|
March 12 2010 11:16:53
|
| |
| خێزانى ئه‌حمه‌د هه‌ردى‌و هه‌ڵه‌یه‌كى مێژوویی: |
|
هاوده‌م موحسین: كاتى ئه‌وه هاتووه نه ده‌زگاى سه‌رده‌م‌و نه ئاوێنه‌و هاوڵاتى‌و نه لڤین‌و هه‌ندێكى تر له‌و ماڵپه‌ڕ‌ه ئه‌لیكترۆنیانه‌ى كه‌سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕ‌انن، خه‌ڵك ته‌فره‌نه‌ده‌ن‌و به‌شى ئه‌وه‌نده ئازایه‌تیان تێدا هه‌بێت به‌و خوێنه‌رانه بڵێن كه چه‌ندین ساڵه له خشته‌یان ده‌به‌ن: كه ئه‌وان به میزاجى شه‌خسى نه‌وشیروان موسته‌فا به‌ڕ‌ێوه ده‌چن. پێم سه‌یره له به‌یاننامه‌كه‌ى نوسه‌ره‌كانى گۆڕ‌اندا چه‌ند ناوێك غائیب بوون، تۆبڵێى ئه‌وان جه‌سورتر بووبن له شوان ئه‌حمه‌د‌و موحه‌مه‌د‌و ئاسۆس هه‌ردى‌و باقیه‌كه‌ى ترى‌و غیره‌تى ئه‌وه‌یان هه‌بووبێت به خه‌ڵك بڵێن كه سه‌ر به نه‌وشیروانن. ئه‌وانه‌ى ئه‌و به‌یانه‌یان ئیمزا كردووه مه‌گه‌ر ته‌نها خۆیان نه‌زانن خه‌ڵك چه‌نده به گۆڕ‌انیان ده‌بینێت‌و ڕ‌ه‌نگه به‌لاى خۆیانه‌وه هه‌ر ڕ‌ۆشنبیر بن‌و هه‌ر سه‌ربه‌خۆش بن، ئه‌وان تا ئێستا ناتوانن له‌گه‌ل خۆیاندا ڕ‌استگۆ بن‌و بێپێچ‌و په‌نا ئایدیۆلۆژیا قه‌یراناویه‌كه‌ى خۆیان بخه‌نه ڕ‌وو، ئه‌ى چۆن‌و كێ بڕ‌وایان پێده‌كات كه ڕ‌استگۆ ده‌بن له‌گه‌ل خه‌ڵكدا. ئه‌م كۆمه‌ڵه بنوسه‌ى كه زیاتر به موته‌شه‌نجى سیاسى‌و وه‌رگێڕ ناسراون‌و له به‌یانه‌كه‌دا ناوى ڕ‌ۆشنبیریان له خۆیان ناوه، هه‌ڵه‌یه‌كى مێژوویی ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه دواى هه‌واڵه‌كانى knnده‌كه‌ون‌و له‌خۆیانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانن ئه‌و هه‌واڵه سه‌لمێندراوه یان نا، ڕ‌استه‌وخۆ به‌یانێكى زبر ده‌رده‌كه‌ن‌و خۆیان ناشرین ده‌كه‌ن لاى خوێنه‌ر. ئه‌و ناوانه‌ى كه خۆیان به‌سه‌ربه‌خۆ ده‌زانن‌و هه‌ریه‌كه‌یان‌و كارێكى نه‌وشیروانى له ئه‌ستۆ گرتووه، ده‌بێت بزانن به‌هۆى پاڵپشتى كردنه‌وه له كه‌یسى نه‌وشیروان‌و براده‌رانى هه‌ر توندوتیژیه‌ك ڕ‌ووبدات، پشكێكى به‌ر ئه‌وان ده‌كه‌وێت كه پاڵپشتى هێزێكى شه‌ڕ‌ه‌نگێز ده‌كه‌ن. هه‌ر دوێنێ شه‌و له‌به‌رنامه‌ى " گۆڕ‌ان به‌ره‌و كوێ"ى knn دا، خۆبه‌ڕ‌ۆشنبیرزانه‌كه‌ى گۆڕ‌ان ڕ‌ێبینى هه‌ردى داواى كۆكردنه‌وه‌ى هێزى ده‌كرد بۆ گۆڕ‌ان‌و له خودا ده‌پاڕ‌ایه‌وه كه ناچار نه‌بن به كۆكردنه‌وه‌ى هێز، ئه‌مڕ‌ۆش براكه‌ى ناوى چه‌ند بنوسێكى موخابه‌راتى تر‌ى كۆكردۆته‌وه‌و به‌یانى پێ ده‌ركردون. كه‌س نازانێت خێزانى ئه‌حمه‌د هه‌ردى چیان له كورد ده‌وێت، ئایا تۆڵه له كورد ده‌كه‌نه‌وه كه كه‌س شوێن پێى باوكیانى هه‌ڵنه‌گرت‌و نه‌بووه پاسۆك؟ ئه‌مه‌یان مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان وه‌ڵامى بده‌نه‌وه.
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیر‌و بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه . |