| پڕ‌ۆژه‌ى هه‌فته‌ى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان: |
تایبه‌ت بۆ خاوه‌نى ئه‌م ماڵپه‌ڕ‌ه به‌ڕێز و خۆشه‌ویسته
شێرزاد عومه‌ر مه‌حمود:
به‌ڕ‌ێزان با هه‌موو لایه‌كمان به یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست رۆژێك له‌م هه‌فته‌یه دابنێین بۆ ئه‌وه‌ى شه‌قامى كوردى بوروژێنین و ته‌كانێك به بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى نه‌ته‌وه‌ییمان بده‌ین، با هه‌وڵ بده‌ین له‌و هه‌فته‌یه له‌و پڕ‌ۆژه‌یه بترازێت هیچ شتى تر نه‌نووسین و بلاَو نه‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى سیاسی كوردى به‌ده‌نگ بێنین، با هه‌ڵه‌ى باپیرانمان دووباره نه‌بێته‌وه، با لێنه‌گه‌ڕ‌ێین ئه‌و ده‌رفه‌ته زێڕ‌ینه به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕ‌ێت، با ئێمه‌ى نووسه‌ران و رۆشنبیران ئه‌و رایه گشتییه دروست بكه‌ین نه‌ك كۆمپانیا و دامه‌زراوه حزبیه‌كان، وه‌كو نووسه‌رێكى كورد و گه‌نجێكى خاوه‌ن شه‌هید و ئه‌نفال و قوربانى و داواكارم له‌پێناو خوێنى شه‌هیدانمان له هه‌موو نووسه‌رانى كورد تا سه‌ركردایه‌تى سیاسی كوردى وه‌لاَمى بروسكه‌ى(راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان) ده‌داته‌وه هه‌موومان بێده‌نگ ببین له‌و پڕ‌ۆژه‌یه كار و نووسین له‌سه‌ر هیچ نه‌كه‌ین، كێ و كامه له ئێمه خۆی به نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانێت، له‌گه‌ڵ مه‌زڵومیه‌تى نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تى و حزبایه‌تى ناخاته پێش كوردایه‌تى، كامه له ئێمه به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆی ناخاته پێش به‌رژه‌وه‌ندى بالاَى نه‌ته‌وه‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر گۆڕ‌انه یان پارتیه یان یه‌كێتییه یان یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه و سۆسیالیست و شیوعى و كۆمه‌نیست و ئه‌وانیتره، هه‌موو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه كورد ببێته خاوه‌نى كیانى خۆی و كوردستان سه‌ربه‌خۆبێت، ئابوورى و سیاسه‌ته‌كه‌ى سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌گه‌ر به پراكتیكى له ستراتیژیه‌تى حیزبه‌كانتان ئه‌م دروشمه وجودى هه‌یه فه‌رموون ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ستى یه‌كتر و به یه‌ك ده‌نگ و هه‌ڵوێست و وه‌لانانى هه‌موو ناكۆكیه‌كان ته‌نها |
JehanSat له ڕۆژی July 10 2010 11:12:17
درێژه‌ی بابه‌ت ·
370 خوێندراوه ·
|

| له 25/7 بوَ 7/3 چه‌واشه‌كارى گوَڕ‌ان درێژه‌ى هه‌بوو،دواتریش پوكانه‌وه‌ى نه‌وشیروان: |
سه‌یوان عومه‌ر:
له‌گه‌ڵ جیابونه‌وه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فاو دواتردامه‌زراندنى كوَمپانیاى ووشه له‌ژێر ناوى فكرى و ڕ‌وَشنبیرى و ڕ‌وَژنامه‌وانى و ته‌له‌فزیوَن و...هتد، ئینجا بون به‌باره‌گایه‌ك له‌سه‌ر گرده‌كه سه‌ره‌تاى چه‌واشه‌كارى مه‌رامى تایبه‌تى ده‌ركه‌وت و هه‌رله‌وشوێنه‌وه خه‌ڵكیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاندو به‌ڵێنى هه‌مه‌ڕ‌ه‌نگ و جوَره‌ها گفتى خه‌یاڵى و به‌تاڵیان به‌و كه‌سه ساویلكانه ئه‌دا كه دواى قسه زله‌كانى سه‌رانى گرده ووشه كه‌وتبوون، دروشمه‌كانیان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بوو هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه دیاربوو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى ئه‌یاندا به‌خه‌ڵك نه‌ك به حزبه كوردیه‌كان به‌ڵكو به‌حزبه كوَمارى و دیموكراته‌كانى ئه‌مریكاش جێ به‌جێ نه‌ده‌كرا ،كه دیاره هه‌موو به‌ڵێنه‌كان له چوارچێوه‌ى چه‌واشه‌كارى و خوَڵكردنه چاوى خه‌ڵكه‌وه بووه ، له 25/7 گوَڕ‌ان و هه‌ڵسوڕ‌اوانى په‌له‌قاژه‌ى زوَریان كرد بگه‌نه ده‌سه‌لاَت به‌ده‌یان دروشمى وه‌ك "به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و كوردستان ده‌كه‌ینه سوید یان ژن بوَگشت گه‌نجه‌كان ئه‌هێنین" ته‌نها بوَئه‌وه‌ى پاوانى ده‌سه‌لاَتى ولاَت بگرنه ده‌ست، ئه‌وه‌بوو خه‌یاڵیان به‌تاڵ بوه‌وه. بوَیه له‌درێژه‌ى چه‌واشه‌كارى و ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به ئه‌نفالچیه‌كان و دواتر هاوكارى وه‌رگرتن له‌به‌ره‌ى توركمانى و پشتگیرى و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ مه‌لاكرێكارى تیروَرست و هاوسوَزى نواندن له‌گه‌ڵ ئه‌و |
JehanSat له ڕۆژی July 10 2010 11:06:32
درێژه‌ی بابه‌ت ·
810 خوێندراوه ·
|

| سیناریۆیه‌كى دى نه‌وشیروان: |
كامه‌ران بایز: له‌م وه‌زیعه‌ته‌ى ئێستاى گرده‌كه كه چ كه‌سێك به‌خیلیان پێنابات، دیسانه‌وه له ڕ‌ێگاى ڕ‌ۆژنامه‌ى ئاسۆڕ‌ا ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبۆوه كه نه‌وشیروان موسته‌فا له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى‌و له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگادا خۆى كاندید ده‌كات بۆ پۆستى پارێزگارى سلێمانى، وه‌كو پیشه‌ى هه‌میشه‌یی خۆیان موحه‌مه‌د تۆفیق ئه‌م ده‌نگۆیه‌ى ڕ‌ه‌تكرده‌وه. ئه‌م هه‌واڵه نه‌وه‌كا هه‌ر نیزیكه له‌ڕ‌استیه‌وه، به‌ڵكو له گرده‌كه‌وه هاتۆته خوارێ‌و هه‌موو خه‌ڵكى دڵنیان ته‌نها موحه‌مه‌د تۆفیق نه‌بێت كه شتێكى وه‌هاى نه‌بیستووه. خه‌ڵكى كوردوستان هه‌موو ئه‌وه‌یان له‌بۆ ڕ‌وونبۆوه كه نه‌وشیروان موسته‌فا جگه‌له‌وه‌ى كه‌ده‌بایه له‌كاتى ده‌رچوونیدا بۆ ئه‌ندامى پارلمانى كوردستان بچێته ناو پارله‌مانه‌وه، ده‌بایه سه‌رۆكى یه‌كه‌مین دانیشتنى پارله‌مانیشى بكردبا. به‌ڵام ئه‌و خۆى وته‌نى سه‌رۆكایه‌تى پارله‌مانى له‌یه‌كه‌مین دانیشتنیدا‌و دواتر ئه‌ندام بوونى له‌و پارله‌مانه نیشتمانیه‌دا به مودیر عامیه‌كى به‌غداد نه‌ده‌گۆڕ‌یه‌وه، ئه‌و هه‌ر به‌خه‌یاڵیشیدا نه‌هات بۆ ته‌نها جارێكیش ده‌ركى پارله‌مان بترازێنێت‌و سڵاو له هه‌مووى نا، ته‌نها له‌و 25 ئه‌ندامه‌ى خۆى بكردبا، ئه‌و ناوى خۆى ڕ‌ه‌شكرده‌وه‌و ناوێكى دى خسته جێى خۆى، ئه‌و ته‌نها له‌به‌ر هه‌ندێ خۆى كاندید كردبوو تا خه‌ڵكى پێ چه‌واشه بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌وشیروان ده‌یزانى |
JehanSat له ڕۆژی July 05 2010 13:32:44
درێژه‌ی بابه‌ت ·
670 خوێندراوه ·
|

| به‌ڕاستی كۆنفرانسه‌كه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی كۆمه‌ڵ له یاری منداڵان ده‌چوو ! |
حاجی ڕێباز قه‌ره‌داغی: كاتێك سه‌ركرده‌كان باس له گۆرانكاری و چاكسازی و دروست كردنی دنیایه‌ك پڕ له هه‌موو ماناجوانه‌كان ده‌كه‌ن ، مرۆڤ وا هه‌ست ده‌كات كه ده‌چێته دونیایه‌كه‌وه كه ئیتر هه‌ست بێزاری نه‌كات ، به‌لام دنیایه‌ك كه ته‌نها بریتیه له‌وه‌هم ، به‌ڵام له‌وه وه‌همتر ئه‌وه‌یه كه كه‌سانێك شیعاری ته‌وحید و یه‌كتاپه‌رستی هه‌ڵبگرێت و بانگه‌وازێك به‌رپابكات كه خۆی له ژێر ئه‌و بانگه‌وازه‌دا نه‌بینێته‌وه .
كۆنگره به‌مانای گۆڕان ، گۆران له خراپه‌وه بۆ چاكه ، وه له چاكه‌وه بۆ چاكتر ، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بۆ ولاتانی ئه‌وروپای بێ باوه‌ره نه‌ك بۆ وڵاتانی خۆمان و حزب و حزبۆڵكه باوه‌رداره‌كانی خۆمان ، چونكه هه‌مووی نوسینی سه‌ر كاغه‌ز و ڕاگه‌یاندنی ڕاگه‌یاندنه‌كانه ، بێگومان ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌وترێت و باس ده‌كرێت ، دڵنیامان ده‌كاته‌وه كه زۆربه‌ی ڕاستن ، چونكه كاتێك مرۆڤ ده‌چێته بنچ و ناوه‌ڕۆكی ئه‌و قسانه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌خۆوه قسه‌ناكرێت .
به‌م نزیكانه كۆمه‌ڵی ئیسلامی ،كۆنگره‌ی خۆی سازده‌كات و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ستی كردووه به به‌ستنی كۆنفرانسه ناوچه‌یه‌كانی بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی كۆنگره به شێوه‌یه‌ك كه خۆی پێی خۆش بێت ببورن به شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی كارتۆنی ، ئه‌زانن بۆ كارتۆنی ، كارتۆنی له‌وه كارتۆنی تر ده‌بێت كه له كۆی 191 ئه‌ندامی كۆنگره 110 ئه‌ندامیان حزب خۆی به ئاره‌زووی خۆی دایبنێت و له كۆی زیاتر له 700 ئه‌ندامی به‌شداربووی كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ته‌نها 76 كه‌س به هه‌ڵبژاردن ده‌ربچن .
ماندوترین چینی نێو كۆمه‌ڵی ئیسلامی مه‌كته‌بی ڕیكخستنه كه ئه‌ندامه‌كانی به‌به‌رده‌وامی له مزگه‌وت و گه‌ره‌كه‌كاندا و له‌گه‌ڵ بوونی ترسیكی زۆر له گرتن و زیندانی كردنیان له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئاسایش ، به‌لام به بێ هه‌ست كردن به ماندوبون و وه به‌بی بونی موچه‌یه‌ك كار بۆ سه‌رخستنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ده‌ن و ماله‌كانیان كردۆته مه‌دره‌سه‌یه‌كی حزبی ، به‌لام له نێو گۆرانكاریه‌كاندا كه‌مترین مافیان پێ بدرێت و كه‌مترین |
JehanSat له ڕۆژی July 03 2010 17:31:43
درێژه‌ی بابه‌ت ·
560 خوێندراوه ·
|

| پۆڵه‌ندا قوتابیه‌كى تر‌ى كورد بڕ‌وانامه‌ى ماسته‌رى به‌ده‌ست هێنا: |
جيهان سات:
له رێكه‌وتى 24-06 -2010 قوَتابى كورد (حه‌كیم خۆشه‌وى حسین ) كه خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى مێرگه‌سۆره توانى بروانامه‌ى ماسته‌ر به پله‌ى نایاب له پسپۆریه‌كى یه‌كجار گرنگ و پێویست بۆ بارودۆخى ئابوورى ئێستاى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌ویش كارگێرى جۆریه ( Quality management) له ئه‌نستیوتى ئابوورى و كارگێرى زانكۆى یاگیلۆنسكى شارى كراكۆڤ ى پۆڵه‌ندى به‌ده‌ست بهێنێت.
تێزى ماسته‌ره‌كه‌ى قوتابى به ناونیشانى :
" Standardization and certification services – such as company IMQ Poland "
شایه‌نى باسه دواى ته‌واو بوونى گفتوگۆكه كه به‌رێز "زیاد ره‌ئووف" نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پۆڵه‌ندا و ژماره‌یه‌ك له قوتابیانى كورد ئاماده‌ى بوون, راگرایه‌تى ئه‌نستیوتى ئابوورى و كارگێرى بریارى قه‌بوڵ كردنى قوَتابى ناوبراوى دا له دكتۆرا ، له ژێر سه‌رپه‌رشتى پرۆفیسۆرى پۆڵه‌ندى " Marek Bugdol"
بۆ ساڵى خوێندنى 2010- 2011 . |
JehanSat له ڕۆژی July 01 2010 15:30:01
درێژه‌ی بابه‌ت ·
580 خوێندراوه ·
|
|
 |
| نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه: |
جيهان سات:
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی سه‌ردانی وه‌به‌رهێنێكی ئیسرائیلی بۆ كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌ت رایگه‌یاند: هیچ سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنێكی ئیسرائیلی به‌ئاگاداری د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان نه‌كردووه، تا كۆبوونه‌وه‌و دیداریان له‌گه‌ڵدا بكات.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه به‌رپرسه‌ی نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌عیراقی فیدراڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوورو په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتان و جیهانی ده‌ره‌وه رێكده‌خات، هه‌روه‌ها هاتوچۆكردنی خه‌ڵكی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی عیراقه كه حكومه‌تی هه‌رێم پێیانه‌وه پابه‌نده . |
JehanSat له ڕۆژی July 01 2010 15:23:53
درێژه‌ی بابه‌ت ·
550 خوێندراوه ·
|

| خاچى سوور كۆمه‌ك به‌سه‌ر ئاواره‌كانى قه‌ندیلدا دابه‌ش ده‌كات: |
دیارى محمد:
هه‌فته‌ى ڕ‌ابردوو نوسینگه‌ى سلێمانى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى كۆمه‌كى به‌سه‌ر(520)خێزانى ئاواره‌ى قه‌ندیل دا دابه‌شكرد له‌ڕ‌وونكردنه‌وه‌یه‌كدا نوسینگه‌ى سلێمانى هاتووه كۆمه‌كه‌كه بریتیه له (35كیلۆ برنج و 25كیلۆ خۆراكى دى وه‌ك ڕ‌ۆن شه‌كر و فاسۆلیا و كه‌ل و په‌لى پاكژكردنه‌وه له‌ناوچه‌ى ده‌ره‌كۆترى له‌پشت ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر پرۆسه‌كه به‌ڕ‌ێوه‌چوو شایانى ووتنه هه‌رله‌سه‌ره‌تایى ده‌ستپێكردنى ئه‌م تۆپبارانه‌وه خاچى سوور نوسینگه‌ى سلێمانى كۆمه‌كى به‌سه‌ر (236)ماڵى تردا دابه‌شكرد پێویسته بوترێت خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى وه‌كو ڕ‌ێكخراوێكى بێلایه‌نى سه‌ربه‌خۆ و مرۆیى كارده‌كات بۆ هاوكارى كردن و كۆمه‌ك كردنى ئه‌و هاولاَتیانه‌ى به‌هۆى توندووتیژى چه‌كدارى شوێنى خۆیان جێده‌هێڵن خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌ماى مرۆیى و به‌پێى ئه‌ركه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ى به‌هاناى ئه‌م خه‌ڵكه‌وه ده‌چێت دابه‌شكردنى ئه‌م كۆمه‌كه ئاواره‌كانى بنارى قه‌ندیلى خۆشحاڵ كرد به‌ڕ‌اده‌یه‌ك كه‌ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌كرد ئه‌گه‌ر خاچى سوور |
JehanSat له ڕۆژی June 28 2010 16:26:57
درێژه‌ی بابه‌ت ·
690 خوێندراوه ·
|

| دانیشتنی کۆمیته‌ی پشتیوانی هۆڵه‌ندا بۆ ده‌ڤه‌ری پشده‌ر له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندا: |
کۆمیته‌ی پشتیوانی هۆڵه‌ندا بۆ پشتگیری له ناوه‌ندی قه‌ڵادزێ و پشده‌ر:
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 23-06-2010 کۆمیته‌ی پشتیوانی هۆڵه‌ندا بۆ ده‌ڤه‌ری پشده‌ر دانیشتنێکی سازدا له‌گه‌ڵ خاتوو ( فێریر ) نوه‌نه‌ری فراکسیۆنی دیمۆکراتی مه‌سیحی که ماوه‌ی 8 ساڵه حوکمی هۆڵه‌ندا ده‌کات . شایه‌نی باسه دانیشتنه‌که ماوه‌ی 3 کاتژمێری خایاند ، سه‌ره‌تا هه‌ریه‌که له ئاماده‌بوان به‌کورتی خۆیان ناساند و کورته باسێکی چۆنێتی ژیانی ڕه‌وه‌ندی کوردی به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که له‌هۆڵه‌ندا به‌سی لێوه کرا به‌تایبه‌تی له‌کاتێکدا که باری ئارامی ئه‌مڕۆی ناوچه سنووریه‌کان به‌هۆی بۆردومانکردنیان له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه تووشی دڵه‌ڕاوکێ ی کردوون .وا داوایان کرد که به‌زووتریین کات ئه‌و بۆردومانه بوه‌ستێت و ئارامی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه سنووریه‌کان به‌تایبه‌تی و ڕه‌وه‌ندی کوردی له تاراوگه. له‌دواییدا کۆمه‌ڵێك داواکاری و پێشنیار و ڕه‌خنه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز خاتوو فێریر کرا. له‌وانه::: |
JehanSat له ڕۆژی June 26 2010 10:43:54
درێژه‌ی بابه‌ت ·
620 خوێندراوه ·
|

| روونكردنه‌وه‌یك له مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان: |
مه‌كته‌بی سیاسی:
رۆژی 21/6/2010 كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا به پشت به‌ستن به خالی (1،2) له مادده‌ی بیسته‌م له په‌یره‌وی ناوخۆهاورێ (عیمادعه‌لی ) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌سه‌ر بیئیلتیزامی‌و خروقاتی دارایی رووبه‌رووی سزای حزبی كرده‌وه " دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ سزا حزبیه‌كه‌ی پی راگه‌یه‌ندرا له كاردانه‌وه‌یه‌كی نا حزبیانه هه‌لساوه به ده‌ركردنی بەیانامه‌یه‌ك بەمێژووی ٢١/٦ كه ده‌یه‌ویت له ریگه‌ی ئه‌و به‌یاننامه راستی سزادانه‌كه‌ی بشیوینیت گوایه ئه‌و وازی له ریزه‌كانی حزب هیناوه هۆكاری وازهینانه‌كه‌شی گیراوه‌ته‌وه بۆ گومانی له سیاسه‌تی حزب بۆیه ئیمه له‌لای خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بریاربوو سزادانی (عیمادعه‌لی ) بلاونه‌كه‌ینه‌وه چونكه به شتیكی ناوخۆی حزبمان زانیه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بده‌ینه ئه‌و هاورییه‌مان تا خۆی راست بكاته‌وه به‌لام روونكردنه‌وه‌كه‌ی ( عیماعه‌لی ) ناچاریكرد ین بلیین كه ناوبراوه له‌وماوه‌ی كه بۆته كۆمیته‌ی ناوه‌ندنی حزب له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی به‌شداریكردوه بۆ ته‌نیا جاریكیش تیبینی له‌سه‌ر سیاسه‌تی حزب نه‌داوه كه له‌وباره‌یه‌وه كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كان به واژۆی خۆی له‌به‌رده‌ستمانه "بۆیه جاریكی تر به‌هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌ینین كه ئه‌وه‌ی (عیمادعه‌لی) له روونكردنه‌وه‌كه‌ی نووسیویه‌تی قسەی بێبنەمان‌و كاردانه‌وه‌یه‌كه بۆ شاردنەوەی ئەو سزایه‌ی ده‌رهه‌قی كراوه .
|
JehanSat له ڕۆژی June 26 2010 10:41:33
درێژه‌ی بابه‌ت ·
810 خوێندراوه ·
|

| ناكۆكى نێوان به‌رپرسانى حه‌جى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، پڕ‌ۆسه‌ى حه‌جى ئه‌مساڵ ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه: |
دڵشاد هه‌رته‌لى- هه‌ولێر:له‌كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا كێشه‌ى گه‌وره ده‌كه‌وێته نێوان به‌رپرسانى حه‌جى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌م ناكۆكیه‌ش هه‌ڕ‌ه‌شه له‌سستمى رێكخستنى حه‌جى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له‌كاروبارى حه‌ج له‌وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف تایبه‌ت به(ئیسلام په‌یك)رایگه‌یاند:به‌هۆى ناكۆكیه‌كانى به‌رپرسانى حه‌ج و عومره‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف،كامیل حاجى عه‌لى وه‌زیرى ئه‌وقاف له‌كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ راپه‌ڕ‌اندنى كاروباره‌كانى حه‌ج و عومره ئه‌وه‌نده‌ى تر كێشه‌كانى ئه‌م به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تیه‌ى ئاڵۆز كردوه و گومانى ئه‌وه ده‌كرێت له‌رێگاى ئه‌م لیژنه نوێیه‌وه پرسیاره‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى مورشیده‌كانى حه‌جى ئه‌مساڵ كه بڕ‌یاره رۆژى یه‌كشه‌ممه ئه‌نجامه‌كانى ئاشكرابكرێت، درابێته هه‌ندێ له‌و مامۆستایانه‌ى كه به‌شدارى ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یان كردوه، له‌مباره‌یه‌وه كه‌سێك له‌به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تى گشتى حه‌ج و عومره كه ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كانى بینیوه و نه‌یویست ناوى ئاشكرابكرێت ، ئه‌م گومانه پشتڕ‌است ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: مامۆستایه‌كى ئاینى كه براى به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه ساڵى پار له‌تاقیكردنه‌وه‌ی مورشیدایه‌تیدا نمره‌كه‌ى زۆر نزم بوو، ئاستى رۆشنبیرى و |
JehanSat له ڕۆژی June 24 2010 16:00:15
درێژه‌ی بابه‌ت ·
580 خوێندراوه ·
|
|