 | هه‌واڵ |  |
 |
| Evin Çetinden bakan Sabuniye sert eleştiri: |
EuroKurd News –jehansat:
Gürbet ellerdeki acı ve dertler, ülke, akraba, dost ve yare olan özlem ve hasretle sınırlı değildir. Dertler saymakla bitmez. Avrupadaki yabancıların büyük sorunlardan birisi de ‘rasizm’, ya da yabancı/göçmen düşmanlığıdır.
Avrupada yaşamak, çok iyi bir dereceli diploma ile okulu bitirmek ve çalışkan olmak çoğu zaman politik partilerde kariyer yapmaya ve işyerinde hakkıyla yer edinmeye ve yükselmeye yetmez. Yaşanıpta görünmeyen engeler var insanların önünde. Engeler ve dışlanmalar insanların aşamadığı dağlar gibi yolun üzerine gömülüverirler. Bundan dolayıdır ki çoğu insan mesleği dışındaki işlerle uğraşır ve emeğin karşılığını tam olarak alınamaz. Sistemin dişlileri arasında çiğnenmek kader olur, alın yazısı olur. Sözkonusu adaletsizlik günün her saatinde, hastane, okul, işyeri ve resmi yerlerde görülebilir.
Şüphesiz ki bu tip haksızlıkların aza indirilmesi için çabalar vardır, konu tartışılmaktadır ve engeleyici kanunlar çıkartılmaktadır. Gelgörki mahkemelerde ve polis karakolarında bu kanunlar eğer fazla ciddiye alınmıyorsa, kanun sadece yazılı bir metin olmaktan öteye gidemeyecektir.
Yabancı düşmanlığı yapan yabacılar da var
Özellikle insan hakları konusuyla ilgilenler çok iyi bilir ki Avrupadaki yabancılar arasında demokrat olan kişilerin yanısıra aşırı milliyetçi, diktatorlerle çalışmış kişiler, aşırı dinci ve ideolojiye sahip insanlar da vardır. Bir başka deyimle, burada hem demokrat hem de karşı düşüncelere sahip kişiler de vardır.
|
JehanSat له ڕۆژی August 20 2010 13:40:50 ·
درێژه‌ی بابه‌ت ·
210 خوێندراوه ·
|

|
| لیژنه‌یه‌كى لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر سه‌رۆكى شاره‌وانى سۆران داده‌نرێت: |
محمودشوان -سۆران:
له لایه‌ن لقى(10) پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لێژنه‌یه‌كى لێكۆلینه‌وه له سه‌ر سه‌رۆكى شاره‌وانى سۆران داده‌نرێت ئه‌وه‌له كاتێكدایه كه سه‌رۆكى شاره‌وانى سۆران له لایه‌ن لقى (10) وه‌ك سرۆكى شاره‌وانى به بێى هه‌ڵبژاردن دانرا به جۆرێك كه تاكوو ئێستا كه‌س له ناوبراو رازى نییه ئه‌وه‌ى كه تاكوو ئێستا كردوویه‌تى ته‌نها بۆ خزم وكه‌س و كارى خۆى بووه بۆ نمونه دروستكردنى یاریگاێیكى تۆپى پێى بچووك له ته‌ك شه‌هیدانى دێڵزیان به ناوى براى خۆى(عێزه‌ت محمد مرعان)وده‌ست به‌سه‌رداگردن وتاپۆكردنى دوو پارچه زه‌وى به‌نرخ به ناوى بابى خۆى وهه‌مان براى خۆى عێزه‌ت محمد مرعان له پشت ناوه‌ى سۆران له گه‌ره‌كى شورش,ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى زیاتر له 3000 مه‌تر دووجار له پشت قه‌سابه‌كانى سۆران به ناوى به‌نگین ونعمت احمدعزیز( ئاموزاو خه‌زورى سه‌رۆك شاره‌زوانیین)به ناوى گه‌راجى وه‌ستانى ئۆتۆمۆبیڵ شوره‌ى بۆدروست كراوه به‌ڵام ئه‌و لێژنه‌یه له به‌ر گه‌نده‌لییه‌كانى ناوبراو نه‌بووه به‌ڵكو ناوبراو هه‌ستاوه به فریودانى كچێك( له عه‌شێره‌تى شێروانى خه‌ڵكى گوندى شانه‌ده‌ر له ده‌ڤه‌رى بارزان كه ئێستا دانیشتووى هه‌ولێرن) وبه بوونى په‌یوه‌ندى ناشه‌رعى بوته هۆى وه‌زگ كه‌وتن یان حه‌مڵى ئه‌و كچه پاش بڵو بونه‌وه‌ى ده‌نگۆى ئه‌و كاره‌ناشه‌رعییه به‌ناچار ناوبراو مه‌جبوور بووه ماره‌ى بكات ئه‌وه‌ى كه له ولێژنه‌یه گوتراوه ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆكى شاره‌وانى سه‌ره‌ت هه‌موو شتێكى ئینكار كردووه به‌ڵام دواتر دانى به‌وه ناوه له كاتێك كه سه‌رخۆش بووه ئه‌و |
JehanSat له ڕۆژی August 20 2010 13:31:13
درێژه‌ی بابه‌ت ·
1410 خوێندراوه ·
|

| ئیران له‌پشت ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانى ناوچه‌كانى كوردستان: |
سیروان على:به‌هۆى ئه‌وگۆڕ‌انه‌ى كه‌به‌سه‌ر ئاوهه‌واى جیهانداهاتووه كه‌ئه‌مگۆڕ‌انكاریه چه‌ندین كاره‌ساتى سروشتى و وێرانكارى له گه‌ڵ خۆیداهێناوه ، وه‌كوردستانیش یه‌كێكه له‌وناوچانه‌ى كه‌ئه‌وگۆڕ‌انكاریه سروشتیه كه‌به‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وایداهاتووه ، ئاگركه‌وتنه‌وه كه‌به‌هۆى ئه‌وده‌غڵو پوشوپه‌لاَشانه‌وه‌كه‌له‌دواى وه‌رزى هاوینه‌وه وشك ده‌بن به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما له‌زۆربه‌ى ولاَتانى جیهان زۆرئاسایى یه كه‌پله‌ى یه‌كه‌م به‌هۆى به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماوه ڕ‌وده‌دات به لاَم به شێوه‌یه‌كى زۆركه‌م و ده‌گمه‌ن ڕ‌وده‌دات كه ڕ‌ه‌نگه له چه‌ندجارێك زیاترنه‌بێت ئه‌گه‌ر ڕ‌وى دا، ئاگركه‌وتنه‌وه له‌هه‌رشوێنێك بێت زیانى گیانى و مادى به‌دواوه‌ده‌بێت ، به‌لاَم ئه‌وه‌ى له‌كوردستان ڕ‌وده‌دات له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌وكاره‌سروشتیانه‌بوو كه‌باسمانكرد، ئه‌وئاگره‌ى لێره‌ڕ‌وده‌دات سروشتى نیه به‌ڵكو به پلانى ولاَتانى دراوسێ ئه‌م شوێنانه ده‌سوتێت له‌كاتێكى دیارى كراوله چه‌ندناوچه‌یه‌ك له‌یه‌ك كاتدائاگرده‌كه‌وێته‌وه ده‌بێته جێگه‌ى هه‌ڵوێسته له سه‌ركردن له‌سه‌رهۆكارى دروستبونى ئاگره‌كه‌بكرێت و كه‌سانى پشت ئه‌وئاگركه‌وتنه‌وه‌یه ده‌ستنیشانبكرێت ،كه‌ئیتر ئه‌وئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ى كه‌له كوردستاندا له ناوچه‌كان ڕ‌وده‌دات كه‌ده‌ستێكى دوژمنكارانه هه‌یه له‌سوتاندنى كوردستان ، به‌تایبه‌تى له‌سنورى شارى سلیمانى كه‌له یه‌ك مانگ دا (1045) حاله‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه هه‌بووه كه‌ئه‌م ژماره‌یه به‌گوێره‌ى هه‌موولێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك مایه‌ى گومانه كه به‌شێوه‌ى به‌رنامه‌ڕ‌ێژ كه‌سانى به‌كرێگیراو دوژمن كارده‌كه‌ن بۆ تێكدانى ئارامى كوردستان ، له هه‌مووجیهاندا گه‌رله‌وه‌رزى گه‌رمادا دارستانه‌كانیان بسوتێ ده‌كرێت نه‌گاته دوسێ جار به‌لاَم له‌كوردستان له ڕ‌ۆژێكدا 30 بۆ40 ڕ‌وداوى ئاكركه‌وتنه‌وه ڕ‌وى داوه‌كه‌له‌ماوه‌ى 7 مانگى ڕ‌ابردودا (159400)دۆنم زه‌وى له‌پوش و پاوان و |
JehanSat له ڕۆژی August 17 2010 06:59:14
درێژه‌ی بابه‌ت ·
400 خوێندراوه ·
|

| ناكرێ هاوكات دۆستی ئه‌مه‌ریكا و دوژمنی ئیسرائیل بی: |
*داوود باغستانی:
ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی پێ ده‌ڵین هاوپه‌یمانیی ستراتیژی، ناكرێ تۆ هاوكات دۆستی ئه‌مه‌ریكا بی و دوژمنی ئیسرائیل، ئه‌و راستییه‌كه و هه‌ریه‌ك له سیاسییه‌كانیش باش ده‌زانن، به تایبه‌ت كه له جیهانی سێیه‌م، بۆ نموونه میسر، ئۆردن، تونس، قه‌ته‌ر، توركیا و ئیمارات ده‌تۆانین وه‌ك نموونه‌یه‌كی دیار سه‌یریان بكه‌ین، ئه‌وی گرینگه كه باسی بكه‌ین ئه‌وه‌یه نابێ هیچ كه‌س له‌گه‌ڵ گه‌لی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕ‌است سیاسه‌ت بكات، ئه‌وه ستراتیژیی سیاسه‌تی وڵاتی ئه‌مه‌ریكایه كه له مانگی یه‌كی 2004 تا ساڵی 02005، ئه‌وه هه‌موو سیاسه‌تمدارانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است ئه‌و راستییه ده‌زانن و له‌و گه‌مه سیاسییه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است گه‌یشتوون، به‌ڵام گرینگتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه كورد و سیاسه‌تمدارانی كورد له‌و راستییه بگه‌ن، كوردستانی داگیركراو و پارچه‌كراوی سه‌ر ده‌وڵه‌ته دیكتاتۆره‌كانی وه‌ك توركیا، ئێران، سووریا و عێراقی به‌ر له پرۆسه‌ی ئازادی، كورد له گه‌مه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كاندا ده‌بێ زۆر ژێرانه‌تر بێ و نابێ بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی دروشمی نه‌یاره‌كانی كورد كه رۆژانه به به‌رده‌وامی پروپاگه‌نده و ژه‌هری خۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌و نووسینه‌دا زیاتر ویستم له‌سه‌ری رابه‌وستم ئه‌وه بوو كه ئه‌گه‌ر عه‌داڵه‌ت هه‌بێ ده‌بێ بۆ هه‌موو لایه‌ك بێ، نه‌ك بۆ تاك لایه‌نێك، ئێمه ئه‌گه‌ر باسی گه‌لی فه‌له‌ستینی زوڵم لێكراو ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌نابه‌ره فه‌له‌ستینیانه‌ی كه له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا نیشته‌جێ بوونه، پێویسته ئێمه ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین كه به سه‌دان هه‌زار جوو له عێراق، ئێران، یه‌مه‌ن، مه‌غریب، سووریا، توركیا، تونس، میسر، سوودان و ئه‌سیۆپیا و گه‌لێك وڵاتی تری جیهان به زۆره‌ملێ و زولم و زۆرییه‌كی زۆر ده‌ركران، هه‌رچه‌نده به‌شێك له‌وانه پێش دامه‌زارندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل كۆچیان پێكراوه، به‌ڵام ئێمه‌ی كورد ده‌بێ زیاتر له هه‌ر كه‌س و |
JehanSat له ڕۆژی August 14 2010 08:40:34
درێژه‌ی بابه‌ت ·
450 خوێندراوه ·
|

| قه‌یرانى به‌رده‌م پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عیراق: |
ئارى محمد:
كێشه‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت تادێت ئالۆزترده‌بێت ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وله‌یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌ى ڕ‌ێژه‌ى ده‌نگه‌كانى لایه‌نه‌سیاسی یه‌كانى عێراق به‌تایبه‌تى له‌نێوان لیستى عێراقیه به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌یادعلاوى و لیستى ده‌وله‌تى یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تى نورى مالكى ئاشكرایه ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى 7ی ئازاری 2010ی په‌رله‌مانى عیراق هیچ كام له‌لیسته براوه‌كان ڕ‌ێژه‌یه‌كى ئه‌وتۆیان به‌ده‌ستنه‌هیێناوه كه‌بتوانن به‌ته‌نهاحكومه‌ت پێكبهێنن ده‌بێت له‌گه‌ڵ لیستێكى دیكه‌دا هاوپه‌یمانى بكه‌ن حكومه‌ت پێكبهێنن .
نزیك بوونى كورسى یه به‌ده‌ستهاتووه‌كانى لایه‌نه‌كان ، كه‌پێویستى به‌هاوپه‌یمانى سێ لایه‌نى سه‌ره‌كى هه‌یه به‌وئامانجه‌ى بتوانن ڕ‌ێژه‌ى كورسى پێویست كۆبكه‌نه‌وه بۆپێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو ، له‌دواى تیپه‌ڕ‌بونى چه‌ندین مانگ به‌سه‌رهه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌لاَم تاكوئێستا هیچ لایه‌نێك له‌و لایه‌نه سیاسى یانه كه‌خۆى به‌براوه‌ده‌زانێت نه‌یتوانیوه كابینه‌ی حكومه‌تى نوێ پیك بهێنێ ، لیستى عێراقیه كه 91 كورسى له په‌رله‌مان به‌ده‌ست هیناوه پێوسته له‌گه‌ڵ دوولیستدا هاوپه‌یمانى بكات بۆپێكهێنانى حكومه‌ت ، وه لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تى نورى مالكى كه‌خاوه‌نى 89 كورسیه وه‌لیستى ئیتلافى نیشتمانى به‌سه‌رۆكایه‌تى عه‌مارحه‌كیم كه‌خاوه‌نى 70 كورسى یه هه‌ردولیستى شیعه ده‌توانن حكومه‌ت پێك بهێنن ، به‌لاَم ئه‌وى ئێستا له‌سه‌رگۆڕ‌ه‌پانى سیاسى عێراق به‌دى ده‌كرێت ئه‌ومل ملانیه تونده‌یه كه له‌سه‌رپۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كرێت ، كه لیستى عێراقیه وازله پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ناهێنێت ، به‌مافى خۆى ده‌زانێت ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه ، به‌لام لیستى شیعه به‌سه‌رۆكایه‌تى مالكى |
JehanSat له ڕۆژی August 14 2010 08:28:04
درێژه‌ی بابه‌ت ·
590 خوێندراوه ·
|

| كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوایه‌كی یاسایی له (گوڵان)ی پارتی ده‌باته‌وه |
شاخه‌وان عه‌لی هه‌ورامی:
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان دوای تۆماركردنی داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر گۆڤاری گوڵانی سه‌ربه‌پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ و ئه‌میره‌كه‌یان ناوزه‌ند كرابوون به به‌ندین خانه‌ی عه‌قڵ. پاش ئه‌وه‌ی گۆڤاری گوڵان له‌ژماره (732) ی له رۆژی 11ی 5ی 2009 دا ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت كردبوو به‌قسه‌كردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و یه‌كگرتووی ئیسلامی و به‌ناونیشانێكی گه‌وره له‌به‌رگه‌كه‌یدا نوسیبووی (كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو به‌ندینخانه‌ی عه‌قڵن)، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی له‌ناوه‌رۆكی گۆڤاره‌كه‌شدا چه‌ندین وتار و نووسین و درۆ‌و بوختان و سوكایه‌تی و ناوزڕاندنی به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌تایبه‌ت كه‌سی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی (مامۆستا عه‌لی باپیر) هه‌ڵبه‌ستبوو، له‌به‌رامبه‌ردا كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌رێگه‌ی پارێزه‌رێكی تایبه‌تی مامۆستاوه سكاڵایه‌كی له‌دادگا تۆماركرد. ئه‌مه و ئه‌و سكاڵایه چه‌ند قۆناغێكی به‌خۆیه‌وه بینیی و چه‌ندجارێك له‌سه‌ر داواكاری لایه‌نی به‌رامبه‌ر دواخراو یه‌ك دووجاریش هه‌وڵی سوڵح و چاره‌سه‌ردرا، به‌ومه‌رجه‌ی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاره‌كه‌و گۆڤاره‌كه به‌پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری به‌هه‌مان شێواز‌و به‌هه‌مان ده‌ق هه‌واڵ و نوسینه‌كانی خۆیان به‌درۆ بهێننه‌وه و داوای لێبوردن بكه‌ن له‌به‌كارهێنانی وشه‌ی مونافیق بۆ (مامۆستا عه‌لی باپیر) كۆمه‌ڵێك درۆ‌و بوختان و تۆمه‌تیش كه هه‌ڵیان به‌ستبوو لێی په‌شیمان ببنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی گۆڤاره‌كه ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ بكات، بۆیه كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌سه‌ر سكاڵاكه‌ی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی به‌رده‌وام بوو، تاسه‌رئه‌نجام ئه‌مڕۆ دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر |
JehanSat له ڕۆژی August 10 2010 15:04:50
درێژه‌ی بابه‌ت ·
810 خوێندراوه ·
|
|
 |
| بۆ عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی، ئه‌و خه‌باتكاره‌ى له نه‌ته‌وه‌كه‌ى نامۆیه: |
داود باغستانی:
ژماره‌یه‌كی زۆر له نیشتمان په‌روه‌رانی كورد كه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیان بۆ خزمه‌تكردن به دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌یان ته‌رخان كردوه و تا ئێستاش وه‌ك پێویست باسیان نه‌كراوه. دیاری له مێژووی هاوچه‌رخی كورد دا، كه‌س ناتۆانی ڕ‌ۆڵی عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی له دروستكردنی په‌یوه‌ندی كورد به جیهانی ده‌روه له بیر بكات، خه‌باتی سیاسی و دیپلۆماسی عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی له زۆر لایه‌نه‌وه جی تێرامان و لێوردبوونه‌وه‌یه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه كورد له هه‌موو لایه‌كه‌وه له ژێر هێرش و په‌لاماری وڵاتانی داگیركه‌ردابوو.
عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی، ئه‌و كه‌سایه‌تییه ئه‌ده‌بی، رۆشنبیری و سیاسییه‌یه بۆ كورد و مێژووه‌كه‌ى هه‌وڵێكی زۆری دا و كه‌وته به‌ر چه‌ندان ئازار و ژیانی ناخۆش، به‌ڵام خه‌ریكه وه‌ك به‌شێكی زۆر له كه‌سایه‌تییه‌كانی تری سوودمه‌ند بۆ گه‌لی كورد له بیری نه‌وه‌كانی ده‌چێته‌وه.
وانلی، به‌ڕ‌ۆژنامه‌نووسییه‌وه ده‌ستی پێكرد و له رێگه‌ی پڕ‌چه‌كبوون به رۆشنبیری گه‌یشته‌وه خانه‌ی سیاسه‌ت و ئه‌و شانازییه‌ی پێ بڕ‌ا به‌ردێك بخاته سه‌ر ماڵی كورد و جوو. له ناوه‌ڕ‌استه‌كانی سه‌ده‌ى رابردوو
(
1960 تا 69) كه عه‌ره‌به‌كان و دنیا دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد خه‌ریكی پیلانگێڕ‌ی بوون به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وه چه‌وساوه و هه‌ر ده‌نگێكی نه‌شاز ده‌هاته بڕ‌ین، عیسمه‌ت شه‌ریف وانیلی قامكی خسته سه‌ر پرسێكی گرینگ و مه‌ترسیدار له روانگه‌ى نه‌یاران، ئه‌ویش ئاشناكردنه‌وه‌ى دووباره‌ى كورد و جوو بوو.
ئه‌و هه‌وڵی دا به‌نووسین، وتار و وه‌رگێڕ‌ان له ئازاری هاوبه‌شی دوو نه‌ته‌وه، موژده‌ى حه‌سانه‌وه بدات و بیسه‌لمێنێ كه بۆ گه‌یشتن به‌ئاسووده‌یی ده‌بێ قه‌ڵه‌می بوێرت هه‌بێ. ئه‌و نه‌یشارده‌وه كه كورد و جوو ده‌بێ یه‌كده‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ى بمێنن و چیتر نه‌توێنه‌وه، ئه‌و پڕ به‌ده‌نگی نووسین هاواری كرد كه ئه‌گه‌ر گوێیان له ده‌نگت نه‌گرت ده‌بێ په‌نا بۆ هاواری قه‌ڵه‌م ببه‌یت و چاره‌یه‌كی ترت نییه.
تایبه‌تمه‌ندیی عیسمه‌ت شه‌ریف وانلی ته‌نیا نووسین نه‌بوو، ئه‌و پرسی كوردی خسته ناو میدیای رۆژئاوایی |
JehanSat له ڕۆژی August 07 2010 18:57:32
درێژه‌ی بابه‌ت ·
680 خوێندراوه ·
|

| راگه‌ینراوێك له یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر راپۆرتێكی گۆڤاری لڤین: |
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان:
گۆڤاری لڤین له ژماره‌ی 134ی دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانـــی بڵاوكردۆته‌وه، تێیدا بێ حورمه‌تی و بێ رێزی له هه‌مبه‌ر سه‌ركرده‌كانمان ده‌كات:
ئێمه له یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوه‌كه‌ی ئێمه‌یه، هه‌روه‌ها قازی محه‌مه‌دیش كه‌سایه‌تیه‌كی كورد‌و ئایینیه، به پێویستمان زانی، ده‌نگی نارازیبوون‌و گله‌یینامه‌ی خۆمان به هه‌موو لایه‌ك بگه‌یه‌نین، چونكه پێمان وایه وه‌رگرتنی زانیاری له كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه، كه هه‌میشه رۆڵیان له تێكدانی كێشه‌ی كورد هه‌بووه‌و، ویستوویانه قه‌ت رۆژی رووناك به رووی كورددا نه‌كرێته‌وه، شتێكی نا دوورسته و، ته‌نها خزمه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌كات، كه زانیاریه‌كانیان هه‌ڵبه‌ستوونه، ئێمه ده‌زانین هیچ یه‌ك له ساواك‌و حزبی به‌عسی ئێراقی‌و، ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی مافی كوردیان هه‌میشه خواردووه، ناكرێ بكرێنه به‌ڵگه بۆ لێدانی كه‌سایه‌تیه‌كانی كورد، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و سه‌ركردانه هه‌میشه خه‌باتیان له دژی ئه‌و وڵاتانه كردووه، كه ویستوویانه مافی گه‌لی كورد بسڕنه‌وه. به هه‌مان شێوه به‌ڵگه‌نامه‌ی ئینگلیزه‌كانیش ناكرێ له‌و حاڵه‌ته‌دا پشتیان پێ ببه‌سترێت، خۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی مێژوویان خوێندۆته‌وه، رۆڵی ئینگلیز له تێكدانی دۆزی كورد باش ده‌زانن، كه ئه‌وانیش ده‌ستیان هه‌بووه له تێكدانی كێشه‌ی كورد‌و، به‌شێك بوون له‌وانه‌ی كوردستانیان كردۆته چوار پارچه.
بۆیه پێمان وایه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، كه‌سایه‌تیه‌كی وه‌ك قازی محه‌مه‌د |
JehanSat له ڕۆژی August 07 2010 18:54:55
درێژه‌ی بابه‌ت ·
820 خوێندراوه ·
|

| ده‌ستور زامنى چاره‌سه‌ركردنى ماده‌ى 140: |
مه‌ریوان محمد:كێشه‌ى نێوان هه‌موو حكومه‌ته یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى عیراق له سه‌رخاكى كوردستان بووه به‌تایبه‌تى شارى كه‌ركوك ، ئه‌وشاره‌ى كه‌ته‌عریب و ڕ‌اگواستن و هه‌موو زوڵم و زۆرداریی یه‌ك نه‌یتوانیوه كوردستانى و كوردبوونى ئه‌وشاره بسڕ‌ێته‌وه ، ڕ‌اپه‌ڕ‌ینه مه‌زنه‌كه‌ى ساڵى 1991 جارێكى تریش ئه‌وڕ‌استیه‌ى سه‌لمانده‌وه بۆهه‌موو دۆست و دو‌ژمنێك ، كه‌ئه‌مشاره به‌شێكه له كوردستان وه‌ك سلیمانى وهه‌ولێر ، هه‌رگیز مساوه‌مه كردن هه‌لناگریت له سه‌ریه‌ك بست له‌خاكى كوردستان له هه‌رشوێنێك بێت .
له‌دواى ڕ‌وخانى ڕ‌ژێمى به‌عس و له گه‌ڵ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق كه‌لایه‌نى كوردى توانى پێشمه‌رگه ئاسا له نوسینه‌وه‌ى ده‌ستوردا ماده‌ى ده‌ستورى تایبه‌ت به‌ئاسایى كردنه‌وه‌ى ئه‌وناوچانه‌ى كه‌حكومه‌تى به‌عس خه‌ڵكه ڕ‌ه‌سه‌نه‌كه‌ى ده‌ركردبوو له سه‌رموڵك وماڵى خۆیان بگه‌ڕ‌ینه‌وه شوێنى خۆیان وه‌گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكانه‌ى كه‌دابڕ‌ینراون له شاره ڕ‌استه‌قینه‌كانى خۆیان كه‌كاتى خۆى به ئامانجى سیاسى حزبى به‌عس چه‌ندین ناوچه‌ى په‌رتكردبوو به‌ئامانجى گۆڕ‌ینى دیمۆگرافى ئه‌وناوچانه ، ماده‌ى 140 ئه‌وماده‌یه‌ى كه به‌تایبه‌تى له‌قازانجى كوردانی یه به‌ڵك و زۆرناوچه له‌باشورو ناوه‌راِستیش كێشه‌ى هه‌مان ناوچه‌ى كوردستانیان هه‌یه پێویسته به‌ماده‌ى 140 چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان بكه‌ن .
|
JehanSat له ڕۆژی August 07 2010 17:33:30
درێژه‌ی بابه‌ت ·
470 خوێندراوه ·
|

| مه‌لا على باپیرومه‌لاكرێكار دوو ڕ‌ووى یه‌ك دراو: |
ئاسۆ عوسمان / سلێمانى:له‌دواى ڕ‌اپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ى 1991 دا كاتێك كه‌زۆربه‌ى كوردستان ئازادبوو له‌وماوه‌یه‌دا كه‌بۆشایى یه‌كى ده‌سته‌لاَت هه‌بوو له‌كوردستاندا به‌هۆى ئه‌وكه‌شه ناسه‌قامگیریه‌ى كوردستانى پێداتێپه‌ڕ‌ده‌بوو، له‌دواى كۆڕ‌ه‌و پاراستنى خاكى كوردستان له‌لایه‌ن ولاَته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه ، حزبه ئیسلامیه‌كانى كوردستان كه به‌شێكیان له‌ئێران و به‌شێكیان له‌لاى ڕ‌ژێمى به‌عس بوون گه‌ڕ‌انه‌وه كوردستان و خۆیان ڕ‌ێكخسته‌وه بۆ دژایه‌تى كردى كورد‌و ده‌سته‌لاَتى كوردستان كه‌ئامانجیان زۆر ڕ‌ونبوو ئه‌ویش به‌دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى ئیسلامى هاوشێوه‌ى ئه‌فغانستانى زوو ، كه هه‌رچى حزبى ئیسلامى هه‌یه سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى زۆرمیانڕ‌ه‌وه له‌گه‌ڵ زیادبوونه وگه‌شه‌كردنى ده‌ست ده‌داته توندوتیژى و ده‌بێته حزبێكى تیرۆرستى ، كه‌زۆربه‌ى حزبه‌ئیسلامیه‌كان به‌كارهێنانى تیرۆروتۆقاندن و كوشتن ده‌كه‌نه یه‌كه‌م وه‌سیله بۆگرتنى ده‌سته‌لاَت و ناچاركردنى كۆمه‌ڵگا به مه‌رامه‌كۆنه په‌رستى و تكفیریه‌كانیان ، ئیسلامیه‌كانى كوردستان كه‌سه‌ره‌كیترین حزبیان (كۆمه‌ڵى ئیسلامی و یه‌كگرتوى ئیسلامى )كه بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامیش كه‌له‌كاتى خۆى هه‌بوو ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وله‌تبوونه‌ى تێى كه‌وت له‌سالى 2000كه مامۆستا مه‌لاعلى عبدالعزیزڕ‌ابه‌رى بوو كه‌بووه به چه‌ندبه‌شێكه‌وه وه‌ك (بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى ، بێلایه‌نه‌كان ، ئیصلاح، هێزى دووى سۆران ، كۆمه‌ڵى ئیسلامى ) كه‌له‌ئه‌نجامى ئه‌م پارچه‌بونه‌دا |
JehanSat له ڕۆژی August 07 2010 17:31:00
درێژه‌ی بابه‌ت ·
430 خوێندراوه ·
|

| كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌گه‌رمیان توشى قه‌یران ده‌بێت: |
سه‌یوان عومه‌ر:
كوَمه‌ڵى ئیسلامى له گه‌رمیان توشى قه‌یران ده‌بێت و زوَربه‌ى ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانى مه‌ڵبه‌ندى شه‌شى ئه‌و حزبه له‌گه‌رمیان په‌رته‌وازه‌و دابه‌ش ده‌بن و ڕ‌وَژ له ڕ‌وَژ گرفته‌كانى ئاڵوَزتر ده‌بن و سه‌ركرایه‌تى كوَمه‌ڵ تا ئێستاكه نه‌یوتوانیوه چاره‌سه‌رى بوَ بدوَزێته‌وه بوَیه له دواى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى هه‌واڵى لێره‌و له‌وێ كێشه‌كانى گه‌رمیانى كوَمه‌ڵى ئیسلامى بلاَو بوه‌وه ڕ‌وَژنامه‌ى "گه‌رمیان پوَست" له به‌دوادا چونیدا په‌یوه‌ندى كرد به سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له كوَمه‌ڵى ئیسلامى و شاره‌زایه‌كى ئیسلامى سیاسى له‌ناوچه‌كه ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كى دورودرێژ باسى له گرفته‌كان كرد‌و نهێنى و شێوازى سه‌رهه‌ڵدان و سه‌ره‌تاى دروست بوونى گرفته‌كانى ئه‌و حزبه‌ى له‌گه‌رمیان بوَ ڕ‌وَژنامه‌ى "گه‌رمیان پوَست" ئاشكرا كرد‌و به‌ووردى تیشكى خسته سه‌ر زوَر لایه‌نى دیكه، بوَیه ئێمه به‌باشما زانى ووته‌كانى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی كه نه‌وی ویست ناوى ئاشكرا بكه‌ین وه‌ك خوَى بلاَو ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و سه‌رچاوه نزیكه‌ى كوَمه‌ڵى ئیسلامى له‌مه‌ڕ قه‌یرانه‌كانى ئه‌و حزبه له‌گه‌رمیان ووتى"
سه‌ره‌تا دوو كوتله یان دوو ده‌سته هه‌بوون له مه‌ڵبه‌ندى شه‌شى گه‌رمیان، ده‌سته‌ى یه‌كه‌م كه‌ماڵ حسن ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پێشوو كه له كوَنگره‌ى دووه‌م ده‌رنه‌چوو، ده‌سته‌ى دووه‌م نه‌جم عه‌بدولاَ ناسراو به نه‌جم ئه‌میر، كێشه‌كانیش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرت كه كه‌ماڵ حسن به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند بوو نه‌جم جێگربوو |
JehanSat له ڕۆژی August 05 2010 18:23:50
درێژه‌ی بابه‌ت ·
650 خوێندراوه ·
|
|
|  |  |  |  |
|
 | که‌ش و هه‌وا |  |
 | آخبار العربية |  |
 | چه‌کوش! |  |
|