|
July 10 2010 11:20:39
|
| |
| بانگه‌وازێكى به په‌ڵه بۆ جه‌نابى سیداد بارزانى, وه‌زیرى شاره‌وانى جه‌نابى سه‌میر عبدالله: |
|
ئێمدادمحه‌مه‌د-سۆران:
ئه‌وه‌ى كه رۆژانه باسى لێوه ده‌كرێت وكه‌س گویى پێى نادات شه‌مه‌نده‌فه‌رى گه‌نده‌لى له سۆران به خێراییه‌كى یه‌كجار زۆر به‌ره‌و پێشه‌وه‌یه وسكه‌ى ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ش رۆژله دواى رۆژ مه‌سافه‌یه‌كى زۆرتر ده‌روات تاكوو بگاته نوقته‌ى كۆتایىبۆ گه‌نده‌لى.
به‌رێزان ,نازانم بۆچى ئه‌و شاره به‌و شێوه‌یه وێلكراوه و گرنگى له بوارى چاكسازى و دارێشتنه‌وه‌ى هه‌یكه‌لێكى نوێى ئێدارى پێ نادرێت هاتووهاوارى ئه‌و خه‌لكه سته‌ملێكراوه دێته ده‌رو كه‌س ده‌نگه‌كه نابیسێت به نیاز نیم زۆر دوور برۆۆم وه یان مه‌به‌ستم بێت كه‌سێك ئیهانه بكه‌م به لام پێویسته وه‌ك ئه‌ركێكى نیشتمانى له‌و گه‌نده‌لێیه ئاگادارتان بكه‌مه‌وه‌ته‌نها به چه ندزانیارییه‌كى سه‌لمێندراوبه‌ڵگه‌نامه‌ى زیندوو ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه.
سه‌رۆكى شاره‌وانى سۆران كا كادیرێكى لقى(10)یه به‌ناوى براى خۆى كه ئێستا به‌رپرسى كرێكارانى كاتى له شاره‌وانى سۆرانه(عێزه‌ت محمد مرعان )هه‌ستاوه به دروست كردنى ساحه‌یه‌كى تۆپێ پێى بچووك له ته‌نشت شه‌هێدانى دێلزیان له سۆران به‌چه‌واشه‌كردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى له كاتێكداكه زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى پرۆژه‌كانى له‌م جۆره به فه‌رمانى پارێزگارى هه‌ولێر وه‌ستاون ئه‌وه‌ش ته‌نها ئه‌و پرۆژه‌یه نییه كه تێیدا به‌شداره به‌ڵكوو زۆر پرۆژه‌ى تریش هه‌ن كه به ناوێكى دووه‌م داوا ده‌كرێن دواتر به ناوى ئه‌وه‌ى كه گۆیا له له‌یه‌ن بنه‌ماله‌ى بارزانى داواكراون به ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن واژوو ده‌كرێن بۆنموونه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ى كه به نیازى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندین و له لایه‌ن شوان حسۆ بارزانى به‌دواداچۆنى بۆده‌كرێت وسه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌لێت هى سیداد بارزانییه ئه‌ویش دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى تایبه‌ته له سۆران شایانى باسه كه ئه‌وه یه‌كه‌م پرۆژه‌نییه ودووایین پرۆژه‌ش نابێت و ئه‌وه‌ى كه ئێمه رۆژانه له فه‌رمانبه‌رانى شاره‌وانى سۆران ده‌بیسین سه‌رۆكى شاره‌وانى به ده‌یان پرۆژه‌ى هه‌ن كه به ناوى خه‌لكى ترن تكایه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌ویِت متمانه‌ى خه‌ڵكتان لا بمێنێت پێویسته به دواداچۆن بكه‌ن چۆنه كه ئه‌و پرۆژانه تایبه‌ت كراون و سه‌رۆكى شاره‌وانى و چه‌ند كه‌سێك ده‌توانن لێى سودمه‌ند بن وخه‌ڵكى تریش خه‌فه‌ت به و خه‌باته‌ى وه بخۆن كه كردوویانه.له لایه‌كى تره‌وه دیار نییه ئاخۆ بۆچى به‌رپرسى لقى(10) على حوسێن وقائممقامى سۆران خۆیان له‌م هه‌موو گه‌نده‌لییه بێده‌نگ كردووه ئه‌وه‌ش جێگاى پرسیاره‌و؟؟؟؟
بۆ بینینى به‌ڵگه‌كان ئه‌م لینكانه‌ى خواره‌وه له ناو ئادرس بار كۆپى بكه‌ن:
http://www.imagecross.com/11/image-hosting-view-40.php?id=2805-1632-1636-1632-1639-1634-1632-1633-1632-1634-1635-1640-1640-.jpg
http://www.imagecross.com/11/image-hosting-view-40.php?id=2605-1632-1636-1632-1639-1634-1632-1633-1632-1634-1635-1640-1641-.jpg
http://www.imagecross.com/11/image-hosting-view-40.php?id=9391tahseen-mhamad.jpg
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیر‌و بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه . |