|
March 16 2010 16:37:42
|
| |
| بارودۆخی ڕاپه‌ڕین و ڕۆڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی: |
|
شوان ڕابه‌ر:
له‌به‌رئه‌وه‌ی راپه‌رینی ئاداری 1991 روداو‌و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌و گرنگ بووله مێژووی كوردوكوردستاندا ، بزاڤی ئیسلامیش تیایدا رۆلێكی كاریگه‌ری بینی دا ، لێره دا به‌كورتی باس له هه‌لومه‌رجی ئه‌وسای كوردستان‌و ناوچه‌كه‌و ڕۆلی بزاڤی ئیسلامی و چه ند لایه‌نێكی ڕاپه‌رینه‌كه ده‌كه‌ین.
بارودۆخی لایه‌نه كوردستانیه‌كان پێش راپه‌ڕین وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌رین:
بێگومان دوای ئه‌وه‌ی كه‌له 8/8/1988 ئاگربه‌ستی شه‌ری خوێناوی نێوان (عێراق وئێران) كرا، رژێم بێ گرفت و ده‌ست به‌تاڵ بوو، به‌نه‌خشه‌و پلانێكی داڕێژراو زۆر به‌سه‌ختی هه‌ر له‌ومانگه هێرشه دڕنده‌كانی بۆ سه‌راپای خاك وگه‌لی كوردستان ده‌ست پێكرد. به‌جۆرێ توانی تا (1/9) هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له‌كوردستان ده‌ر بكا. بۆیه لایه‌نه‌كوردستانیه‌كان چونه ناوخاكی ئێران و سه‌رسنووره‌كانی و له‌وێ بۆماوه‌یه‌ك سڵه‌مینه‌وه و جێگیر بوون، دواتر له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتاش رژێم شه‌ڕی به هێزی پێشمه‌رگه ده‌فرۆشت و، ژیانی ئاواره‌یی زۆرسه‌خت ودژوارو پڕله‌تاڵی و ناسۆری و مه‌ینه‌تی بوو، رژێم له لایه‌ك له‌ناوشاره‌كان خه‌ڵكی ده‌گرت و له‌لایه‌كی تر لێبوردنی ده‌كرد. ژیان نه‌داری و نه‌بوونی بوو. له سه‌روی هه‌مووشیان به‌پێ ی ئاگربه‌ست ناوچه‌كان سنوور به‌ست ده‌كران و، له‌به‌رچه‌ندان هۆكاری تری سه‌ختی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی شۆڕشی كورد كۆت و به‌ند‌وخه‌فه كرابوو، لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌بارودۆخێكی ته‌سك و ناهه‌مووار دابوون. به‌جۆرێ بێ هیواو نا ئاسو ده‌بوون، روناهیه‌كی ئه‌وتۆ له‌به‌رچاوو نه‌بوو، بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر داده‌نیشت و كاریان ده‌كرد. خۆیان ته‌سلیم ده‌كرده‌وه، ڕوویان له‌هه‌نده‌ران ده‌كرد، هه‌موو كه‌س به‌رگری شۆرش و به‌رخۆدانی نه‌ده‌گرت، گیروگرفت و كۆسپ و ته‌گه‌ره له‌نێو هێزی پێشمه‌رگه‌دا زۆربوو، خوای گه‌وره ده‌روی خێری له‌و كورده كردوه، ئه‌وه‌بو ڕژێمی عێراق له (2/8/1990) له‌ناكاو به پیلانی خۆرئاوا هێڕشێكی كت و پڕ‌و پرتاوی كرده سه‌ر سنوور و خاكی كوێت و داگیری كرد، ناوچه‌كه‌ش شڵه‌ژاو هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بۆچه‌سپاندنی مه‌رام و پلانه‌كانی خۆیان ده‌ستیان به‌لێدان عێراق كرد‌و به‌كوته‌ك و به‌گورزی سه‌ربازی پاشه‌كشه‌یان به‌هێزه‌كانی عیراق كرد، دیاره ئه‌وه‌ش بوه هۆی لێدان و لاوازكردنی شان و شه‌وكه‌تی سه‌ربازی رژێم و، كورسی سه‌ددام هاته هه‌ژان وله‌قان، به‌وه سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌رینه مێژوویه‌كه‌ی گه‌لی كورد گه‌یی، له(5/3/1991)سه‌ره‌تا راپه‌رینی جه‌ماوه‌ر له‌شارۆچكه‌ی رانیه گڕ گرت‌و، دواتر پێ به‌پێ دابه‌زیه نێو سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان تاسه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان رزگار كرا.
هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌لدانی راپه‌رین :
لێره‌دا چه‌ندان هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی هه‌بوون، بۆسه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و راپه‌رینه، به‌ڵام ئێمه له‌م خاڵانه‌دا كورتیان ده‌كه‌ینه‌وه.
یه‌كه‌م/ هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كان:
1- به‌ر له‌هه‌موو شتێك خوا ره‌حمی به‌و میلله‌ته هه‌ژارو بێكه‌سه كرد، ویستی له‌سه‌ر بوو له‌ده‌ست و پێوه‌ندی ژێر نیرو ڕكێفی رژێم رزگاری بكا، بۆیه هه‌ر خوا ئه‌و راپه‌رینه‌ی به‌رپا كرد، ئه‌و جورئه‌ته‌ی داگه‌ل و ئه‌وترسه‌ی به به‌ر رژێم داكرد، ده‌نا له‌ئه‌قڵی به‌شه‌ر به‌ده‌روبه دوور بوو، وه‌لێ خوای گه‌وره توانا داره‌و (فعال لما یرد) ه‌و هه‌رشتێك كه‌بیه‌وێ ده‌یكات، بۆیه هه‌موو كه‌س راپه‌رین ، ژن و منداڵ چه‌كداریان چه‌ك ده‌كرد، ته‌نها خوا هه‌ره‌سی به‌و رژێمه‌زه‌بر به‌ده‌سته هێنا، ده‌نا خۆپێشتریش ئه‌و خه‌ڵك و لایه‌نانه هه‌ر هه‌بوون.
2- به‌رپابوونی جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو كه‌ده‌ره‌نجام بوه‌هۆی زه‌ره‌ر وزیان لێكه‌وتنی رژێم و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای راپه‌رین له‌دژی ڕژێم له‌خواره‌وه‌و له‌سه‌ره‌وه.
3- بارودۆخی سیاسه‌تی دووه‌لی ئه‌وسا پاڵپشت و له‌بار بوو بۆ رێگه‌دان به‌راپه‌رین و سه‌ركوتكردنی ڕژێم تا ئه‌و راده‌یه‌ی كرا.
4- شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان (عێراق و ئێران) .
دووه‌م/هۆكاره ناوخۆییه‌كان:
1- بوونی ئه‌وهه‌موو زوڵم و زۆرداریه‌ی كه‌ساڵه‌های ساڵ بوو رژێمی عێراق له‌گه‌لانی عێراق و نه‌خاسمه له‌كوردی ده‌كرد بگره زیاترله (200) هه‌زار كوردی جێنۆساید و زیاتر له(4) هه‌زار گوندی وێران كردبو، خه‌ڵكی ئه‌نفال و كیمیاباران و تارومار كردبوو، بۆیه ڕقی گه‌ل زۆر ئه‌ستوور بوو، زۆر په‌نگی خوارد بوو، تائه‌وسا به‌جارێ رژایه سه‌ر داروده‌سته‌و ده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی رژێمی خوێن ڕێژ، خه‌ڵكی به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانیه‌وه خه‌ونیان به‌و رۆژه ده‌دیت كه‌هه‌ڵكوتنه سه‌ر دام و ده‌زگاو مۆڵگه‌كانی رژێم.
2- لێدان و لاوازبوونی رژێمی عێراق به‌هۆی جه‌نگی كوێت كه‌بوه هۆی له‌ناوچوونی نزیكه‌ی (550) هه‌زار سه‌ربازو (300) تانك و(25) فڕۆكه و(15) باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌ت و (70) پرد‌و (14) ئێستگه و(4) فڕودگا و( 17) وێستگه‌ی كاره‌بایی و (187) كارگه‌ی سوپایی و.....هتد.
3- بوونی لایه‌نه شۆرشگێره‌كانی كورد كه‌پێشتر خه‌باتیان كردبوو، هه‌ستی راپه‌رین و به‌رخۆدانیان له دڵ و ده‌روونی جه‌ماوه‌ردا به‌رپا كردبوو ، به‌تایبه‌ت بۆ راپه‌رینه‌كه‌ش بوونه تاكه پاڵپشت و داڵده وداینه‌مۆ بۆ جوڵاندن و سه‌رپه‌رشتی كردنی جه‌ماوه‌ر به‌تایبه‌ت له‌رووی راگه‌یاندنه‌وه.
4- بوونی جه‌ماوه‌رێكی موسڵمان و شوڕگێرو نیشتمان په‌روه‌ری چه‌وساوه. كه‌بروای به‌خواو به‌خۆی هه‌بوو بۆ راپه‌رین.
رۆڵی بزاڤی ئیسلامیی و به‌رنامه‌ی رێژی و ئاماده‌كاری بۆڕاپه‌ڕین:
ئه‌وسا به‌پێ ی توانا زۆر به‌گه‌رمی كه‌وتینه به‌رنامه رێژیی و ئاماده‌كاری بۆ رووداوه چاوه‌نواڕ كراوه‌كانی گۆڕه‌پان. چه‌ندان هه‌وڵی (سیاسی و سه‌ربازی و دبلۆماسی و ته‌نزیمی و....تاد) مان دان، بۆ وێنه له‌م ڕوانه كاری چاك و گرنگمان كرد.
1- له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی په‌یوه‌ندی كرا به‌لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان بۆ به‌رنامه رێژی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كتری داكردن.
2- ئه‌وسا به‌جدی هه‌وڵ درا بۆده‌ست خستن و په‌یداكردنی كه‌لو په‌ل و پێداویستیه‌كانی سه‌ربازی و لۆجستی و ئیعلامی و..هتد بۆكاتی راپه‌رینه‌كه.
3- باره‌گا و هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووره‌كانی عێراق زیاتر كردن وه‌ك ئاماده‌باشیه‌ك بۆ حاڵه‌تی دابه‌زین و راپه‌رین.
4- جێ ی باسه چه‌ند مانگێك به‌ر له‌راپه‌رین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێزان (مامۆستا عه‌لی باپیر و مامۆستا شه‌ریفی شه‌هید) بۆشاره‌كانی كوردستان چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكهاتن بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی رێكخستنه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1- شه‌هید مامۆستا جه‌مال فتاح و لیژنه‌كه‌ی بۆ كاروباری سلێمانی.
2- شه‌هید زانا رانیه‌یی و لیژنه‌كه‌ی بۆكاروباری پشده‌رو بینوێن.
3- شه‌هید مه‌لا یوسف و لیژنه‌كه‌ی بۆ كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ر.
4- م/مه‌لا ئه‌نوه‌ر گلی ره‌حمه‌تی وێڕای برایانی بادینان بۆلای دهۆك.
5- شاره‌كانی موصل و خوارو له‌لایه‌ن رێكخستنه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كران.
6- شه‌هید (مه‌لاعومه‌رو شوان رابه‌ر) بۆمیحوه‌ری هه‌ولێر.
ئیتر به‌و شێوه‌یه زۆر به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنانه به‌ر له راپه‌رینه‌كه ده‌ست كرا به‌جه‌وله‌و دابه‌زینه ناو شاره‌كان بۆرێكخستنه‌وه‌و بێ‌دار كردنه‌وه‌یان و، له‌هه‌موو لاڕاكارو چالاكی زۆر چاك كرا، نه‌خوازه‌لا له‌میحوه‌ری هه‌ولێر. دیاره ئێمه له (16/12/1990) له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌یه‌كی چه‌كدار له‌گه‌ڵ شه‌هید كاك مه‌لا عومه‌ر له‌رێگای دۆڵی قاسمه‌ره‌ش به‌چه‌ندان شه‌و به‌نێو كه‌مینه‌كانی حكومه‌تدا دابه‌زینه ناوشاری رانیه و هه‌ولێر له‌وێش ئه‌وماوه‌یه زۆر به‌گه‌رمی كه‌وتینه خۆ بۆئه‌م كارانه:
1-رێكخستنه‌وه‌و زیندوكردنه‌وه‌و هۆشیاركردنه‌وه‌ی رێكخستنه‌كانمان، به‌جۆرێ په‌یوه‌ندی مان كرد به زۆربه‌ی ناوچه‌كان.
2- دروستكردنی شانه چه‌كداره‌كان.
3- چه‌ندان پارچه‌چه‌كی (كلاشكۆف و ده‌مانچه‌و نارنجۆك تاده‌گاته ئارپێچی و بیكه‌یسی ) مان له‌سه‌ره‌وه گه‌یانده رانیه و هه‌ولێر و وێڕای كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانی تری ڕاگه‌یاندن و سه‌ربازی مان بۆ ریكخستنه‌كان دابین كرد.
4- گه‌یاندنی نامه‌و په‌یامی سه‌ركردایه‌تی مان به زاناوسه‌رۆك عه‌شیرت و كه‌سایه‌تی و رێكخستنه‌كان مان.
5- به‌گشتی ئه‌و ماوه‌یه چه‌ندان كاری چاك كران و راسته‌وخۆ ومه‌یدانیه‌ن له‌به‌ر رووداوه چاوه‌روانكراوه‌كان له‌نێو شاره‌كان ئاگادری رێكخستنه‌كان مان بووین و سه‌روكارمان ده‌كردن و ئاڵقه‌ی وه‌سڵی نێوان شار و شاخ، نێوان سه‌ركردایه‌تی و رێكخستنه‌كانمان بووین، به‌رنامه رێژی مان ده‌كرد بۆكاتی راپه‌رین و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه.
رۆڵ و كاریگه‌رو ته‌زحیه‌دانی بزاڤی ئیسلامیی له‌رۆژانی راپه‌رین:
دیاره ئه‌وه‌ته‌وه‌رێكی فره فراوانه، زۆر به‌كورتی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئه‌وسا چونكه هێزێكی چه‌كداری چه‌قگرتووی سه‌ره‌كی بوو له‌كوردستان، خاوه‌نی پێشمه‌رگه‌و رێكخستنێكی زۆر بوو، خاوه‌نی ئیعلام و داستان و سه‌روه‌ری و قوربانی دانێكی زۆربوو له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و خواره‌وه‌ش، بۆیه هه‌موو كه‌سێكی ئاگادار‌و هه‌قگۆ گه‌واهی ئه‌و كار‌و راستیانه‌ی ده‌ده‌ن كه:
1- هێزه‌كانمان له‌هه‌موو سنووره‌كان وه‌ك هێزی (شافیعی هه‌ولێر و هێزی خالد و هێزی نه‌صر و هێزی هه‌ولێرو هێزی حسن به‌نناو هێزی نه‌بی یونس و هێزی بادینان) و سه‌رجه‌م هێزه شۆرشگێره‌كانی ترمان داڕژانه ناوناخ و قوڵایی خاكی كوردستان و له‌هه‌موو ناوچه‌كان گوزرێكی گورچكبڕیان له‌مۆڵگه‌و ده‌زگادا پڵۆسێنه‌ره‌كانی رژێم دا‌و ده‌ورێكی زۆر كاری گه‌ریان هه‌بوو له‌ئازادكردنی هه‌موو ناوچه‌كان تا كۆتایی كوردستان.
2- له‌و پێناوه چه‌ندان كادیر‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و زرنگ و نه‌به‌ردمان كردنه قۆچی قوربانی له‌سه‌راپای كوردستان ، بۆ وێنه لێره‌دا ته‌نها به‌ركوڵێك له‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه ده‌خه‌ینه روو:
أ- هه‌ندێ له‌وكه‌ڵه پیاوانه‌ی كه له‌كه‌ركوك شه‌هید بوون و ته‌رمه‌كانیش یان له‌گه‌رمه‌سێری ئه‌وێ جێ مان ئه‌مانه‌ن:
1- شه‌هید زانا رانیه‌یی/ پاڵێوراوی سه‌ركردایه‌تی.
2- مه‌لایوسف كه‌ركوكی/ فه‌رمانده‌ی تیپ.
3- كاكه رانیه‌یی.
4- فه‌لاح شاوری.
5- شاخه‌وان/ رانیه.
6- فه‌رهاد كه‌ریم.
7- فه‌رهاد صابر.
8- نه‌وزاد هه‌ولێری.
9- صدیق قه‌ره‌نی.
10- انور مولود.
11- عبدالرزاق.
12- ئیبراهیم برای مامۆستا مغدیدی رانیه.
13- چه‌ندان شه‌هیدی تر كه‌ناویانم له‌بیر نیه.
ب/ هه‌ندێ له‌وشه‌هیدانه‌ی كه‌له‌گرتن و له‌ده‌ست دانه‌وه‌ی هه‌ولێر شه‌هید بوون ئه‌مانه‌ن (1- شێروان جۆكه‌ل ناسراو به رابه‌ر. 2- مزه‌فه‌ر حسێن. 3- تارق رفیق. 4- كاسترۆ مام قادر. 5- كامه‌ران قادر. 6- جمال جه‌لال. 7- فارس محمد. 8- محمد عبدالله. 9- محسن نوری. 10- موئه‌یه‌د حسین. 11- فرحان صابر. 12- محمد عمر. 13- چه‌ندان شه‌هیدی تر.
ج/ ئه‌م كه‌ڵه پیاوانه‌ش له‌به‌رگریه‌كانی شه‌ڕی كۆرێ ی ناودار شه‌هید بوون.
1- كاك مه‌لا عومه‌ر موسته‌فا/ مه‌سول عه‌سكه‌ری مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر.
2 شێروان (محمد عسمان)/ ئامیر مه‌فره‌زه.
3- چه‌ندان بریندارمان دان.
د/ به‌گشتی له‌هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان ده‌یان شه‌هیدی لێهاتوومان دان له‌پێناو ئازادكردنی كوردستان، كه‌پێویست به‌تۆماركردنی ناوه‌كانیان ناكات. له‌سه‌رووی هه‌موشیانه‌وه فه‌رمانده‌ی لیژنه‌كان.
3- هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كه‌بزووتنه‌وه‌كه‌مان له‌هه‌موو ناوچه‌كان جوامێرانه له‌پێشه‌وه به‌شداریه‌كی كاریگه‌ریان كرد له‌گڕدانی راپه‌رینه‌كه و گرتنی باره‌گاكانی ڕژێم له‌ڕانیه‌و سلێمانی و هه‌ولێرو دهۆك و كه‌ركوك بگره تاده‌گاته كفری و كه‌لارو گه‌رمیان و سه‌ربازگه‌ی خالد، له‌زۆربه‌ی شوێنه‌كان باره‌گا سه‌ره‌كیه‌كانی ڕژێم به‌ده‌ستی ئێمه‌وه‌بوون و ئاڵای (لااله‌الا الله) یان له‌سه‌ر شه‌كاوه بوو، به‌سه‌دان سه‌یاره‌و باره‌گای هه‌مه جۆرمان گرتن، به‌هه‌زاران پارچه چه‌كی هه‌مه جۆرمان ده‌ستخستن، به‌ده‌یان بێ ته‌ل و ئامێر‌و ده‌زگا و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و هه‌مه جۆرمان ده‌ستخستن و شوێنه مه‌ده‌نی و خزمه‌تگوزارییه‌كان مان وه‌ك خۆی پاراستن، بۆ وێنه:
أ- له‌ناو هه‌ولێر باره‌گای (مه‌نزومه و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و وه‌زاره‌تی ئه‌شغال و ئه‌منی ته‌واری و ماڵی عززه‌ت دوری وچه‌ندان باره‌گاو دایه‌ره‌ی تری سه‌ره‌كی مان به‌ده‌سته‌وه بوون.
ب- له هه‌موو ناحیه‌و قه‌زاكان چه‌ندان باره‌گامان دانا بوو.
4- له‌كاتی راپه‌رینه‌كه له‌هه‌موو ناوچه‌كان هه‌مووئۆڕگان و هێزه‌كان مان ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بوو له‌هاندان و پێشره‌وایه‌تی كردنی جه‌ماوه‌ری كوردستان.
5- له‌كاتی راپه‌رین له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان هێزه‌كانمان ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بوو له‌ڕاگه‌یاندن و داوه‌و بانگه‌وازی و پاراستنی ئه‌موالی گشتی.
6- له‌كاتی گرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك و هه‌ولێر و سلێمانی و ڕانیه‌و ناوچه‌كانی تر هێزه‌كانمان ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بوو له‌به‌رگری كردن له‌خاك و خه‌ڵكی بێ دیفاع و ئاواره‌ی كوردستان، كه‌له‌چه‌ندان جـێ ی وه‌ك ده‌ربه‌ندی (كۆڕێ و هیزۆپ و بازیان) هێزه‌كانمان چۆكیان چه‌قاند و سه‌نگه‌ریان گرت و به‌ریان له‌شاڵاوه دڕنده‌كانی ڕژێم گرت تاخه‌ڵكی كورد جینۆساید نه‌كات، له‌لایه‌ك پێ به پێ به‌رگری مان ده‌كردو، له‌لایه‌كی تره‌وه خه‌ڵكی لێقه‌وماوو بێ نه‌وامان دالده ده‌دا و به‌سه‌یاره‌كانمان قوتارمان ده‌كردن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یارمه‌تی هه‌ژاران مان ده‌داو به‌هانای ئاواره‌كان ده‌چووین و خواردن و خۆراك مان به‌لۆری بۆدابین ده‌كردن نه‌خاسمه له‌ڕێگای فریاكه‌وتنی ئیسلامی خێرخوازان.
7- جه‌ماوه‌ر و رێكخستنه‌كانمان له‌هه‌موو ناوچه‌كان ڕۆڵێكی فره كاریگه‌ریان هه‌بوو له‌هاندان و پێشڕه‌وێتی كردنی خه‌لكی عه‌وام، له‌ده‌ست نیشان كردنی شوێنه گرنگ و پێویسته‌كان، له‌گرتن و پاراستنی باره‌گا و كه‌لوپه‌لی گرینگ، له‌ده‌ست كێش كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆناو شاره‌كا، له‌جه‌نگی ڕاگه‌یاندنی دژ به‌دوژمن، له‌چه‌ندان كاری تری چاك.
هۆكاره‌كانی دامركاندنه‌وه‌ی راپه‌ڕین :
هه‌ڵبه‌ته فاكته‌رو هۆكاره‌كانی خامۆشبون و دامركاندنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه زۆرن، ئێمه لێره‌دا له‌چه‌ند خاڵێك كورتیان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌مانه‌ن:
1- به‌ر له‌هه‌موو شتێك هه‌ر له‌سه‌رتاوه نه‌بوونی یه‌ك سه‌ركردایه‌تی له‌لایه‌ن هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی به‌شدار بوو له‌لایه‌ن هێزه ڕاپه‌ریوه‌كان بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی ڕاپه‌ڕیوه جه‌ماوه‌ریه‌كه تاده‌گاته ڕاپه‌رین و هێرش بردن و سه‌ركردایه‌تیه‌كی یه‌كگرتووی بڕیار به‌ده‌ست نه‌بوو كه ده‌ستوور و ته‌وجیهاتی هه‌مه جۆر له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا بدا به‌جامه‌رو پابه‌ندبن و رێكیان بكات.
2- له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌و جۆره سه‌ركردایه‌تیه ڕاپه‌رینه‌كه بێ به‌رنامه بوو، هه‌ركه‌سه و هه‌رلاینه بۆخۆی هێرش و پاشه‌كشه‌ی ده‌كرد و ڕاپه‌ڕینه‌كه هه‌رگیز كۆنترۆڵ نه‌ده‌كرا، بۆیه هه‌ركه‌سه‌و خۆی ده‌كێشایه‌وه و ته‌نها له خه‌م و هه‌ولی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل وگركردنه‌وه‌ی ده‌سكه‌وته‌كان دابوو.
3- هه‌رزوو ده‌ست پێكردنی زوڵم و زۆرداری و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و بێ‌ئاگا بوون له‌دووژمن و، ده‌ستكردن به‌كێشه‌و ململانێی لایه‌نه‌كان و یه‌كتری په‌راوێز كردن.
4- نه‌بوونی ده‌عم و پاڵپشتی دووه‌لی و ئه‌قلیمی له‌رووی (سه‌ربازی و هه‌واڵگری و لۆجستی و ئیعلامی و ئابووری و.....تاد) ه‌وه.
5- نه‌بوونی یه‌كڕیزی و گیانی به‌رگری و به‌رخۆدان له‌لایه‌ن لایه‌نه كوردستانیه‌كان بۆ درێژه‌دان به‌ڕاپه‌رینه‌كه.
6- نه‌بوونی سووپایه‌كی نیزامی یه‌كگرتوو.
7- نه‌بوونی چه‌ندان هۆكاری تری پێویست وهه‌بوونی چه‌ندان هۆكاری خراپ و وێرانكه‌ر له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه وهێرشكردنه‌وه‌ی ڕژێم بۆ گرتنه‌وه‌ی شاره‌كان به‌پاڵپشتی خۆرئاوا كه‌بوه هۆی ڕاگرتنی چه‌كۆشی خۆیان له‌سه‌ر عێراق، بووه هۆی هه‌ستانه‌وه‌ی ڕژێم له‌دژی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ووره‌ی كورد به‌ردارو كورسی هه‌ژاوی به‌غدا قوت كرایه‌وه.
چه‌ندسه‌رنج‌و تێبینییه‌ك سه‌باره‌ت به‌راپه‌رین بۆ جه‌ماوه‌رولایه‌نه‌كانی كوردستان.
به‌گشتی پێویسته له‌هه‌موو ڕوێكه‌وه ده‌رس له‌ڕابردوو وله‌هه‌ڵه و كه‌موكوڕیه‌كانی ڕاپه‌رینه‌كه وه‌ربگیرێت له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌رو لایه‌نه كوردیه‌كان ، به‌جۆرێ له‌وكاتانه‌و له‌داهاتودا هه‌رگیز ئه‌و هه‌ڵانه دوباره نه‌بنه‌وه ، خاڵه چاك و به‌هێز و پۆزه‌تیفه‌كان به‌هێز بكرێن و بره‌ویان پێ بدرێت و خاڵه خراپ و نێگه‌تیفه‌كان وه‌لا بنرێن .
1- پێویسته لایه‌نه‌كان یه‌كڕیز بن و یه‌كتری بخوێننه‌وه‌و ، هه‌رگیز ململانێ و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كتری نه‌كه‌ن و خۆپه‌رست و لایه‌ن په‌رست نه‌بن و به‌كردار دروشمه‌كانی ئازادی و ووڵاتپارێزی په‌یڕه‌و و پراكتیك بكه‌ن.
2- پێویسته لایه‌نه‌كان یه‌كڕیزو خزمه‌تگوزاری گه‌لبن و خۆشگوزه‌رانی و ئه‌منیه‌ت و برایه‌تی به‌رپا بكه‌ن و، ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌رین به‌هی هه‌موو گه‌ل و لایه‌ن بزانن و به‌هه‌مووشیان ئه‌وده‌سكه‌وتانه بپارێزن و یه‌كتری ته‌نگه‌تاو وهه‌راسان نه‌كه‌ن ..
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیر‌و بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه . |