هاژه ئه‌حمه‌د:
حه‌مه سه‌عیدى حه‌سه‌ن له ولاَمدانه‌وه‌یه‌كى به‌رێوه‌به‌رى نووسینى ڕ‌ۆژنامه‌ى هه‌ولێر، كه ڕ‌ۆژى پێنج شه‌ممه له ژماره (820)ـى ڕ‌ۆژنامه‌ى هه‌ولێردا بلاَو كرابووه‌وه، سه‌رنجى هه‌موو ڕ‌ۆژنامه‌نووسانى كوردستانى ڕ‌اكێشا، به‌ڕ‌استى سه‌یر بوو خۆ حه‌مه سه‌عید تازه نووسه‌ر نییه!، ئه‌و ده‌میبَكه ده‌نووسێت و خۆیشى به ڕ‌ۆشنبیر ده‌زانێت و هه‌میشه داوا ده‌كات زمانى زبر له ڕ‌ۆژنامه‌كاندا به‌كار نه‌یه‌ت، كه‌چى ئه‌و نه‌وه‌ك سوكایه‌تى به سه‌رجه‌م ڕ‌ۆژنامه‌نووسانى كوردستان كرد به‌ڵكوو به خودى سه‌رۆكى كوردستانیشدا كرد، خوێنه‌ران باش شاره‌زاى حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌نن كه چه‌نده جوێنفڕ‌ۆشه به‌لاَم ئه‌و ده‌بوایه به‌لاى كه‌مه‌وه ڕ‌ێزى له ئیراده‌ى زێتر له په‌نجا ده‌رسه‌دى خه‌ڵكى كوردستانى بگرتایه‌و سوكایه‌تى به سه‌رۆك بارزانییه‌وه نه‌كردبایه، باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌و نووسینه‌یه كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ كردوه، جا له هه‌مووى سه‌یرتر ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌تاى نووسینه‌كه‌یدا قسه‌كانى خۆى ئاڕ‌استه‌ى سه‌رۆك بارزانى ده‌كات و هه‌وڵ ده‌دات ولاَمى پرسیارێكى مه‌سعود بارزانى بداته‌وه كه له نه‌قیبى ڕ‌ۆژنامه‌نووسانى كردبوو گووتبووى ڕ‌ۆژنامه‌نووس كێیه، واته بارزانى مه‌به‌ستى ئه‌وه بووه كه له كوردستاندا سه‌ندیكاى ڕ‌ۆژنامه‌نووسان چ پێناسه‌یه‌ك بۆ ڕ‌ۆژنامه‌نووس كردوه، وه‌نه‌بێ نه‌زانێت ڕ‌ۆژنامه‌نووس كێیه تاوه‌كوو حه‌مه سه‌عید له جیاتى سه‌ندیكاى ڕ‌ۆژنامه‌نووسان ولاَم بداته‌وه، حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن له كۆتایى بابه‌ته‌كه‌یدا واى زانێوه وه‌ك خۆى گۆته‌نى بارزانیش جاهیله‌و هیچ نازانێت و به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ى ڕ‌ۆژنامه‌نووسانى بۆ بارزانى كردوه‌و ده‌ڵێت: (به‌رێز جه‌نابى سه‌رۆك: ڕ‌ۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌یه درۆ ده‌نووسێت، ئه‌وه‌یه درۆ بلاَو ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه نانى درۆ ده‌خوات، ئه‌وه‌یه ئه‌مڕ‌ۆ شتێك ده‌ڵێن و سبه‌ى پێچه‌وانه‌كه‌ى، ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌و باسانه‌یش كه له ڕ‌ۆژنامه‌كه‌ى خۆیدا بلاَو ده‌بنه‌وه، ناخوێنێته‌وه، ئه‌وه‌یه له هه‌ولێر به‌ڕ‌ێوه‌به‌رى نووسینه)، جا من وه‌ك ڕ‌ۆژنامه‌نووسێكى كورد گه‌ره‌كم نببه به‌رگرى له كاك شادمان ده‌رگه‌ڵه‌یى و به‌رێوه‌به‌ره نوسسینه‌كانى دیكه‌ى ڕ‌ۆژنامه‌ى هه‌ولێردا بكه‌م، به‌ڵكوو حه‌ز ده‌كه‌م بزانین ئا ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ى كه كاك حه‌مه‌سه‌عید به ڕ‌ۆژنامه‌نووسانى كوردستانى وه‌ناوه كێ ده‌گرێته‌وه، خاڵ به‌خاڵ
خاڵى یه‌كه‌م، حه‌مه ده‌ڵێت: (ڕ‌ۆژنامه‌نووس ئه‌وه‌یه درۆ ده‌نووسێت، ئه‌وه‌یه درۆ بلاَو ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه نانى درۆ ده‌خوات)، تو سه‌رى خۆت كاكه حه‌مه كێ درۆ ده‌كات و نانى درۆ ده‌خوات و درۆ بلاَو ده‌كاته‌وه، ئێمه‌ى ڕ‌ۆژنامه‌نووسانى كوردستان یاخود به‌رێزتان، هه‌ر بۆ نموونه كێ هه‌یه خۆت گۆته‌نى له سه‌رده‌مى هه‌ولێر پۆست‌دا له هه‌ولێر بنووسێت و به‌رێوه‌به‌رى نووسینه‌كه‌ى نه‌ناسێت!!! له كاتێكدا ده‌رگه‌ڵه‌یى له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا ئێستا به‌رێوه‌به‌رى نووسینى ئه‌و ڕ‌ۆژنامه‌یه بووه كه جه‌نایتان تیایدا ده‌نووسن و، به قسه‌ى خۆتان ئه‌گه‌ر نووسینه‌كانى تۆ نه‌بن كه‌س ئه‌و ڕ‌ۆژنامه‌یه‌ى نه‌ده‌خوێنده‌وه، با تێكسته‌كه‌ى خۆت وه‌بیر بهێنمه‌وه (.... نووسه‌رێكى دۆستم، پێى گووتم: ئه‌و كه‌سه‌ى له (هاولاَتى) په‌لامارى داویت، له ستافى ڕ‌ۆژنامه‌ى هه‌ولێره. سه‌یرى لاپه‌ڕ‌ه‌ى دووى هه‌ولێرم كرد ناوه‌كه‌م بینى، ئه‌و ناوه تا ئه‌و كاته سه‌رنجى ڕ‌انه‌كێشابووم، ئاخر قه‌ت نه له هه‌ولێرداو نه له غه‌یرى هه‌ولێدا نووسینێیكم نه‌دیتبوو....)، جا خۆ هه‌ر ئه‌م تێكسته‌ى تۆ درۆیه‌كى خۆت ئاشكرا ده‌كات كه له خاڵى دووه‌مدا ده‌لێیت: (ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌و باسانه‌یش كه له ڕ‌ۆژنامه‌كه‌ى خۆیدا بلاَو ده‌بنه‌وه، ناخوێنێته‌وه،) كاكه گیان زێتر له پێنج ساڵ له هه‌ولێر ده‌نووسى ئه‌ى بۆچى تۆ هه‌ولێر ناخوێنیته‌وه، ئه‌گه‌ر بتخوێندبایه‌وه ئه‌وا نه‌وك ناوى ستافه‌كه‌یت ده‌زانى به‌ڵكوو نووسینه‌كانى ده‌رگه‌ڵه‌یشت به‌رچاو ده‌كه‌وت.
خاڵى سێیه‌م له پێناسه‌ى ڕ‌ۆژنامه‌نووساندا ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌یه ئه‌مڕ‌ۆ شتێك ده‌ڵێن و سبه‌ى پێچه‌وانه‌كه‌ى،) ئه‌مه‌یان هیچ قسه‌ى لێناكه‌م چونكه من جوێنفڕ‌ۆش نیم بۆ خوێنه‌رانى جێده‌هێڵم، نه‌وه‌ك هه‌ر خوا ده‌زانێ له زه‌مانى به‌عسه‌وه تا ئه‌مڕ‌ۆ چه‌ند جار گێڕ‌ت گۆڕ‌یه‌وه، ئێمه‌یش ده‌زانین، خوا به‌قوربانى ئه‌و سه‌رۆكه‌ت بكات كه به جاهیلى له‌قه‌ڵم ده‌ده‌یت ئه‌گه‌ر عه‌فوه‌كه‌ى ئه‌و نه‌بوایه قه‌ت له كوردستاندا جێگه‌ت نه‌ده‌بوه‌وه.
خاڵى چواره‌م هه‌ر له پیناسه‌ى ڕ‌ۆژنامه‌نووساندا حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن ده‌ڵێت: (ئه‌وه‌یه له هه‌ولێر به‌ڕ‌ێوه‌به‌رى نووسینه) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌بوایه به‌ڕ‌ێوه‌به‌رانى نووسین له ڕ‌ژنامه‌ى هه‌ولێردا خۆیان ولاَمى ئێوه‌یان بدابوایه‌وه و من ئاماده نیم له جیاتى ئه‌وان ولاَم بده‌مه‌وه، به‌لاَم ده‌بوایه ڕ‌ێزێكیشت له خۆت بنابوایه‌و ته‌ماشاى خۆت و ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره نووسینانه‌ى خۆت بكردایه كه مانگانه بۆ هه‌ر بابه‌تێكى به‌رێزتان بڕ‌ى یه‌ك ملیۆن دینارت بۆ ده‌نووسن و وه‌رى ده‌گریت، جا خۆ شادمان ده‌رگه‌ڵه‌یى بیكالۆریۆسى له ڕ‌اگه‌یاندن هه‌یه‌و به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ى دیكه كه ناوى به‌كر ئه‌حمه‌ده خاوه‌ن بڕ‌وانامه‌ى دیبڵۆمه له ڕ‌اگه‌یاندن و به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ى سێهه‌میش كه ناوى جه‌بار قادره، خاوه‌ن دوو بڕ‌وانامه‌ى بیكالۆریۆسه یه‌كه‌میان له ئابوورى و ئه‌وه‌ى دیكه‌یان له زانسته مرۆییه‌كان، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕ‌ۆژنامه‌نووسانه نه‌بن كه هه‌ولێر به‌رێوه ده‌به‌ن، قه‌ت به جوێندانه‌كانى ئێوه ئه‌م ڕ‌ۆژنامه‌یه به‌ڕ‌ێوه نه‌ده‌چوو. دیسان خوا به‌قوربانى سه‌رۆكت بكات كه پشتگیرتان لێده‌كات و خوا ئه‌وانه‌یش بگرێت كه ئه‌تۆیان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیانه‌وه به ڕ‌ۆشنبیر و ڕ‌ه‌خنه‌گر ته‌قدیمى سه‌رۆكى كوردستان كردوه، ئه‌گه‌ر ڕ‌ه‌خنه‌كه‌ى تۆ بخوێننه‌وه كه له هه‌ولێردا بلاَوت كردبوه‌وه‌و په‌لامارى به‌رێوه‌به‌رى ئه‌و ڕ‌ۆژنامه‌یه‌و سه‌رجه‌م ڕ‌ۆژنامه‌نووسانى كوردستان و خودى سه‌رۆك و ئه‌وانه‌ى له پشتى ڕ‌ۆژنامه‌كه‌دان كه شاراوه نییه پارتى دێموكراتى كوردستانه ، بۆیان ده‌ر ده‌كه‌وێت چه‌نده بیرمه‌ند و ڕ‌ۆشنبیرو به‌رز ئه‌خلاَقى!.
له كۆتایدا ده‌مه‌وێت شتێكى دیكه‌ت پێ بڵێم، ده توخوا جارێكى دیكه ڕ‌ه‌خنه ئه‌ده‌بییه‌كه‌ى كه شادمان ده‌رگه‌ڵه‌یى كه له هاولاَتیدا بلاَوى كردۆته‌وه بیخوێنه‌وه، باوه‌ڕ بكه باشترین ئاوێنه‌یه كه ڕ‌وخسارى حه‌قیقه‌تى خۆتى تێدا ببینى، ئه‌و كات به هێمنى بڕ‌یار بده‌و چیدیكه سوكایه‌تى به‌كه‌س مه‌كه، نه ڕ‌ۆژنامه‌نووسان و نه به‌رێز سه‌رۆكى هه‌رێمیش.
به‌ڕ‌است پێش ئه‌وه‌ى دوعا خوازیت لێبكه‌م تۆ نووسیبوت كه حوسێن شه‌ربینى مومه‌سیله، ڕ‌ه‌نگه ده‌رگه‌ڵه‌یى ئا لێره‌دا هه‌ڵه‌ى كردبێت و له جیاتى حوسین شه‌رابى نوسیبیه‌تى شه‌ربینى به‌لاَم من تێكستێكى دیكه‌ت به بیر ده‌هێنمه‌وه كه ده‌قاو ده‌قى تێكسته‌كه‌ى نووسه‌رو ئه‌كادیمى فه‌له‌ستینى (احمد ابو المگر)ـه كه له ئۆسلۆ داده‌نیشێت، ئه‌بو مه‌ته‌ر له كتێبى (عرار ... الشاعر اللامنتمی)ـدا كه ساڵى 1976 یه‌كه‌م چاپى له سوریا بووه‌و سالى دواتریش هه‌ر له سوریا دووه‌م چاپى بلاَو كردۆته‌وه ده‌ڵێت: (استگاع الشاعر ان یێوغ الێور التراپیه باسلوب جدید مما جعل من من القارى ان یستمتع بما كتبه ویشعر بدقه باسلوبه) سه‌یرى ده‌قه‌كه‌ى خۆتشت بكه كه له ڕ‌ۆژنامه‌ى (عێراق)ـدا نووسیوته كه له ژماره 12 دا واته له ژماره‌كه‌ى شوبات و ئادارى ساڵى 1978 دا كه له سه‌رده‌مى به‌عسییه‌كان بلاَو بۆته‌وه ، له ژێر ناوى (من كۆترى گومازى جووت مه‌مكتم) تێیدا ڕ‌ه‌خنه له شاعیرێكى كورد ده‌گریت و ده‌قاو ده‌قى ئه‌بو مه‌ته‌ر ده‌ڵێیت: (شاعیر هه‌ندێ وێنه‌ى فۆڵكڵۆرى به گیانێكى نوێوه وه‌ستایانه داڕ‌شتوه كه خوێنه‌ر چێژى لێوه‌ر ده‌گرێت و هه‌ست به ووردى و سه‌لیقه‌یى شاعیر ده‌كات). كاكه حه‌مه من چیدیكه ناڵێم با خوێنه‌رانى تۆ بڕ‌یار بده‌ن، ئاخۆ له‌مه‌ولا پێویست ده‌كات بتان خوێننه‌وه یان ناْ ، اننا لله وانا الیه را‌جعون.
hajaahmad@gmail.com
له ڕۆژی July 14 2010 11:18:55
| ·
|
|