| قه‌ڵه‌م فرۆش یان فریاد ڕ‌ه‌س,نه‌به‌ز گۆران وه‌ك نمونه: |
ووریا ره‌واندزى: زۆرن ئه‌وانه‌ى به نێتى پاك و ویژدانى ئاسوده‌وه ده‌ڕ‌واننه بارودۆخه‌كه و كه‌م تا زۆر ده‌یانه‌وێت به‌ردێ بخه‌نه سه‌ر به‌ردێك و هه‌رچۆنێ بێت وڵات به‌ره و ئاسوده‌یى به‌رن ، جێگه‌ى داخیشه هه‌ندێكى تریش هه‌ن خۆیان و ویژدان و قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان خستوه‌ته گه‌ڕ له پێناوى تێكدانى بارودۆخه‌كه و ته‌شهیر كردن به‌م و به‌و له پێناو دوو پولدا و له‌سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه كه‌دێنه سه‌رباسى هه‌ندێ شت له نوسینه‌كانیاندا وانیشان ده‌ده‌ن كه پاره‌ى كارتێكى پریپه‌یدی موبیلیان پێ نیه ، بادور نه‌ڕ‌ۆین و ڕ‌استو دروست بێینه سه‌رباسه‌كه‌مان .
( نه‌به‌ز گۆران ) یه‌كێكه له‌و نوسه‌رانه‌ى هه‌میشه له پێشینه‌دایه بۆ نوسینى ئاڵۆز و ته‌م و مژاوى چ له‌ڕ‌وى ( بابه‌ت ، سه‌رچاوه ، چۆنێنى ده‌ستكه‌وتنى زانیارى ) به‌لام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى داخه و جه‌نابى پێى نه‌زانیوه ئه‌وه‌یه كه به‌ڕ‌ێزیان بوه‌ته دار ده‌ست هه‌ندێ له‌و به‌رپرسانه‌ى سلێمانى و هه‌ولێر كه هه‌میشه پێیه‌كى لێره له‌لاى ئه‌مانه و له‌و لاش له‌لای ئه‌وانى تره ، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌ك واى كردوه ئه‌و به‌رپرسانه‌ى هه‌م ( تغذیه )ـى بكه‌ن به زانیارى له پێناو ملشكاندنى یه‌كتردا وله‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاك نه‌به‌ز دووپول سودمه‌ند بێت و تۆزێكى تریش خۆى به‌رێته پێش به‌هه‌ر حاڵ مه‌به‌ستمه كه بڵێم نوسه‌رى قه‌ڵه‌م فرۆش و شوێنكه‌وته ( تابع )ـمان زۆره‌و جێگه هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنیشه چونكه ئه‌مانه‌ش زاده‌ى كلتوره سه‌قه‌ت و خواره‌كه‌ى به‌عسه كه هێشتا له‌ناوماندا ماوه، بۆیه لێره‌وه داواده‌كه‌م و ده‌ڵێم ( سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نوسانى كوردستان ) پێویسته له‌سه‌رى چاوێك بخشێنێته‌وه به‌و بارودۆخه‌ى كه هه‌یه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ، پێودانێك دابنێت بۆ پێدانى شه‌ره‌فى |
JehanSat له ڕۆژی February 04 2008 17:02:57
درێژه‌ی بابه‌ت ·
874 خوێندراوه ·
|

| راضـــى بڕ‌یارى داوه هیچ لێدوانێك نه‌دات ! |
وه‌رگێرانى به‌ده‌ستكاریه‌وه / ئازاد على:
چه‌ند ئاژانسێكى هه‌واڵ و رۆژنامه‌وانى پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له گه‌ڕ‌ان به‌دواى ( القاضى راضى الراضى ) كه‌له ئێستادا له عێراق هه‌ڵهاتوه به‌هۆى هه‌ڕ‌ه‌شه‌ى تیرۆركردنیه‌وه له ئاكامى ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى ئه‌نجامیدابوو له سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌كى تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵیه‌كانى حكومه‌تى عێراقى به گشتى كه سه‌ره‌نجام سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراقى ( نورى مالكى ) تێوه‌گلاوه له‌و دۆسیه‌یه‌دا .
هه‌رچۆنێك بێت توانراوه ژماره ته‌له‌فۆنى پارێزه‌ره‌كه‌ى وه‌ربگرن و ئه‌ویش په‌یوه‌ندیى بۆ دروست كردوون له‌گه‌ڵیدا ، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه (راضى )پێى ڕ‌اگه‌یاندون كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ لێدوان بدات بۆ ڕ‌اگه‌یاندنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه و به‌تایبه‌تى دۆسیه‌ى تێوه‌گلانى حكومه‌تى عێراقى له دۆسیه‌ى گه‌نده‌لێدا |
JehanSat له ڕۆژی February 04 2008 16:59:35
درێژه‌ی بابه‌ت ·
1257 خوێندراوه ·
|

| به كوێرایی چاوی دوژمنان.... وه‌لام بۆ بابه‌تیك له جیهان سات: |
| ملا خؤشكانى:
له سایتی جیهان سات بابه تێكم كه وته به ر جا‌و كه كه سێكی نه خوێنده وار و دابراو له خه لك به ناوێكی خوازراوه وه نوسیویه تی و هه ولیداوه به هه موو عه قلیه ته بۆگه نبوه كه ی خۆی و له میانه ی بابه ته لاواز‌و بێ مانا كه یه وه تۆزێك له رق و كینه كه ی هه لبرێژیته سه ر به رێز كاك (كرمانج عزه ت )قایمقامی سۆران و (مام زرار سلیمان به گ ) بێ ئه وه ی كه بزانێت جی نووسیوه ،من به كاكی نووسه ر ده لێم سه ره تا تۆ ئه گه ر كه سێكی خاوه ن جورئه تی و درۆ ناكه ی ئه وا پێویسته به ناوی خۆت بابه ت بلاوبكه یته وه نه ك به ناوێكی خوازراوی ناو بنه ماله كه مان ، كه ئه مه به ر له هه موو ستێك ئیسپاتی درۆیه كه ت ده كات ،دوای ئه وه تۆ سه یری بابه ته كه ت بكه و بزانه كه زیاتر له نیوه ی نووسراوا لاوازه كه |
JehanSat له ڕۆژی February 03 2008 20:40:55
درێژه‌ی بابه‌ت ·
973 خوێندراوه ·
|

| له یه‌كێتى ئافره‌تاندا، سیخوڕ‌ێك ده‌گیرێت: |
له یه‌كێتى ئافره‌تاندا، سیخوڕ‌ێك ده‌گیرێت:
هێڤار سامى على: ئه‌وه‌ى پارتى ناسیبێت، ده‌زانێت حیزبێكه ئه‌وه‌نده‌ى پشت به كارى سیخوڕ‌ی كردن له‌سه‌ر ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى خۆى ده‌به‌ستێت، نیو ئه‌وه‌نده گوێ به ستراتیژ‌و به‌رنامه‌و په‌یڕ‌ه‌و‌و پرۆگرام‌و دروشمى حیزبه‌كه‌ى نادات. ده‌توانین بڵێین هه‌ر ئه‌ندام‌و لایه‌نگرێكى پارتى پێش ئه‌وه‌ى ببنه پارتى ده‌بنه سیخوڕ به‌سه‌ر هه‌ڤاڵانى خۆیانه‌وه پێش هه‌ر كه‌سێكى تر، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه خه‌ڵكانێك گاڵته‌یان به قوتابخانه‌ى بارزانى دێت‌و به قوتابخانه بێ ته‌خته ڕ‌ه‌ش‌و بێ مامۆستاكه ناوى ده‌به‌ن، چونكه له كوێره قوتابخانه‌یه‌دا هیچ وانه‌یه‌ك نیه شایانى وتنه‌وه بێت‌و مامۆستایه‌كانى پارتیش له سیخوڕ‌ێتیدا نه‌بێت له هه‌موو شتێكى تردا نه‌خوێنده‌وارن. ئه‌م مه‌نهه‌جه سه‌قه‌ته‌ش سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانى پارتى گرتۆته‌وه. هه‌ربۆیه كاتێك له كۆتایی مانگى یه‌كدا كچێك به ناوى سۆزان بابانه‌وه، كه په‌یامنێرى ڕ‌ۆژنامه‌ى جه‌ماوه‌ره‌و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى یه‌كێتى ئافره‌تانه‌كه‌ى پارتیدا به نهێنى ده‌نگه‌كان تۆمار ده‌كات‌و له كاتى به هه‌ڵه ده‌ست پیانان به ڕ‌یكۆرده‌كه‌دا ده‌نگ ده‌رده‌چێت |
JehanSat له ڕۆژی February 03 2008 17:57:21
درێژه‌ی بابه‌ت ·
970 خوێندراوه ·
|

| نه‌به‌ز ئیقبالى نه‌خوێنده‌وار، چۆن كرایه نه‌به‌ز گۆرانى ڕ‌ۆژنامه‌نووس؟ |
|
زاهیدى شێخ مه‌نسور: ئه‌گه‌ر لاى پارتى نه‌به‌ز بۆته ڕ‌ۆشنبیر‌و به نیازن كارى زۆر گرنگیان بۆ ئه‌نجام بدات، ئه‌وا لاى خه‌ڵك‌و له‌و بڕ‌وایه‌دام لاى به‌شێكى زۆرى رۆژنامه نوسانیش نه‌به‌ز كه سێكى فاشیل زیاتر چیتر نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵكانى ڕ‌ۆژنامه‌نووسى ڕ‌ه‌سه‌ن چه‌ند سیفه‌تێكى گرینگ‌یان تێدایه، له‌وانه ڕ‌استگۆیی به پله‌ى یه‌كه‌م، دوو داوێن پاكیی، سێ: سه‌رڕ‌است بوون، چوار: وردى‌و بیرتیژیی له كاردا، پێنج كه له هه‌مووان گرینگتره ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت له داڕ‌شتندا ده‌ستێكى باڵاى هه‌بێت‌و هه‌ناسه‌سوار نه‌بیت، ئه‌و نه‌به‌زه‌ى كه خاوه‌نى هیچ كام له‌مانه نیه‌و دوایه هیچ بڕ‌وانامه‌یه‌كیشى پێنیه كه ڕ‌ووى بێت نیشانى خه‌ڵكى بدات، ئیدى چۆن ده‌بێته ئه‌و ڕ‌ۆژنامه‌نووسه‌ى كه پارتى چاوه‌ڕ‌وانى كرده‌وه‌ى چاكى لێبكات... نه‌به‌ز كه هه‌ڵگرى هیچ بڕ‌ٍوانامه‌یه‌ك نیه له ئه‌سڵداو به قسه‌ى خۆى ده‌ڵێت سێى ناوه‌ندیم ته‌واو كردووه، ویستى به‌هۆى ده‌ستبڕ‌ینى تاقانه فیمینیسته‌ى لاى فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ییه‌وه، ساڵى 2005 هه‌ڵبێت‌و ڕ‌وو بكاته ئه‌و وڵاتانه‌ى |
JehanSat له ڕۆژی February 03 2008 17:50:59
درێژه‌ی بابه‌ت ·
909 خوێندراوه ·
|
|
 |
| توانجى ماڵپه‌ڕ..... توانجى ماڵپه‌ڕ..... توانجى ماڵپه‌ڕ..... توانجى ماڵپه‌ڕ..! |
جیهان سات:
1.یه‌كگرتووى ئیسلامى له كوردستان پاش ئه‌وه‌ى ناڕ‌ه‌زایی زۆریان ده‌ربڕ‌ى بۆ هێشتنه‌وه‌ى ئاڵا كۆنه‌كه‌ى به‌عس‌و ده‌نگیشیان نه‌دا بۆ گۆڕ‌ینى، ڕ‌ۆژى 29/1/2008 مانشێتى سه‌ره‌كى ژماره 674ى ڕ‌ۆژنامه‌كه‌یان ئه‌مه‌یه: ( ئه‌و ئاڵایه‌ى كه ئێستا ده‌نگى بۆ دراوه، هیچ ڕ‌ه‌مزێكى تێدا نیه بۆ گه‌لى كورد ) وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاڵاكه‌ى به‌عس‌و ئه‌نفال هه‌مووى هێما بووبێت بۆ كوردایه‌تى، یه‌كگرتوو كه تا ئیشى به كوردایه‌تى نه‌بێت باسى ناكات، وا ئه‌مجاره‌ش بۆ ڕ‌ازى كردنى دڵى ئاغایه‌كیان له‌و عه‌ره‌بستانه‌وه، ئیشى به كورد كه‌وتۆته‌وه‌و ده‌یكاته بیانووى داپۆشینى ئه‌و داوایه‌ى لێیكراوه، ئه‌گینا یه‌كگرتوو‌و كوردایه‌تى/ كوجا مه‌رحه‌با. |
JehanSat له ڕۆژی February 01 2008 19:48:52
درێژه‌ی بابه‌ت ·
979 خوێندراوه ·
|

| سڵاو له‌و دیموكراسیه‌ى ( محمدى مه‌لا قادر) خزمه‌تى ئه‌كات: |
رێباز ئه‌حمه‌د:
هه‌رچه‌نده به‌لامه‌وه سه‌یرو سه‌مه‌ره نیه, كه سه‌ركرده‌كانى كورد خه‌ڵك بگرن‌و دژى خه‌ڵك‌و راى گشتى لێدوان بده‌ن‌و پرۆژه بۆ به‌رگرتن له ئازادى رۆژنامه‌گه‌رى په‌سه‌ند بكه‌ن, به‌لام پێم سه‌یره كه كه‌سێك هه‌موو ژیان و ته‌مه‌نى له حزبێكى دیموكراتیدا به‌سه‌ر بردبێت, به‌ڵام ته‌نانه‌ت فێرى یه‌ك زاراوه‌ى دیموكراسى نه‌بوبێت‌و هه‌رچى كار‌و به‌رنامه‌كانیشیه‌تى دژى ئه‌و چه‌مكه‌بێت,
( محمدى مه‌لا قادر) كه پیره پیاوێكى سه‌ركرده‌ى پارتى دیموكراته‌و بۆته بێژه‌ره ده‌مراستى ته‌واوى سه‌ركردایه‌تى پارتى‌و له زۆربه‌ى كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و بۆنه‌كاندا لێدوان‌و ووتار پیشكه‌ش ده‌كات‌و ئه‌گه‌ر له ووتاره‌كانیدا ئاماده‌بیت هه‌ست ده‌كه‌یت هێشتا خه‌به‌رى نه‌بۆته‌وه كه ئه‌مه دنیاى مۆدێرن‌و چاخى زانیاریه, له خۆڕ‌ا و بێ ئه‌وه‌ى خاوه‌نى باكگراوندێكى رۆشنبیرى بێت تحلیل بۆ رووداوه‌كان ده‌كات و پێشبینى سه‌قه‌ت
|
JehanSat له ڕۆژی February 01 2008 10:06:09
درێژه‌ی بابه‌ت ·
1108 خوێندراوه ·
|

| كادیرێكى كۆمه‌له‌ى خوێنكاران له وه‌زاره‌تى گه‌یاندن موچه وه‌رده‌گرێت و ده‌وامیش ناكات: |
| تایبه‌ت به‌جیهان سات:
كادیرێكى پێشكه‌وتوى كۆمه‌ڵه‌ى خوێنكارانى كوردستان كه ناوى ( كارزان فارس ) ه و پله‌ى ئه‌ندامى لقى هه‌ولێرى كۆمه‌ڵه‌ى خوێنكارانه و وه له رێكخستنه‌كانى ى ن. ك پله‌ى ئه‌ندامى كه‌رته له كۆمیته‌ى 9ى هه‌ولێر . ناوبراو پیشه‌ى خوێنكارى ئاماده‌ى پیشه‌ى كشتوكاڵ بوه له هه‌ولێر وه رۆژانه‌ش له شه‌قامى جێشتخانه‌ى تاجیریان له بازارى هه‌ولێر له به‌رده‌م گه‌راجى ئه‌مین دۆلار فرۆشه كادیرێكى به توانا بوه له كۆمه‌ڵه‌ى خوێنكاران له رابردوو به‌لاَم ئیستا له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌ندامى لقى خوێنكارانه به‌لاَم وه‌كو پێویست ده‌وامى خۆى ناكات و گه‌نده‌لیه‌كیش ده‌خاته وه‌زاره‌تێكى حكومه‌تى هه‌رێم . ناو براو ئیستا له وه‌زاره‌تى گه‌یاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان فرمانبه‌ره و دامه‌زراوه وه مانگانه بڕ‌ى
( 220 ) دووسه‌دو بیست هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت له‌م وه‌زارته بێ ئه‌وه‌ى ده‌وام بكات.
|
JehanSat له ڕۆژی January 30 2008 20:29:43
درێژه‌ی بابه‌ت ·
1083 خوێندراوه ·
|

| تاریق فاتیح خاوه‌ن ئیمتیازی هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی به هۆى قه‌رزاریه‌وه ماوه‌یه‌كه نه‌خۆش كه‌وتووه |
ئامانج عبدالله: هه‌موو كه‌س به‌منیشه‌وه باش ده‌زانێت كه هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی هێشتا نه‌چۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه خه‌ڵك و رۆشنبیرانیش به‌وه دڵخۆش بكات كه هه‌فته‌نامه‌یه‌كی لیبرالڕ و سه‌ربه‌خۆیه، چونكه زۆر جار و له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیار یاخود هه‌رزه‌ی سیاسی مه‌سه‌له هه‌نوكه‌ییه‌كان ده‌وروژێنێت بی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ئیمتیازی هه‌فته‌نامه‌كه‌ش هه‌ست به‌خۆی بكات كه ئه‌و كه‌سانه چۆن و به‌چ نه‌خشه‌یه‌كی بۆ داریژراو ده‌یانه‌وێت ئه‌و مه‌سه‌لانه بوروژینن، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه رۆژنامه‌كه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، خوێنه‌ریشی زۆره، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌فته‌نامه‌یه بخه‌نه خانه‌ی ڕ‌ه‌ش و له‌ڕ‌یزی ئه‌و بڵاو كراوانه دایبنین كه هه‌میشه جیگای توانج لیدان و ره‌خنه گرتنه.
تاریق كه‌سێكی گه‌نج و هه‌رزه‌ی رۆژگاریكی سه‌خت و پر له ئاشوبه‌و بۆ به‌خیو كردنی منداڵه‌كانیشی زۆر جار ناچار بووه په‌نا بباته به‌ر شتی زۆر سه‌یرو پێچه‌وانه‌ى عورف وعاده‌تی كۆمه‌لایه‌تى و ره‌وتی رۆژنامه‌گه‌ری. |
JehanSat له ڕۆژی January 29 2008 16:55:08
درێژه‌ی بابه‌ت ·
1356 خوێندراوه ·
|

| ئه‌وه‌ى( اڕ.ره‌وشه ن و فازل باراك) نه‌یانتوانى بیكه‌ن (كرمانج عێزه‌ت) و ( زرار سلیمان به گ) به یه‌كه‌وه |
| انور ده‌رگه‌له‌یى :
ماوه‌یه ك له مه وبه‌ر بابه تێكم خوێنده‌وزه له سه‌ر له په‌ره‌یه‌كى ئێرانى سه باره‌ت به مێژووی ئازه‌ربایجان و داگێر كردنى له لایه‌ن داگێر كه ران روس و مه غوول و سوپاى عوسمانى كه ده‌شتى ئازه‌ربایجان یان داگێر كردبوو له وانه‌ش باس له ده‌شتى سلدۆز ده كات كه ده كه ده‌شته كانى نه غه ده محمدیار وو نالوس له خووه ده‌گرێت دواتر باس له میژَووى كوردستان وسوپاى بارزانى ده‌كات هاوكات له گه‌ل ئه‌م بابه ته كه یه كه ك له مێژوو نوسانى عه‌جه م به م شێوه یه دێته ئاخاوتن((سوپاى بارزانى ته‌نیا سوپایه ك بوو كه له م شوێنه نیشته جىّ بوون به لام به هێچ شیوه یه ك ده‌ست یان نه دا له تالان كردنى خه لك وه له هه مان كات دا یه كه ك له فه‌رموده‌كانى شیخ ئه حمه‌د بارزانى دوباره ده‌كاته وه كه ده‌لێت: ((ئه گه‌ر خواردن یان پێ دان لێ یان وه‌ربگرن به لام به هیێچ شێوه یه ك به زوور له كه |
JehanSat له ڕۆژی January 28 2008 20:07:29
درێژه‌ی بابه‌ت ·
1158 خوێندراوه ·
|
|