌یوه‌ندی‌ نێوان فریاگوزاری و گه‌شه‌پێدان‌و بواری‌ وه‌رگێڕان. ********* ناو و نازناو/ یوسف محه‌مه‌د سادق ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1978 بڕوانامه‌/ ماسته‌ر له‌ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی‌ كاری‌ ئێستای‌/ مامۆستای‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌_ زانسته‌ سیاسییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان. مامۆستای‌ زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی_زانسته‌ رامیارییه‌كان، ده‌ستووری‌، سه‌رۆكی‌ به‌شی زانسته‌ رامیارییه‌كان/كۆلێژی‌ زانسته‌ رامیاریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زانكۆی‌ سلێمانی‌ مةعاشةكةي كةمة فةقيرة لة 10 شوين شتة ! چالاكی/ چالاكوانی‌ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌ بڵاوكراوه‌‌و نوسین‌و وه‌رگێڕان/ وه‌رگێڕانی‌ چه‌ند كتێب، نووسین‌و ئاماده‌كردن‌و وه‌رگێڕانی‌ چه‌ندین لێكۆلێینه‌وه‌‌و باس، ئاماده‌كردنی‌ پرۆژه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ی‌ به‌ ده‌ستووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان. بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نووسینی‌ گۆڤاری‌ فیكریی هه‌ژان بووه‌ له‌ ساڵی‌ 2003 2005 سه‌رپه‌رشتی‌ ئاماده‌كردنی‌ 6 كۆنفرانسی كردووه‌ له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ وتوێژكردن له‌سه‌ر ده‌ستووری‌ هه‌میشه‌یی عێراق ئه‌م كۆنفرانسانه‌ له‌لایه‌ن په‌یمانگای‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن‌و به‌ هاوكاری‌ رێكخراوه‌ی‌ NDI ی ئه‌مریكی‌ جیًبه‌جێكران. ************ ناو و نازناو/ ئه‌كره‌م كه‌ریم احمد ناسراو به‌ ئه‌كره‌می‌ میهرداد ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1962 بڕوانامه‌/ ئاماده‌یی پسپۆڕی‌/ نووسه‌ر‌و رووناكبیر كاری‌ ئێستا/ راوێژكار له‌ ده‌زگای‌ چاپ‌و په‌خشی‌ سه‌رده‌م راويز كار يعني مسئول و يةك حمكة دؤلار وةر ئةكريت !!! بڵاوكراوه‌و نووسین‌و وه‌رگێڕان/ خاوننی‌ 10 كتێبه‌ له‌ بواره‌كانی‌ فكری‌ سیاسی‌و ده‌یه‌ها نووسین‌و وتار‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ گۆڤار‌و رۆژنامه‌كاندا چالاكی/ ساڵی‌ 1980 ده‌بێته‌ خوێًندكاری‌ كۆلێژی‌ پزیشكی‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌، ساڵی‌ 2003 بۆ 2007 راوێژكاری فه‌رهه‌نگی‌ بووه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیران ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌ *********** ناو و نازناو/ عومه‌ر عینایه‌ت حمه‌سعید - ناسراو به‌ عومه‌ری‌ حاجی‌ عینایه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یی ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1953 هه‌ڵه‌بجه‌ بڕوانامه‌/ دبلۆمی‌ باڵا له‌ ئه‌ندازیاریدا پسپۆڕی‌/ ئه‌ندازیاری‌ رێگاوبان كاری‌ ئێستا/ سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ كاروباری‌ ئه‌ندازیاری‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ گشتی‌ شاره‌وانیه‌كان له‌ سلێمانی‌ بڵاوكراوه‌و نووسین‌و وه‌رگێڕان/ 2 كتێب به‌ ناوه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ توێژی‌ منه‌‌و هه‌ڵه‌بجه‌ شار‌و شارستانیه‌ت جگه‌ له‌ ده‌یان وتار‌و نوسین بۆ رۆژنامه‌كان. چالاكی/ دیزاین‌و جێبه‌جێكردنی‌ ده‌یان پرۆژه‌ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ‌ رێكخراوی‌ UN ‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و كه‌رتی‌ تایبه‌ت وه‌ك پرۆژه‌ی‌ ئاوی‌ سه‌رچنار‌و زه‌ڵم‌و هه‌ڵبجه‌ی‌ شه‌هید. ******** ناو و نازناو/ په‌روا عه‌لی محه‌مه‌د ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1961 بڕوانامه‌/ به‌كالۆریۆس له‌ سۆسیۆلۆجی‌ پسپۆڕی‌/ كۆمه‌ڵناسی كاری‌ ئێستا/ مامۆستای‌ په‌یمانگای‌ هونه‌ره‌ جوانه‌كان‌و به‌ڕیوه‌به‌ری‌ رێكخراوی‌ ئاسمان، كه‌ كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ له‌ خێزان‌و كۆمه‌ڵگادا ده‌كات چالاكی/ رێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌-ژنان-منداڵان-كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ساڵی‌ 1981ئه‌ندامی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ره‌نجده‌ران بووه‌‌و هه‌ر ئه‌و ساڵه‌ به‌هۆی‌ به‌شداری‌ له‌ خۆپیشاندانی‌ خوێنكارانی‌ زانكۆ زیندانی‌ كراوه‌. ***************** ناوو نازناو/ هه‌ڤاڵ‌ كوێستانی‌ ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1956 رانیه‌ بڕوانامه‌/ به‌كالۆریۆس له‌ كشتوكاڵ پسپۆڕی‌/ نووسه‌رو سیاسه‌تمه‌دار كاری‌ ئێستا/ هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ! ئةري رةطةكةتان كوا ؟؟؟ بڵاوكراوه‌و نووسین/ كتێبی "ئافره‌ت‌و ژانی‌ له‌ دایك بوونێكی‌ نوێ_1979" هه‌روه‌ها چه‌ندین نامیلكه‌ی‌ ئه‌ده‌بی‌و سیاسی‌و نووسیوه‌ سه‌ره‌إی‌ كمه‌ڵه‌ هۆنراوه‌یه‌ك چالاكی/ له‌ ساڵی‌ 1976 ه‌وه‌ ئه‌ندامی كۆمه‌لًَه‌یه‌ و له‌ ساڵی‌ 1979 وه‌ تا راپه‌ڕین پێشمه‌رگه‌ بووه‌، ئه‌ندامی ناوه‌ندی رۆشنبیری كۆمه‌ڵه‌ ‌و دواتریش ئه‌ندامی ده‌زگای‌ ناوه‌ندی راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتی بووه‌‌و یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی‌ یه‌كێتی‌ نووسه‌رانی‌ كوردستان بووه‌. ***************** ناو و نازناو/ شاڵاو جمال مه‌لا ره‌سوڵ‌ ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1969 سلێمانی‌ بڕوانامه‌/ به‌كالۆریۆس كشتوكاڵ‌ كاری‌ ئێستا/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ رێكخراوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ كشتوكاڵ‌ بڵاوكراوه‌و نووسین‌و وه‌رگێڕان/ نوسین-توێژینه‌وه‌ی‌ كشتوكاڵی چالاكی/ساڵی 1984 بؤتة ريَكخستني (ي.ن.ك) تا پله‌ی‌ كارگێڕی‌ كۆمیته‌ی‌ بڕیوه‌‌و 17 ساڵ‌ له‌ بواری‌ كشتوكاڵ‌ له‌ رێكخراوه‌ ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كاریكردووه‌ وه‌ك رێكخراوی‌ كاردۆ فاو ئه‌گرۆدێڤ ************* ناو و نازناو/ هاوار روؤف عمر ناسراو به‌ هاواری‌ شێخ ره‌ئوف ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1979 سلێمانی‌ بڕوانامه‌/ به‌كالۆریۆس ژمێریاری‌ زانستی‌ دارایی كاری‌ ئێستا/ جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ بانكی‌ منصور لقی سلێمانی‌ يةعني مةسئول و شتة بڵاوكراوه‌و نووسین‌و وه‌رگێڕان/ ژماره‌یه‌كی‌ باش نوسین‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بڵاوكراوه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی‌ كوردستان چالاكی/ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ گروپی‌ زایه‌ڵه‌ی‌ شه‌هیدان‌و ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵا بوه‌‌و باوك‌و برایه‌كی‌ شه‌هیدن. ************ ناوو نازناو/ ئه‌بوبه‌كر حسێن مسته‌فا ناسراو به‌ بابه‌كر دڕه‌یی ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایكبوون/ 1964 دڕی‌ _ماوه‌ت بڕوانامه‌/ به‌كالۆریۆس یاسا پسپۆڕی‌/ چالاكوانی‌ سیاسی‌و نووسه‌ر كاری ئێستا/ هه‌ڵسوڕاوی‌ گۆڕان ئةي موضةي هيض شوينيكي سيخوريت نية ؟هةر ثرسيارة هيضي تر ....وابزانين تيميك ضون بؤ توركيا بؤي فير بن دةنطي تؤ و كمال مختار تزوير بكةن خؤتان نين ئةزانين ! نووسین‌و بڵاوكراوه‌/ كتێبی كام رێگا؟‌و كتێبی كورد‌و عروبه‌ ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وتار له‌ زۆربه‌ی‌ رۆژنامه‌و گۆڤارو ماڵپه‌ڕه‌كاندا چالاكی/ هه‌ڵسوڕاوی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ره‌نجده‌ران بووه‌‌و كادری‌ سیاسی ئاڵای‌ شۆڕش بووه‌‌و ماوه‌یه‌ك جێگری‌ لێپرسراوی‌ راگه‌یاندنی‌ مه‌ڵبه‌دنی‌ یه‌ك بووه‌‌و كارگێری‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 8 بووه‌‌و ئه‌ندامی‌ كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی كورد بوه‌ له‌ برۆكسل‌و هه‌روه‌ها لێپرسراوی‌ راگه‌یاندنی‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌‌و دواتریش سه‌رپه‌رشتیاری‌ سایتی‌ سبه‌ی‌ بوه‌‌و ماوه‌یه‌ك وته‌بێژی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ بوه‌‌و له‌ كاری‌ رێكخراوه‌ییشدا لێپرسراوی‌ رایه‌ڵه‌ی‌ پیشه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانه‌. ********** ناوو نازناو/ ساكار ره‌ئوف بێگه‌رد ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1970 سلێمانی‌ بڕوانامه‌/ به‌كالۆریۆس ئینگلیزی‌ پسپۆڕی‌/ بواری‌ په‌ره‌وه‌رده‌و فێركردن كاری‌ ئێستا/ كارمه‌ندی‌ ده‌زگای‌ چاپ‌و په‌خشی‌ سه‌رده‌م بڵاوكراوه‌و نووسین/ وه‌رگێڕانی‌ بابه‌تی‌ ئه‌ده‌بی بۆ گۆڤاری‌ سه‌رده‌م. *********** ناو و نازناو/ نه‌وزاد مه‌جید شه‌ریف - ناسراو به‌ نه‌وزادی‌ بازیان ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1966 شارباژێڕ بڕوانامه‌/ به‌كالۆریۆس له‌ یاسادا_دبلۆم له‌ زانستی كشتوكاڵ‌ پسپۆڕی‌/ یاسا كاری‌ ئێستا/ پارێزه‌ر بڵاوكراوه‌و نووسین‌و وه‌رگێڕان/ نوسین- توێژینه‌وه‌- وتار چالاكی/ له‌ بواری‌ سیاسی، رێكخراوه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و یاسایی ساڵی‌ 1982 په‌یوه‌ندی‌ كردووه‌ به‌ ریزه‌كانی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ ره‌نجده‌رانی‌ كوردستانه‌وه‌. ************ ناو و نازناو/ شیرین رضا محمد ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1964 سلێمانی‌ بڕوانامه‌/دبلۆمی‌ باڵای‌ ته‌ندروستی‌ پسپۆڕی‌/ بێهۆشكار كاری‌ ئێستا/ ی.بێهۆشكار له‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌ چاو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شه‌هید د.ئاسۆ له‌ سلێمانی‌ چالاكی/بواری‌ ته‌ندروستی‌ **************** ناو و نازناو/ د. عه‌لی تاهیر به‌رزنجی‌ ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1957 سلێمانی‌ بڕوانامه‌/دكتۆرا له‌ ره‌خنه‌ی‌ ئه‌ده‌بی پسپۆڕی‌/ نوسه‌ر_ره‌خنه‌ی‌ ئه‌ده‌بی كاری‌ ئێستا/ مامۆستای‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ بڵاوكراوه‌و نووسین‌و وه‌رگێڕان/ خاوه‌نی‌ دوو كتێبه‌‌و سه‌دان نووسین له‌ بواره‌كانی‌ ئه‌ده‌ب، مێژوو/ فه‌لسه‌فه‌. ************ ناو و نازناو/ ئاریان محه‌مه‌د عه‌لی ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1979 سلێمانی‌ بڕوانامه‌/ ماسته‌ر له‌ یاسا پسپۆڕی‌/ یاسای‌ ده‌ستووری‌‌و سیستمه‌ سیاسیه‌كان كاری‌ ئێستا/ مامۆستای‌ زانكۆ بڵاوكراوه‌و نووسین‌و وه‌رگێڕان/الدستور الفدرالی، الدیمقراگیه‌ شبه المباشره‌ چالاكی/چاودێری‌ بواری‌ ده‌ستور، سیستمی‌ سیاسی، هه‌ڵبژاردن، فیدراڵیه‌ت ئه‌ندامی یاسایی له‌ لیژنه‌ی‌ به‌دواداچوونی‌ چاره‌نووسی ئه‌نفالكراوه‌كان له‌ ناوه‌ڕاست‌و باشوری‌ عێراق (لیژنه‌ی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان) له‌ دوای‌ روخانی‌ رژێمی‌ به‌عس له‌ ساڵی‌ 2003 به‌شداریكردن له‌ لیژنه‌ی‌ ئه‌كادیمی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ دووتوێی كتێبێكدا به‌ ناونیشانی‌ پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پڕۆژه‌ی‌ ده‌ستوری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ************** ناو و نازناو/ دیلمان محه‌مه‌د صابر كریم ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1977 سلێمانی‌ بڕوانامه‌/ ماسته‌ر له‌ كارگێڕی‌ گشتی‌ به‌كالۆریۆس له‌ یاسا پسپۆڕی‌/ مێژووی‌ دروستبوون‌و فاكته‌ره‌كانی‌ به‌هێزبوون‌و گه‌شه‌كردنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان-مێژووی‌ پارته‌ سیاسییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كاری‌ ئیًستا/ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ بةقسةي خؤتان بيت تؤش كةندةلي ؟ بڵاوكراوه‌و نووسین‌و وه‌رگێڕان/ نامیلكه‌یه‌ك به‌ ناوی‌ فیدراڵیه‌ت‌و ئۆتۆنۆمی چه‌ند نووسینێكی‌ تر له‌ گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان چالاكی/چالاكی رێكخراوه‌یی ********************* ناو و نازناو/ رازاو عبدول محمود ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1971 سلێمانی‌ بڕوانامه‌/ به‌كالۆریۆس له‌ یاسا پسپۆڕی‌/ یاسایی كاری‌ ئێستا/ پارێزه‌ر بڵاوكراوه‌و نووسین‌و وه‌رگێڕان/ راپۆرتی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌، چاوپێكه‌وتنی‌ رۆژنامه‌وانی‌ چالاكی/به‌شداری‌ له‌ چه‌ندین خولی راهێنان له‌ بواره‌كانی‌ مافی مرۆڤ‌و یاسایی‌و راگه‌یاندن شاره‌زایی له‌ به‌ڕیوه‌بردن‌و جێبه‌جێكردنی‌ پڕۆژه‌‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ میدیا زمانی‌ ئینگلیزی‌و سویدی‌ ده‌زانێت وه‌ك كارمه‌ندی‌ مه‌یدانی‌ له‌ سێكته‌ری‌ په‌روه‌رده‌ی مناڵپارێزی‌ كوردستان كاریكردوه‌‌و پارێزه‌ری‌ تایبه‌تی‌ رێكخراوی‌ ئاسووده‌ بووه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان‌و 7 ساڵ وه‌ك لێكۆڵه‌ری‌ داد له‌ دادگای‌ سلێمانی‌ كاریكردووه‌. ************ ناو و نازناو/ د. محه‌مه‌د أمین علی ناسراو به‌ دكتۆر محه‌مه‌دی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شۆڕش ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1961 سلێمانی‌ بڕوانامه‌/ پزیشكیی نه‌شته‌رگه‌ری‌‌و هه‌ناوی‌_دبلۆمی‌ باڵای نه‌شته‌رگه‌ری‌ گشتی‌ پسپۆڕی‌/ نه‌شته‌رگه‌ری‌ گشتی‌ كاری‌ ئێستا/ پزیشكی‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ گشتی‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فێركاری‌و سه‌نته‌ری‌ په‌ره‌پێدانی‌ ته‌ندروستی‌ بڵاوكراوه‌و نووسین‌و وه‌رگێڕان/ ریفۆرمی‌ ته‌ندروستی‌ كیانی‌ سیاسی، له‌بری‌ راوێژكاره‌ ته‌ندروستیه‌كان ده‌دوێت، پڕۆژه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ بنیاتنانی‌ ده‌زگایه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ هاوبه‌ش چالاكی/وه‌ك پزیشك كاری‌ نه‌شته‌رگه‌ری‌ كردووه‌ له‌ هه‌موو شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان ************* ناو و نازناو/ دانا نوری‌ ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ سلێمانی- چوارباخ 1973. بڕوانامه‌/ 2007ماسته‌ر له‌ یاسای گشتی/ گه‌شه‌پێدانی پارله‌مانی. • 2006 به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌کانی (قه‌ره‌داغ، خورماڵ، شاره‌زور، بازیان). ئةوة كةندةلي نةبوو حةلال بوو • 2007به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی تایبه‌تی به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان مسته‌فا بوم. • ئێستا نوێنه‌ری گشتی قه‌واره‌ی سیاسی گۆڕان م. • به‌ هاوکاری هاوڕێکانم، ڕێکخه‌ری رایه‌ڵه‌کانی مامۆستایان و گه‌نجان و خوێندکاران و ئه‌ندازیاران و پزیشککاران و پارێزه‌ران و ژنان و ڕه‌وه‌ندی کوردی هه‌نده‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوم. • خاوه‌ن ئیمتیاز و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری مافپه‌روه‌ران سه‌رنوسه‌ر ی ڕۆژنامه‌ی (خاک)ی زانکۆی بوم. چالاكی/به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌كانی‌ قه‌ره‌داغ، خورماڵ‌، شاره‌زوور، بازیان بوه‌. ************ ناو و نازناو/ مه‌سعود حه‌یده‌ر حاجی‌ رۆسته‌م ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1970 بڕوانامه‌/ ماسته‌ر له‌ ئه‌ندازیاری‌ پسپۆڕی‌/ ئه‌ندازیاری‌ راوێژكاری‌(خبیر) كاری‌ ئێستا/ ئه‌ندازیاری‌ راوێژكار چالاكی/ئه‌ندازیاری‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ پڕۆژه‌ له‌ كوردستان، لێپرسراوی‌ به‌شی‌ كۆمپیوته‌ر له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نووسینگه‌ی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، لێپرسراوی‌ دیزاین‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ پڕۆژه‌ی ئه‌ندازیاری‌ له‌ هۆڵه‌ندا. ************ ناو و نازناو/ سۆز عبدالقادر بابان ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/1960 سلێمانی‌ بڕوانامه‌/ ماسته‌ر له‌ ئاماری‌ گشتی‌ پسپۆڕی‌/ كارگێڕی‌- پلانلا ستراتیژی‌‌و ژنان‌و پرۆژه‌ی‌ ئابووری‌ ژنان كاری‌ ئێستا/ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌يةعني مةسئول و شتي وا بڵاوكراوه‌و نووسین‌و وه‌رگێڕان/ پێگه‌ی‌ ژنان له‌ ئابووریدا محازه‌ره‌ له‌ كۆنفرانسی ژنانی‌ سه‌ركرده‌، كتێبی پلانی‌ ستراتیژی‌ سلێمانی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ پلان، توێژنه‌وه‌ی‌ ماسته‌رنامه‌( رێگریه‌كانی‌ به‌رده‌م ژنان بۆ به‌شداریكردن له‌ چالاكی ئابووری‌ وه‌ك خاوه‌ن كارو سه‌رمایه‌ چالاكی/ساڵی 1979 دوای‌ ده‌رچوونی‌ فه‌رمانی‌ گرتنی‌ خۆیی‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئاواره‌ی‌ ئێران ده‌بن تا دوای‌ راپه‌ڕین سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاراسته‌كاری‌ ناوچه‌یی بۆ به‌رنامه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ ناوچه‌یی هه‌ردوو قه‌زای‌ سه‌یدسادق‌و شاره‌زوور له‌گه‌ڵ‌ حه‌وت رێكخراوی‌ UN. *********** ناو و نازناو/ به‌ختیار عومه‌ر ئه‌ولێ ناسراو به‌ به‌ختیاری‌ زیندانی‌ ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1963 سلێمانی‌ بڕوانامه‌/ به‌كالۆریۆس له‌زانسته‌ سیاسییه‌كان كاری‌ ئێستا/ فه‌رمانبه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی‌ پیشه‌سازی بڵاوكراوه‌و نووسین‌و وه‌رگێڕان/ نووسین له‌ بواری گه‌نده‌ڵی‌و چاكسازی سیاسی‌و توێژینه‌وه‌ چالاكی/ 1990 گیراوه‌، ئه‌ندامی‌ ده‌سته‌ی‌ دامه‌زرێنه‌ری‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ زیندانیه‌ سیاسیه‌كانه‌ ***************** ناو و نازناو/ كوێستان هه‌مه‌وه‌ندی‌ ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1979 سلێمانی‌ بڕوانامه‌/ به‌كالۆریۆس یاسا كاری‌ ئێستا/ پارێزه‌ر چالاكی/ بواری‌ سیاسی‌و یاسا‌و ژنان‌و خولی په‌یمانگای‌ ژنانی‌ سه‌ركرده‌ی رێكخستوه‌ ********* ناو و نازناو/ دالیا خالد شمس الدین ساڵ‌‌و شوێنی‌ له‌دایك بوون/ 1967 سلێمانی‌ بڕوانامه‌/ به‌كالۆریۆس زانست كاری‌ ئێستا/ مامۆستا چالاكی/ خزمه‌ت له‌ بواره‌كانی‌ ته‌ندروستی‌و په‌روه‌رده‌یی وه‌ك مامۆستا له‌ رێگه‌ی‌ پێگه‌یاندنی‌ نه‌وه‌كانه‌وه‌. **********

له‌ ڕۆژی March 03 2010 12:01:54 · چاپکردن
که‌ش و هه‌وا

آخبار العربية

چه‌کوش!‌

گۆڤاری‌ گۆڵان: نه‌وشیروان هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردوه ‌و زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ كوڕی‌ كوردی‌ به‌كوشت داوه‌: گۆڤاری‌ گۆڵان نه‌وشیروان مسته‌فا به‌وه‌تاوانبار ده‌كات كه‌ پێشتر هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردوه‌ و داهاتووی گه‌لی‌ كوردی‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌و ده‌بوو دوای‌ 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ی‌ 50 ساڵ كاری‌ حزبی، به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ بكردایه‌ و راشیگه‌یاندوه‌ نه‌وشیروان زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ كوڕی‌ كوردی‌ بۆ لێدانی‌ پارتی‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ و به‌ناهه‌ق به‌كوشت داوه‌. دوای‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نووس و قوتابی‌ سه‌رده‌شت عوسمان كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ناوخۆیی‌ و جیهانی‌ لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ندان خۆپیشاندان و كه‌مپین دژی‌ ئه‌و رووداوه‌ به‌رپابوون، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان جه‌نگێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ دژی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و به‌تایبه‌تی‌ دژی‌ خودی‌ نه‌وشیروان موسته‌فای‌ سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ناوبراو ده‌ست پێكردوه‌و چه‌ندین تۆمه‌تی‌ خسته‌ پاڵ ناوبراو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ چونكه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان داوای‌ ئاشكراكردنی‌ تاوانبارانی‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نووس و قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات و پارتی‌ به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێ‌ له‌ پاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیان، له‌و میانه‌یه‌شدا گۆڤاری‌ گۆڵانی‌ زمان حاڵی‌ پارتی‌ له‌ به‌دواداچوونێكدا كه‌به‌ناونیشانی‌(بۆچی‌ مه‌رام و پیلانه‌كانتان له‌ پشت شه‌هید سه‌رده‌شت دا ده‌شارنه‌وه‌؟؟ كۆمپانیای‌ وشه‌ تۆڵه‌ی‌ شكستی‌ هه‌ڵبژادنه‌كان، له‌ گه‌لی‌ كوردستان ده‌كاته‌وه‌)، بڵاوكردوه‌ته‌وه‌،له‌و به‌دواداچوونه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌"سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ چۆن ناوی‌ گۆڕان و ریفۆرم و گۆڕانكارییان ناشرین كرد، خه‌ریكه‌ ناوی‌ ئۆپۆزسیۆن و دیموكراتیش له‌خۆیان ناشرینتر ده‌كه‌ن، خه‌ریكن به‌ زۆری‌ زۆرداره‌كی‌ باری‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گۆڕن بۆ ئاژاوه‌ و گێره‌شێوێنی‌ و دروستكردنی‌ كه‌شوهه‌وایه‌ك كه‌ نه‌ یاسا له‌ وڵاتدا بمێنێت و نه‌خه‌ڵك بزانێت ره‌وتی‌ رووداوه‌كان بۆ كوێ‌ ده‌چن و له‌كوێ ده‌گیرسێنه‌وه‌، خه‌ریكن به‌ ناوی‌ ئازادی‌ و دیموكراتییه‌ته‌وه‌ هه‌رچی‌ پیرۆزییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ و به‌هابه‌رزه‌كانی‌ مرۆڤ و سه‌روه‌ریی‌ یاسا پێشێل ده‌كه‌ن و به‌ ده‌نگێكی‌ ناساز ته‌پڵی‌ شه‌ڕ و ئاشوب به‌ گوێی‌ خه‌ڵكی‌ سته‌مدیده‌ی‌ كوردستاندا ده‌ده‌نه‌وه‌، سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ خه‌ریكن رۆژنامه‌گه‌ری‌ ئازاد و خوێنی‌ شه‌هیدان ده‌كه‌نه‌ وشه‌كانی‌ نێو ئایدلۆژیه‌تی‌ ستۆكی‌ خۆیان و خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ پێ‌ چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن، خه‌ریكن خۆیان ده‌خه‌نه‌ سه‌رووی‌ یاسا و گاڵته‌ به‌ هه‌موو دامه‌زاروه‌ شه‌رعییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌كه‌ن ... بۆیه‌ كه‌ كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ رووداوی‌ كاره‌ساتێكی‌ جه‌رگبڕی‌ وه‌ك رفاندن و شه‌هیدكردنی‌ لاوێكی‌ ته‌مه‌ن 24 ساڵی‌ وه‌ك شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان بكرێته‌ رازاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سیناریۆ و پیلانه‌ پێشوه‌خته‌یه‌ی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ دژی‌ ئه‌زموونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دایانڕشتووه‌". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و شاڵاوه‌ راگه‌یاندنه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌و پاشكۆكانیان ده‌ستیان پێكردووه‌ و بێ‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی‌، تۆمه‌ت دژی‌ پارتی‌ و ئه‌زموونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌به‌شنه‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێت جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان بزانن، ئه‌وه‌خۆڵی كوێركردنی‌ هاووڵاتیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تیرۆریستان له‌ ده‌ستی‌ عه‌داله‌ت و یاساكانی‌ هه‌رێم رزگاریان بێت". گۆڤاری‌ گوڵان له‌و به‌دواداچوونه‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ده‌كات"بۆچی‌ ده‌یانه‌وێت پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بكه‌نه‌ ئامانج وتۆڵه‌ له‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌نگیان پێنه‌داون؟پرسیاری‌ ئێمه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ و شه‌خسی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچی‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ وا ده‌شێوێنن؟ و ئایا خۆیان ده‌یانه‌وێت یاسا و عه‌داله‌ت رێگه‌ی‌ خۆی‌ ون بكات؟؟ بۆچی‌ ده‌یانه‌وێت پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بكه‌نه‌ ئامانج و له‌ ژێر خوێنی‌ شه‌هید سه‌رده‌شته‌وه‌ پیلانه‌كانی‌ خۆیان دژی‌ گه‌لی‌ كوردستان پیاده‌ بكه‌ن؟خه‌ڵكی‌ كوردستان مامۆستا و ئه‌ندازیارانی‌ تیرۆر له‌ كوردستان ده‌ناسن، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌بوبكر عه‌لی‌ نووسه‌ر و شاعیری‌ له‌ناو جه‌رگه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ نوێژی‌ نیوه‌ڕۆو به‌ئاشكرا شه‌هید كرد، ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ كادره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ و له‌ ژێر باڵی‌ نه‌وشیروان مسته‌فادا بێ په‌روا دانیشتووه‌، خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌زانن ته‌سفیه‌كردنی‌ جه‌سته‌یی‌ نه‌یارانی‌ سیاسیی‌ پیشه‌ی‌ كێیه‌ و كێ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ ده‌یان تێكۆشه‌ری‌ ئه‌م گه‌له‌ی‌ تیرۆری كردن ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ بیروباڕوی كوردایه‌تییان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا جیاواز بوو، خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌زانێت، هه‌ر چۆن جه‌نابی‌ مام جه‌لال له‌ پلینیۆمی‌ یه‌كێتیدا ئاماژه‌ی‌ پێكرد، هه‌موو ئه‌و كاره‌سات و مه‌ینه‌تیانه‌ی‌ به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان هاتووه‌ رۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ و كاریگه‌ری‌ نه‌وشیروان مسته‌فای‌ تێدا بووه‌،ئه‌م نه‌وشیروانه‌ ده‌بووایه‌ ئێستا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ كامڵ مامه‌ڵه‌ بكات و ئه‌گه‌ر پێشتریش هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردبێت و داهاتووی گه‌لی‌ كوردستانی‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتبێت، ده‌بوو ئێستا دوای‌ 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ی‌ 50 ساڵ كاری‌ حزبی, به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ ئێستای‌ كوردستان بكردایه‌ و له‌ پێناوی‌ چه‌ند مه‌رام و پیلانێكی‌ سیاسی‌ خۆیدا موجازه‌فه‌ به‌ هه‌موو داهاتووی گه‌لی‌ كوردستانه‌وه‌ نه‌كات". ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو" نه‌وشیروان مسته‌فا ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ بۆ لێدانی‌ پارتی‌ و( سه‌رۆكایه‌تی‌ بارزانی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان )كوڕی‌ كورد به‌ناهه‌ق به‌كوشتن ده‌دات، زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ تۆوی‌ دووبه‌ره‌كی‌ له‌نێو ریزه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا ده‌چێنێت و خه‌و به‌وه‌وه‌ ده‌بینێت كه‌ خۆی‌ ببێته‌ كه‌سی‌ یه‌كه‌م له‌ كوردستان، به‌ڵام چل ساڵه‌ مێژوو پێی‌ ده‌ڵێت ئه‌م خه‌یاڵه‌ت پڵاوێكی سووتاوه‌ و ئه‌و پاروه‌ خواردنی‌ بكوژێكی گه‌وره‌ی وه‌ك تۆ نییه‌".
ئه‌رشیفی چه‌کوش
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیرو بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه‌ .