دیارى محمد:
ده‌مێكه به‌نیازم ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ بنێرم به‌و هیوایه‌ى ئه‌م زانا ئاینیه‌تان بیربكه‌وێته‌وه. كه‌ته‌واوى ژیانى خۆى له‌پێناو ئاین و په‌روه‌رده‌كردنى ڕ‌ۆڵه‌كانى كورد سه‌رف كردووه كه‌ئه‌ویش(عومه‌ر سلێمان)ه ناسراوه به(مه‌لا عومه‌رى خدران) مامۆستاى پایه‌به‌رز ئێستا به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووه، و له‌بابه‌تێكى پێشوتردا به‌كورتى ئاماژه‌مان به‌ژیانى مامۆستاى خۆشه‌ویست كردبوو چه‌ند لایه‌نێك مامۆستایان به‌سه‌ركرده‌وه به‌لاَم به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى ئێمه چاوه‌ڕ‌ێمان ده‌كرد واده‌رنه‌چوو له‌كاتێكدا نامه‌كه‌مان ئاراسته‌ى هه‌ریه‌كه له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و یه‌كێتى زانایان و لیژنه‌ى ئه‌وقافى په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م لایه‌نه ئیسلامیه‌كانى كوردستان كردبوو، به‌لاَم مخابن زۆر لایه‌ن لۆكه‌ی میسریان خسته گوێچكه‌كانیان به‌لاَم بۆ ئه‌وه‌ى چیتر ئیعراجیان نه‌كه‌ین نامه‌ى ئه‌مجاره ته‌نیا بۆ وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه ئه‌ویش كرۆكى مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه مامۆستا چه‌ندین ساڵ له‌بوارى خۆیدا خزمه‌تى كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌پسپۆڕ‌یى و لێهاتوویه‌كى زۆرى هه‌بووه به‌لاَم ئێستا له‌لایه‌ن پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه موچه‌یه‌كى ڕ‌ێزلێنانى هه‌یه ئه‌ویش بڕ‌ه‌كه‌ى ئه‌وه‌نده كه‌مه من شه‌رم ده‌كه‌م باسى بكه‌م، لێره‌دا ده‌پرسم وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف بۆچى ئه‌م مامۆستا به‌ڕ‌ێزه موچه‌ى نیه ئایا ئێوه به‌چ پێوه‌رێك موچه ده‌ده‌ن به‌زانایانى لێهاتوو به‌توانا تكایه چاوه‌ڕ‌وانى وه‌لاَمێكى ئه‌رێنیم.
ئه‌وه‌ش بابه‌تى پێشووتره هه‌رسه‌باره‌ت به‌م مامۆستا به‌ڕ‌ێزه:
شاعیرێكى پایەبەرز دەڵێت(نۆبڵ وەرگر كەڵە پیاوان،زانا و دانا و پیتوڵەكان كاربەدەستە بەڕێزەكان هەمووان قەرزارى مامۆستان) پیشەى مامۆستایەتى زۆر زۆر پیرۆزە چونكە لەسەر ئەم زەمینە هیچ كەسێك نیە بەقەدەر مامۆستا بەویژدان بێت چونكە ئەو زانستەی پێیەتى هیوایەتى بیبەخشێت بەفێرخوازانى بەڵام شۆك دەمگرێت كاتێك مامۆستایەكى ماندوو نەناس مامۆستایەك ڕیشى ڕەشى سپى كرد لەگەڵ ئەو كەسانەى بەدوایى زانست و زانیاری‌دا وێڵن(عومەر سلێمان واتەیى)ناسراوە بە مەلا عومەرى خدران مامۆستاى پایە بەرز ئێستا تەمەنى پیرۆزى لەشەست ساڵى تێپەڕى كردووە و نەخۆشى خستوویەتە سەر جێگە مامۆستا گەنجایەتى خۆى و خۆشترین ساتەكانى ژیانى لەحوجرەكەیدا لەگەڵ فەقێ و مەلاكاندا تێپەڕكردووە بەڵام ئیمڕۆ كەنەخۆشى خستویەتە ناوجێگە هیچ كەس و لایەنێك بۆ چەند چركەیەكیش بێت ناچن خزمەتى مامۆستا ئەو مامۆستایەى بەبڕواى من لەدوایى كۆچى دوایى مامۆستا مەلا عبدالكریمى مودەڕیس ئەومان بۆ ماوە لەژیاندا زۆریش جێگەى خۆشحاڵیە مامۆستاى پایە بەرز تالەژیاندا ماوە خزمەتى بكەین و بەسەردانیكردن و یاخود لەبارى مادى و مەعنەویدا هاوكارى مامۆستایى پایە بەرز بكەین،
بەڕێزان:
وەكو لەناوەڕۆكى بابەتەكەمدا ئاماژەم پێكردووە بۆ وەزارەتى ئەوقاف و لایەنە ئیسلامیەكان مەبەستم لێرەدا ئەوەیە كەئەمان پەیوەندارن بەهاوكاریكردنى ئەم مامۆستا بەڕێزە یەكێتى زانایانى ئاینیشمان بیرنەچێت ئەوانیش پێویستە بەئەركى سەر شانى خۆیان هەستن لەگەڵ وەزارەتى ئەوقاف و لایەنە ئیسلامیەكان بەپەلە بەهاناى مامۆستاى پایەبەرزەوە بچن چونكە ئەوەندەى من شارەزاى مامۆستاى پایە بەرز و بەڕێزبم تائێستا هەزاران بڕوانامەى لەبوارى زانستى شەرعى و قورئان و فەرموودە بەخشیوە بۆیە هاوكاریكردنى ئەركێكى زۆر پیرۆزە بەڵام دواتر هیچ هاوكاریەك و بەسەركردنەوەیەكى كەس و مامۆستا قبوڵ ناكەین كاتێك مامۆستا ماڵئاوایى لەدونیا بكات و بەجێمان بهێڵێت چونكە ئەوكاتە مامۆستا پشوودەدات كە تالەژیاندا ماوە بەسەربكرێتەوە لەبارى مادیى و مەعنەویدا هاوكاریبكرێت چاوەڕوانى هەوڵ و هیمەتى هەموو لایەكتانمان،
ئەو كەس و لایەنانەى پێویستە ئەم هاوكارى ئەم مامۆستا پایە بەرزە بكەن،
1)وەزارەتى ئەوقافى هەرێم،
2)یەكێتى زانایانى ئاینى.
3)كۆمەڵى ئیسلامى كوردستان.
4)یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان.
5)بزوتنەوەى ئیسلامى كوردستان.
6)لیژنەى ئەوقاف و كاروبارى ئاینى لەپەرلەمانى كوردستان.
*هەروەها مامۆستایانى ئاینى بەڕێزیش پێویستە بەئەركى سەرشانى خۆیان هەڵبستن هاوكارى ئەم مامۆستا بەڕێزەیان بكەن چونكە لەدەستچوونى ئەم مامۆستا بەڕێزە كارەساتێكى گەورەیە بۆ ناوچەكەمان پێشتر مامۆستا مەلا سەلام حەیدەرى و دواتر مامۆستا باقى هەرتەلى ماڵئاواییان لەدنیا كرد ئێستاش ئەم مامۆستا بەڕێزە بارى تەندروستى ناجێگیرە و پێویستە ئێوە هاوكارى بكەن،
diaryzana@ymail.com
له ڕۆژی July 24 2010 13:40:31
| ·
|
|