جیهان سات
جیهان سات

ئه‌لبومی وێنه‌کان

هیچ ئه‌لبومێک دیاری نه‌کرا

که‌ش و هه‌وا


ڕاپرسی
ئایا كورد چۆن فشار بخاته‌ سه‌ر به‌غدا بۆ چه‌سپاندنى مافه‌كانى له‌ عێراقدا؟

هێزى عه‌سكه‌رى:

رێككه‌وتنى سیاسى ( توافوق):

پۆستى سیادى له‌ عێراق:

كشانه‌وه‌ له‌ حكومرانى:

كارتى ده‌ره‌وه‌ ( ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان):

یه‌كده‌نگى ناوخۆیى:

جه‌ماوه‌رى خه‌ڵَكى كوردستان :

راگه‌یاندن:

آخبار العربية

چه‌کوش!‌

رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ریوه‌به‌رایه‌تی سایتی (جیهان سات)ه‌وه‌: ماوه‌یه‌كه‌ لێره‌و له‌وێ هه‌ندێ قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست وهه‌ر جاره‌ی به‌ جۆرو شێوه‌یه‌ك كه‌وتونه‌ته‌ ته‌شهیر كردن و ناو زراندنیان له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری یاخود لایه‌نی حیزبی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئیمه‌ وه‌ك به‌ریوه‌به‌رایه‌تی سایتی (جیهان سات) به‌م چه‌ند خاله‌ی لای خواره‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نوسه‌ره‌ به‌ریزانه‌ له‌ هه‌ر شوینیك بن ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌:- 1. كاتیك سه‌یری سایته‌كه‌ ده‌كه‌یت له‌به‌شی خواره‌وه‌ی شاشه‌كه‌ ئیمه‌ رای خۆمان خستۆته‌ روو. 2. به‌هیچ شوه‌یه‌ك و به‌هیچ جۆریك ئیمه‌ خۆمان به‌ به‌رپرس نازانین له‌ راستی و دروستی ئه‌و نوسراوانه‌ی ده‌نێردرێن بۆ بڵاو كردنه‌وه‌. 3. له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ وروژینراوه‌ كه‌ به‌هیچ شیوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌ ئیمه‌وه‌ نیه‌، چونكه‌ هه‌ندێك له‌و نوسه‌ره‌ به‌ریزانه‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ ئه‌ده‌نه‌ پال ئیمه‌ كه‌ سه‌ر به‌ ده‌زگای حیزبین ، یاخود هه‌یه‌ رای وایه‌ كه‌ سه‌ر به‌ به‌ریز كاك فازیل میرانی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ، یاخود به‌ریز كاك ئازادی جوندیانی له‌پشتی سایته‌كه‌مانه‌وه‌یه‌و ئه‌و شتانه‌ش كه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ به‌ویستی به‌ریزی بووه‌، وه‌ كۆمه‌لیك بیرو رای تری جیاواز، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئیمه‌ دلنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و راو بۆچونانه‌ به‌هیچ شیوه‌یه‌ك راست نیه‌. 4. رای ئیمه‌ وه‌ك به‌ریوه‌به‌رایه‌تی سایتی (جیهان سات) ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هه‌موو ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوینه‌رانی سایته‌كه‌مان كه‌م بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كوردو غه‌یره‌ كورد چاودیری سه‌رجه‌م نوسین و راو بۆچونه‌كانمان و سه‌رجه‌م ئه‌و نوسینانه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌، بۆ راستی سه‌لماندنی ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌یه‌[ ئه‌و به‌ریزه‌ی نوسینیك له‌دژی بلاو كراوه‌ته‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ سه‌رنجی خۆی ناردووه‌ بۆمان وه‌لامه‌كه‌ی بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست كاری بكه‌ین له‌ رووی هونه‌ری دارشتن و ئه‌ده‌بیاته‌وه‌ دامانبه‌زاندووه‌]. 5. هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر برایه‌كی به‌ریز به‌ناوی (خه‌لۆ بارزانی) جگه‌ له‌وه‌ی تۆمه‌تیكی گه‌وره‌ی شاخداری دایه‌ پال سایته‌كه‌ی (جیهان سات9 ئه‌وه‌شی وتبوو كه‌ به‌وه‌دا بۆم ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ده‌زگایه‌كی ئه‌منی وه‌ك ده‌زگای زانیاری یه‌كێتى له‌پشتیه‌وه‌یه‌تی چونكه‌ بابه‌تی ترم بۆ ناردووه‌ بلاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ لیره‌وه‌ داواكارین له‌ كاك (خه‌لۆ بارزانی) ئه‌و بابه‌ته‌مان بۆ رون بكاته‌وه‌ كه‌ له‌چ به‌رواریكدا ناردویه‌تی یاخود بابه‌ته‌كه‌ی چی بوه‌؟. له‌گه‌لڕ ریزی به‌ریوه‌به‌رایه‌تی سایتی 0جیهان سات) 1/7/2008
ئه‌رشیفی چه‌کوش
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیرو بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه‌ .