|
February 03 2010 16:05:39
|
| |
| هه‌مووان قه‌رزاری مامۆستان |
|
دیاری محمد:
شاعیرێكی پایه‌به‌رز ده‌ڵێت(نۆبڵ وه‌رگر كه‌ڵه پیاوان،زانا و دانا و پیتوڵه‌كان كاربه‌ده‌سته به‌ڕێزه‌كان هه‌مووان قه‌رزاری مامۆستان) پیشه‌ی مامۆستایه‌تی زۆر زۆر پیرۆزه چونكه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه هیچ كه‌سێك نیه به‌قه‌ده‌ر مامۆستا به‌ویژدان بێت چونكه ئه‌و زانسته‌ی پێیه‌تی هیوایه‌تی بیبه‌خشێت به‌فێرخوازانی به‌ڵام شۆك ده‌مگرێت كاتێك مامۆستایه‌كی ماندوو نه‌ناس مامۆستایه‌ك ڕیشی ڕه‌شی سپی كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دوایی زانست و زانیاری‌دا وێڵن(عومه‌ر سلێمان واته‌یی)ناسراوه به مه‌لا عومه‌ری خدران مامۆستای پایه به‌رز ئێستا ته‌مه‌نی پیرۆزی له‌شه‌ست ساڵی تێپه‌ڕی كردووه و نه‌خۆشی خستوویه‌ته سه‌ر جێگه مامۆستا گه‌نجایه‌تی خۆی و خۆشترین ساته‌كانی ژیانی له‌حوجره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ فه‌قێ و مه‌لاكاندا تێپه‌ڕكردووه به‌ڵام ئیمڕۆ كه‌نه‌خۆشی خستویه‌ته ناوجێگه هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆ چه‌ند چركه‌یه‌كیش بێت ناچن خزمه‌تی مامۆستا ئه‌و مامۆستایه‌ی به‌بڕوای من له‌دوایی كۆچی دوایی مامۆستا مه‌لا عبدالكریمی موده‌ڕیس ئه‌ومان بۆ ماوه له‌ژیاندا زۆریش جێگه‌ی خۆشحاڵیه مامۆستای پایه به‌رز تاله‌ژیاندا ماوه خزمه‌تی بكه‌ین و به‌سه‌ردانیكردن و یاخود له‌باری مادی و مه‌عنه‌ویدا هاوكاری مامۆستایی پایه به‌رز بكه‌ین،
به‌ڕێزان:
وه‌كو له‌ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌مدا ئاماژه‌م پێكردووه بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و لایه‌نه ئیسلامیه‌كان مه‌به‌ستم لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌مان په‌یوه‌ندارن به‌هاوكاریكردنی ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه یه‌كێتی زانایانی ئاینیشمان بیرنه‌چێت ئه‌وانیش پێویسته به‌ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان هه‌ستن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و لایه‌نه ئیسلامیه‌كان به‌په‌له به‌هانای مامۆستای پایه‌به‌رزه‌وه بچن چونكه ئه‌وه‌نده‌ی من شاره‌زای مامۆستای پایه به‌رز و به‌ڕێزبم تائێستا هه‌زاران بڕوانامه‌ی له‌بواری زانستی شه‌رعی و قورئان و فه‌رمووده به‌خشیوه بۆیه هاوكاریكردنی ئه‌ركێكی زۆر پیرۆزه به‌ڵام دواتر هیچ هاوكاریه‌ك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی كه‌س و مامۆستا قبوڵ ناكه‌ین كاتێك مامۆستا ماڵئاوایی له‌دونیا بكات و به‌جێمان بهێڵێت چونكه ئه‌وكاته مامۆستا پشووده‌دات كه تاله‌ژیاندا ماوه به‌سه‌ربكرێته‌وه له‌باری مادیی و مه‌عنه‌ویدا هاوكاریبكرێت چاوه‌ڕوانی هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌موو لایه‌كتانمان، ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی پێویسته ئه‌م هاوكاری ئه‌م مامۆستا پایه به‌رزه بكه‌ن،
1)وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم،
2)یه‌كێتی زانایانی ئاینی.
3)كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان.
4)یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان.
5)بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان.
6)لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌په‌رله‌مانی كوردستان.
*هه‌روه‌ها مامۆستایانی ئاینی به‌ڕێزیش پێویسته به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵبستن هاوكاری ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه‌یان بكه‌ن چونكه له‌ده‌ستچوونی ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه بۆ ناوچه‌كه‌مان پێشتر مامۆستا مه‌لا سه‌لام حه‌یده‌ری و دواتر مامۆستا باقی هه‌رته‌لی ماڵئاواییان له‌دنیا كرد ئێستاش ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه باری ته‌ندروستی ناجێگیره و پێویسته ئێوه هاوكاری بكه‌ن،
diaryzana@ymail.com
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیر‌و بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه . |