مامۆستایه‌كى به‌شدار: پارتى له هه‌موو جێگایه‌كدا لا?ى به‌ڕ‌ێوه‌بردنى سیكۆلار‌و سیڤیڵ لێئدات‌و له‌ناواخنیشدا ده‌توانین بڵێین گه‌نده‌ڵترین حیزبى كوردستانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیچ نیشانه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كى حیزبى سیڤڵى پێوه دیارنیه‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه سه‌رجه‌م نیشانه‌كانى خێڵه‌كایه‌تى تیادا ده‌بینرێته‌وه، له‌ئێستادا پارتى ده‌یه‌وێت به بیانووى جۆراوجۆره‌وه بێته‌به‌رده‌م داواكانى خه‌ڵك، ده‌یه‌وێت پاساوى گرنگى هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك قه‌ناعه‌ت به ته?ره‌دانیان بكات، بێئه‌وه‌ى بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، كه‌ئێستا داواكانى خه‌ڵك له‌زیادبووندایه به‌رامبه‌ر به‌كه‌مترین جێبه‌جێ كردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خه‌ڵك ئه‌گه‌ر چى سه‌ر به‌پارتیش بن، به‌ڵام بۆجێبه‌جێ كردنى داواكانى به‌پاساوى نالۆژیك‌و بێئاگایانه ته?ره ناخوات‌و ناچێته سه‌ر قسه‌ى كه‌سانێك كه‌پارتى ده‌یانكاته لێپرسراو له‌ناوه‌ڕ‌ۆكیشدا خه‌ڵكى به‌تالڕ‌و گه‌نده‌لڕ زیاتر نین، ئێمه كه داواى ڕ‌ه‌وامان هه‌بوو، بریتى بوو له دابینكردنى زه‌وى بۆ ئێمه‌ى مامۆستا‌و پێمانوابوو له‌به‌رئه‌وه‌ى ته‌نها به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كانى پارتى له هه‌ولێردا چه‌ندین پارچه زه‌ویان وه‌رگرتووه‌و وه‌ك تۆ‌و به‌سه‌ر سیخوڕ‌و نۆكه‌رانى خۆیاندا دابه‌شیان ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش كه توێژێكى ڕ‌اقین‌و كاریگه‌رێتى گرنگمان هه‌یه له كۆمه‌ڵگادا ما?ى خۆمانه پارچه‌یه‌ك زه‌ویمان هه‌بێت، له‌ڕ‌ێپێوانێكدا بۆبه‌رده‌مى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران توانیمان به‌ناڕ‌ه‌حه‌تى دكتۆرنورى ببینین، ده‌بووایه د.نورى پشتگیرى له‌داواى ئێمه بكات نه‌ك نۆكه‌رانه بچێته به‌ره‌ى پارتیه‌وه‌و ئیهانه‌مان بكات، به‌قسه‌ى ناشرین وه‌ڵامى داینه‌وه‌و وتمان ئه‌وه‌تا یه‌كێتى بۆ هه‌موو مامۆستایانى زانكۆى دابینكردووه له زانكۆكانى كۆیه‌و سلێمانى، كه‌چى پێى وتین زه‌وى دابه‌شكردن مۆدێلى به‌عسیانه‌یه‌و ئێمه كارى واناكه‌ین، به‌ڵام بۆ سیخوڕ‌ى كردن به‌سه‌ر حیزبه‌كانه‌وه دوودوو زه‌وى ده‌داته خه‌ڵك‌و گۆرانیبێژ‌و پاراستن‌و عه‌شایه‌ر‌و هه‌رچى به‌رپرسى پارتیه چه‌ندین پارچه زه‌ویان وه‌رگرتووه، ئه‌مانه هیچى به‌عسیانه نه‌بوو ته‌نها بۆ ئه‌م توێژه‌ى ئێمه به‌عسیانه‌یه، چونكه ده‌زانێت ئه‌وى ماوه‌ته‌وه‌و زه‌وى وه‌رنه‌گرتووه له‌خۆیان نیه‌و خزمه‌تى سوكانه به‌وان ناكات، چونكه ده‌زانێت هه‌ر مامۆستایه‌كى زانكۆ كه‌سێتى خۆى نه‌پاراستبێ‌و به‌دڵى ئه‌وانى كردبێت، زه‌وى پێدراوه، ئه‌وانه‌شى كه ڕ‌ێزى پیشه‌كه‌ى خۆیان ده‌گرن زوو ناچنه پێشێ‌و كلكه له‌قایه‌تى ناكه‌ن، ئیتر له‌ما?ه‌كانى خۆیان بێبه‌ش ده‌كرێن‌و داواكه‌یان به‌به‌عسیانه ته‌ماشا ده‌كرێت، دواتر ئه‌و دكتۆره نه‌خوێنده‌واره ئیهانه‌ى پیشه‌كه‌ى كردین‌و پێى وتین ده‌رچویه‌كى ئیپتیدائى زۆر له‌ده‌رچووى زانكۆ باشتره‌و ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێمیش ئه‌م كاره‌تان بۆبكات، من واده‌كه‌م سه‌ر نه‌گرێت، جاتوخوا ئیتر كورد چ دڵێكى به‌دكتۆرێك خۆش بێت كه‌له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بێت، وه‌ستایه‌كى گه‌چكار یان له‌بغچیه‌ك زۆر له‌وبه‌ناو دكتۆره موسته‌حه‌قتر نیه به‌وجێگایه؟
نێردراو له لایه‌نJehanSat
له ڕۆژی December 16 2007 15:55:29
| 1126 خوێندراوه ·
|
|