جیهان سات
جیهان سات

بۆ‌ 17یه‌مین ساڵوه‌گه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان:
هاورێ سه‌عید یه‌زدانپه‌نا) بیروبۆچوونه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستانی گه‌ڵاڵه‌ کرد. رژێمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ ‌دامه‌زرانی پارتی ئازادیی کوردستان دڵته‌نگی و نیگه‌رانی دایگرت و زۆر زوو که‌وته ‌پیلانگێران له ‌دژی کاک سه‌عیدو رێکخراوه‌که‌ی. مخابن له ‌پاش چه‌ند مانگ له ‌دامه‌زرانی PAK سه‌ره‌نجام له ‌پیلانێکی ناجوامێرانه‌دا له‌ 28ی خه‌رمانانی2691 ی کوردیی، رێبه‌ری لاو و سه‌رکرده‌ی لێوه‌شاوه‌ی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ده‌ستی به‌کرێگێراوانی ئیتلاعات له ‌شاری سلێمانی تیرۆر کرا و وه‌ک ده‌یان سه‌رکرده‌ی قاره‌مانی گه‌له‌که‌مان‌ گیانی به‌ختی کورد و کوردستان کرد. ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌که‌وه‌ رژێمی تێرۆریست په‌روه‌ری ئێران دڵی رێبه‌ر و مامۆستای بیری نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی خوازیی کوردستانی له ‌لێدان خست ، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانی رێگه‌و رێبازی شه‌هید سه‌عیدو قوتابخانه‌که‌ی کوێر بکاته‌وه. ‌قوتابیانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌و پێشمه‌رگه ‌قاره‌مانه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان خه‌ونه‌کانی دوژمنیان کرده‌ بڵقی سه‌ر ئاو و زۆر زوو بیری سه‌ربه‌خۆیی و ناسیۆنالیزمی کورد له‌نێوڕۆڵه‌کانی کورد له ‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان په‌ره‌ی ئه‌ستاند. به‌ بۆنه‌ی 17 یه‌مین ساڵوه‌گه‌ری له‌ دایک بوونی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ پێویستی ده‌زانم‌ به‌کورتی ئاماژه ‌به‌ رۆڵی گرینگ و فیداکارانه‌ی برای شه‌هید سه‌عید،کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا بکه‌م که له ‌پاش شه‌هید کرانی کاک سه‌عید ئه‌رکێکی قورسی که‌وته ‌سه‌رشان و به‌وپه‌ر‌ی ئازایه‌تی و لێهاتووییه‌وه ‌له ‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوێتیدا توانی پارتی ئازادیی کوردستان له ‌سه‌ر پێی خۆی راگرێ و گه‌شه‌ی پێبدا. کاک حسه‌ین ئه‌و لاوه ‌تێکۆشه‌ره‌یه ‌که ‌له ‌پاش مه‌رگی شه‌هید سه‌عید زۆر زوو ئه‌و بۆشاییه‌ی پڕ کرده‌وه‌ و هه‌رگیز نه‌ێهیشت خه‌ونی دوژمنان بێته‌دی و رێبه‌رایه‌تی ئه‌و رێکخراوه ‌ساوایه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ و له ‌پێناو هێشتنه‌وه‌ و په‌ره‌پێدان و درێژه‌دان به‌رێبازی شه‌هید سه‌عید و خزمه‌ت به ‌نه‌ته‌وه‌که‌ی جوامێرانه‌ هه‌موو تاڵ و سوێرییه‌کانی سه‌ررێگای خه‌باتی بڕی و بووه ‌چه‌قڵی چاوی دوژمنان. کاک حسه‌ین پارتی ئازادیی کوردستانی کرده‌ ئه‌و پارته‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ ئاستی جیهان و ناوچه‌که‌ و جیهاندا خاوه‌ن ئێعتبار و پرستیژه‌ و قورسایی خۆی هه‌یه‌ و بۆته‌ هێزێکی پێشه‌نگ و جێی شانازی هه‌موو ڕۆڵه‌یه‌کی کورد‌. کاک حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا، که‌سایه‌تییه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر و رێبه‌ریکی هه‌ڵکه‌وتوو و جێی و متمانه‌یه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌هه‌موو خه‌باتگێرانی ریزه‌کانی PAK گه‌شه‌ی پارتی ئازادیی کوردستاندا ده‌وریان هه‌بوو، به‌ڵام به‌هه‌ق پارتی ئازادیی کوردستان ( یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان) ده‌سکه‌وت و به‌رهه‌مه‌کانی و داهێنان و پێشکه‌وتنه‌کانی له‌کا‌ک حسین یه‌زدانپه‌نا جیا ناکریته‌وه‌ و بێ ویژدانیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و راستییانه‌ به‌ چه‌واشه‌ ببردرێن. کاک حسه‌ین له‌ماوه‌ی ژیانی سیاسیی خویدا زۆر هه‌نگاوی ئازایانه‌ و هه‌لوێستی نه‌ته‌وه‌یی و داهێنانی سیاسیی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی تۆمار کردووه. ‌بۆ یه‌که‌م جار له‌ پاش رووخانی کۆمار بۆ جارێکی دیکه‌ ئاڵای کوردستانی هه‌ڵکرده‌وه‌ و کردی به‌ به‌شێك له‌ ناسنامه‌ی سیاسی پارتی ئازادیی کوردستان و هه‌روه‌ها له‌ 2 ی رێبه‌ندانی ساڵی 1994 دا له‌ کاتی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستاندا، کاك حسین ده‌فه‌رمێ " ئێمه‌ ئاڵای ئێران داده‌گرین و ئاڵای پیرۆزی وڵاته‌که‌مان هه‌ڵده‌که‌ین". حه‌ول دان بۆ لێك نزیک کردنه‌وه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و به‌ تایبه‌تی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان یه‌ك له‌و هه‌نگاوه‌ گرینگانه‌ی کاك حسه‌ینه،‌ ‌ ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ هه‌رگیز له‌ حه‌ولدان له‌ پێناو ئه‌و زه‌رووره‌ته‌ نه‌وه‌ستا و کۆڵی نه‌دا. چه‌مکی به‌ره‌ی کوردستانی بۆ یه‌که‌م جار پارتی ئازادیی کوردستان دایهێنا و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ کاك حسین به ‌زیندوویی رایگرت و سه‌ره‌نجام کردی به‌ گوتاری سیاسیی ئه‌م قۆناغه‌ و وه‌ك زه‌رووره‌تێك له‌ گۆره‌پانی‌ سیاسی بزوتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ئه‌و چه‌مکه‌ی جێگیرکرد. هه‌نگاویکی دیکه‌ی کاک حسه‌ین که‌ جێی شانازییه‌ بۆ هه‌موو ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان ئه‌وه‌ بوو که‌‌ له‌یه‌که‌م کۆنگره‌ی PAk دا رچه‌شکێنی کرد و سه‌ڵماندنی که‌خه‌باتگێریکی راسته‌قینه‌ی رێبازی کوردایه‌تیه‌ و سه‌ربازیکی به‌ ئه‌مه‌گی کورد و کوردستانه‌ له‌ پێناو ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یدا. له‌پاش نیزیک به‌16ساڵ حه‌وڵ و تیکۆشانی بێ وچان و له‌پاش تێپه‌راندنی به ‌ده‌یان پیلان و مه‌ترسی و له ‌دوای ساڵه‌ های ساڵ ئاره‌قه ‌و ماندوو بوون بۆ پێگه‌یاندنی PAK له ‌یه‌که‌م کۆنگره‌دا له‌ پۆستی یه‌که‌می حیزب خۆی کێشایه‌وه‌ و پێشنیاری کرد کوری پێشه‌وا، کاک عه‌لی قازی محه‌ممه‌د ببێته‌ سه‌رۆکی"PAK'' و خۆشی وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک له ‌خزمه‌ت پارته‌که‌ی و نه‌ته‌وه‌که‌یدا بێ. هه‌ڵوێست و هه‌نگاوی ئه‌وتۆ ئازایه‌تی و له‌خۆبردوویی و بروای پته‌وی پێویسته‌، که‌ کاك حسه‌ین سه‌ڵماندی خاوه‌ن ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه‌ و ئامانجی ته‌نیا خزمه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی. له‌ داهێنانه‌کانی دیکه‌ی کاک حسه‌ین ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ هێنانه‌گۆریی دروشمی دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستان بکه‌ین. دووشمی دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستان ، شانازییه‌کی مه‌زنه‌ بۆ کاک حسه‌ین و پار‌ته‌که‌ی که‌ ئه‌مرۆ به‌ره‌به‌ره‌ خه‌ریکه ده‌بێته‌ گوتاری سیاسی هاوبه‌شی هیزه‌ سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و دڵنیام ده‌بێته‌ ستراتیژی بزووتنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات و له‌ ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌و پارچه‌یه‌ له‌ کوردستان جێی خۆی ده‌گرێ. ئه‌مه‌ و ده‌یان داهێنانی دیکه‌ی کاک حسه‌ین بۆ ئیمه‌ پێشمه‌رگه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان جێگای سه‌ربه‌رزییه‌ و هیوادارم توانیبێتم لانیکه‌می حه‌ول و هه‌نگاو و داهینانه‌کانی کاک حسه‌ینم له‌م بابه‌ته‌دا که‌ به‌ بۆنه‌ی 30 گوڵان پێشکه‌شی ده‌که‌م خستبێته‌ به‌ر باس. له‌ 17یه‌مین ساڵوه‌گه‌ری له‌ دایک بوونی پارتی ئازادیی کوردستاندا جێی خۆیه‌تی ده‌س خۆشی و ماندوونه‌بوونی له ‌هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانانه‌ بکه‌م که‌به‌شدار و هاورێ بوون له‌سه‌رجه‌م خۆشی و ناخۆشیه‌کانی خه‌باتمان و ده‌ستیان ده‌گوشم و پیرۆزبایی 30گوڵان له‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م. بژی کورد بژی کوردستان 30 گوڵانی 2708

نێردراو له‌ لایه‌نJehanSat له‌ ڕۆژی May 19 2008 21:16:10 853 خوێندراوه · چاپکردن
که‌ش و هه‌وا

آخبار العربية

چه‌کوش!‌

گۆڤاری‌ گۆڵان: نه‌وشیروان هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردوه ‌و زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ كوڕی‌ كوردی‌ به‌كوشت داوه‌: گۆڤاری‌ گۆڵان نه‌وشیروان مسته‌فا به‌وه‌تاوانبار ده‌كات كه‌ پێشتر هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردوه‌ و داهاتووی گه‌لی‌ كوردی‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتووه‌و ده‌بوو دوای‌ 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ی‌ 50 ساڵ كاری‌ حزبی، به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ بكردایه‌ و راشیگه‌یاندوه‌ نه‌وشیروان زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ كوڕی‌ كوردی‌ بۆ لێدانی‌ پارتی‌ سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ و به‌ناهه‌ق به‌كوشت داوه‌. دوای‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نووس و قوتابی‌ سه‌رده‌شت عوسمان كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ناوخۆیی‌ و جیهانی‌ لێكه‌وته‌وه‌و چه‌ندان خۆپیشاندان و كه‌مپین دژی‌ ئه‌و رووداوه‌ به‌رپابوون، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان جه‌نگێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی‌ دژی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و به‌تایبه‌تی‌ دژی‌ خودی‌ نه‌وشیروان موسته‌فای‌ سه‌رۆكی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ناوبراو ده‌ست پێكردوه‌و چه‌ندین تۆمه‌تی‌ خسته‌ پاڵ ناوبراو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ چونكه‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان داوای‌ ئاشكراكردنی‌ تاوانبارانی‌ تیرۆركردنی‌ رۆژنامه‌نووس و قوتابی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات و پارتی‌ به‌كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێ‌ له‌ پاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیان، له‌و میانه‌یه‌شدا گۆڤاری‌ گۆڵانی‌ زمان حاڵی‌ پارتی‌ له‌ به‌دواداچوونێكدا كه‌به‌ناونیشانی‌(بۆچی‌ مه‌رام و پیلانه‌كانتان له‌ پشت شه‌هید سه‌رده‌شت دا ده‌شارنه‌وه‌؟؟ كۆمپانیای‌ وشه‌ تۆڵه‌ی‌ شكستی‌ هه‌ڵبژادنه‌كان، له‌ گه‌لی‌ كوردستان ده‌كاته‌وه‌)، بڵاوكردوه‌ته‌وه‌،له‌و به‌دواداچوونه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌"سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ چۆن ناوی‌ گۆڕان و ریفۆرم و گۆڕانكارییان ناشرین كرد، خه‌ریكه‌ ناوی‌ ئۆپۆزسیۆن و دیموكراتیش له‌خۆیان ناشرینتر ده‌كه‌ن، خه‌ریكن به‌ زۆری‌ زۆرداره‌كی‌ باری‌ ئاسایش و سه‌قامگیری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گۆڕن بۆ ئاژاوه‌ و گێره‌شێوێنی‌ و دروستكردنی‌ كه‌شوهه‌وایه‌ك كه‌ نه‌ یاسا له‌ وڵاتدا بمێنێت و نه‌خه‌ڵك بزانێت ره‌وتی‌ رووداوه‌كان بۆ كوێ‌ ده‌چن و له‌كوێ ده‌گیرسێنه‌وه‌، خه‌ریكن به‌ ناوی‌ ئازادی‌ و دیموكراتییه‌ته‌وه‌ هه‌رچی‌ پیرۆزییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ و به‌هابه‌رزه‌كانی‌ مرۆڤ و سه‌روه‌ریی‌ یاسا پێشێل ده‌كه‌ن و به‌ ده‌نگێكی‌ ناساز ته‌پڵی‌ شه‌ڕ و ئاشوب به‌ گوێی‌ خه‌ڵكی‌ سته‌مدیده‌ی‌ كوردستاندا ده‌ده‌نه‌وه‌، سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ خه‌ریكن رۆژنامه‌گه‌ری‌ ئازاد و خوێنی‌ شه‌هیدان ده‌كه‌نه‌ وشه‌كانی‌ نێو ئایدلۆژیه‌تی‌ ستۆكی‌ خۆیان و خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ پێ‌ چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن، خه‌ریكن خۆیان ده‌خه‌نه‌ سه‌رووی‌ یاسا و گاڵته‌ به‌ هه‌موو دامه‌زاروه‌ شه‌رعییه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌كه‌ن ... بۆیه‌ كه‌ كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی‌ رووداوی‌ كاره‌ساتێكی‌ جه‌رگبڕی‌ وه‌ك رفاندن و شه‌هیدكردنی‌ لاوێكی‌ ته‌مه‌ن 24 ساڵی‌ وه‌ك شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان بكرێته‌ رازاندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و سیناریۆ و پیلانه‌ پێشوه‌خته‌یه‌ی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ دژی‌ ئه‌زموونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دایانڕشتووه‌". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌و شاڵاوه‌ راگه‌یاندنه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌و پاشكۆكانیان ده‌ستیان پێكردووه‌ و بێ‌ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی‌، تۆمه‌ت دژی‌ پارتی‌ و ئه‌زموونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌به‌شنه‌وه‌، ئه‌وا ده‌بێت جه‌ماوه‌ری‌ كوردستان بزانن، ئه‌وه‌خۆڵی كوێركردنی‌ هاووڵاتیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ تیرۆریستان له‌ ده‌ستی‌ عه‌داله‌ت و یاساكانی‌ هه‌رێم رزگاریان بێت". گۆڤاری‌ گوڵان له‌و به‌دواداچوونه‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ده‌كات"بۆچی‌ ده‌یانه‌وێت پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بكه‌نه‌ ئامانج وتۆڵه‌ له‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ده‌نگیان پێنه‌داون؟پرسیاری‌ ئێمه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ سه‌رانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ و شه‌خسی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا بۆچی‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ وا ده‌شێوێنن؟ و ئایا خۆیان ده‌یانه‌وێت یاسا و عه‌داله‌ت رێگه‌ی‌ خۆی‌ ون بكات؟؟ بۆچی‌ ده‌یانه‌وێت پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بكه‌نه‌ ئامانج و له‌ ژێر خوێنی‌ شه‌هید سه‌رده‌شته‌وه‌ پیلانه‌كانی‌ خۆیان دژی‌ گه‌لی‌ كوردستان پیاده‌ بكه‌ن؟خه‌ڵكی‌ كوردستان مامۆستا و ئه‌ندازیارانی‌ تیرۆر له‌ كوردستان ده‌ناسن، ئه‌وه‌ی‌ ئه‌بوبكر عه‌لی‌ نووسه‌ر و شاعیری‌ له‌ناو جه‌رگه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ نوێژی‌ نیوه‌ڕۆو به‌ئاشكرا شه‌هید كرد، ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ كادره‌ پێشكه‌وتووه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ وشه‌ و له‌ ژێر باڵی‌ نه‌وشیروان مسته‌فادا بێ په‌روا دانیشتووه‌، خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌زانن ته‌سفیه‌كردنی‌ جه‌سته‌یی‌ نه‌یارانی‌ سیاسیی‌ پیشه‌ی‌ كێیه‌ و كێ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ ده‌یان تێكۆشه‌ری‌ ئه‌م گه‌له‌ی‌ تیرۆری كردن ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ بیروباڕوی كوردایه‌تییان له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا جیاواز بوو، خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌زانێت، هه‌ر چۆن جه‌نابی‌ مام جه‌لال له‌ پلینیۆمی‌ یه‌كێتیدا ئاماژه‌ی‌ پێكرد، هه‌موو ئه‌و كاره‌سات و مه‌ینه‌تیانه‌ی‌ به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان هاتووه‌ رۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ و كاریگه‌ری‌ نه‌وشیروان مسته‌فای‌ تێدا بووه‌،ئه‌م نه‌وشیروانه‌ ده‌بووایه‌ ئێستا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ كامڵ مامه‌ڵه‌ بكات و ئه‌گه‌ر پێشتریش هه‌رزه‌كارانه‌ و سه‌رسه‌رییانه‌ سیاسه‌تی‌ كردبێت و داهاتووی گه‌لی‌ كوردستانی‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتبێت، ده‌بوو ئێستا دوای‌ 70 ساڵ ته‌مه‌ن و نزیكه‌ی‌ 50 ساڵ كاری‌ حزبی, به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌ هه‌ستیاره‌ی‌ ئێستای‌ كوردستان بكردایه‌ و له‌ پێناوی‌ چه‌ند مه‌رام و پیلانێكی‌ سیاسی‌ خۆیدا موجازه‌فه‌ به‌ هه‌موو داهاتووی گه‌لی‌ كوردستانه‌وه‌ نه‌كات". ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو" نه‌وشیروان مسته‌فا ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ بۆ لێدانی‌ پارتی‌ و( سه‌رۆكایه‌تی‌ بارزانی‌ بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان )كوڕی‌ كورد به‌ناهه‌ق به‌كوشتن ده‌دات، زیاتر له‌ 40 ساڵه‌ تۆوی‌ دووبه‌ره‌كی‌ له‌نێو ریزه‌كانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستاندا ده‌چێنێت و خه‌و به‌وه‌وه‌ ده‌بینێت كه‌ خۆی‌ ببێته‌ كه‌سی‌ یه‌كه‌م له‌ كوردستان، به‌ڵام چل ساڵه‌ مێژوو پێی‌ ده‌ڵێت ئه‌م خه‌یاڵه‌ت پڵاوێكی سووتاوه‌ و ئه‌و پاروه‌ خواردنی‌ بكوژێكی گه‌وره‌ی وه‌ك تۆ نییه‌".
ئه‌رشیفی چه‌کوش
هه‌موو بابه‌ت و بڵاو کراوه‌کان بیرو بۆچونی خاوه‌نه‌کانیه‌تی جیهان سات لێی به‌رپرسیار نیه‌ .