جیهان سات:
موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكى كۆنسهى به‌رێوه‌به‌رى كۆما جڤاكى كوردستان سه‌باره‌ت بهجارنامه 7 خالیهكهى كۆما جڤاكى كوردستان و دیوانى سه‌رۆكایه‌تى كۆنگره‌ى گه‌ل رۆژی(3/12)رایگه‌یاند: ئه‌و جارنامه‌یه ده‌بێته رێگر له به‌رده‌م سه‌وداو مامه‌ڵه‌ى له ناوبردنى مه‌سه‌له‌ى كورد، به‌و جارنامه‌یه وه‌ڵامى هه‌ندێك له‌ده‌وروبه‌ر دراوه‌ته‌وه كه ده‌یانه‌ویت چه‌ك دابنرێت یان ئاگر به‌ست رابگه‌یه‌نرێت، قه‌ره‌یلان گوتى: بۆ ئه‌وه‌ى توند و تیژى به‌كارنه‌یه‌ت پێویسته ده‌ست به قۆناغى گ?توگۆ و ئاشتیانه بكریت، بۆ سه‌رخستنى پرۆژه‌ى ئاشتى ئه‌وه‌ى ده‌كه‌ویته سه‌رشانمان جێبهجێیدهكهین، ته‌نها گوشار هێنان بۆسه‌ر لایه‌نیك ئاكامى ئیجابى لێناكهویتهوه، كیشه‌ى كورد هاوكات كیشه‌ى توركیایه و كیشه‌كه‌ش له‌گه‌ل توركیا چاره‌سه‌ر ده‌كریت، ئیمه لایه‌نگرى ئه‌وه‌ین كیشه‌كه له‌ناوخۆماندا تاوتوى بكریت، ئه‌گه‌ر توركیا سور بیت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كیشه‌كه بگاته هیزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئامانجى له ناوبردنى بزوتنه‌وه‌ى ئازادى گه‌لى كوردبێت كیشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكریت، ئه‌و پرۆژه‌یه وه‌ك كلیلى چاره‌سه‌رى له‌سه‌ر ئاستى نه‌ته‌وه‌ى و نێونه‌ته‌وه‌ى پێشنیازه.له به‌شێكى تردا قه‌ره‌یلان بهبیرى هینایه‌وه كه له دیدارى نیوان بوش و ئه‌ردۆغان له 5/11 بریار درابوو په‌كه‌كه پاكتاو بكه‌ن، ئه‌وه‌ش كارێكى مه‌حاڵه، به‌پێى لیدوانهكهى قه‌ره‌یلان پارتى كرێكارانى كوردستان وه‌ك كۆمه‌لگایه‌ك ده‌ر?هتى پاكتاوكردنى نه‌ماوه، نالێم هه‌رگیز نابێت، به‌لام په‌كه‌كه بزوتنه‌وه‌یه‌كى به‌و شێوه‌یه نیه كه به‌هێرشى چه‌ند مانگێك یان چه‌ند سالیك پاكتاوبكریت له به‌رئه‌وه‌ى له‌ناو كۆمه‌لدا خاوه‌ن بنه‌مایه‌كى ئایدۆلۆژى به‌هێزه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه زه‌برى بهربكهویت و بێهێزبیت به‌واتاى بێهێزبونى هه‌موو كورده، قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شى راگه‌یاند: كه كورد شتیكى نیه له‌شه‌ردا له‌ده‌ستى بدات به‌لام توركیا له‌وانه‌یه 100 سالى له‌ده‌ست بچێت، ئیمه بزوتنه‌وه‌یه‌ك نین كه بهههرهشهى چه‌ند ده‌وله‌تێك وردوخاش بین پشتمان به‌گه‌ل و چیاكان قایمه، جه‌ساره‌ت و زانست و ئه‌زمونمان هه‌یه، كه ده‌ستمان بهتیكۆشان كرد پشتمان به‌كه‌س نه‌به‌ست، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌ویت ئارامى له ههریمهكه به‌رقه‌رار بێت ده‌بیت كیشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر بكریت، قه‌ره‌یلان هیزه‌كانى كوردستانى له‌سه‌ر كۆنسێرتى توركیا هۆشیار كرده‌وه ووتى:ئه‌و كۆنسێرته له‌دوو قۆناغ پێكدیت یه‌كه‌میان پاكتاو كردنى په‌كه‌كه ،دوه‌میان پاكتاو كردنى ده‌ستكه‌وته‌كانى كورده، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ باشورى كوردستان ئامانج نییه به‌هۆى گوشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه‌یه، له به‌رامبه‌ر هیرشى توركیا بانگى له هه‌موو هیزه كوردیه‌كان كرد ببنهیهك وبه‌پێى ستراتیژیهكى هاوبه‌ش هه‌لسوكه‌وت بكه‌ن ئه‌گه‌ر ستراتیژیهكى هاوبه‌ش دانهرێژرێت هه‌موان دۆراو ده‌بیت.
نێردراو له لایه‌نJehanSat
له ڕۆژی December 10 2007 21:08:34
| 1155 خوێندراوه ·
|
|