|
February 02 2010 14:03:24
|
| |
| مه‌لا ئه‌نوه‌رى یه‌ككرتووش سیكس ده‌كات، سه‌لاحه‌دین به‌هادین ته‌جمیدى ده‌كات |
|
كادیریكى یه‌ككرتوو:
له ماوه‌ی رابردوو (مه‌لا انوه‌ر محمد غفور) ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی کوردستان له سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی، بة كيشيةكى كؤمةلايةتى تێوه‌گلاوةكة كيشةيةكى سێکسية، ئه‌م کێشه‌یه‌شی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی (ح، ز) خاوه‌نی کۆمپانیای (ش) بۆ به‌ڵێنده‌رایه‌تی گشتییه، که باره‌گاکه‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر رێگای (که‌سنه‌زان) به‌رامبه‌ر سوپه‌ر مارکێتی (ماجدی مول) و کێشه‌که‌ش به شێوه‌یه‌کی سه‌یر و بةرنامة بؤ دانةريزراو بووة، چونکه ناوبراو ده‌ست درێژی سێکسی کردۆته سه‌ر هه‌ریه‌ک له (ش)ی خوشکی (ح، ز) که بێوه‌ژنه و (ن)ی خیزانی و (ر)ی کچی.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و بؤ بةدواداجوون و ليكؤلينةوة له‌سه‌ر فه‌رمانی (صلاح ا‌لدین محمد بهاءالدین) ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی لێژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر (مه‌لا انور) پێکهێنراوة و له ئه‌نجامی لێکۆلینه‌وه‌که (مه‌لا انور ) دانی به‌و په‌یوه‌ندییه سێکسییه ناوه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، که (رۆژێک بۆ گفتگۆی بازرگانی سه‌ردانی مالی (ح، ز) ده‌کات، به‌ڵام له مال نه‌بووه و هاوسه‌ره‌که‌ی داوای لێ ده‌کات که بچێته ژووره‌وه تاکو (ح، ز) ده‌گه‌رێته‌وه، له‌وکاته به خواستی هاوسه‌ره‌که‌ی (ح، ز) توشی په‌یوه‌ندی سێکسی ده‌بێت.
هةرجةندة ئةم مةسةلةية بة نهينى روويداوة، بةلام دواتر ئةم نهينية ناشةرعية لة ناو ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی بڵاو دةبيتةوة، شایانی باسه (ح، ز) وه‌کو ئینتیمای سیاسی بێ لایه‌نه، به‌ڵام زور جار یارمه‌تی دارایی پێشکه‌ش به یه‌کگرتووی ئیسلامی کردووه، مةلا ئةنوةريش لة برى بياوةتى حاجى هاوكارى كارى سيكسى لةكةل خانةوادةكةيدا كردووة، هه‌روه‌ها (مه‌لا انور) خاوه‌ن پشکه له کۆمپانیای (ش). هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له رێکه‌وتی (22/12/2009) له شاری (هه‌ولێر) ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی لقی زانایانی یه‌کگرتوو له (هه‌ولێر) کۆبووه‌ته‌وه و باسی له بارودۆخی سیاسی کوردستان و عێراق به گشتی و ره‌وشی هه‌لبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراق و رۆلی زانایان له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا کردووه و دواتر گوتبووی: "پێویسته زانایان خۆیان له مه‌کری ژنان بپارێزن) دوای دانپێدانه‌کانی (مه‌لا انور) به تێوه‌گلانی له کاری سێکسی، ناوبراو له‌لایةن ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتووی ئیسلامی بانگهێشت کراوه و ئه‌مینداری گشتی به توندی دابه‌زیوه‌ته سه‌ری و دواتر ئه‌م بڕیارانه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه:
1. (مه‌لا انور) له که‌نالی ئاسمانی (نه‌ورۆز) به‌رنامه‌یه‌ک به ناوی سێکس له روانگه‌ی شه‌رعه‌وه) پێشکه‌ش دةكات، به فه‌رمانی ئه‌مینداری گشتی بۆی نییه به‌شداری له‌و به‌رنامه‌یه بکات.
2 . ناوبراو وه‌کو ئه‌ندامی ناوه‌ندی (2)ی رێکخستنی هه‌ولێری یه‌کگرتووی ئیسلامی تا کاتێکی نادیار (تمجید) بکرێت.
ئه‌مه و چه‌ندین جاره که به‌رپرسانی یه‌کگرتوو رووبه‌رووی ئه‌م جۆر کێشانه ده‌بن و باس لة دين و ديانةتيش دةكةن!
ئه‌م کرده‌وه‌ی (مه‌لا انور) له کاتێکدا که پێشتر له کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی (CD)یه‌کانی (شێخ زانا) سه‌باره‌ت به کاری سێکسی، ناوبراو له وتاره ئایینیه‌کانیدا کرده‌وه‌کانی (شیخ زانا)ی به شتێکی دروستکراو له‌لایةن ده‌سه‌لاَته‌وه ناوزه‌د ده‌کرد. جونكة بييوابوو خؤى بة شاراوةيى ئةو كارة نارةوايانة دةكات و تا ئيستا ئاشكرا نةبووة، جؤن شيخ زانا ئاشكرا بووة و دةبيت!
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیر‌و بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه . |