|
March 06 2010 01:37:39
|
| |
| ده‌نگ بده به یه‌كێتى: |
|
شیروان چوارباخى: بچنه به‌ر سندوقى ده‌نگدان‌و به‌بێ دوو دڵى ده‌نگ بده‌ن به یه‌كێتى ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتى یه‌كه‌مین ڕ‌ێكخراوى سیاسى كوردستانه كه ده‌ستى نابێته ناو دڵى خۆی‌و هه‌رچى ژاروژه‌نگى تیایه توڕ‌ى هه‌ڵدابێته ده‌ره‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى سه‌لماندیان كه دواى ته‌كه‌تول ناكه‌ون‌و پشت ناكه‌نه یه‌كێتیه‌كه‌یان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتى پێویستى به مه‌سئول نیه‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى خۆیان ده‌زانن چۆن كۆئه‌بنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى قه‌ڵاى یه‌كێتى خاك‌و ئاڵا‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌یه‌تى‌و قه‌ڵاى خاك‌و ئاڵا‌و جه‌ماوه‌ریش یه‌كێتیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى خاوه‌نى مامجه‌لاله‌و مامیش خاوه‌نى سه‌روه‌رى. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتى بۆ له‌حزه‌یه‌كیش ڕ‌ووناكاته دوژمنان‌و پشت له میلله‌ت، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ئێستا جه‌ماعه‌تى گرده‌كه ئه‌یكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتى‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى پیرۆزیه‌كانى ئه‌م میلله‌ته له زمانى پیسى كوڕ‌ه موختاره‌كه‌ى درۆ پۆست‌و هاوسه‌نگه‌ره گردنشینه‌كانى ئه‌پارێزن‌و ناهێڵن ده‌ریا به‌ده‌مى سه‌گ پیس ببێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتى گه‌وره جاشى كۆن به شوڕ‌شگێڕ‌ى ئه‌مڕ‌ۆ به خه‌ڵك ناناسێنێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتى پشت ناكاته ڕ‌ابردووى پڕ خوێن به‌ربووى خۆى‌و ده‌ستى چه‌ورى گلانیشى به كه‌سا ناسڕ‌ێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئاڵاگه‌شه‌كه‌ى كوردستان‌و ئاڵاسه‌وزه‌كه‌ى یه‌كێتى بۆ ته‌نها له‌حزه‌یه‌كیش له یه‌كتر جیانابنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كێتى خاوه‌نى سیاسه‌تێكى حه‌كیمانه‌ى وایه، كه قه‌تاوقه‌ت به جیابوونه‌وه‌ى هه‌ڵگه‌ڕ‌اوه‌كانى شكست ناخوا‌و ناڕ‌وخێ، به‌ڵكو به‌رده‌وام ئومێدى سه‌ركه‌وتن‌و نوێبوونه‌وه‌ى وایلێكردووه پێشه‌نگى خه‌بات بێ‌و خه‌ڵكى تریش وانه‌ى لێوه‌ربگرن. له‌به‌رئه‌وه‌ى قه‌تاوقه‌ت یه‌كێتى به‌ڵێنى یۆتۆبى نادا به جه‌ماوه‌رى خۆى‌و به‌رده‌وام له‌سه‌ر واقیعبینین په‌روه‌رده‌مان ئه‌كا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتى له پڕ‌ێكا هه‌ڵنه‌تۆقیوه‌و خاوه‌نى مێژوویه‌كه له سه‌روه‌رى‌و ڕ‌ووبارێك له خوێنى كوڕ‌ه جه‌ربه‌زه‌كانى. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌ده‌بى تایبه‌تى خۆى هه‌یه‌و بازرگانى به وشه‌وه ناكا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى یه‌كێتى هه‌رده‌م ده‌ست له‌سه‌ر سنگ وه‌ستاوه‌و گیانفیدایه له‌به‌رده‌م ئه‌ركه نیشتمانى‌و سیاسیه‌كه‌یدا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتى ئارامى ناوچه‌كه‌مان ئه‌پارێزێ‌و بوارى به تیرۆریستان نه‌داوه هه‌ڵكوتنه سه‌رمان. له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كێتى تاكه ڕ‌ێكخراوى سیاسى هه‌موو نه‌وه‌یه‌كه‌و هه‌مووان ئه‌توانین سه‌روه‌رى بۆ تۆمار بكه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتى ئه‌زانێ چۆن سامانى نه‌ته‌وه به‌گه‌ڕ بخا‌و ناحه‌زانیش هه‌ر خه‌ریكى به‌ند‌و بالۆره‌ى خۆیان بن. له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستى یه‌كێتى كوردستان ئازادكرا‌و شه‌قام فراوان بوو بۆ هه‌ندێك خۆیانى تیابابده‌ن.
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیر‌و بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه . |