ئومێد سۆرانى:
سه‌یر بوو به‌ڕ‌ێوه‌به‌رى نووسینى ڕ‌ۆژنامه‌یه‌ك كه نه خۆى و نه ڕ‌ۆژنامه‌كه‌یى و نه هه‌ندێ كه‌سى نێو حزبه‌كه‌ى خۆى كه له‌پشتى ڕ‌ۆژنامه‌كه‌شیه‌وه‌یه، نه‌وه‌ك باوه‌ڕ‌ییان به بوونى ڕ‌ۆژنامه‌ى ئه‌هلیه‌وه نییه به‌ڵكوو بونى ئه‌و ڕ‌ۆژنامه ئازادانه‌ى كوردستان به ده‌ستى ده‌ستگه سیخوڕ‌ییه‌كانى ده‌وروبه‌ر له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن بابه‌تێك له ڕ‌ۆژنامه‌ى هاولاَتییه‌وه بلاَو بكاته‌وه، له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو كه هاولاَتى باته‌كه‌ى بلاَو كردبوه‌وه، من هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مه‌یانم به سیناریۆیه‌كى داڕ‌ێژراو خوێنده‌وه، به‌لاَم له چاوه‌ڕ‌وانى دابووم بزانم ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى به‌ره‌و كێ ده‌ڕ‌وات، با سیناریۆكه وه‌ك خۆى به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌كان باس بكه‌ین و ئینجا شیكردنه‌وه‌یه‌كى بۆ بكه‌ین.
له ژماره 639ـى ڕ‌ژنامه‌ى هاولاَتیدا كه له 23-6-2010 ـدا ده‌رچوه له لاپه‌ڕ‌ه‌ى 16 به‌ریبَوه‌به‌رى نووسینى ڕ‌ۆژنامه‌ى هه‌ولێر بابه‌تێكى بلاَو كردۆته‌وه كه تیایدا ڕ‌ه‌خنه‌یه‌كى توند له دیارترین نووسه‌رى ڕ‌ۆژنامه‌كه‌ى خۆیان ده‌گرێت كه حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌نه، سه‌یر له‌وه‌دا بوو ئه‌و ڕ‌ه‌خنه‌ى له بابه‌تێكى حه‌مه سه‌عید گرتوه كه بابه‌ته‌كه‌ى سه‌عید له ڕ‌ۆژنامه‌ى هه‌ولێردا بلاَو كرابوه‌وه، كه ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌ر هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كى بۆ بكرێت ماناى ئه‌وه ده‌داته‌وه كه ئه‌و به‌رێوه‌به‌ره نووسینه یان ده‌سه‌لاَتى ئه‌وه‌ى نه‌بوه له ڕ‌ۆژنامه‌كه‌ى خۆیدا بنوسێت كه ئه‌مه‌یان به‌هیچ لۆژێكیك قه‌بوڵ ناكرێت، یاخود سیناریۆیه‌كه‌و پێویستى به هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك هه‌یه، ئه‌گه‌ره‌كانى ئه‌م سیناریۆیه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت له ناو پارتیدا دوو بۆچوونى جیا ده‌رباره‌ى ڕ‌ۆشنبیریدا هه‌بن، یه‌كه‌میان ئه‌مانه‌ن كه پشتگیرى له‌و جۆره ڕ‌ژنامه‌نووس و ڕ‌ۆشنبیرانه ده‌كه‌ن كه جۆرى حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن و، به‌ختیار شاخى و به‌ختیار جاف و ...,هتد ین كه هه‌میشه حه‌زیان لێیه پارتى له ناو كێشه‌و بێشه‌دابێت و، بێگوومان له‌م كێشه‌و بێشانه‌دا سودمه‌ندن، جۆرى دووه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت پارتى چیدیكه زمانى هه‌ڕ‌ه‌شه‌و گوره‌شه به‌كار نه‌هێنێت و لۆژیكیانه سیاسه‌ت بكات و ئارام بێته‌وه‌و، به كاروبارى دیپلۆماسى و قه‌ناعه‌ت به‌خڵكهێنانه‌وه سه‌رقاڵ بێت و گوتارێكى هێمن له سه‌رخۆ به‌كار بهێنێ و له‌م چوارچێوه‌یه بچنه ده‌ره‌وه كه به‌رامبه‌ره‌كه‌ى خۆیان ئه‌گه‌ر ڕ‌اى جیاوازیشیان هه‌بێت با گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و تانه‌و ته‌شهیر به‌یه‌كترى نه‌كه‌ن و له ڕ‌ێگه‌ى حیواره‌وه گێشه‌و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، جا ڕ‌ه‌نگه به‌رێوه‌به‌رى نووسینى هه‌ولێر ئه‌گه‌ر له گرووپى دووه‌مدا بێت به‌م مه‌به‌سته جورئه‌تى ئه‌وه‌ى كردبێت ئه‌م بابته بلاَو بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌سێكى له پشته‌وه نه‌بوبێت ئه‌وا دیاره نووسه‌رێكى ئازایه‌و هه‌ق وایه ده‌ستخۆشى لێبكرێت، كه وانییه!، چونكه ئا لێره‌دا كه گروپى یه‌كه‌م له نێو ڕ‌اگه‌یاندنى پارتیدا بالاَده‌سته بێگومان ئه‌گه‌ر به‌رێوه‌به‌رى نووسینى له خۆیه‌وه بینوسیبوایه ئه‌وا نان برَاو ده‌كراو ده‌بوه سفرى پاش فاریزه، كه‌واته ده‌كرێ بڵێن گروپى دووه‌میش ئه‌گه‌ر له نێو ڕ‌اگه‌یاندنى پارتیدا بالاَ ده‌ست نه‌بێت دیاره له ده‌ره‌وه‌ى ڕ‌اگه‌یاندنه‌وه واته له نێو ڕ‌ێكخسته‌كانى پارتییه‌وه ده‌ستڕ‌ۆیه، به ده‌لیلى ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌تا له ژماره‌ى 804ـى هه‌ولێردا كه ڕ‌ۆژى چوارشه‌ممه‌ى 16-6 ده‌رچووه، شادمانى ده‌رگه‌ڵه‌یى داواى لێبوردن له گروپى یه‌كه‌م ده‌كات و پێان ده‌ڵێت به هه‌ڵه‌م تێمه‌گه‌ن، كه‌چى وا پێده‌چێت ئه‌م جۆره ئیعتزاره له لایه‌ن گروپى یه‌كه‌مه‌وه قه‌بوڵ نه‌بوه‌و هه‌ر له ڕ‌ۆژى دواتر له لاپه‌ڕ‌ه‌ى دووى هه‌ولێره‌وه ڕ‌ۆژنامه‌كه به‌ڕ‌ێوه‌به‌ره‌كه‌ى خۆى ئیدانه ده‌كات و تۆمه‌تى شاره‌زانه‌بوون له بوارى ڕ‌ۆژنامه‌وانى ده‌خاته ئه‌ستۆى به‌رێوه‌به‌ره‌كه‌ى خۆیه‌وه!!!، هه‌ر دواى یه‌ك حه‌فته‌ش واته له پێنجشه‌مه‌ى دواى ئیدانه‌كردنه‌كه حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن وه‌ك نوێنه‌رى نووسه‌ره شه‌ڕ‌خوازه‌كانى نێو ڕ‌اگه‌یاندنى پارتى، به‌رێوه‌به‌ره نووسینه‌كه‌ى خۆى پڕ جوێن ده‌كات و ده‌یخاته ڕ‌ێزى ئه‌و ڕ‌ۆژنامه‌نووسانه‌ى كه به بۆچوونى خۆى و هاوكاره‌كانى درۆزن و جاهیل و نه‌زانن، له خوێندنه‌وه‌ى ئه‌م ڕ‌ووداوه‌دا ده‌كرێ یه‌ك شت بخوێنینه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه دیاره له نێو پارتیدا ڕ‌ه‌وتێكى نوێى كادیره شاره‌زاو پسپۆڕ له نێوان ڕ‌ۆشنبیرانى ناو پارتییه‌وه په‌یدا بوونه‌و له لایه‌ن هه‌ندێ له ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى پارتیه‌وه پشتگیرى ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه چۆن ئه‌م هه‌موو ئیدانه‌وه هۆسه‌یه ته‌نها له‌سه‌ر بابه‌تێكى ڕ‌ه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى بلاَو ده‌كرانه‌وه‌و، ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه دواى ئه‌و هه‌موو ئیندانه‌وه سوكایه‌تیپێكردن به به‌رێوه‌به‌رى نووسین، چۆن تا ئێستا له شوێن خۆیه‌تى و لا نه‌نراوه‌و كار ده‌كات، هیوادارین ئه‌م ڕ‌ه‌وته، واته ڕ‌ه‌وتى ڕ‌ۆشه‌نبیرانى ڕ‌استه‌قینه له كۆنگره‌ى داهاتوى پارتیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و پارتى دێموكراتى كوردستان له‌م گێژاوه‌ى گێره‌شێوانان ڕ‌زگار بكه‌ن و خه‌ونه‌كانى نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌یى باوكى ڕ‌ۆحى نه‌ته‌وه‌یى كورد مسته‌فاى بارزانى به‌جێبگه‌یه‌نن و هاوكارى سه‌رۆكى كوردستان مه‌سعود بارزانى بن.
umedsorani@gmail.com
له ڕۆژی July 24 2010 13:38:14
| ·
|
|