جیهان سات
جیهان سات

به‌یاننامه‌ی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان..به‌بۆنه‌ی 8 مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژن:
ریکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی 8ی مارس، رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژن، گه‌رمترین پیرۆزباییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ئه‌ندامانیتان پێشکه‌ش ده‌کا. له‌م بۆنه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ گرینگه‌دا، ئاواتی سه‌رکه‌وتنی خه‌باتی‌ ره‌وا له‌ پێناو یه‌کسانی و مرۆڤ سالاریی دا بۆ ژنانی کورد و هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی جیهان و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موو ژنێکی‌ کوردستانی و هه‌موو ژنان له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌خوازێ. ئه‌مڕۆ پاش تێپه‌ڕینی پتر له‌ یه‌ک سه‌ده‌ له‌و رۆژه‌ی که‌ ژنانی نیویۆرک بۆ داکۆکییکردن له‌ مافه‌کانیان و گه‌یاندنی ده‌نگیان به‌ هه‌موو مرۆڤایه‌تی رژانه‌ سه‌ر شه‌قام و دواتر ئه‌و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌ به‌ رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژن دیاریی کرا؛ قافڵه‌ی خه‌باتی ژنانی نه‌ته‌وه‌ جۆراوجۆره‌کانی جیهان بۆ وه‌لانانی جیاوازی دانان و هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زیی هه‌ر له‌ رێدایه‌ و گه‌لێک وێسته‌گه‌ی گرینگی بڕیوه‌ و زۆر سه‌رکه‌وتنی ده‌سته‌به‌ر کردوه‌. دیاره‌ پیاوانی ئازادیخواز و مرۆڤپه‌روه‌ر له‌م خه‌بات و رێپێوانه مێژووییه‌‌دا هاوپشتی ژنان بوون. به‌و حاڵه‌شه‌وه‌ هێشتا به‌ داخه‌وه‌ له‌ سه‌رده‌می پێشکه‌وتنه‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کانی مرۆڤایه‌تییدا، ژنان له‌ هیچ جێگایه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا، نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ یه‌کسانی ته‌واو. ئه‌گه‌ر له‌ زۆر وڵاتی جیهاندا، کۆت و به‌نده‌ قانوونییه‌کانی سه‌رڕێی یه‌کسانی هه‌ڵگیراون و به‌ مێژوو سپێردراون، به‌ڵام هێشتا مه‌رجه‌کانی یه‌کسانی و وه‌کیه‌کیی واقعییان له‌ هه‌مو بواره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسیدا دابین نه‌بووه‌. یان ئه‌گه‌ر له‌ زۆر وڵاتدا قانوونه‌ فه‌رمییه‌کان باس له‌ یه‌کسانی ومافه‌کانی ژن له‌ کۆمه‌ڵ و خێزاندا ده‌که‌ن، ئه‌و مافانه‌ هه‌ر له‌ سه‌ر کاغه‌ز ما‌ونه‌ته‌وه‌. به‌ڵام ده‌ردی گران ئه‌وه‌یه‌که‌ له‌ ژماره‌یه‌ک له‌ وڵاتاندا، جیاوازیی دانان و هه‌ڵاواردن، قانوونی کراوه‌ و ژنی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ به‌ پێی قانوونی دانراو له‌ به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی له‌ ماف و ئازادییه‌کانیان بێبه‌ش ده‌کرێن. له‌ پاڵ ئه‌وه‌شدا، کۆمه‌ڵێک داب و نه‌ریتی کۆن و به‌جێماوی سه‌رده‌مه‌کانی رابردوو له‌مپه‌رێکی دیکه‌ی سه‌ر ڕێی ماف و ئازادییه‌کانی ژن و دابین بوونی یه‌کسانین. ژماره‌یه‌ک له‌ رێژیمه‌ سیاسییه‌کان و کۆمه‌ڵگاکانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی، نموونه‌ی ئه‌و رێژیمه‌ سیاسیانه‌ن که‌ جیاوازیی دانان و هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی و پێشێلکردنی ماف و ئازادییه‌کانی ژن قانوونیی کراون و هه‌ر له‌وکاته‌شدا، کۆمه‌ڵگاکانیان به‌ستێنی له‌باریان بۆ ئه‌و ناڕه‌واییانه‌ خۆڵقاندوه‌ و "ژن" تێیاندابه‌ ژان و ئازاره‌وه‌ ده‌ژی. ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ژنی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ژنانی کوردستان پێش هه‌موو شتێ، قوربانیی رێژیمه‌ سیاسییه‌کان و قانوونه‌‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌تا‌نه‌ن که‌ کوردستانیان داگیرکردووه‌. ئه‌و ده‌وڵه‌ت و رێژیمانه‌ به‌ داگیرکردنی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، ماف و ویست و ئیراده‌ی تاکه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌شیان که‌ نیوه‌ی له‌ ژن پێکهاتووه‌، زه‌وت و پێشێل کردووه. هه‌ر له‌وکاته‌شدا، ژنانی نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌که‌مان له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی به‌سه‌رداهاتنی تاوان و کاره‌ساته‌کانی ده‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن. له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌، ئه‌و ده‌وڵه‌ت و رێژیمانه‌ به‌ سه‌پاندنی قانوونه‌کانیان و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و کولتووری کۆنه‌په‌رستانه‌یان کاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی به‌رچاویان له‌سه‌ر تاک و خێزان و کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری هه‌یه‌. بۆیه‌ بۆ ژنی کورد خه‌بات له‌ پێناو وه‌دیهێنانی ماف و ئازادییه‌ ره‌گه‌زییه‌کانیان و به‌رقه‌راکردنی یه‌کسانی، ئاوێته‌ی خه‌باتی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی بووه‌. ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌ که‌ ژنی کورد له‌ بنده‌ستی نه‌ته‌وه‌ییدا به‌ ماف و ئازادییه‌کانی ناگا. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ بوونی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌ییدا، ده‌رگای پێشکه‌وتن و دابینکرانی ماف و ئازادیی‌ و یه‌کسانی بۆ ده‌کرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر چی رێگایه‌کی پڕهه‌وراز و نشێویش بێ. هه‌ربۆیه‌ ژنی کورد، له‌ هه‌موو بواره‌کانی ئه‌م خه‌باته‌دا به‌شدار و له‌ هه‌مووانیشدا خاوه‌ن قوربانی و فیداکاریین. خه‌باتی ئازادیبه‌خشی نه‌ته‌وه‌ییشمان له‌ سیما گشتییه‌که‌یدا، له‌ خۆگری ماف و ئازادییه‌ ره‌واکانی ژنه‌. ئه‌وه‌ که‌ به‌شێک له‌ داب و نه‌ریته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌وارییش ئازاری ژنی کورد ده‌دا، راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌. به‌ڵام ئه‌و راستییه‌ هه‌رگیز نابێ ببێته‌ دابه‌شبوونی مرۆڤی کورد به‌ دوو ره‌گه‌زی دژ به‌ری‌ یه‌کتر. به‌ڵکوو وه‌لانانی ئه‌و نه‌ریت و کۆت و به‌ندانه‌ ئه‌رکی ئینسانی و هاوژینی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر دوو ره‌گه‌زه‌که‌یه‌ که‌ ده‌بێ له‌ پڕۆسه‌یه‌کی هێمنانه‌ و عه‌قڵانیدا بچه‌سپێ و سیما و نێوه‌رۆکی پێوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ببنه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی یه‌کسانی و هاوشانیی ژن و پیاو له‌ هه‌موو ئاسته‌کاندا. بێگومان وه‌چه‌ی نوێی کۆمه‌ڵی کورده‌واریی به‌ ژن و پیاوه‌وه‌، به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌کانی سه‌رده‌م و ئه‌زموونی کۆمه‌ڵگا‌کانی دیکه‌، پێشه‌نگی ئه‌و رێگا و رێبازه‌ن. وه‌چه‌ی نوێی کوردستان له‌ سه‌ریه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی بۆ پێوه‌ندییه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، وشیارانه‌ ئه‌و داب و نه‌ریته‌ دزێوانه‌ی که‌ جیاوازیی دانان و هه‌ڵاواردن له‌ نێوان ژن و پیاو له‌ کۆمه‌ڵ و خێزاندا پێکدێنن، هه‌ڵگرن و پێوه‌ندییه‌کی مرۆڤانه‌ی ئازاد و یه‌کسان له‌ نێوان هه‌ر دوو ره‌گه‌زدا بچه‌سپێنن و مرۆڤسالاری بکه‌نه‌ پێوه‌ری رێکخستن پێوه‌ندییه‌کان و هاوسه‌نگ کردنی ماف و ئه‌رکه‌کانی نێوان ژن و پیاو. سڵاو له‌ 8 مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژن بژی ئازادی، یه‌کسانی و مرۆڤسالاری رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان 16 ره‌شه‌مه‌ی 2709 7 مارسی 2010

له‌ ڕۆژی March 08 2010 04:14:49 · چاپکردن
که‌ش و هه‌وا

آخبار العربية

چه‌کوش!‌

گۆڤاری‌ گۆڵان: نه‌وشیروان هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردوه ‌و زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ كوڕی‌ كوردی‌ به‌كوشت داوه‌: گۆڤاری‌ گۆڵان نه‌وشیروان مسته‌فا به‌وه‌تاوانبار ده‌كات كه‌ پێشتر هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردوه‌ و داهاتووی گه‌لی‌ كوردی‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌و ده‌بوو دوای‌ 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ی‌ 50 ساڵ كاری‌ حزبی، به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ بكردایه‌ و راشیگه‌یاندوه‌ نه‌وشیروان زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ كوڕی‌ كوردی‌ بۆ لێدانی‌ پارتی‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ و به‌ناهه‌ق به‌كوشت داوه‌. دوای‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نووس و قوتابی‌ سه‌رده‌شت عوسمان كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ناوخۆیی‌ و جیهانی‌ لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ندان خۆپیشاندان و كه‌مپین دژی‌ ئه‌و رووداوه‌ به‌رپابوون، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان جه‌نگێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ دژی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و به‌تایبه‌تی‌ دژی‌ خودی‌ نه‌وشیروان موسته‌فای‌ سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ناوبراو ده‌ست پێكردوه‌و چه‌ندین تۆمه‌تی‌ خسته‌ پاڵ ناوبراو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ چونكه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان داوای‌ ئاشكراكردنی‌ تاوانبارانی‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نووس و قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات و پارتی‌ به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێ‌ له‌ پاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیان، له‌و میانه‌یه‌شدا گۆڤاری‌ گۆڵانی‌ زمان حاڵی‌ پارتی‌ له‌ به‌دواداچوونێكدا كه‌به‌ناونیشانی‌(بۆچی‌ مه‌رام و پیلانه‌كانتان له‌ پشت شه‌هید سه‌رده‌شت دا ده‌شارنه‌وه‌؟؟ كۆمپانیای‌ وشه‌ تۆڵه‌ی‌ شكستی‌ هه‌ڵبژادنه‌كان، له‌ گه‌لی‌ كوردستان ده‌كاته‌وه‌)، بڵاوكردوه‌ته‌وه‌،له‌و به‌دواداچوونه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌"سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ چۆن ناوی‌ گۆڕان و ریفۆرم و گۆڕانكارییان ناشرین كرد، خه‌ریكه‌ ناوی‌ ئۆپۆزسیۆن و دیموكراتیش له‌خۆیان ناشرینتر ده‌كه‌ن، خه‌ریكن به‌ زۆری‌ زۆرداره‌كی‌ باری‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گۆڕن بۆ ئاژاوه‌ و گێره‌شێوێنی‌ و دروستكردنی‌ كه‌شوهه‌وایه‌ك كه‌ نه‌ یاسا له‌ وڵاتدا بمێنێت و نه‌خه‌ڵك بزانێت ره‌وتی‌ رووداوه‌كان بۆ كوێ‌ ده‌چن و له‌كوێ ده‌گیرسێنه‌وه‌، خه‌ریكن به‌ ناوی‌ ئازادی‌ و دیموكراتییه‌ته‌وه‌ هه‌رچی‌ پیرۆزییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ و به‌هابه‌رزه‌كانی‌ مرۆڤ و سه‌روه‌ریی‌ یاسا پێشێل ده‌كه‌ن و به‌ ده‌نگێكی‌ ناساز ته‌پڵی‌ شه‌ڕ و ئاشوب به‌ گوێی‌ خه‌ڵكی‌ سته‌مدیده‌ی‌ كوردستاندا ده‌ده‌نه‌وه‌، سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ خه‌ریكن رۆژنامه‌گه‌ری‌ ئازاد و خوێنی‌ شه‌هیدان ده‌كه‌نه‌ وشه‌كانی‌ نێو ئایدلۆژیه‌تی‌ ستۆكی‌ خۆیان و خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ پێ‌ چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن، خه‌ریكن خۆیان ده‌خه‌نه‌ سه‌رووی‌ یاسا و گاڵته‌ به‌ هه‌موو دامه‌زاروه‌ شه‌رعییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌كه‌ن ... بۆیه‌ كه‌ كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ رووداوی‌ كاره‌ساتێكی‌ جه‌رگبڕی‌ وه‌ك رفاندن و شه‌هیدكردنی‌ لاوێكی‌ ته‌مه‌ن 24 ساڵی‌ وه‌ك شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان بكرێته‌ رازاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سیناریۆ و پیلانه‌ پێشوه‌خته‌یه‌ی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ دژی‌ ئه‌زموونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دایانڕشتووه‌". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و شاڵاوه‌ راگه‌یاندنه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌و پاشكۆكانیان ده‌ستیان پێكردووه‌ و بێ‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی‌، تۆمه‌ت دژی‌ پارتی‌ و ئه‌زموونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌به‌شنه‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێت جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان بزانن، ئه‌وه‌خۆڵی كوێركردنی‌ هاووڵاتیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تیرۆریستان له‌ ده‌ستی‌ عه‌داله‌ت و یاساكانی‌ هه‌رێم رزگاریان بێت". گۆڤاری‌ گوڵان له‌و به‌دواداچوونه‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ده‌كات"بۆچی‌ ده‌یانه‌وێت پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بكه‌نه‌ ئامانج وتۆڵه‌ له‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌نگیان پێنه‌داون؟پرسیاری‌ ئێمه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ و شه‌خسی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچی‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ وا ده‌شێوێنن؟ و ئایا خۆیان ده‌یانه‌وێت یاسا و عه‌داله‌ت رێگه‌ی‌ خۆی‌ ون بكات؟؟ بۆچی‌ ده‌یانه‌وێت پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بكه‌نه‌ ئامانج و له‌ ژێر خوێنی‌ شه‌هید سه‌رده‌شته‌وه‌ پیلانه‌كانی‌ خۆیان دژی‌ گه‌لی‌ كوردستان پیاده‌ بكه‌ن؟خه‌ڵكی‌ كوردستان مامۆستا و ئه‌ندازیارانی‌ تیرۆر له‌ كوردستان ده‌ناسن، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌بوبكر عه‌لی‌ نووسه‌ر و شاعیری‌ له‌ناو جه‌رگه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ نوێژی‌ نیوه‌ڕۆو به‌ئاشكرا شه‌هید كرد، ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ كادره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ و له‌ ژێر باڵی‌ نه‌وشیروان مسته‌فادا بێ په‌روا دانیشتووه‌، خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌زانن ته‌سفیه‌كردنی‌ جه‌سته‌یی‌ نه‌یارانی‌ سیاسیی‌ پیشه‌ی‌ كێیه‌ و كێ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ ده‌یان تێكۆشه‌ری‌ ئه‌م گه‌له‌ی‌ تیرۆری كردن ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ بیروباڕوی كوردایه‌تییان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا جیاواز بوو، خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌زانێت، هه‌ر چۆن جه‌نابی‌ مام جه‌لال له‌ پلینیۆمی‌ یه‌كێتیدا ئاماژه‌ی‌ پێكرد، هه‌موو ئه‌و كاره‌سات و مه‌ینه‌تیانه‌ی‌ به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان هاتووه‌ رۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ و كاریگه‌ری‌ نه‌وشیروان مسته‌فای‌ تێدا بووه‌،ئه‌م نه‌وشیروانه‌ ده‌بووایه‌ ئێستا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ كامڵ مامه‌ڵه‌ بكات و ئه‌گه‌ر پێشتریش هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردبێت و داهاتووی گه‌لی‌ كوردستانی‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتبێت، ده‌بوو ئێستا دوای‌ 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ی‌ 50 ساڵ كاری‌ حزبی, به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ ئێستای‌ كوردستان بكردایه‌ و له‌ پێناوی‌ چه‌ند مه‌رام و پیلانێكی‌ سیاسی‌ خۆیدا موجازه‌فه‌ به‌ هه‌موو داهاتووی گه‌لی‌ كوردستانه‌وه‌ نه‌كات". ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو" نه‌وشیروان مسته‌فا ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ بۆ لێدانی‌ پارتی‌ و( سه‌رۆكایه‌تی‌ بارزانی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان )كوڕی‌ كورد به‌ناهه‌ق به‌كوشتن ده‌دات، زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ تۆوی‌ دووبه‌ره‌كی‌ له‌نێو ریزه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا ده‌چێنێت و خه‌و به‌وه‌وه‌ ده‌بینێت كه‌ خۆی‌ ببێته‌ كه‌سی‌ یه‌كه‌م له‌ كوردستان، به‌ڵام چل ساڵه‌ مێژوو پێی‌ ده‌ڵێت ئه‌م خه‌یاڵه‌ت پڵاوێكی سووتاوه‌ و ئه‌و پاروه‌ خواردنی‌ بكوژێكی گه‌وره‌ی وه‌ك تۆ نییه‌".
ئه‌رشیفی چه‌کوش
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیرو بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه‌ .