|
March 07 2010 10:58:57
|
| |
| سوپاس و پێ‌زانین: |
|
ئه‌حمد زاویته‌یى:
پڕ به‌دڵ سوپاس و پێزانینى گه‌رممان ئاراسته‌ى هه‌موو ئه‌و پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستانى و عێراقى و كه‌سایه‌تیه ئاینى و شێخ و پیاوانى ته‌ریقه‌ت ده‌كه‌م كه‌له‌مه‌راسیمى به‌خاك سپاردنى هاوڕ‌ێمان(كاك محمد فائیق)په‌یامنێرى كه‌ناڵى جه‌زیره و به‌ڕ‌ێوه‌چوونى پرسه‌كه‌ى چ ئه‌وانه‌ى به‌ناردنى نوێنه‌رى یاخود خۆیان به‌شداربوون یان به‌ته‌له‌فۆن و فاكس به‌شداربوون له‌گه‌ڵماندا بۆیه به‌پێویستى ده‌زانم به‌ناوى كه‌س و كارى كۆچكردوو و نوسینگه‌ى كه‌ناڵى جه‌زیره له‌كوردستان سوپاسى گشت لایه‌كتان بكه‌م و چونكه به‌شداربوونتان له‌خه‌م و ناخۆشیه‌كانى كه‌مكردینه‌وه داواى لێبوردن ده‌كه‌م كه‌ناوى هیچ لایه‌كم نه‌نوسیوه چونكه خۆشبه‌ختانه مه‌راسیمى به‌خاكسپاردنى و پرسه‌كه ئه‌وه‌نده دۆست و خۆشه‌ویست به‌شداریان له‌گه‌ڵمان كرد كه‌له‌ژماره نایه‌ن داواكارم له‌خواى گه‌وره نمونه‌تان زۆر بێت و پاداشتى گشت لایه‌كتان بداته‌وه
به‌رپرسى نوسینگه‌ى كه‌ناڵى جه‌زیره له‌كوردستان
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیر‌و بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه . |