کوردستان موژده ئه‌وه به‌هار هات
هیوای ئاواتی کوردی هه‌ژار هات
به‌هاری وه‌ته‌ن له ناو زستانه
به‌هاری کوردان له دووی رێبه‌ندانه
دووی رێبه‌ندان رۆژی سه‌ر هه‌ڵدان
رۆژی رزگاری له به‌ند و زیندان
پێشه‌وا فه‌رمووی که ئێمه کوردین
ئێمه زۆر گه‌وره‌ین کێ ده‌ڵی وردین
بۆ ئێمه دایم وا بێچاره بین
بۆ ماڵمان نه‌بیت بۆ ئاواره بین
بۆ ئه‌بێت ئێمه ئاڵامان نه‌بێ
بۆ ئه‌بێ که‌س گویی له سکاڵامان نه‌بێ
نه ترک و عه‌ره‌ب، نه ئێرانین ئێمه
کوردین و ڕۆڵه‌ی شێرانین ئێمه
بۆ ئه‌بێ ئێمه به‌رده‌ی ئه‌وان بین
بۆ ئه‌وان بژین بۆ ئه‌وان بمرین
لاوی کورد هه‌سته کاتی خه‌و نییه
چاره‌نووس له ده‌ست ئه‌م و ئه‌و نییه
من و تۆ ئه‌بێ له وه‌ته‌ن یاد که‌ین
به یه‌کێتیمان وه‌ته‌ن ئازاد که‌ین
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ وه‌ته‌ن ئازاد بێ
ڕۆحی پێشه‌وا له ئێمه شاد بێ
تۆش وه‌ره مه‌یدان با خه‌بات بکه‌ین
با بۆ کوردستان گیان خه‌بات که‌ین
که‌ماڵ که‌ریمی (کرمانشانی)
11 رێبه‌ندانی 2707
نێردراو له لایه‌نJehanSat
له ڕۆژی February 03 2008 21:01:41
| 1040 خوێندراوه ·
|
|