|
March 13 2010 18:47:21
|
| |
| تو وه‌فات بۆ مام جه‌لال نه‌بوو: |
|
ئاكۆ قادركه‌ره‌مى: ئه‌و ناونیشانه‌ى سه‌ره‌وه ئه‌و گولله‌یه بوو كه پیاوێ كه‌ركوكى پیر، پڕ له‌وه‌فا، به‌ئه‌مه‌ك بۆ شۆڕ‌ش‌و قوربانیدان، به ده‌موچاو مام ڕ‌ۆسته‌مدا ته‌قاندى‌و ئه‌ویش یه‌كسه‌ر چووه ده‌ره‌وه. ڕ‌ۆژى 7ى ئازار له قوتابخانه‌ى 11ى ئازار كه ته‌واو كه‌ركوكیه‌كان وه‌ك دانیشتوان تر هه‌موو عێراق سه‌رگه‌رم ده‌نگدان بوون، مام رۆسته‌م كه له كه‌ركوك به حه‌سه‌نه كوێر ناسراوه، هاته ئه‌و بنكه‌یه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ى خركرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى قسه‌یان بۆبكات‌و عه‌رزعه‌زه‌ڵات خۆى كرد كه ئێستا لێرانه گۆران عه‌یاره بیستوچواره. به‌ڵام له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌وه پیره‌مێردێ عاقڵ‌و به‌ته‌مه‌ن، كه‌زۆر زۆر خه‌ڵكى به‌وه‌فا‌و بێوه‌فاى له ژیاندا بینیبوو هاته پێش له مام رۆسته‌م‌و پێى وت: مام رۆسته‌م تو وه‌فات بۆ مام جه‌لال نه‌بوو ئێستاكێ چۆن وه‌فات بۆ ئێمه ده‌بێت. مام رۆسته‌م سێ‌و دووى لێنه‌كرد‌و ئه‌م قسه‌ى پیاوه پیره‌كه ته‌زاندى یه‌كسه‌ر بنكه‌ى ده‌نگدانه‌كه‌ى به‌جێهێشت، خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌موو ده‌ستیان كرده چه‌پڵه‌رێزان بۆ مامه‌ى پیره‌و هاوهویان له مام رۆسته‌میش كێشا. ئه‌گه‌ر مام رۆسته‌م رابردووى خۆى له‌بیر نیه، ئه‌وا خه‌ڵك چاك ده‌زانێت مام رۆسته‌م به چ پله‌یه‌كى خوێنده‌واریه‌وه گه‌یشته په‌رله‌مان كوردستان، به‌ڵام وا باشتر بوو پێش ئه‌وه‌ى مامه پیره بیته‌زێنێت‌و شوڵك بدات به لوتیا، ئه‌و خۆى نه‌یویستایه خیانه‌ت له مامجه‌لال بكات، چونكه ئه‌ویش ئه‌و له‌قه‌به‌ى له ناو یه‌كێتیدا وه‌رگرتووه‌و هه‌ر یه‌كێتى ده‌توانێت خۆى‌و شۆره‌ت‌و له‌قه‌به‌كه‌شى بپارێزێت، وه هه‌ر كه‌سێكیش له یه‌كێتى چووه ده‌ره‌وه ئیتر خاوه‌نى سه‌روه‌ریه‌كان ناو یه‌كێتى نامێنێت‌و وه‌كو ئه‌م كابرایه، له مام رۆسته‌مه‌وه ده‌بێته‌وه به حه‌سه‌نه كوێره نانه‌واكه.
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیر‌و بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه . |