عوسمان صاڵح: سرودى ئه‌ى ڕه‌قیب كه له‌هۆنراوه‌ى شاعیرى نه‌ته‌وه‌ى كورد دڵدار نوسراوه لهكاتێكدانوسراوه كه‌شاعیرى گه‌وره‌له ناوسوچى زیندانه‌كانیشه‌وه بیرى كوردایه‌تى و نیشتمان په‌روه‌رى نه‌یتوانیوه ده‌نگى (ئه‌ى ڕه‌قیب هه‌رماوه قه‌ومى كوردزمان )كپ بكات ، لهڕۆژهسهختهكانى شۆرشى ڕزگارى گه‌لى كوردستان هه‌رله شۆرشه‌كانى ئه‌یلول و گولاَن و وهههرله سه‌ره‌تایى هه‌ڵگیرسانى شۆرشى نوێى گه‌له‌كه‌مان به‌سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ، كهسرودى ئه‌ى ڕه‌قیب ده‌وترایه‌وه بۆدژایه‌تى كردنى دوژمنان و وێنه‌ى سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌رزى گه‌لى كوردستان بوو .
وه‌له‌دواى ڕاپه‌ڕینى گه‌لى كوردستان دواى ئازادكرنى عێراق له ڕ‌ژێمى دیكتاتۆرى به‌عس ، سرودى ئه‌ى ڕه‌قیب بووه مارشى نه‌ته‌وه‌ى گه‌لى كوردستان ، كهههتا هه‌تایه ئهوسروده ده‌بێته چقلى چاوى دوژمنان ، سرودى ئه‌ى ڕه‌قیب له‌لایه‌ن هه‌رچوارپارچه‌ى كوردستانه‌وه په‌سه‌ندكراوه وه سرودى نه‌ته‌وه‌ى و به‌رخودان و سه‌ربه‌رزى گه‌لى كوردستان
له چاوپێیكهوتنێكى یه‌كێك له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى مامۆستا على باپیر ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى دژایه‌تى خۆى دوپاتكردهوهبۆئهوشعرهى كه حزبه‌كه‌ى ئه‌و گشت حزبه‌كانى تریش له ژێرئهوسروده نهتهوهیهیى یه‌دا درێژه و به‌رخودانیان داوه به‌كوردایه‌تى كه‌چى ئێستا مامۆستا على باپیر سرودى ئه‌ى ڕه‌قیب به‌حه‌رام داده‌نێت و له‌لایه‌كه‌وه به سرودى یه‌كێتى و پارتى داده‌نێت ، له‌لایه‌كیتریش بۆدژایه‌تى كردنى ئه‌م سروده كۆمه‌ڵى ئیسلامی له مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندیانه‌وه ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیان بلاَوكردۆتهوه بۆبره‌ودان بهوسروده نه‌ته‌وه‌ییه‌ى گه‌لى كوردستان ، كه‌هه‌ر لهوڕونكردنهوهیهى كۆمه‌ڵ دا كۆمه‌ڵێك ووشه‌ى هه‌ڵبه‌ستراو هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى شعرهكهو به‌سه‌رچونى كۆمه‌ڵێك درۆوقسهى هه‌ڵبه‌ستراویان دروستكردوه بۆئه‌م شعره ، وهلایهكیش بیانۆى ئهوهئههێننهوه بۆدژایه‌تى یان بۆئه‌م شعره كه گوایه له دێڕێكیدا ده‌ڵێت (دینمان ئاینمان ههرنیشتمان ) !
ئه‌گه‌ر نیشتمان و نه‌ته‌وه‌مان نه‌بێت و ژێردهستهبین ئایا دین له‌وكاته‌دا ئهومستاقى یه ده‌بوو تا سه‌ربه‌رزانه‌و ئازادانه بتوانین له بستێك خاكى كوردستاندا بژین ، شاعیرى گه‌وره‌ى كورد دڵدار له‌كاتێكدا ئهوشعرهى نوسیوه له 1948 ماناى ئه‌و كۆپله شعره بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كهپیرۆزى نیشتمانى بهراودكرووه له گه‌ڵ دین و ئاین دا ئه‌ویش له‌ڕوى نیشتمان په‌روه‌رى و كوردبون و كوردایه‌تى بۆ مافهزهوتكراوهكانى گه‌لى كوردستان .
بۆیه ئه‌ى ڕه‌قیب شعریكه بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێك نوسراوه تایبه‌ت نی یه بۆ سه‌رده‌مێك وه‌ك چۆن له ڕونكردنه‌وه‌كه‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامدا نوسرابوو كه وتبووى سرودى ئه‌ى ڕه‌قیب بۆسه‌رده‌مى شاخ نوسراوه ! . به‌پێچه‌وانه‌ى چه‌واشه‌كاریه‌كانى كۆمه‌ڵى ئیسلامی و على باپیر ، سرودى ئه‌ی ره‌قیب مارشى نه‌ته‌وه‌ى گه‌لى كوردستانه له هه‌رچوارپارچه‌ى كوردستان ، وه‌پێویسته على باپیر داواى لێبوردن له گه‌لى كوردستان بكات بۆ ئهوبێڕێزیهى كردى دژى مارشى نه‌ته‌وه‌ى گه‌لى كوردستان ، كههاتهسهرئێسقان ئه‌م شعره دژایه‌تى دوژمنان و سهرنهوى نه‌كردنى گه‌لى كوردستانه بۆدوژمنان بۆیه له كۆتایدادهڵێم (دینمانه ئاینمان ههرنیشتمان)...
له ڕۆژی July 21 2010 16:50:22
| ·
|
|