| هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان مه‌حکووم ده‌که‌ین: |
راگه‌یه‌ندراوی 12 حیزبی کورد و کوردستانی له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان:
له رۆژی پێنجشه‌ممه 21ی فێورییه‌ی 2008ه‌وه، هێزه سه‌ربازییه‌کانی تورکیا بۆ جارێکی دیکه له ئاسمان و زه‌وییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفراوانیان بۆسه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان به قووڵایی 10 کیلومه‌تر وه‌ڕێخستووه.
له ئاکامی ئه‌و هێرش و بوردمانانه‌دا به‌داخه‌وه زه‌ره‌رو زیانێکی زۆری مادی و مه‌عنه‌وی به سروشت و ژیان و گوزه‌رانی گوندنشینه‌کانی ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتووه.
له ساڵی 1991ه‌وه ئه‌مه بۆ چه‌نده‌مین جاره ژینڕاڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا هێرشی له‌و چه‌شنه به بیانووی به‌ربه‌ره‌کانی و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان وه‌ڕێده‌خه‌ن. به‌ڵام له راستیدا ئه‌و هێرش و ده‌سدرێژییانه‌ی هێزه‌کانی تورکیا هیچ مه‌به‌ست و ئامانجێکی بێجگه له تێکدان و شڵه‌ژاندنی باری ئارامیی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان و هه‌ڕه‌شه له ده‌سکه‌وته سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان نییه.
هه‌رێمی کوردستان فاکته‌رێکی به‌رچاوی سیسته‌مێکی |
JehanSat له ڕۆژی February 29 2008 05:40:15
درێژه‌ی بابه‌ت ·
1260 خوێندراوه ·
|

| زه‌نگێك بۆ سه‌ركردایه‌تى كورد: |
م/ مریوان دێكۆنى:
به‌داخه‌وه ناهه‌موارى بارودۆخى كوردستان له‌داوى راپه‌رین و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانه‌وه ، فه‌زایه‌كى خوڵقاند بۆ هاتنه‌بون و هه‌ڵتۆقینى چه‌ند گروپ و كۆمه‌ڵێك كه ساڵانێك هه‌م خه‌ڵك و ئه‌م ئه‌زمونى كوردى به‌ده‌ستیانه‌وه ناڵاندنى و گه‌ر واش بڕ‌وات دووباره ده‌ناڵێنێته‌وه ، ئه‌وه‌ى پاڵى پێوه‌نام بۆ نوسینى ئه‌م بابه‌ته چه‌ند شتێكى ڕ‌ون و ئاشكرا بوو كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ویستم خۆمى لێ لابده‌م به‌ڵام نه‌متوانى ئه‌ویش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بڕ‌ایارم دابوو به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر كه‌یسى ئیسلام و ئیسلامى سیاسى قسه‌نه‌كه‌م به‌ڵام ئه‌مه‌یان بابه‌تێك بوو بیده‌نگ بوون لێ‌ى مه‌حاڵ بوو .
هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕ‌ى نه‌ویستى ناوخۆ و ئاڵۆز بونى بارى سیاسى تێكه‌ڵ به به‌رزبونه‌وه‌ى نرخ و كێشه‌ى ئابورى بوه هۆكارى یه‌كه‌م و دوه‌مى هه‌ڵتۆقین و به‌بره‌و بوونى ئیسلامى سیاسى هه‌ربۆیه چه‌ند گروپێكیان زنجیره شاخه‌كانى بنارى شاره‌زوور و هه‌ورامانیان كرده بنكه و هه‌ندێكى تریش به بیانوى ئه‌نجامدانى كارى سیاسىیه‌وه له‌سه‌ره‌تاى ساڵى (1994)ـدا بونه واقع و هاتنه راگه‌یاندن به فه‌رمانى گه‌وره‌كانیان له میصر و ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو .
|
JehanSat له ڕۆژی February 29 2008 05:29:25
درێژه‌ی بابه‌ت ·
1078 خوێندراوه ·
|

| قه‌ڵه‌مى ده‌سته‌مۆ و قه‌ڵه‌مى بزێو : |
ره‌شید على:
لێره‌دا پێده‌چێ خوێنه‌ر به‌هه‌ڵه بڕ‌وانێته ناونیشانه‌كه و بڵێن قه‌ڵه‌م هه‌رقه‌ڵه‌مه ، تر ده‌سته‌مۆ و بزێزى له‌كوێ بوو خۆ هه‌ردوكیان بێ گیان و بێ جوڵه‌ن ، بۆیه ڕ‌ونى ده‌كه‌م مه‌به‌ستم خاوه‌ن قه‌ڵه‌مى ده‌سته‌مۆ و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مى بزێو كه به پله‌ى سه‌دو هه‌شتا نمره و جیاوازى ئاسمان و ڕ‌ێسمانیان هه‌یه .
له‌دواى ئازادكردنى ئه‌م ناوچه‌یه‌ى كوردستانه‌وه به خۆشحاڵیه‌وه چه‌ندین نوسه‌ر و خاوه‌ن قه‌ڵه‌م په‌یدا بوون و هه‌ریه به‌پێى توانا و قورسایى خۆى خزمه‌تى كرد وه‌و بێوژدانیشه گه‌ر جیاوازى نێوان باش و باشتر نه‌كه‌ین باسى باسى خراپ نه‌كه‌ین چونكه به‌ڕ‌اى به‌نده هه‌رهه‌ولێك بۆ نوسین و بۆ گه‌یاندنى بۆچونێك خۆى له خۆیدا كارێكى پۆزه‌تیڤه و ناتوانرێ به خراپ ناوزه‌ند بكرێ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ده‌كرێ و ده‌نوسرێ و ده‌وترێ ده‌توانرێ به‌پێى باش و خراپى هه‌ڵوێستى خاوه‌ن ه‌ڵه‌مه‌ه جۆره دابه‌ش بونێكى بۆ بكرێ ه به‌داخه‌وه پاش كۆمه‌ڵه نوسین و كۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێست ده‌توانرێ ئاشكرا ببێت .
كه‌م تازۆر هه‌موو خوێنه‌رى كوردستان به گشتى و ناوه‌نده‌كانى ڕ‌اگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانى كوردى به‌تایبه‌تى ئاگادارى چیرۆك و سیناریۆ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانى ئه‌و كۆلكه جاسوسه بوون كه به‌نیازى كونێك بوو خۆى تیا |
JehanSat له ڕۆژی February 29 2008 05:24:37
درێژه‌ی بابه‌ت ·
1329 خوێندراوه ·
|

| ( لڤین ) نوسه‌ران و سه‌رچاوه شاراوه‌كانى پشت په‌رده : |
ئارى محمد: كارى ڕ‌ۆژنامه و رۆژنامه‌گه‌رى ئه‌ركێى گرنگى سه‌رشانى بریتیى یه له به‌رچاو رونكردنه‌وه‌ى خوێنه‌ر به شێوه‌یه‌ك بتوانێ بۆ داهاتوو سودمه‌ند بێت لێی ، له‌م ڕ‌وه‌وه ویستم له‌سه‌ر كار و ڕ‌ێچكه‌ى گۆڤاره كوردیه‌كان بدوێم به گشتى و گۆڤارى لڤین به تایبه‌تى ، چونكه به‌ڕ‌اى من هه‌م لڤین و هه‌م زۆرێك له گۆڤاره‌كانى ئێمه هێندى كاى كۆن به‌باده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ده‌ست و ڕ‌وداوه‌كانى پێشتر ده‌نوسن و كارده‌كه‌ن و رشاپۆرتى شیكارى ده‌خنه ڕ‌وو هینده خوێنه‌ر ئاگادارناكه‌نه‌وه له مه‌ترسیه‌كانى ده‌وروبه‌رو تیشك ناخه‌نه سه‌ر هۆكاره‌كانى دروست بونى كێشه‌كان ، له‌سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه ته‌شهیر و سیخوڕ‌ى و ململانێى ژێر به‌ژێر زاده‌ى هاتنه بونى زۆرێك له‌و گۆڤار و كۆوارانه‌ن نمونه‌ى زیندو و به‌رجه‌سته له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یشم پێداخستنى
( بزاو ) بوو زۆر به‌شێوه‌یه‌كى ژیرانه و بێ دروست بونى هیچ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر بریستیجى ئه‌و ده‌زگایه‌ى |
JehanSat له ڕۆژی February 29 2008 05:22:55
درێژه‌ی بابه‌ت ·
1402 خوێندراوه ·
|

| ژماره 311ى كۆمه‌ڵى ئیسلامى‌و تۆقین له ئاینده: |
| زانست مه‌جید: له ژماره‌ى 311ى ڕ‌ۆژى 23/2/ 2008 ى ڕ‌ۆژنامه‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامی‌دا ، به ئاشكرا ترسى كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌رده‌خات له ئاینده‌ى تاریكى خۆیان ، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك جار نووسه‌رانى ئه‌م ڕ‌ۆژنامه تاریكى په‌رسته كه‌وتوونه‌ته جنێودان‌و ئیهانه كردنى دیارده‌كانى ناو كۆمه‌ڵگا ، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌كوردستان چه‌كیشیان فڕ‌ێدابێت ، ڕ‌ۆژنامه‌كه‌یان هێشتا ماوه بۆ بریندار كردنى خه‌ڵك‌و كوشتنى دیارده پێشكه‌وتووه‌كان..... له‌لاپه‌ڕ‌ه‌ى یه‌كه‌مدا باسى ئه‌وه ده‌كات كه خاچ‌و فیلمى مه‌سیح له‌قوتابخانه‌كاندا به‌خشراوه‌ته‌وه ، له‌ڕ‌استیدا چه‌ند ڕ‌ه‌وایه بۆئیسلام بانگه‌شه‌ى ئاینى خۆى بكات ، ئه‌وه‌نده‌ش بۆ مه‌سیحیه‌كان ، هه‌رچه‌نده ئیسلامه‌تى به‌ناو ڕ‌یشه‌ى كۆمه‌ڵگادا ڕ‌ۆچووه ، كه‌چى كۆمه‌ڵى ئیسلامى یه‌كێتى زانایانیان هانداوه بچن به‌گژى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ند خاچ‌و فیلمه‌دا ، له‌ڕ‌استیدا كۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌ر شتێكى پێخۆش نه‌بووبێت له‌ڕ‌ێگاى یه‌كێتى زانایانه‌وه ئاگره‌كه‌ى خۆشده‌كات ، پێده‌چێت ئه‌م هاوكاریانه‌یان تازه نه‌بێت‌و بگه‌ڕ‌ێته‌وه بۆسه‌ره‌تاى ده‌ست به‌كاربوونى مه‌لا نه‌جمه‌دین والى وه‌كو به‌رپرسى ڕ‌اگه‌یاندنى یه‌كێتیه‌كه ، چونكه له‌وكاته‌وه سبحان الله ئه‌و یه‌كێتى زانایانه‌و كۆمه‌ڵى ئیسلامى وه‌كو یه‌ك |
JehanSat له ڕۆژی February 27 2008 10:13:48
درێژه‌ی بابه‌ت ·
1058 خوێندراوه ·
|
|
 |
| ئەگەر هەڵكەوت زاهیر گەندەڵ نەبێت،(سوعاد حوسنی)یش میسریی نییە !!.. وەڵامێك بۆ (سیروان كەریم): |
ستیڤان شەمزینانی/ بەشی یەكەم:
پێش هەفتەیەك و لەیەك رۆژدا لەگەڵ هاوڕێم (ئاسۆ عوسمان)هەریەكە وتارێكی رەخنەئامێزمان لەسەر گەندەڵیی و كەموكوڕییەكانی (هەڵكەوت زاهیر)ی راوێژكاری شێواندنی هونەری كوردیی و خزمەتكاری ئەرەبیسك و كولتووری عەرەبیی بڵاوكردەوە،جێگەی سەرسوڕمان بوو لەبری ئەوەی هەڵكەوت وەڵام بداتەوە و داكۆكی لەخۆی بكات،لەولاوە كەسانی دی باڵانسیان دەرچوو،بۆ وێنە بێسەوادێكی وەك(سیروان كەریم)ناوێك كەوتە وەڵامدانەوەی ئاسۆ عوسمان.
ئەو برادەرە كەپوو گەورەو خۆ بەفەیلەسووفزانە(سیروان)چونكە ناتوانێت وەڵامی ئاسۆ بداتەوە هاتووە بەزۆری زۆرداریی نووسینی چاودێرێكی چاوكوێر بەسەر ئاسۆدا ساغ دەكاتەوە،دیارە ئەو لای شێخ و دەستگرەوە قاوەی گرتووەتەوە بۆیە زانیوێتی ئەو چاودێرە بێ چاوە (ئاسۆ)یە،یان هیچ بژاردەیەكی نەماوە تەنیا سەپاندنی ئەو وتارە نەبێت بەسەر ئاسۆدا چونكە دەزانێت بۆشایی زۆر لە نووسینەكەی چاودێرە بێ چاوەكەدا هەیە بۆ رەخنە لێگرتن لەبەرئەوەی ئەویش وەك سیروان كۆڵەوار و بێسەوادەو تەنانەت ئیملاش بەباشی نازانێت .
لەو وەڵامەیدا كە لەژێر ناوی (هونەرمەندان ناسری رەزازی و چۆپی،لەگێژاوی میدیای كوردیدا)كەوا راستتربوو بینووسیبا لە(گێژاوی گەندەڵییدا)نووسیوویەتی، سیروان كەریم هاتووە:هەندێگ هەڵەی زمانەوانیی و رێنووسیی لە چاو‌دێر گرتووە، كەچی لەولاوە رەخنەگر حاڵی خۆی لەحاڵی چاو‌دێر باشتر نییە ،بۆیە جێگەی |
JehanSat له ڕۆژی February 26 2008 07:37:13
درێژه‌ی بابه‌ت ·
952 خوێندراوه ·
|

| تاڵه بانی و به رزانی به رپرسی (شه ڕ)ی ناوخۆ ن‌و ده درێنه دادگای نێو ده وڵه تی: |
ئه حمه د . ن - به ریتانیا:
هه ر وه کو هه مومان ده زانین پارتی و یه کیه تی به سه رۆکایه تی به رزانی و تاڵه بانی شه ڕی ناوخۆیان له به ر به رژه وه ندی ته سکی حیزبایه تی و تاکه که سی خۆیان هه ڵگیرساند،
هه ر یه ک له تاڵه بانی و بارزانی له ڕۆی مرۆی و ئابوری و هه م‌و ڕویه کی تره وه به ر پرسی زییانه کانی ئه م شه ڕه ن که نزیکه ی4.000 هه زار خه ڵکی تێدا سه ر نگون و گوله باران کرا، به فه رمانی به رزانی و تاڵه بانی دیله کانی ته کتریان بێ لێپرسینه وه گوله باران کرد،
هه ر له سه ره تای ڕاپه ڕینه وه ئه و خه ڵکانه ی که په یڕه و ملکه چی یاسای گه نده ڵی و پێشیلکردنی مافی مرۆڤ و به زۆر خۆسه پاندنی تاکه که سی و ده سه ڵاتی ئه م دۆ حزبه نه بون سه رنگوون کران،
تاڵه بانی بۆ لێدانی هێزه کانی بنه ماڵه ی به رزانی په نای برده به ر جمهوری ئسلامی ئێران و له شکری سوپای پاسدارانی هێناو تۆپ بارانی ناوچه که ی کرد و قه تڵ و عامی خه ڵکی بێگوناحو بێلایه نی ناوچه که ی کرد و زیانیكی زۆری مرۆی و ئابوری گه یاند به خه ڵکی ڕه شو ڕۆت که پێکهاتبون له ژن و مناڵ و پیاوو لاو به ته مه نی ئه و ناوچانه و گونده کان،
ئه وانه ش که له و قه تڵ و عامه دا ده ر چون و نه مردن سه قه ت بون و به ئازاره وه ده ژین و هیچیان بۆ نه کراوه،به رزانیش به هه مان شێوه په نای پرده به ر هێزه کانی ئه وکاتی ڕژێمی به عس و تورکیا‌و ئێرانیش بۆ لێدانی بنه ماڵه ی تاڵه بانی و تۆپ بارانی نه وچه که یان کرد‌و قه تڵ و عامی ئه و خه ڵکه بێگوناحه شیان کرد له پێناوی به رژه وه ندیه کانیان دا،
|
JehanSat له ڕۆژی February 25 2008 10:48:51
درێژه‌ی بابه‌ت ·
1310 خوێندراوه ·
|

| خوشكێكى دكتۆر كمال ى سید قادر له هه‌ولێر ده‌ستگیرده‌كرێت: |
| تایبه‌ت به‌جیهان سات:دوایى بلاَو بوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ى كه‌وا دكتۆر (كمال سید قادر) له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى نه‌مسا كه‌وتووه به هۆى لێدانى یه‌وه له لایه‌ن مسرور بارزانى و پیاوه‌كانى و بلاَو بوونه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه له سایته ئه‌لیكترۆنیه‌كان . یه‌كسه‌ر دوایى هه‌واڵه واته سێ رۆژ له مه‌وبه‌ر خوشكێكى دكتۆر كمال به ناوى (ڕ‌وناك سید قادر ) له هه‌ولێر ده‌ستگیرده‌كرێت بێ لێكۆلینه‌وه و بێ ئه‌وه‌ى بزانرێ چ تۆمه‌ته‌كى خراوه‌ته پاڵ ئیستا له گرتووخانه‌ى ئه‌حداس له هه‌ولێر زیندانى كراوه ئه‌وىى جێگایى باس و هه‌ڵوه‌سته كردنه ئه‌گه‌ر ئه‌م خوشكه‌ى دكتۆر كمال به هه‌ر بیانوێك گیرابێت ئه‌وه هه‌ر بۆ ئه‌وه بووه كه‌وا ئه‌م خوشكه‌ى دكتۆر كمال نه‌بێت به سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵ بۆ راگه‌یاندن و رۆژنامه‌كان تا راستى ئه‌م كێشه‌ى دكتۆر كمال و مسرو ر بارزانى بروژێندرێت چونكه خزم و كه‌سه‌كانى دكتۆر كه‌مال له هه‌ولێر هه‌موویان به‌ر چاونین یاخود ناسراو نین وه‌كو ئه‌م خوشكه‌ى بۆیه‌ش گومان ده‌كرێت ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى ته‌نها بۆ ئه‌وه بێت تا ئه‌م هه‌واڵه بلاَو نه‌بێته‌وه تا ئه‌م كێشه‌یه یه‌كلاى ده‌بێته‌وه چونكه زۆر له راگه‌یاندن و رۆژنامه ئه‌هلیه‌كان له هه‌ولێر خه‌ریكى ئه‌وه‌ن كه‌وا زانیاریه‌ك له سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه و چۆنیه‌تى روودان و راستى و دروستى ئه‌م هه‌واڵه بزانن وه سه‌رچاوه‌ى وه‌رگرتنى ئه‌م زانیاریانه‌ش ده‌بێت له سه‌ر زارى یه‌كێكه‌وه وه‌ربگرن وه ئه‌م خوشكه‌ى دكتۆر كمال له هه‌ندێك پرۆژه ئاوه‌دانیه‌كان له كوردستان كارده‌كات بۆیه ده‌كرێت پارتى و پاراستنى پارتى بۆ ناوزراندنى ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه |
JehanSat له ڕۆژی February 25 2008 05:19:10
درێژه‌ی بابه‌ت ·
1069 خوێندراوه ·
|

| محمد سدیق سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دینه یان به‌رپرسى ناوچه‌یه‌كى پارتیه ؟ |
دڵشاد كریم: رێكه‌وتى 18ى شوباتى2008 كه ساڵیادى دامه‌زراندى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان بوو ، به‌ڕ‌ێز (محمد سدیق ) سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین هه‌ر له به‌یانیه‌وه یه‌كه به‌یه‌كى باره‌گاو ناوه‌نده‌كاى یه‌كێتى قوتابیانى به‌سه‌ركرده‌وه و به خۆى كۆمه‌لێك ئه‌فه‌ندى به‌دوایه‌وه زۆر به‌ناچارى و كه داواى لێكراوه به‌شدارى بكات له هه‌موو ئاهه‌نگه‌كانى یادكردنه‌وه‌ى ئه‌م رۆژه له هه‌موو كۆلێژه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین . جا پرسیار ئه‌وه‌یه جه‌نابى محمد سدیق سه‌رۆكى زانكۆیه یاخود كادیر و ئه‌ندامى پارتى ، چونكه به‌رێزیان له كاتێكدا خۆێندكاران ره‌خنه‌و پێشنیار‌و داواكاریه‌كیان هه‌بێت ئاماده نیه كه‌س ببینێت بۆ رۆژێك سه‌ر له كۆلێژێك نادات بزانێت كێشه‌و گیر‌و گرفتیان چیه . كه‌چى بۆ 18ى شوبات به ناچارى ته‌نها به ته‌له‌فۆنى لێپرسراوێكى یه‌كێتى قوتابیان كه هه‌م به‌ته‌مه‌ن و هه‌م به بروانامه و پله‌ى زانستى زۆر له‌و نزمتره ، هه‌ر له به‌یانیه‌وه ده‌بێت سه‌ردانى هه‌موو كۆلێژ و لق و ناوه‌نده‌كانى قوتابیان بكات من واى بۆ ده‌چم له ترسى ئه‌م گۆرانكاریه |
JehanSat له ڕۆژی February 25 2008 05:18:01
درێژه‌ی بابه‌ت ·
819 خوێندراوه ·
|

| فروكێن توركیا ناوجه‌ی نێروه و رێكان سه‌ر به قه‌زا ئامێدیێ توپ باران كر: |
جیهان سات:
ل روژى پێنج شه‌مبی له ده‌مژمێر 11 ی به‌یانی فروكێن توركیا ناوجه‌ی نێروه و رێكان سه‌ر به قه‌زا ئامێدیێ توپ باران كر له ئه‌نجامدا پێنچ پردی سه‌ره‌كی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یا له سه‌ر روباری ئاڤا مارك و ریێ شین له ناو برن ( دومیره 5 جسور علی نهر ریی شین و ئا ڤا مارك ) هه‌ر له گه‌ل ئه‌م توپ بارن كردنه هێزه‌كانی توركیا ئه‌وانی كه‌له بامه‌رنێ نه حه‌ره‌كه‌یان كر بو ئه‌وه‌ی به‌ره‌و گومالگای قه‌دش به‌رێكه‌وتن به‌لام لقی 18 پارتی به‌رێگا سه‌ماعه‌ی جامعه‌كان خه‌لك ئاگه‌داریان كر بو ئه‌وه‌ی خو پێشاندان بكه‌ن دژی ئه‌م هێرشانه و ژماره‌كی زور له هه‌وه‌لاتیان رویشتنه سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی بو ئه‌وه‌ى كه نه رێگای ده‌بابه‌كانی توركیا ئه‌وان كه له بامه‌رنێ دێن بگرن وه دیسان هه‌مو پێشمه‌رگه‌كان فه‌رمانده‌ی دهوك و هیزی زاویته له ده‌ڤه‌ری ئامێدی كومكربون به‌لام ئه‌و هێزێن توركیا ئه‌وێن بامه‌رنێ هاتین تا ده‌مژمێر 9 ی شه‌و له نیوه‌ی رێگادا راوستابون دواتر گه‌رانه‌وه بو جێگای خویان .
|
JehanSat له ڕۆژی February 24 2008 11:59:33
درێژه‌ی بابه‌ت ·
956 خوێندراوه ·
|
|