|
February 02 2010 14:06:43
|
| |
| عه‌دنانى عوسمان دوژمنایه‌تى كورد ده‌كات: |
|
كامه‌ران بایز: ماوه‌یه‌كه كرمه‌كه‌ى گۆڕ‌ان سه‌رى ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌و حه‌زى له ئاژاوه‌گێڕ‌ى تازه‌یه، دواى ئه‌وه‌ى له دونیا پاڕ‌انه‌وه كه یه‌كێتى ئیتر فه‌زحى كاره‌دزێوه‌كانى سه‌رانى گۆڕ‌ان نه‌كات‌و كه‌سێك نه‌ما نه‌ینێرن بۆ ڕ‌جاوتكا، سه‌رانى گۆڕ‌ان له ڕ‌ێگاى شه‌رقولئه‌وسه‌ت‌و ته‌ویله‌كه‌ى كوردستانپۆستاڵه‌وه، تاوێك هێرشى خۆیان به خه‌ستى ده‌ستپێكردۆته‌وه‌و نه‌وه‌ستاون، تاوێكى تریش ده‌یانه‌وێت ئه‌م ئه‌زمونه‌ى كوردستان له خاپور بكه‌ن‌و له ره‌گه‌وه هه‌ڵیبكێشن وه‌كو چه‌پكه گوڵێك بیده‌ن به داگیركه‌ران. خڵه‌فاوێكى وه‌كو عه‌دنان عوسمانیش جگه له‌وه‌ى كه ده‌بێت به خیانه‌تى نیشتمانى دادگایی بكرێت، ئیدعاى ئه‌وه‌ش ده‌كات كه گوایه پێشێلكارى له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردندا كراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى نوسینى هاوڕ‌ێ كه‌ممه‌عریفه‌كانى خۆى بخوێنێته‌وه كه بابه‌كر دره‌یی نمونه‌یه‌كیه‌تى‌و ده‌یه‌وێت به‌زۆرى زۆرداره‌كى گۆڕ‌ان بكاته بزوتنه‌وه‌یه‌كى عیرفانى‌و به‌رده‌وام كاریش له‌سه‌ر بێبایه‌خ كردنى خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌كه‌ن. عه‌دنان عوسمانیش وه‌ك خائینێكى نیشتمانى له ڕ‌اپۆرتێكى جاسوسیانه‌دا هۆشدارى ده‌داته حكومه‌تى ئێران كه گوایا حكومه‌تى هه‌رێم كار بۆ بوژاندنه‌وه‌ى حزبه به‌رهه‌ڵسته‌كانى ئێران ده‌كات. ده‌بوایه عه‌دنانى خائین له‌وه بگه‌یشتایه كه‌نوسینى ڕ‌اپۆرتێكى له‌و جۆره له ڕ‌ۆژنامه رووزه‌رده‌كه‌یان‌و شه‌رقولئه‌وسه‌تدا، خیانه‌تێكى گه‌وره‌ى نیشتمانیه‌و لێبوردنى نیه، ده‌بوایه عه‌دنانى عوسمان ئه‌گه‌ر نهێنیه‌كى به‌وجۆره‌ى له په‌رله‌مانیشدا ببینیبا، بیزانیبا كه خیانه‌ت هه‌روا ئاسان نیه نهێنیه‌كان ببیرێته ده‌ره‌وه‌و سیاسه‌ت یارى منداڵان نیه. به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ى گۆڕ‌ان‌و سه‌رانى نادڵسۆز‌و نانیشتمانیان، هه‌ر فێره بردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نهێنینیه‌كانى ناو شوێنه هه‌ستیاره‌كانن، ده‌بێت كه‌مپین بۆ تڕ‌ۆ كردنى عه‌دنان له په‌رله‌ماندا بكه‌ینه‌وه، ده‌بێت داواكارى گشتى به‌تۆمه‌تى خیانه‌ت عه‌دنان بداته دادگا، چونكا ئه‌مه تاوانێكى نیشتمانى ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه كه بوارى چاولێپۆشینى نیه.
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیر‌و بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه . |