على وه‌تمانى : بونى میدیا و ده‌زگاكانى ڕ‌اگه‌یاندن به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌ئه‌هلى و حكومى و ناحكومى له كوردستاندا و به‌تایبه‌تى له‌شارى سلێمانى جێگه‌ى دڵخۆشیه ئه‌وڕ‌استیه‌مان بۆدوپات ده‌كاته‌وه كه‌ئازادى ڕ‌اده‌ربڕ‌ین له‌م ناوچه‌یه‌دا تاك و چه‌نده‌و تاچه‌ند په‌یڕ‌ه‌وى مافى ڕ‌ۆژنامه‌نوس و مافى مرۆڤ په‌یڕ‌ه‌وده‌كرێت ، وه‌ڕ‌ویه‌كى تر‌ى پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پیشانى ولاَتانى جیهان ده‌دات ، كه‌ئه‌وئازادیه‌ى ئه‌مڕ‌ۆله‌م ناوچه‌یه‌ى كه‌پێیده‌وترێت هه‌رێمى كوردستان چۆن په‌یڕ‌ه‌وده‌كرێت ،گه‌ربه‌راودبكرێت له‌گه‌ڵ ولاَتانى هه‌رێمى وعه‌ره‌بى ،حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر دیموكراسیانه‌تر ئازادى ڕ‌اده‌ربڕ‌ینى له هه‌رێمى كوردستان ده‌سته‌به‌رو چه‌سپاندووه، ڕ‌وى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگاو سیاسى و بونى حوكمێكى دیموكراسى له‌م ناوچه‌یه‌دا كه‌واى كردووه ، هه‌ركه‌سێك و لایه‌نێك زۆربه‌ئازادانه ده‌توانن كه‌ناڵى ته‌له‌فیزێۆن و ڕ‌ۆژنامه‌و گۆڤار و هه‌رنامیلكه‌یه‌ك بیانه‌وێت زۆرئازادانه بێ هیچ سانسۆرێك له‌چاپى بده‌ن .
لیره‌داقسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وڕ‌ۆژنامه‌وگۆڤارانه‌نیه كه‌به‌ئازادانه كارده‌كه‌ن به‌ئه‌هلى و حزبى یه‌وه ،ئه‌مه‌وێت ڕ‌ووی قسه‌كانم بكه‌مه ئه‌وڕ‌ۆژنامانه‌و ماڵپه‌رانه‌ى كه له‌كوردستاندا كارده‌كه‌ن به‌ناوى میدیاى ئه‌هلى یه‌وه ، به‌لاَم به‌دیوێكى ڕ‌استه‌قینه‌یان له ژێركۆنترۆڵى كۆمپانیاى وشه‌دان و به ته‌وجیهاتى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كارده‌كه‌ن واته به‌ناومیدیاى ئه‌هلى و له‌ژێركۆنترۆڵى حزبى دا ، ڕ‌ۆژنامه‌كانى ئاوینه‌و هاولاَتى، گۆڤارى لڤین زه‌قترین و دیارترین ئه‌وڕ‌ۆژنامه‌وگۆڤارانه‌ن كه‌به‌ناوڕ‌ۆژنامه‌و گۆڤارى ئه‌هلى یه‌وه كارده‌كه‌ن ، به‌لاَم هه‌رزوو بێلایه‌نى و ئه‌هلێتى خۆیان له‌ده‌ستدا ، وه‌ك چۆن ئاشكرا بوونى پشگیرییه‌كان و دابینكردنى خه‌رجى تێچون و ده‌رچونى و ئه‌م ڕ‌ۆژنامانه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ووشه‌وه كه له‌مقابلى ئه‌وه‌ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ڕ‌ۆژنامانه به‌شان وباڵى كۆمپانیاى ووشه‌دا هه‌ڵبده‌ن و له هه‌مانكاتدا دژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستنه‌وه‌وه به‌تایبه‌تى كه‌زۆربه‌ى لاپه‌ڕ‌ه‌كانیان بخه‌نه خزمه‌تى كۆمپانیاى وشه‌و دژایه‌تى كردنى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان .
یه‌كێك له‌وماڵپه‌رانه‌ى كۆمپانیاى ووشه (كوردستان پۆست )ئه‌م ماڵپه‌ره ڕ‌وى ڕ‌استه‌قینه‌ى كۆمپانیاى ووشه ده‌رده‌خات ،كه چۆن له ساحه‌ى خه‌باتى كوردایه‌تى دا لایانداوه ته سه‌رگڵ ، ئاواش له‌غیابى ئه‌خلاقى ڕ‌ۆژنامه‌نوسیدالایانداوه .
ئه‌م ڕ‌ۆژنامه‌وگۆڤاروماڵپه‌ڕ‌ه‌وه‌ك یه‌ك تیم كارده‌كه‌ن واته ئه‌مانه سێبه‌رى ڕ‌ۆژنامه‌ى ڕ‌ۆژنامه‌و ماڵپه‌رى سبه‌ین ، واته هه‌ركاتێك ئه‌مریان پێبكرێت بۆلێدان و پڕ‌كردنه‌وه‌ى لاپه‌ڕ‌ه‌كانی له‌سه‌رهه‌ركه‌سێك بێت كه‌دژى كۆمپانیاى وشه‌یه‌و له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانى ئه‌واندانه‌بێت ئه‌واپڕ‌قسه‌ى هه‌ڵبه‌ستراو ناشرینى ده‌كه‌ن ، وه‌هه‌ندێك جارله پێناوى مه‌رامى سیاسی‌دا ئه‌م ڕ‌ۆژنامه‌و ماڵپه‌ره به‌ناو ئه‌هلیانه به‌كارده‌هێنرێن له‌خزمه‌تى كۆمپانیاى وشه‌دا وه‌ك چۆن له‌م ماوه‌یه‌ى دوایدا به هۆى كوشتنى ڕ‌ۆژنامه‌نوس (زه‌رده‌شت عوسمانه‌وه ) كه‌شه‌هیدكردنى ئه‌ولاوه‌یان قواسته‌وه بۆ به‌ده‌سهێنانى پشگیرى سیاسى و جه‌ماوه‌رى كوردستان تاك و له‌وناوه‌نده‌وه بتوانن چه‌ندده‌نگێكى تربه‌ده‌ست بهیێنن وكه‌بتوانن بۆشایى نه‌بونى متمانه یان لاى خه‌ڵكى كوردستان تاله هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان و بتوانن به‌كارى بهێنن بۆپشگیرى جه‌ماوه‌رى به‌تایبه‌تى له هه‌ولێرو ده‌وروبه‌رى .
كارێكى تر‌ى ڕ‌اگه‌یاندنى كۆمپانیاى وشه نانه‌وه‌ى دوبه‌ره‌كى یه له‌ناو ڕ‌ۆشنبیراندا ، وه‌ك ده‌یبینین ماوه‌یه‌ك ماڵپه‌رو ڕ‌ۆژنامه‌ئه‌هلێ كانى كۆمپانیاى وشه هه‌ڵمه‌تێكى توندیان ده‌سپێكردووه دژى شاعیرى گه‌وره‌ى گه‌له‌كه‌مان( شێركۆبێ كه‌س )دژایه‌تى كردنى كۆمپانیاى وشه بۆشێركۆ بێكه‌س ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ ئه‌وسینارێویه‌ى كه له‌كوشتنى زه‌رده‌شت عوسماندا سه‌رانى گرده‌كه نواندیان ، له‌كاتێكدا خودى شێركۆبێكه‌س دژى كوشتنى زه‌رده‌شت و هه‌ررۆژنامه‌نوسێك بووه ، به‌لاَم ئه‌وه‌ى كۆمپانیاى وشه‌و ئاوێنه‌و كوردستان پۆست ویستویانه كه‌شاعیرى گه‌وره شێركۆبێكه‌س وه ڕ‌ێبین هه‌ردى و چه‌ندكۆلكه شاعیر‌و نوسه‌رێك بكه‌وێته ژێركۆنترۆڵ و مه‌رامه‌گلاَوه‌كانى وشه‌و به هه‌وه‌سى خۆیان به‌كاریبهێنن له پێناوى كۆمپانیاى ووشه‌دا، بۆیه‌ده‌كرێت بڵێن ئه‌وڕ‌ۆژنامانه‌ى كه‌له‌كوردستان ده‌رده‌چن به‌ناوى ڕ‌ۆژنامه‌ى ئه‌هلى یه‌وه به‌تایبه‌تى (ئاوێنه‌و ، هاولاَتى ، گۆڤارى لڤین و )چه‌ندینى تر زۆردورن له میدیاى ئه‌هلى و ڕ‌استه‌وخۆله‌ژیر سه‌رپه‌رشتى كۆمپانیاى وشه‌و دان و نوسینى و به‌رنامه‌كانیان به‌ته‌وجیهاتى گرده‌كه به‌ڕ‌ێوه‌ده‌چێت ، بێجگه له چه‌ند نوسه‌رێك ، زۆربه‌ى نوسه‌ره‌كانیشیان دیارى كراون و ، نوسینینه‌كانیان له خزمه‌تى كۆمپانیاى وشه‌دایه‌و وه ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌ئه‌م ڕ‌ۆژنامانه به‌ڕ‌ێوه‌ده‌به‌ن كۆمه‌ڵێك نوسه‌رى كه‌له‌پێناوى بڕ‌ێك پاره‌دا خیانه‌ت ده‌كه‌ن له‌قه‌ڵه‌ماكانیان و گه‌له‌كه‌یان .بۆیه پێویسته ئیتر به‌ناوى میدیاى ئه‌هلى یه‌وه ئازادیه‌كانى كارى ڕ‌ۆژنامه‌نوسى پێشێل نه‌كرێت و هه‌ندێك لایه‌ن ئازادى ڕ‌اده‌ربڕ‌بن و ڕ‌ۆژنامه‌ى ئه‌هلى به‌كارنه‌هێنن له پێناوى مه‌رامى سیاسى و حزبى دا .
له ڕۆژی July 21 2010 16:54:40
| ·
|
|