|
March 06 2010 01:32:02
|
| |
| له دوایى هه‌ڵبژاردن چى ده‌بێت؟ |
|
زۆسك حمد_چۆمان:
هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له بنه‌ماسه‌ره‌كیه‌كانى تاك، كه ئازاده ده‌نگ به‌كێ و چۆن ده‌نگ ده‌دات چونكه له‌وكاته‌دا نه‌كه‌س و لایه‌نێك یان هه‌ر شتێك نیه بۆ ئه‌وه‌ى كه بزانن ئه‌و كه‌سه ده‌نگى به‌كێو چۆن ده‌نگى داوه واتا ئازادى له ده‌نگ داندا هه‌یه. جگه له كه‌سانه كه موچه خۆرى حیزبن هه‌ندێكیش هى حوكمین ئه‌وان ناتوانن به ئازادى ده‌نگ بده‌ن، چونكه له‌و موچه‌یه بێبه‌ش ده كرێن و نان بڕ‌او ده كرێن ئه‌میش به هۆى بیر‌و ڕ‌اى ئازاده‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر له ترسى به‌رپرسه ئیداریه‌كان یان له ترسى ئه‌و به‌رپرسه حیزبیانه‌ش نه توانن سه‌ردانى زۆر له‌و شوێنانه بكه‌ن كه له كاتى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن هه‌ن كه له‌م كاتانه‌دا له‌وانه‌یه زۆر كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌ى به سودى تێدا بكرێت كه له وانه‌یه هه‌ندێك جار ببێته جێگاى به‌دیهێنانى خه‌ون و ئاواته‌كان به‌لاَم هه‌موو كه‌س له‌و ولاَته‌ى ئێمه ناتوانێت بچێت بۆ ئه‌م شوێنه، چونكه نا چارده‌كرێت نه چێت بۆ هه‌موو شوێنێك و ده بێت له‌م ڕ‌ۆژانه‌شدا به ناچارى سه‌ردانى باره‌گاكانى حیزبى بكات ئه‌گه‌ر موچه خۆرى حوكمه‌تیش بێت. چونكه به ته‌سكیه‌یى حیزب دامه زراوه یان حیزب له‌و شوێنه دایناوه كه كارى تێدا ئه‌كات. له هه‌مویان نا خۆشتر ئه‌وه‌یه كه له‌كاتى چونیشى بۆ ئه‌م شوێنه كه خۆیى به زۆریش بێت ئه‌ى به‌ن، چونكه بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌و پێویستیان پێیه‌تى ده بینێت دیسان به‌ڵێن ده‌ره بریقه‌داره‌كان هاتونه‌ته‌وه و دیسان به‌رنامه‌كانى لیسته‌كانیان دوباره ده‌كه‌نه‌وه كه بۆ ئه‌وه‌یه كه دیسان ده‌نگى ئه‌و جۆره كه‌سانه مسۆگه‌ر بكه‌نه‌وه كه پێشتر به ده‌نگى ئه‌وان خۆیان پێ به‌رز كردۆته‌وه و خۆیان پێگه‌یاندۆته ناو په‌رله‌مان و پۆسته حكومیه‌كان. دیسانه‌وه ئه‌و جۆره كاندیدانه هاتونه‌ته‌وه كه پێشتر به‌ڵێنى هۆڵێكى بۆنه‌كان و سه‌نته‌رێكى گه‌نجان و پاركێكى مۆدێرن بۆ ئه‌وه‌ى گه‌نج و تاكى كۆمه‌ڵگا هه‌ست به‌بێزارى نه‌كات و تیایدا بحه‌وێته‌وه و یان نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى ئه‌و خوێندنگایانه كه له هه‌ر لا دیوارێك په‌نجا نه‌وعى شحرو وته‌ى بێسودى له سه‌ر نوسراوه‌ته‌وه و ده‌رگاكانى به به‌رد ڕ‌اوه‌ستاون و په‌نجه‌ره‌كانى شكاون و خوێندكار تیایدا هه‌ست به‌بێزارى ئه‌كات وبه‌ناچارى خوێندن به‌جێ ئه‌هێڵێت و ڕ‌ا ئه‌كات بۆ ماڵه‌وه‌و خوێندنیان تێدا ئه‌سته‌مه یان ئه‌و شه قامانه‌ى خوانه‌كات بیكاته باران و به‌فر ئه‌گه‌رنا ناتوانى به ئۆتۆمبێله‌كانى به‌رپرسه‌كانیش لێى ده‌ر بچى كه چه‌نده به مواسه‌فاتن، چونكه له دوایى هه‌ڵكه‌ندنیان به‌ناوى نۆژه‌نكردنه‌وه ئێستا كاریان تێدا ناكرێت بووه به قوڕ‌و لیته ده‌رچوونى لێ ئه‌سته‌مه، یان ئه‌و گوندانه‌ى كه له‌كاتى شۆڕ‌شه‌كاندا ببوه شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه چاونه ترسه‌كان ئه‌وشه هیدانه‌ى كه بوونه ڕ‌ێگایى ئازادى ئه‌م ولاَته به‌لاَم چ جۆره كه‌سانێكیان بۆ به‌رهه‌م هێناین به خوێنه پیرۆزه‌كه‌یان كه ئه‌مڕ‌ۆ به خوێنى هه‌زاران شه هید ده‌یان كارى نه‌شیاوى كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن كه جێى ئه‌وه نیه له وتارێكى وه‌هادا بنوسرێت بێگومان ئه‌م كارانه به‌ناوى دڵسۆزیشیان ده‌كه‌ن، شه‌هیده‌كان له‌وكاته‌دا بۆ ئه‌و ڕ‌ۆژه‌و بۆ ئه‌م جۆره كه‌سانه سنگى خۆیان به گوله‌ى تانكه‌كانى دوژمن نه‌ناوه كه له جیاتى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى گونده‌كان و وه‌ك وه‌فا دایه‌ك بۆ ئه‌م شوێنه به‌ر پرسه‌كان بچن به‌ناوى خزمه‌ت كردن بیكه‌ن به شوێنى شه‌ڕ‌اب خواردنه‌وه‌و ڕ‌ابواردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه به‌د به‌ختانه‌ى كه له ناچارى و له كه‌م ده‌رامه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌م داوێن پیسانه كه‌وتوون ڕ‌ا بوێرن و به بێ ئه‌وه‌ى كه هیچ پیرۆزیه‌ك بۆ ئه‌م شوێنانه دابنێن كه شوێنى ڕ‌زگاركردنى كوردستان و هاتنه دى په‌رله مانێك و حوكمه‌تێك كه به داخه‌وه پڕ‌ه له كه‌سانى نه‌شیاوى ئه‌م شوێنه‌و گه‌نده‌ڵن.كه‌ده‌ش بینى له كاتى هه‌لًبژاردن دیسان ئه‌م جۆره به‌ر پرسانه هاتوونه‌ته‌وه‌و ئه‌م جۆره به ڵێنانه دوباره ده‌كه‌نوه كه خۆیان پێیه‌وه خه‌ریك كردوون له گوێى هه‌موو تاكێكدا سێڤ بووه‌و نایته دى و بكرێت به كردار ته‌نها بۆ دروشمه‌كانیان به‌كار دێنن. به‌ڵێ زۆرێك له‌و كاندید‌و به‌رپرسانه بوون كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ڕ‌ابردوو دا هاتنو له كاتى به لێنداندا وشه‌ى (ته‌لاَق) یان ده هێنا و ده یان گووت هه‌ر له دوایى ده‌ست به كار بوونى حوكمه‌تى هه‌رێم ئێمه ده‌ست به كاره‌كانمان ده كه‌ین به‌لاَم، ئه‌و به‌ڵێنه بریقه داره‌نه‌ى كه به هاولاَتیانیان دابوو هه‌مویان بونه بڵقى سه‌ر ئاو و نه‌مان و نه‌كران. كه دوایى هه‌ڵبژاردن داوایى جێبه جێ كردنى ئه‌و داوایانه‌یان لێئه‌كه‌ى هه‌زارو یه‌ك بیانو دێننه‌وه یان له سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌وان به‌ڵێنیان به هاولاَتیان داوه قه‌رزدارى خۆشیان ده‌كه‌نه‌وه كه به جۆرێك له بیرى ده‌به‌نه‌وه. من لێره‌وه پێیان ده‌ڵم ئایا ئێوه چۆن و به چ ڕ‌ویه‌ك دێنه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ى كه به‌ڵنتان پێداون كه داوایى ده‌نگى لێئه‌كه‌ن كه له دوایى هه‌ڵبژاردن كه‌س ناتان بێنێته‌وه. یان له‌و هه‌ڵبژاردنه كه كاندیداكان هه‌ر یه‌كه‌و دوو ژماره‌ى علوج و ئیمه‌یڵێكیان له‌سه‌ر كارتى بانگه‌شه داناوه‌و بۆ ئه‌وه‌ى كه ده‌نگ ده‌ر بڵێت ئه‌وانه هه‌موو كات وا له جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان نزیكن به‌لاَم هه‌ر له ئێستاوه ژماره‌كانتان كه‌س ناتوانێت په‌یوه‌ندى پێوه بكاتن چونكه به ده‌یان ڕ‌ه‌مزو قفڵتان بۆ داناوه تا یه‌ك ده‌قه‌ش بێت خۆتان له ده‌نگده‌ر بدزنه‌وه نه‌كا داوایى شتێك یان هاوكاریه‌كتان لێبكات، چونكه كردنى ئه‌سته‌مه تا گیرفانى خۆتان و حزبه‌كانتان مابێ. به‌لاَم من دڵنیام ئه‌و كاندیدایانه ئه‌م ژمارانه هه‌مویان فڕ‌ێ ئه‌ده‌ن ودیسان خۆیان له خه‌ڵك دوور ئه‌خه‌نه‌وه تا چوار ساڵى تر‌و هه‌ڵبژاردنێكى تر، چونكه به‌ڵێنى گه‌وره تر له قه‌باره‌ى خۆیان پێداون و ناتوانن جێبه جێى بكه‌ن. بۆیه لێره‌وه داواتان لێئه‌كه‌م هاولاَتى به‌ڕ‌ێز به ویژدانه‌وه بڕ‌ۆ سه‌ر سندوقى ده‌نگدان و ده‌نگى خۆت بده نه‌كا كه‌سێك هه‌ڵبژێرى ماف خۆر بێت نه‌ك ماف ده‌ر.!!
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیر‌و بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه . |