|
March 04 2010 03:05:50
|
| |
| ده‌ستى به‌خشنده‌یى كوردستان فرمێسكى مندالاَنى هایتى ده‌سڕ‌ێ: |
|
جيهان سات:
ئاشكرایه له‌به‌روارى12/1ى ئه‌مساڵدا زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك ولاَتى هایتى هه‌ژاند، كه‌یه‌كێكه له‌هه‌ژارترین ولاَتانى دونیا، به‌م هۆیه‌شه‌وه سه‌دان هه‌زاركه‌س بونه قوربانى وكاولكاریه‌كى گه‌وره‌ى به‌شوێن خۆیدا هێنا
وه‌ك ئه‌ركێكى مرۆڤدۆستانه‌و ئه‌خلاقى و ئاینى و نه‌ته‌وایه‌تى بۆ هاوكاریكردنى زیانلێكه‌وتوانى ئه‌و روداوه دڵته‌زێنه له‌كوردستان كه‌مپینێك بۆكۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و هاوكارى پێكهات، كه‌مپینه‌كه له‌ژێر دروشمى (له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانى خۆماندا له‌خه‌مى خه‌ڵكانى تریشداین) خۆبه‌خشانه‌و ماندونه‌ناسانه ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد.
دوێنێش 2/3/2010له‌شارى هه‌ولێرو به‌ئاماده‌بونى به‌ڕ‌ێزان دكتۆر فوئادحسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و فه‌للاح موسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و چه‌ندین وه‌زیرو به‌رپرسى حكومى و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌نوێنه‌رى سه‌فاره‌ت و كونسوڵخانه‌ى ولاَتانى جیهان كۆتایى به‌كاره‌كانى خۆى هێناو سه‌رجه‌مى كۆمه‌كه‌كه به‌ناوى كورد‌و كوردستانه‌وه له‌ڕ‌ێگه‌ى خاچى سورى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه پێشكه‌ش به گه‌لى هایتى كرا.
له‌سه‌ره‌تاى رێوڕ‌ه‌سمه‌كه‌دا به‌ڕ‌ێز فه‌للاح موسته‌فا به‌خێرهاتنى میوانه‌كانى كرد‌و دواتر به‌ڕ‌ێز پێشه‌وا زانا به‌رپرسى كه‌مپینه‌كه له‌وته‌یه‌كدا باسى ئامانج و هۆكارو پاڵنه‌ره‌كانى دروستبونى كه‌مپینه‌كه‌ى كرد، پاشان به‌ڕ‌ێز د.فوئاد حسێن به‌گه‌رمى سوپاسى هه‌ڵسوڕ‌اوانى كه‌مپینه‌كه‌ى كرد‌و سلاَوى سه‌رۆكى هه‌رێمى پێ راگه‌یاندن
هه‌ر له‌ڕ‌ێو ڕ‌ه‌سمه‌كه‌دا سه‌فیرى ولاَتى فه‌ره‌نساو دواتر سه‌رۆكى خاچى سور وته‌یان پێشكه‌شكرد.
شایانى باسه بڕ‌ى كۆمه‌كه‌كه52000هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى و چه‌ند گرام ئاڵتونێك بوو، كه‌بڕ‌یاردرا وه‌ك ره‌مزێك ئاڵتونه‌كه له‌مۆزه‌خانه‌ى نیشتمانى دابنرێت، هه‌ر دووا به‌دواى مه‌راسیمه‌كه‌ش له‌ڕ‌ێگه‌ى چه‌كێكى بانقه‌وه و پاش ئیمزاكردنى نوێنه‌رانى كه‌مپینه‌كه له‌سه‌رى كۆمه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویى گه‌یشته جێگه‌ى مه‌به‌ست.
.................................................................................
بۆ بلاَوكردنه‌وه له‌گه‌ڵ رێز‌و خۆشه‌ویستیماندا
بۆزانیارى زیاتر ئه‌توانن په‌یوه‌ندى بكه‌ن به:
07702239074
07701511476
07501511476
hiwakan@yahoo.com
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیر‌و بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه . |