|
February 04 2010 12:33:22
|
| |
| ئازادكردنی ده‌ست به جێی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژمامه‌ی جاودێر و نووسه‌ر هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د ده‌كات: |
|
كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان: Ko_b_r_ku@yahoo.se
ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه شاعیر و نووسه‌ر هۆشه‌نگ شێخ مه‌حه‌مه‌د و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس عه‌بدولرحمان بامه‌ڕنی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی چاڤدێر له‌لایه‌ن حاكم جاسم له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی دهۆك ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاسای كار ڕۆژنامه‌وانییه كه خودی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان پێشنیاركرابوو و په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ندیان كردبوو. ده‌سه‌لاَتی هه‌رێمی كوردستان به‌و كاره یاساكانی سه‌رده‌می به‌عس به‌كار دێنن و ڕێز له یاساكانی خۆیانیش ناگرن نه‌ك یاساكانی وه‌لاَتانی دیموكراسی. پێشلكردنی یاسای كاری ڕۆژنامه‌وانی كه پارتی و یه‌كێتی به ڕێگای سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانانه‌وه له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانیان سه‌پاندوه، زه‌نگێكی تری ترسناكه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (بێ یاسایی) له هه‌رێمی كوردستان باوه و حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كه‌كانی هه‌رێم ڕه‌چاوی سه‌روه‌ری یاسا ناكه‌ن.
كۆمتیه‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان، داوای ده‌ست به‌جێ ئازادكردنی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی چاو‌دێر و نووسه‌ر هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د ده‌كات هه‌روه‌ها داوا له ڕۆژنامه‌نووسانی سه‌رتانسه‌ری كوردستان ده‌كه‌ین پێشتگیری له هاوپیشه‌كانی خۆیان بكه‌ن و دژی هه‌ر پێشێلكاریه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بوه‌ستن.
سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی چاڤدێر و نووسه‌ر هۆشه‌نك شێخ محه‌مه‌د له‌سه‌ر بلاَوكردنه‌وه‌ی پارچه هۆنراوه‌یه‌ك زیندانی كراون كه تیایدا نووسه‌ر له دوو دێڕدا به‌راوردێك له نێوان گومبه‌ت و مناره و مه‌مك و نێرینه‌ی پیاو ده‌كات.
rojnamewan@gmail.com
2010-02-03
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیر‌و بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه . |