|
February 07 2010 11:30:53
|
| |
| كه‌ركوك له‌نێوان موزایده‌چێكانى ناو گۆڕ‌ان: |
|
مامۆستا شه‌ماڵ:
ماوه‌یه‌كه لیستى موزایده‌چییه‌كانى گۆراَن و داروده‌سته‌كه‌ى به‌مه‌به‌ستى خۆڵكردنه چاوى خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتی و شاری كه‌ركوكی قودسی كوردستانیش به‌تایبه‌تی، چۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشودا به‌كۆمه‌ڵێك گفت و به‌ڵێنى به‌تاڵه‌وه چه‌ندكورسیه‌كیان له‌په‌رله‌مان به‌ده‌ستهێنا ، وائه‌م جاره‌ش له‌جیاتى یه‌ك ڕ‌یزى گه‌لى كوردستان پته‌وبكه‌ن و سه‌نگه‌رى ڕ‌استه‌قینه‌ى به‌رگرى كردن هه‌لبژیرن و بگرنه‌به‌ر بۆبه‌هێزكردنى پێگه‌ى كورد له عێراق و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى كه‌وابڕ‌یاره له‌مانگی داهاتودا ئه‌نجام بدرێت ، به پێچه‌وانه‌ى ئه‌مانه‌وه له‌سه‌ره‌تایى دامه‌زراندنى كۆمپانیاكه‌یانه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تى كاك نه‌وشیروان مسته‌فا شه‌ڕ‌ێكى یه‌كلایه‌نه‌یان دژى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستان به‌رپاكردووه ، كه‌ئامانجى سه‌ره‌كیان لاوازكردنى ده‌نگى كورد‌و په‌رته‌وازكردنى یه‌ك ریزی لایه‌نه‌سیاسی یه‌كانى كوردستان ونانه‌وه‌ى دوبه‌ره‌كی یه له‌نێوان خه‌ڵك و ده‌سته‌لاَت .
له‌گه‌ڵ نزیك بونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژارنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، هه‌ڵسوراوه‌كانى گۆڕ‌ان له‌ڕ‌اگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه كه‌وتونه‌ته درۆ‌و ده‌له‌سه‌و دروشمى بریقه‌دار كه‌به‌قسه‌ى خۆیان له‌شارى كه‌ركوكدا زۆربه‌ى كورسیه‌كان به‌ده‌ستده‌هێنن !
كه‌ركوك ئه‌وشاره قاره‌مانه‌یه كه‌سه‌رى دا نه‌ناواندووه بۆته‌عریب و ڕ‌اگواستن و كوشتنى ڕ‌ۆله‌كانى له‌پێناوى كوردبون و كوردستانى خاكه‌كه‌ى وه‌ئێستاش ناچێته ژێر چه‌ترى گۆڕ‌انه فاشیله‌كه‌ى كۆمپانیای وشه‌وه كه نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كات و كه هه‌تاكو ئێستاش چاوى به‌رایى نایه‌ت دان به‌وه‌دابنێ كه‌شارى كه‌ركوك به‌شێكى كوردستانه‌و ، وه‌تاك و ئێستا بۆته‌نها سه عاتێك سه‌ردانى ئه‌وشاره‌ى نه‌كردووه .
سه‌رانى ئه‌م گرده له‌كاتێكدا كه‌باسى به‌ده‌ستهێنانى كورسیه‌كانى كه‌ركوك ده‌كه‌ن،ئه‌وه له‌بیرى خۆیانده‌به‌نه‌وه كه‌حاڵى ئه‌م ماوه‌یه‌ى دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان لیسته‌كه‌یان و هه‌ڵسوراو لایه‌نگرانیان چى به‌سه‌رهاتووه ، چۆن به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه چوون و زۆربه‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى كه به هه‌رنه‌وعێك هه‌ڵخله‌تابوو چوبووه ناولیسته‌كه‌یانه‌وه ، ده‌سته ده‌سته ڕ‌یزه‌كانى ئه‌م لیسته فاشیله به‌جێده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕ‌ێنه‌وه نێو حیزبی ڕ‌استه‌قینه‌ى خه‌ڵكى كوردستان به‌ڕ‌ابه‌رایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ، بۆیه‌لیستى گۆڕ‌ان ده‌یانه‌وێت ئه‌وسینارێۆیه‌ى كه‌له‌سلیمانى كردیان له‌شارى كه‌ركوكى قودسى كوردستان دووباره‌ی بكه‌نه‌وه ، كه‌زۆرمه‌حاڵه خه‌ڵكى به‌شه‌ره‌فى شارى كه‌ركوك به‌قسه ودرۆو ده‌له‌سه‌كانى نه‌وشیروان و داروده‌سته‌كه‌ى بكه‌وێته هه‌ڵه‌و بڕ‌وابه‌م پیلانه‌بهێنێت چونكه كۆبونه‌وه‌كه‌ی مانگی رابردووی سه‌رانی گرده‌كه كه‌سازیان كردبوو له‌گه‌ل زۆرینه‌ی نوینه‌رانی چین وتویژه‌كانی ئه‌و شاره كۆبونه‌وه له‌كاتیكدا مه‌لا فه‌رمان له ریزی پیشه‌وه‌ی گویگران و مام رۆسته‌میش له‌ریزی دواوه خۆیان كردبوه كه‌ره‌ی شه‌ربه‌ت، كه خودى نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پێناوى ته‌سلیم كردنه‌وه‌ى شارى كه‌ركوك به‌به‌عسێكان و وه‌هه‌رزوش له‌ڕ‌اگه‌یاندنه‌كانى كۆمپانیاى ووشه‌دا باسیان له‌نه‌مان و مردنى ماده‌ى ده‌ستورى 140 یان كرد ، وه‌ك چۆن ئه‌وبه‌عسییانه‌ى كه‌دژایه‌تى كورد‌و ماده‌ى سه‌دوچل ده‌كه‌ن له به‌غداد ، وه‌نه‌وشیروانیش له‌كوردستان وه‌ك ێاڵح موتڵه‌گ و ئوسامه‌نجێفى وچه‌ندبه‌كرێگیراوێكى تر باس له‌نه‌مانى ماده‌ى ده‌ستورى تایبه‌ت به ئاسایى كردنه‌وه‌ى شارى كه‌ركوك ده‌كات و دژى گه‌ڕ‌انه‌وه‌ى كه‌ركوكه بۆسه‌رهه‌رێمى كوردستان .
بۆیه پێویسته سه‌رانى كۆمپانیاى ووشه تعریفى خۆیان بكه‌ن بۆشارى كه‌ركوك وه‌ڕ‌ونى بكه‌نه‌وه بۆخه‌ڵكى كه‌ركوك و كوردستان بزانن نه‌وشیروان و لیسته‌كه‌ى كام پرۆژه‌یان بۆكه‌ركوك پێیه ؟ یان هه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه باق وبریقه‌دارانه نیه كه‌له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رزیانكردبۆوه له‌پێناوى گرتنه‌ده‌ستى ده‌سته‌لاَت و له‌دواتر دا واز له‌وخه‌ڵكانه‌بهێنن كه‌ده‌نگییان داونه‌تێ ، وه‌بێجگه له خزمه‌تكردنى چه‌ندكه‌سێكى تایبه‌تى خۆیان وه‌دوبه‌ره‌كه‌ى ، بۆیه ده‌یانه‌وێت دوبه‌ره‌كى بخه‌نه نێو پێكهاته‌كانى شارى كه‌ركوك ، ڕ‌ێ له ئاوه‌دانى ئه‌وشاره‌بگرن كه‌كاتى خۆى چۆن ڕ‌ژێمى به‌عس وێرانى كرد وه‌ئێستاش گۆڕ‌انه‌كه‌ى نه‌وشیروان ده‌یه‌وێت زیاتر وێرانى بكات و ڕ‌ێبگرێت له به‌ره‌وپێشچونى ئه‌وشاره چۆن به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى لاوازكردنى حكومه‌ت و په‌كخستنى پرۆژه‌وحكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سستكردنى ده‌سته‌لاَتى سیاسى كوردستان ده‌ده‌ن ولاوازكردنى حكومه‌ت له‌به‌رده‌م دوژمنان‌دا .
بۆیه له‌زۆربه‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كانى موزایده‌چییه‌كانى گۆڕ‌ان ده‌یانه‌وێت ڕ‌اى خه‌ڵكى كورستانى پێچه‌واشه‌كه‌ن و كه‌واخۆیان نیشانبده‌ن كه‌له‌كه‌ركوك زۆربه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستده‌هینن ، هاوپه‌یمانى كوردستان كه‌خۆى له ی ن ك و پ د ك چه‌ند حزبێكى تر ده‌بینێته‌وه ، تاكه لایه‌نن كه‌به‌رده‌وام خزمه‌تى شارى كه‌ركوكیان كردووه هه‌روه‌ك شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان به شایه‌تى خه‌ڵكى شارى كه‌ركوك، و وه‌ئه‌وبه‌رگرییه‌ى كه‌هه‌ردووسه‌ركرده‌ى كورد(هه‌ڤاڵ مام جلال )و( كاك مسعود) ده‌یكه‌ن له‌پێناوى گه‌ڕ‌انه‌وه‌ى ئه‌وشاره بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان وه‌ك به‌شێكى گرنگى خاكى دانه‌بڕ‌واى كوردستان ، بۆیه هاوپه‌یمانى كوردستان وه‌ك ڕ‌ۆڵه‌ى شارى كه‌ركوك پێویستى به‌وه‌نییه خه‌ڵكى شارى كه‌ركوك چه‌واشه‌بكات وه‌ك ئه‌وه‌ى موزایده‌چییه‌كانى گۆڕ‌ان ده‌یكه‌ن ، لیستى هاوپه‌یمانى كوردستانى به بڕ‌وایه‌كى ته‌واوپشت به‌خه‌ڵكى كوردستان به‌ژداریده‌كات له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و شارى كه‌ركوك كه‌هه‌رده‌م قه‌لاَى سه‌وزى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان بوه، سه‌ركه‌وتنى حه‌تمیش بۆ ئه‌وحزبه‌ده‌بێت كه‌خۆى به‌خزمه‌تكارى خه‌ڵك داده‌نێت ، له‌پێناوى ئه‌واندا تێده‌كۆشێت و حزبى خه‌ڵكه، نه‌ك حزبى كه‌سێك كه‌له گردێكه‌وه پلاندانێت دژى خه‌ڵكه‌كه‌ى وخاكى كوردستان و ئاسایش و سه‌روه‌رى كوردستان بخاته‌ژێرپێى دوژمنانه‌وه.
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیر‌و بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه . |