|
July 14 2010 11:16:36
|
| |
| شوان عه‌تووف خه‌ڵاتى باشترین ئه‌كته‌رى گه‌نجى عێراقى پێده‌به‌خشرێت: |
|
سیروان غه‌ریب، ئاژانسى ئه صوات ئه‌لعراق:
جێگرى به‌رێوبه‌رى رێكخراوى (عێراقى ئه‌مرۆ) رۆژى سێشه‌ممه، ئاشكراى كرد خه‌ڵاتى ئه‌مساڵى رێكخراوه‌كه‌یان ده‌به‌خشرێت به‌هونه‌رمه‌ندى گه‌نجى كورد، شوان عه‌تووف، دواى ئه‌وه‌ى له‌راپرسییه‌كه‌دا زۆرترین ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا.
ره‌حیم حه‌سه‌ن ساڵه‌ح، به‌ئاژانسى سه‌ربه‌خۆى (ئه صوات ئه‌لعراق)ى راگه‌یاند دواى هه‌ڵسه‌نگاندنى كاره‌كانى چه‌ند ئه‌كته‌رێكى عێراقى كوردستانى له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى پسپۆره‌وه، لیژنه‌كه بریاریدا ناویان بخاته راپرسییه‌كه‌وه‌و هاولاتیان ده‌نگى له‌سه‌ر بده‌ن"دواتر شوان عه‌تووف زۆرترین ده‌نگى راپرسییه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێناو لیژنه‌كه‌ش بریاریدا وه‌ك باشترین ئه‌كته‌رى عێراقى ساڵى 2010 بناسێنرێت".
رێكخراوى عێراقى ئه‌مرۆ كه‌باره‌گه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى له‌ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدایه له‌ساڵى 2004وه له‌بوارى به‌ره‌و پێشخستنى رۆحى كێبركێ بۆ به‌رهه‌مهێنانى تواناكان‌و ده‌رخستنیان له‌عێراقدا كارده‌كات هه‌موو ساڵێك راپرسى بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسى‌و هونه‌رى‌و ئابورى عێراق ئه‌نجام ئه‌دات‌و دواى ته‌واوبونى راپرسییه‌كه ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ى زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت وه‌ك باشترینى عێراق له‌ئاهه‌نگێكى گه‌وردا رایده‌گه‌یه‌نێت.
ره‌حیم حه‌سه‌ن ساڵه‌ح وتى" ئاهه‌نگه‌ى رێزلێنان له‌شوان عه‌تووف له‌كۆتایى ئه‌مساڵدا له‌كۆشكى كۆنگره‌كانى شارى هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونى گه‌وره ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم‌و عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت‌و هه‌ر له‌وێشدا بێجگه له‌شوان عه‌تووف گۆرانیبێژێك خه‌ڵاتى باشترین گۆرانیبێژى عێراق وه‌رده‌گرێت‌و دواتر ناوى له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌مانه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت".
شوان عه‌تووف له‌ماوه‌ى ساڵى 2010دا رۆڵى سه‌ره‌كى له‌فلیمه‌كانى (شوێنێك بۆیارى، بۆنى سێ‌و، ئه‌و رۆژه‌ى بابه‌نوئێل گریا، كورته فلیمى سوپاستان ده‌كه‌م) گێراوه‌و جگه له‌وه‌ش له‌هونه‌رى شانۆدا رۆڵى خۆى هه‌بووه‌و شانۆیى (مارێۆنێت)ى له‌وڵاتى بریتانیا پێشكه‌ش كردووه‌و هه‌ڵوێستیشى به‌رامبه‌ر دیارده‌و رووداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان‌و عێراق له‌رێگه‌ى به‌شداریكردنى له‌چالاكى هه‌مه‌جۆر خستۆته روو.
له‌ساڵى 2010 دا هه‌واڵى كاره‌كانى شوان عه‌تووف له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانى ناوخۆوه‌و جێگه‌ى بایه‌خ بووه‌و به‌هۆى به‌شداریكردن له‌فیستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش كه‌ناڵه عه‌ره‌بى‌و جیهانییه‌كان گرنگییان به‌م ئه‌كته‌ره كورده داوه‌و له‌رێگه‌ى چاوپێكه‌وتن‌و راپۆرته‌كانیانه‌وه زیاتر به‌بینه‌ران‌و گوێگران‌و خوێنه‌رانیان ناساندووه.
شوان عه‌تووف له‌رۆژنامه‌ى ناوخۆیى تایبه‌ت به‌فیستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى دوبه‌ى سینه‌مایى وه‌ك سۆپه‌ر ستارى عێراق به‌به‌شدارانى فیستیڤاڵه‌كه ناسێنرابوو. ناوبراو له‌ساڵى 1988 بۆیه‌كه‌مین جار ده‌ستى كردووه به‌كارى هونه‌رى شانۆ.
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیر‌و بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه . |