|
March 09 2010 08:49:02
|
| |
| گوتارى نوێى تاریق هاشمى‌و مه‌ته‌ڵه‌كه‌ى كۆمپانیاى وشه: |
|
كامه‌ران بایز: رۆژى 8/3 له كه‌ناڵى جه‌زیره‌وه چاوپێكه‌وتنێكى راسته‌وخۆ له‌گه‌ل تاریق هاشمى جێگرى سه‌رۆك كۆمار كرا، ناوبراو له گوتارێكى نوێ‌دا ئه‌جێنداى نوێى لیسته‌كه‌ى خۆى ( ئه‌لعراقیه )و سیاسه‌ت‌و فه‌لسه‌فه‌ى كارى نوێى خۆیانى روونكرده‌وه. هاشمى له سه‌ربه‌ندى قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ى دووپات ده‌كرده‌وه كه عێراق وڵاتێكى عه‌ره‌بیه‌و ده‌بێت بگه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ ئامێزى وڵاتانى عه‌ره‌ب‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌وه‌ى جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كرده‌وه ئه‌وه‌بوو كه ناكرێت سه‌رۆكى ئه‌م وڵاته عه‌ره‌بیه غه‌یره عه‌ره‌بى بێت‌و هه‌ر ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار كه له سه‌ره‌وه‌ى هه‌ڕ‌ه‌مى ده‌سه‌ڵاتدایه ببێته‌وه به عه‌ره‌ب. له‌میانه‌ى قسه‌كانیدا هاشمى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه ئه‌وانیش ده‌ستیان داوه‌ته ریفۆرم‌و هه‌ر ده‌یگۆڕ‌ن. هه‌ر له سه‌روبه‌ندى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه سیاسیه‌كى كوردى قسه‌ى له‌گه‌ڵدا كردووه‌و پێى راگه‌یاندووه كه پێویست ناكات سه‌رۆكى كۆمار كورد بێت‌و ئه‌وانیش ناڕ‌ازین. هاشمى باسى له‌وه ده‌كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان زۆرینه بن‌و حكومه‌ت پێك بهێنن له‌گه‌ل به‌ره‌ى نیشتمانیدا هاوپه‌یمانى ده‌به‌ستن‌و ده‌رگاشیان واڵایه بۆ خه‌ڵكانى دى. تائێره ئه‌م گوتاره‌ى هاشمى بۆ كه‌سێكى شۆڤێنى عه‌ره‌بى ره‌وایه‌و به‌دیارده‌كه‌وێت كه‌خه‌ونى ئه‌و جۆره كه‌سانه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌و هه‌ر له‌گه‌ل فرسه‌تێكیان له‌بۆ ره‌خسایه‌وه زه‌عیم سدیق‌و نازم گزار‌و سه‌دام‌و كابراى كیمیاوى ده‌ژێننه‌وه. به‌ڵام ئه‌تو ببینه له كوردستانێكى خێرنه‌دیودا، كه هه‌ر ته‌نها دواى 19 ساڵى پڕ زه‌حمه‌تى بونیادنانه‌وه كه‌سانێك هه‌بن هه‌ر له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى شه‌خسى خۆیان‌و پۆستى باڵاى محه‌لیدا بیانه‌وێت ئه‌و نیه‌تانه‌ى عه‌ره‌بى شۆڤێنى له‌بیرى خه‌ڵكى ببه‌نه‌وه‌و سینه‌ساف خۆیان نیشان بده‌ن‌و ئاڵاكه‌ى كوردستان سه‌ره‌وژێر نیشانى دونیا بده‌ن، ئه‌ویش له‌كاتێكدا كه ئه‌گه‌ر ته‌نها ئاڵایه‌ك بۆ فریودانى خه‌ڵك بخه‌نه پشتى رێبه‌ره فریادره‌سه‌كه‌وه. ئه‌و مه‌ته‌ڵه‌ى نه‌وشیروان له‌م خه‌ڵكه‌ى داهێنابوو وا به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و شیكردنه‌وه‌و روونبوونه‌وه ده‌چێت، وابه‌ده‌رده‌كه‌وێت مه‌ته‌ڵه‌كه ئاسان بدۆزرێته‌وه ئه‌ویش به گۆڕ‌ینى پێكهاته‌یی له‌به‌غداددا. هاشمى ده‌ڵێت عێراق نیشتمانى هاوڵاتى بوونه نه‌ك پێكهاته. ئه‌مه‌ش دروست فه‌لسه‌فه‌ى سیاسى لیسته‌كه‌ى كۆمپانیاى وشه‌یه كه نه‌خشه‌یه‌كى شینى عێراق‌و ئاڵایه‌كى عێراقى كردۆته لۆگۆى ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ى‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و راستیه‌مان لێوه‌شارێت كه لیستى كۆمپانیا لیستێكى كوردنه‌ویستى عه‌ره‌ب ده‌سكرده، ده‌نا له‌م كاته‌یدا له هه‌موو ده‌م زیاتر ئێمه پێویستیمان به چه‌سپاندنى ئاڵاى نیشتمانه‌كه‌مانه. ته‌نانه‌ت به هه‌موو لیستى گرده‌كه به‌قه‌ده‌ر منداڵێكى چاوگه‌شى كوردى كه‌ركوكیان پێناكرێت كه له‌ناو ئه‌و هه‌موو تۆقاندن‌و تیرۆره‌دا ئاڵاى كوردستانه‌كه‌ى ده‌كات به‌چاوى دوژمنان‌دا. ئێستا با له‌وه گه‌ڕ‌ێین‌و ئه‌م پرسیاره فره وه‌ڵامانه جێ بهێڵین: ئایا ئه‌و سیاسیه كورده كێیه به موتڵه‌گ‌و هاشمى‌و نوجێفى ده‌ڵێت پێویسته سه‌رۆك كۆمارى عێراق عه‌ره‌ب بێت؟ ئایا ئه‌وه له نه‌یاریه بۆ سه‌رۆك مامجه‌لال، یان راده‌ستكردنه‌وه‌ى كوردستانه بۆ عاره‌ب؟ ئه‌ى په‌یوه‌ندى گۆڕ‌انه‌كه‌ى ئه‌مان‌و ئه‌وان چیه؟ ئایا گرده‌كه‌ش پێى وایه عێراق به‌ته‌نها نیشتمانى هاوڵاتى بوونه‌و جێى نه‌ته‌وه‌كانى تێدا نابێته‌وه؟ ئایا گرده‌كه چه‌نده شاگه‌شكه‌یه به كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌نگى كورد له به‌غداد‌و ته‌حالوفات له‌گه‌ل دوژمنه‌كانیدا؟
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیر‌و بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه . |